Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / ئازادی خوازانی ڕەش‌و سپی..

ئازادی خوازانی ڕەش‌و سپی..

15355688_744749588999448_4886907208156100937_n

ئازادی خوازانی ڕەش‌و سپی..

كاوه‌ هاوراز

(ماندێلڵا… لووسەرکینگ …غاندی … لنکۆڵن )

، لەم مانگەداو بەتاییبەتیش تا رۆژانی ناوەڕاستی ئەم مانگە جیھانی ئازادی خوازو خەڵکانی رزگاریخوازی دنیا،لە نێویشیان دا پسپۆرَان و ئەوانەی شارەزای ژیانی سەرکردە ئازادی خوازەکانی جیھانن، یادی سێ کەسایەتی جیھانی دەکەنەوە کە ئەمانەن:
١:سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا (ئەبراھام لنکۆڵن) کە لەسەر دەستی خۆی دا جەنگی ناوخۆی باکوورو باشوری وڵاتەکەی‌و جەنگی ڕزگارکردنی کۆیلەکانیش بڕایەوە.
٢:تێپەڕبوونی پتر لە سەدساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی کۆنگرەی نەتەوەیی وڵاتی باشوری ئەفەریقا بەڵام بە نادیاریی سەرکردە مەزنەکەیان (نیلسۆن ماندێلا).
٣:یادی لە دایکبوونی سەرکردەی رەشپێستی ئازادیخواز (مارتن لووسەر کینگ) لە (١٥)ی کانونی دووەمی١٩٢٠داو کە لە تەمەنی (٣٩) ساڵیدا تیرۆرکرا.
من بەر لەوەی بچمە قوڵایی باسەکەمەوە، ئاگاداری ئەو بیروڕاو پرسیارە تیژڕەوانەشم کە ئێستا بە ھزری خوێنەرانم دا تێپەڕ دەبێت‌و لەوانەیە بڵێین (کەسێکی موسڵمانی رۆژھەڵاتیی وەک تۆ چیت داوە لەم باس‌و خواسانەی بیانی ‌و دیانەکانی وڵاتانی دنیای ناموسڵمان)..؟؟؟؟
تاکە وەڵامی سەرپێ یی منیش ئەوەیە بێگومان ئیسلام کە ئاینی ( ئازادیخوازی ) ‌و ( رزگارکردنی مرۆڤەکانە لە کۆیلایەتی ) ، رێگەی ئەوەشی داوە ستایشی یان باسی شۆڕشی ھەر ئازادیخوازێکی دنیا بکەین بەو مەرجەی دژی ئاینەکەمان نەبێت.
بە ھەرحاڵ لەو بڕوایەشدام ھەموو سەردەمی مرۆڤایەتی ستەمێکی دیکەی وەک ستەمی بە کۆیلەگرتنی مرۆڤی بەخۆیەوە نەدیوە، ستەمی چەوسانەوەی چینایەتی‌و ڕەگەزپەرستی‌و نەتەوە پەرستیش، بەڵام لەم ستەمەش زەقترو دزێوتر مامەڵەی دڕندانەی خۆرئاوا بووە لەگەڵ گەلانی ئەفەریقادا.. لە ھەمان کاتیشدا رۆڵی ئەم سێ سەرکردە دیارەش (ئەبراھام لنکۆڵن)و (مارتن لوسەر کینگ)و (نیلسۆن ماندێلا) بەڕوونی دیارە کە چۆن تەحەدداو بەربەرەکانێی زاڵم‌و دیکتاتۆرە سپی پێستەکانیان کردووە تا ئەوکاتەی سزای زیندانی یان سزای مەرگیان بەسەردا سەپێنراوە.. خودی سەرۆک (لینکۆڵن) وەکو کورد دەڵێت (ئاگای لە مەحموودی بێ زەواد) نەبوو کاتێک ژنەکەی خۆی مژدەی ئەوەی پێ دەدا کە تۆ لە داھاتوودا دەبیتە سەرکۆماری ئەمەریکا، ئەویش قاقا پێکەنی‌و لەوپەڕی پێکەنینە زۆرەکەی دا بەزەویدا کەوت‌و بە ژنەکەی گوت (کەس نا من ئەی خاتوونی ھاوسەرم ؟؟، من چۆن دەبم بە سەرۆکی ئەمەریکا)؟
بەڵام لە داھاتووشدا بوو بە بەڕێزترین سەرۆکی ئەمەریکا لە مێژووی کۆن‌و نوێی ھەموو سەرۆکەکانی دیکەی ئەمەریکا دا و کۆتایی بە جەنگی ناوخۆی وڵاتەکەی ھێناو بەندە ڕەشپێستەکانیشی لە بەندایەتی رزگار کرد.
سەرکردە رەش پێستەکەی ئەفەریقاش (نیلسۆن ماندێلا)ی پارێزەر کە بەماوەی پتر لە (٢٧) ساڵی زیندانییبوونی خۆی کۆتایی بە حوکمی سپی پێست لەسەر رەش پێستەکانی وڵاتەکەی خۆی (کۆماری باشوری ئەفەریقا) ھێناو لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا ٦ / ١٢/ ٢٠١٣ کۆچی دوایی کرد ، توانی ھەر لە نێو چوار دیواری زیندانە ئاسنینەکەیەوە ئەو بەربەستە گەورەیەی سیستمی رەگەزپەرستی (ئاپارتھاید ) لەبەردەم ئازادیخوازانی وڵاتەکەیدا بشکێنێت کە داگیرکەری سپی پێست چەندین ساڵ بوو داینابوو، ھەر بۆیەش ئازادیخوازێکی وەک (غاندی)ی پارێزەری ھیندستانیش لە وڵاتەکەی (نیلسۆن ماندێلا)دا رێی سواربوونی پاسی سپی پێستەکانی لێ گیرا، بۆیە بڕیاری دا کە بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی‌و لەوێوە تا رۆژی ئازادبوونی وڵاتەکەی لە دژی داگیرکەرانی سپی پێست بجەنگێت..
(ماندێلا) لە ماوەی ساڵانی زیندانی بوونی دا ھەموو پاسەوانەکانی زیندانیشی بە رەفتاری جوانی سەرسام و گۆش کردبوو، بۆیە پیاڵە چایەکانی خۆیان دەدایە دەست ئەو، نانی خۆیان بەو دەداو بەو ھەموو لە خۆبوردەیی‌و خۆنەویستیەی سەرسام بوون، کەچی دوای ئازادبوونی لە زیندان، وێڕای ئەوەی ھەموو دنیا بوون بە دۆستی‌و لایەنگری، بەڵام ژنەکەی لێی جیابۆوەو داوای تەڵاقی لێ دەکرد، (ماندێلا) رازی بوو بە تەڵاقدانی ئەو ژنە دنیاپەرستەی، بەڵام پارەی تێچوونی مارەییەکەی پێ ھەڵنەدەسوڕا، بۆیە پادشای پادشایانی ئەفەریقا (واتە: قەزافی) کە بەوەی زانی ئەرک‌و مەسرەفی مارەیی ژنەکەی بۆ دابین کرد.
من لەماوەی نوسینی بابەتی فیکری‌و سیاسی دا زۆر سەرنجی ژیانی (ماندێلا)و (لووسەر کینگ)م داوە، بەتایبەتی لەسەردەمی ھەرزەکاریم داو کە گەلەکەم لە ژێر زەبری بەعسی داگیرکەری کوردستان دا دەیناڵاند.. لە بیرمە ئەو رۆژەی تەرجەمەی ھەواڵی (فیلادلفیا)م دەکردو تەنھا بۆ خۆشم دەنووسییەوەو پوختەی ھەواڵەکە ئەوەبوو کە تێکۆشەری ڕەشپێست (لووسەر کینگ) رووی کردبووە فەرماندەی پۆلیسی ئەوشارەو دەیگوت (چاک دەزانم کە ئێستا بکوژانی خۆم لە چوار دەورم بۆسەیان داناوە) پاشان ڕووی کردە خۆپیشاندەرە سپی پێستەکانی دوژمنانی خۆی‌و پێی گوتن (تاکە پیاوێکتان تیادا نییە کە من بترسێنێت).
ئەوە بوو لەو کاتەدا دروشمە بەناوبانگەکەی خۆی بەناوی (من خەونێکم ھەیە) بەرز کردەوەو ھاواریشی دەکرد (ئەمەریکا، وڵاتی ئازادیخوازان‌و ئازایانە، وڵاتی سپی پێستی ئازادو وڵاتی رەش پێستی ئازایە).
ئیدی رەشپێستی ئازا لە خەبات بەردەوام بوو، تا ئازاد بوو. ئەم کورتە چیرۆکانەی نێو ئەم وتارەم سێ پاڵەوانی نێو سێ سەردەمی جیاجیان کە لە سێ کیشوەرەوە ھاتن، مرۆڤایەتیان لە جەنگەڵستانی دڕندەیی‌و وەحشەتەوە بۆ ئازادی‌و سەربەستی گواستەوە، دوانیان لەم سێ سەرکردەیە ژیانی خۆیان بەم ئازادییە بەخشی‌و لە پێناوی دا مردن، سێ ھەمیشیان کە (ماندێلا)یە گوڵی جوانی‌و لاوی خۆی لە پێناوی ئازادی دا لە زیندان دا بەسەر برد‌و دوای ئازادبوونیشی ھاوسەرەکەی لێی جیا بووەوە.
ئەوەی لێرەدا مەبەستمە، جەنابی سەرۆکی رەش پێستی ئێستای ئەمەریکا لە کاتێکدا گوایە بە کردار خەونەکەی (لوسەر کینگ) بەدی دەھێنێت، کەچی ئاگاداری ئازادی خوازانی فەلەستین‌و کیشوەری ئەفەریقیای باب‌و باپیرانیشی نییە کە رۆژانە چەندین قوربانی پێشکەش دەکەن.
راستە ئۆباما ساڵی پێشووتری خولی دووەمی سەرۆکایەتیی دا بۆ یادی سەدساڵەی حیزبەکەی (ماندێلا) چوو کە ئەوسا تەمەنی پیری و نەخۆشیی دەستی لە بینەقاقای نابوو و لەو سەرو بەندەدا سەردانی شوێنی حەوانەوەشی کرد، دەبوایە ئۆباما لە ماوەی ئەم خولەی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی دا خۆی لە چوار دیواری زیندانی کۆشکی سپی رزگاربکردایە کە ھەمیشە بۆتە سەنتەری داڕشتنی پیلانی ژەھراوی لە دژی ئازادی خوازانی جیھان.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …