Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / زاراوەی بەعس وپێناسەی بەعسیزم

زاراوەی بەعس وپێناسەی بەعسیزم

البعث

زاراوەی بەعس وپێناسەی بەعسیزم

ماردین حسن

بێ گومان شیـکردنەوە و قـوڵبونەوە بـەچەمـکەجیاوازەکانی بـەعس داو جیھانبینی ئــەوپێـویستی بەوردبونەوە وتێڕامانێکی فراوان ھەیەبۆئەوەی بتوانین ھەمووئەو رووداوو دەرئەنجامانە تێبگەین کەبەعس دروستی کردوون .
زاراوەی بەعس (( البعپ)) بەواتای بوژانەوە یاخوود زیندووکردنەوەی کلتووری عەرەب دێت چونکەبەعس خۆی بەمیراتگری کلتووری گشت عەرەب دەزانێت وبەردەوامیش لـەھەوڵ دایە بۆسەلماندنی ئەم راستــیە بەسەربەرامبەردا،ئـەمـەش بەڕوونی لەدروشمی سەرەکی حـزبی بەعسدا دەردەکەوێت کەبەدرێژایی مێژووی دامەزراندنی بەرزی کردۆتەوە (نەتەوەی عەرەبی یەکگرتووی – خاوەن پەیامێکی نەمر) ە، ئەم درووشمەکـە سەردەقی دروشمەکانیەتی ، ھەرچی چۆنێ لێک بدرێتەوە ،بیروڕای تەسکی ناسیۆنالیستی لێدادەچۆڕێ بـــە بۆچوونی بەعس نەتەوەبونێکی زیندووەو خاوەن پەیامێکی نەمرە((ریسالە خالدە))وبەردەوامیش خۆی نوێدەکاتەوە.
بەڕای میشێل عەفلەق پەیامی عەرەبی ((الرسالەالعربیە))بریتیە لەکۆمەڵێ ئامانجی دیاری کراوکەپەیوەندییەکی پتەوی بەژیانی ڕۆڵەکانی نەتەوەوە ھەیەوئەم پەیامە ھەستێکی سروشتیە یاخود باوەڕێکە پێش ھەمووشتێ لەناخی تاکەکانی نەتەوەوەھەڵ قوڵاوە و بەرلەھەزاران ساڵیش بوونی ھەبووە وخەسڵەتەکەشی بریتیەلە یەکێتی رەچەڵەک و ڕەگەز،ئەم سیفەتەش ھەرلەمێژووی کۆنەوەبگرەلەکاتی ئیمپراتۆریـەتی بابلی و دواترجاھلیەت وچەرخی پەیامبەروھەتائیمپراتۆرییەتی عەباسی بوونی ھەبووە،بۆیەپێویستە عـەرەب خۆیان لەناویەکێتی یەکی ھـەتاھـەتـایی بتوێننەوە لەڕێگەی زاڵ بـوون بـەسـەر((ھـێـزی  خراپە وبەدکار))وەک ((ئیـمپریالیزم ،کۆلۆنیالیزم و زایۆنیزم))کــەلـەدەرەوە خــۆی ســەپاندووە بەسەر عەرەبدا

ھەروەھابـتوانێ لەناوخۆشـدا ھێزی کۆنەپەرست ودواکەوتـوخوازلەناوبەرێ کەبەڕای میـشێل عەفلەق تەنھا سیاسەتی شۆڕشگێڕانەی بەعس دەتوانێ سەرکەوتنێکی بێ پایان بەسەردوژمندا بەدی بھێنێ.
لـەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کەبەعس خۆی بەتاکە نوێنەری ناسیۆنالیزمی عـەرەب دادەنێت وبەمافی تـەنھا خـۆی دەزانێ ھەموو عـەرەب لەیەک دەوڵەتدا کۆبکاتەوەو سیستەمێکی ئایـدۆلۆجیانەی وەھاپەیـڕەوبـکات کەھـەموو لایەنەکانی ژیانی کـۆمەڵگا لەخۆبگرێت،بۆیـە دەبینین حـزبی بەعـس لـەبنەمای یـەکەمـی دەستورەکەیدا دەڵێت ((نیشتمانی عەرەبی یەکێتییەکی سیاسی وئابورییە بۆھیچ بەشێک لەبەشەکانی نی یە
ژیانی بەدابڕاوی لەوانی تربەسەرببات)).

  بـەدیھێنانی یەکێتی عـەرەب لەدیدی بەعسدا لەسەرسێ ئامانجی سەرەکی بنیاد دەنرێت ئـەوانیش (یەکێتی،ئازادی وسۆسیالیزم)ە،کــەلەگرنگیدا یەکسانن و ناتوانرێت ھیچ یەکێک لـەمانە دابڕدرێت یاخوددوابخرێت لەیەکتری.

 مـەبەست لەیەکێتی بەڕای میشێل عەفلەق پێش ئەوەی سیاسی بێت دەبێ یەکێتی یەکی ڕوحی پێک –بھێنن واتە پێش ئـەوەی لەسەرئاستی سیاسی یەکـبگرن یەکێتی یەکی ڕوحـی وەھا بنیاد بنێن کـەخۆیان لـە خـۆپەرستی و سـەپاندنی بەرژەوەندی تایبەت بـەسەربەرژەوەندی میللەت دا ڕزگار بکەن،چـونکە تەنھا ئـەم جۆرەیەکێتیەیە کەدەتوانێ لاوازی میللەت بگۆڕێ و بیکات بەھێزێکی گەورەوعەرەب بژێنێتەوە،

  سـەبارەت بەچەمکی ئازادی کەیەکێکە لەبنەما سـەرەکیەکانی پـارتی بەعسی عـەرەبی ئیـشتراکی و بنـەمایەکی گرنگەلەبنەماتیۆریەنەتەوەییەکان لـەدروستکردنی کۆمەڵگا یەکی مـەدەنی پێشکەوتووخواز کە بتوانێ ژیانێکی سـەربەرزانەبۆتاکی عەرەب دابین بکات،لـەڕوانگەی بەعـسەوە بەدیھێنانی ئازادی نەتەوە و ڕزگاری نیشتمانیە نەوەکو پـاراستنی ئازادی تاکە کەس وبەدیـھێنانی کـلتورێکی دیموکراسـیانە چـونکە بـە بۆچوونی بەعس ئازادی تاک دەبێ ملکەچی بەرژەوەندیەکانی نەتەوە بێت و لەبەرئەوەلەبارودۆخێکی  دژواردا  دەژی نابێ  ئازادی تاک جیاواز بێت لەئازادی نەتەوە.

سـەبارەت بـەڕەگەزی سێ یەمی بـەدی ھـێنانی شــۆسـیالیزمە ھەروەکو لـەدەسـتورەکەشیـدا ئاماژەی بـەوەکردووە شـۆسیالیزم پێویستیەکی زیندووە لەڕەنگ ڕشتنی نەتەوەی عـەرەب چـونکە سیستەمی سۆشـیا-لیستی ڕێگە بە عەرەب دەدات تواناکانی خۆی بخاتە گەڕ.
بێ گـومان  ئەو سـۆشـیالیزمەی کـەبەعـس داوای دەکات بەتـەواوەتی جـیاوازی ھـەیە لـەھـەموو ئـەو سـیستەمەسۆشیالیستانەی ترکەھەن چونکە بەڕای بەعس سۆسیالیستی عەرەبی ھەڵـقوڵاوی ناسیۆنالیزمـیعەرەبییە واتە ناسیۆنالیزم  سـۆسیالیزم بەرھەم دێنێ وبەھیچ شێوەیەک لە یەکتری جیاناکرێنەوە کەبەڕای مـیشێل عەفلەق سۆشیالیزم لـقەوئەنجامی دۆخی نەتەوایەتی وپێداویستی نەتەوەی عـەرەبە.ئـەمـەش ئــەوە دەگەیەنێت کـەبەعس دە یەوێ سەرلەنوێ ھەموو چەمـکەکانی دابڕژێتەوەو لـەخزمەتی ناسیۆنالیزمی عەرەبیدا دایبنێت .

بە دیھێنانی ئەم ئامانجەش تەنھا لەڕێگەی کودەتاوە دەبێ ئە نجام بدرێ چونکە بە دیھێنانی بوژانەوەی نەتەوەی عەرەب و بنیادنانی سیستەمی سۆسیالیستانە نایەتەدی تەنھا لە ڕێگەی کودەتاوە نەبێت، پێشکەوتنی لە سەرخۆو چاکسازی کەم مەترسی شکستی ئامانجە سە رەکیە کانی بەعسە .

لـە مـەوە بۆمان دەردەکەوێت کە تەنھا ڕێگە بۆ بـە دیھێنانی ئامانجەکان دەبێ لـە ڕێگەی کــودەتا وە  ئەنجام بدرێت و زمانی دبلۆماسی و خەباتی سیاسی بە ھیچ شێوەیەک لە کلتوری بەعسدا بوونی نیە ئەمەلە لایەک لە لایەکی ترەوە مەبەستی کودەتا گۆڕینی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و فە رھەنـگی کۆمەڵگای عەرەبە ، لێرەوە گشتگیری حزبی بەعس دەردەکەوێت بە سـەرکۆمەڵداو ھیچ بیرێک یاخود ھـاوبەشێکی تر قبوڵ ناکات ئەمەش نـاسنامەی تاکڕەوی و تۆتالیتاری  دەبەخشێتە بــەعس کە جـگە لــە خـۆی ئەوانی ترلەپەراوێزدادادەنێت ،لەم بارەیەوە بەختیار علی دەڵێت (( بەعس سیستەمێکە لە و ڕۆژەوەی  دەسەڵات دەگرێتە دەست خۆی بە تەنیاو تائەندازەیەکی گەورە دەبێتە دروستکەروخوڵقێنەری ڕووداو بە شێوازێک ھیچ ڕووداوێک لە دەرەوەی نەخشەو پرۆگرامی ئەو ڕوونادات ، مەبەست لە ڕووداویش ھەموو ئەو پێش ھاتانەیە کە دەشێت کاریگەری بەرچاوی لە سەر کۆی سیستەمەسیاسی وکۆمەڵایەتی یە کەھەبێت واتە بە بـــاش بێت یاخود بە خراپ شێوەو ئاراستەی سیستەمەکە دەگۆڕن یان دەیچەسپێنن.

 ڕەھندێکی تری ئایدۆلۆجیای حزبی بەعس مەسەلەی نیکۆلاریەتە (( علمانی ))  چـونکە بەعس پێـی وایە دەبێ مەسەلەی ئاین پەراوێز بخرێ و لــە کاروباری دەوڵەتدا بــوونی نەبێ کە بەڕای میشێل عــەفلەق  دەبێ تەنھا لە چوارچێوەی ژیانی تاک و کۆمەڵدا بمێنێتەوە ، شایەنی باسە خوێندنەوەی بەعس بـــــۆئاین تایبەتمەندی خۆی ھەیە ئەویش بە کارھێنانی ئاینە بۆ خزمەتی مەسەلەی ناسیۆنالیزمی  عەرەبــــی چونکە بەڕای بەعس لەڕابردوودا ئاین بزوێنەری بنەڕەتی عەرەب بووە ، لـە سەرەتاکانی پەیدابونی ئیسلامدا تەنھا ئەم ئاینە توانیویەتی یەکێتی عەرەب بە دی بھێنێت وبانگێشتی بکات بـۆشۆڕشێکی کۆمەڵایەتی  و  ئابوری  کەپێویستیان پێی ھەبوو ، بەڵام لە ئێستادا بە ڕای میشێل عەفلەق بزوێنەری بنەڕەتـــــی عەرەب لەم قۆناغەدا ھەستی نەتەوەییە کە لە قوڵایی ناخیاندا ڕەگی داکوتاوەو وەڵامی پێویستییە بنـــــەڕەتیـیە کانیان دەداتەوە بـۆیە ناتوانرێ جـگە لە زمانی نەتەوەیی زمانێکی تـــر ھەڵبــــژێرێ  . (ھەروەھـــــــا ێەدام حسین  پێ ی وایە فیـقھی ئیسلامی کۆنە پارێزە و قاڵب بەستووە و لەگەڵ سەردەمی ئێستادا ناگونجێ   کە بەڕای ئەو نابێت دەوڵەت و حیزب ئامۆژگارییە دینیەکان پەیڕەو بکەن ، چونکە دەبێتە ھۆی نـــانەوەی  جیاوازی لە نێو خەڵکدا ، بۆیە نابێت پیاوانی ئاینی دەست وەر بدەنە کارو باری دەوڵەت .

 بەڵام سەرە ڕای کەنار گیر کردنی ڕۆڵی ئایین لای بەعس دەبینین لەژیانی کرداری خۆییدا ھەمیشــــــە دروشمی ئاینی بەرز کردووەتەوە بە تایبەتی  لە دژایەتی کردنی حـزبی شیوعی و دەرخســتنی ھەڵوێســـتی دژانەی  شیوعییەکان لـە مەسەلەی ئایین ھەروەھا جەخت کردنەوە لەسەر دەرکەوتنی ئەندامەکانــــی بــــە دیمەنێکی  ئاینیانە و  بەشداری کردنی لە سـروتە ئاینــیەکان و یادکردنەوەی پێغەمبەر    کـە ئــەمــەش گوتاری سەرەکی حزبی بەعس بووە لەسەرەتای پەنجاکاندا .

شـایەنی باسە یەکێکی دیکە لە ئایدۆلۆجیای حزبی بەعس بریتی یە لە چەمکی ( شعوبیەت ) کــــە جێگەیەکی سەرەکی  لە فکری بەعس دا داگیرکردووە ، توێژەری   عێراقی   ( حسن علوی ) دەڵێت ((تۆمەتـی شعوبی ، مەبەست لە ھەموو ئەو کەسانەیە   کە دژایەتی  (عروبە ) دەکەن ، ئەم وشەیەیە لەلایەن  عەرەبـە تونڕەوە ڕەگەزپەرەستەکانەوە  بە  کاردەھات بەعس بەم  شێوەیە(شعوبیەت ) لێکدەداتەوە ((  بزووتنـەوەی گەلانـی غەیرە  عەرەبە ھەوڵدەدات شارستانیەت و دەوڵەتـی نەتەوەی عەرەب لــە ناو ببات ،  وە ھەوڵێکـە خەڵکی جیاجیا داویانەبۆبەرپەرچدانەوەی کلتوری  ھەڵچووی عەرەب، شعوبیش خراپترین نا تۆڕەی بەعسـە کەدەیداتەپاڵ ئەومیللەتانەی لە بەرامبەر شاڵاوی شۆڤینیانەی عەرەب لـە سەرەتای ئیسلامەوە تا ئێستــــاخۆیان پاراستووە .
لە کۆتای دا دەتوانین بڵێن (( حزبی بەعس حزبێکی پان نەتەوەیی سیکۆلاریستی عەرەبیەکەئامانجی کۆکردنەوەی ھەموو عەرەبە لە یەک دەوڵەتدالەو سنورەی کەپێی دەڵێن نیشتمانی عەرەبی لە ڕێگای بانگەشـەکردن بۆ کودەتایەکی سەراپا گیر لە چەمک وبەھاعەرەبی یەکان و گۆڕینیان بۆ ئاراستەیەکی ناسیۆنالیستی بەعس و تواندنەوەی ھەموو ئەو چەمکانە لەبۆتەیەکی ئایدۆلۆجیانە بەشێوازێک چوارچێوەو سـنووری دیاری کراوبێت.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …