Home / مێژووى جیهان / پەرستگای دێر بەحری

پەرستگای دێر بەحری

46479400_867959500076528_1291856253454123008_n 46502099_2137041039669109_6339268868724228096_n

 ئوسامە حەسیب

یەکێک لەجوانترین پاشماوە تەلارسازیەکانی جیهان لەڕووی تەلارسازی و نەخشەسازیەوە پەرستگای (دير البحرة) لە (کەرنەک). ئەم پڕۆژە تەلارسازیە، کە پەرستگایەکی پرسە گێری-تازیە بووە. ئەو پەرستگایە دەکەوێتە شاری (ئەکسەر)، لەبەشی رۆژئاوای ڕووباری (نیل) لەناو جەرگەی چیایەکە، کە لە بەردی کلسی سپی دروستکراوە. ناوەکەی نوێیە بۆ سەدەی حەفتەمی زایینی دەگەڕێتەوە، کە مەسیحیەکان کردوویانە بە (دێر) و بۆ پەرستن بەکاریان هێناوە. نەخشەسازی ئەو پەرستگایە، ئەندازیار (سنمۆت) پێی هەڵساوە، کە خۆشەویستی و ڕێزی بۆ فیرعەونی ژن زۆر بووە، هەرچەندە ئەندازیارەکە لە چینی خوارەوە و هەژار بووە. پەرستگایەکە لە سێ نهۆم پێک هاتووە: ۱-وێنەی ڕاوکردنی باڵندەی تێدا کێشراوە. ۲-دیمەنی نێردە بازرگانیە بەناوبانگەکەی بۆ (پۆت) تێدا کێشراوە. ۳-بۆ ئاهەنگی فەنا بوون بووە، کە شازن پەرستنی تێدا ئەنجام دەدا. ئەو پاشماوە شوێنەواریە ڕۆژانە چەندەها گەشتیار سەردانی دەکەن، مێژووی دروستکردنی بۆ (۳٥۰۰) پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، زۆربەی بەردەکانی پەرستگاکە له (ئەسوان) لەسەر کەشتی گەورە لە ڕووباری (نیل) گواستراوەتەوە. دواتر لەسەر وشکانی گواستراوەتەوە تا شوێنی دروستکردنی لە (کەرنەک) بەتایبەتی دوو دینگەی مەزن لە (ئەسوان)ەوە بۆ (کەرنەک) گواستراوەتەوە، کێشیان زۆر بووە، کێشی هەریەکێکیان (۳٥) تەن بووە. (حەچەپسوت) بڕیاریدا بە دروستکردنی گەورەترین دینگەی بەردین، کێشەکەی لە هەزار تەن زیاتر بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی درزی بردووە بۆیە بەکاریان نەهێناوە، ئێستاش ماوەتەوە. جگە لەمە چەند پەرستگایەکی تری لە (کەرنەک) دروستکردووە و هۆڵێکی مەزن و دوو مەسەلەی مەزنی لەبەشی پێشەوە داناوە، بەجۆرێک بووە، کە (کەرنەک)ی جوانتر کردووە. هەروەها هەندێ لە بینا و پەرستگا لەسەردەمی (هیکسۆس)ەکان ڕووخابوو، نۆژەنیکردۆتەوە، لەیەکێک لەنوسراوەکانیدا، شانازی بەم کارانەی دەکات و دەڵێ: (ئەوەی پێشتر خارپ ببوو، چاکم کردەوە،…. ئەوەی ئاسیاییەکان خراپیان کردبوو … یان ئەوەی نیوەی تەواو بوو، کۆتاییمان پێهێنا). لەکۆتایی کارەکانیدا، گۆڕێکی نەخشکراو نهێنی لەناو تەپۆڵکە لمەکانی کەناری خۆر ئاوای نیل بۆ خۆی دروستکرد، ئەو شوێنە دواتر بە (دۆڵی گۆڕی پاشاکان) ناوبانگی دەرکرد، پاشاکانی دوای ئە، هەمان سیستەمیان پەیڕەو دەکرد بە ناشتنی پاشاکانیان لە (دۆڵی گۆڕی پاشاکان) لە بەشی ڕۆژئاوا.

سەرچاوە: مێژووی دێرینی میسڕ. نووسینی: کەلسومە جەمیل.

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …