Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / رووخانی دیكتاتۆریەتی چاوچیسكۆ لە رۆمانیا

رووخانی دیكتاتۆریەتی چاوچیسكۆ لە رۆمانیا

111932018_chawchsko

رووخانی دیكتاتۆریەتی چاوچیسكۆ لە رۆمانیا

كێ‌ پێی وابوو ئەو پیاوەی دەیبینین لە ماوەی 24 سەعاتدا لە دیكتاتۆرێكی ئیستبدادییەوە كە بە شێوەیەكی وەحشیانە حكومی رۆمانیان دەكات، دەبێتە پەنابەرێكی بێ‌ ئومێدی هەڵاتوو. بەڵام ئەمە چیرۆكی راستەقینەی نیكۆلای چاوچیسكۆیە.
ئەو لەگەڵ دەزگای پۆلیسە نهێنییەكەی هەموو بوارەكانی ژیانی لە رۆمانیا كۆنترۆڵ كردبوو. وای دەزانی ئەو جەماوەرە هاتوون بۆ ئەوەی هوتافی بۆ بكێشن، بەڵام بۆ ئەوە هاتبوون كە گاڵتەی پێبكەن. چاوچیسكۆ و لایەنگرانی باوەڕیان بەوە نەكرد كە رووی دەدا.
لە ساتەوەختێكی مێژوویی سەیردا، رووداوەكان بوونە مایەی وەرچەرخانێكی گەورە.
خێزانەكەی چاوچیسكۆ كە نزیكەی چل كەسیان پۆست و پلە و پایەی حكومیان وەرگرتبوو، هاتنە ژێر باری ئەو خەڵكەی بێزار بوو بوون لەو دۆخە.
كاتێك دەنگۆی بڕیاردانی گرنگ بڵاوبۆوە و سەدان هەزار كەس روویان كردە قەرەباڵغییەكە. كە بە هۆیەوە هێزی پۆلیسی نهێنی سەرەڕای بەهێزییەكەی، ناچار بوون هەڵبێن یان خۆیان بشارنەوە یان خۆیان تەسلیم بكەن.
لە رۆژی 21/12/1989 دا، لەگەڵ پەرەسەندنی جەماوەردا، خەڵك پەلاماری بارەگای پۆلیسی دا و تۆمار و دەفتەر و كاغەزەكانی بە ئاسماندا بڵاوكردەوە و لە ناویان بردن.
چاوچیسكۆ و خێزانەكەی لە رێگەی كۆپتەرێكەوە و لە سەربانی كۆشكەكەیانەوە، دەربازیان بوو بەڵام پرۆسەی گەڕان بە دوای ئەوانەی پەیوەندییان بە رژێمەكەیەوە هەبوو، دەستی پێكرد و بەردەوام بوو.
شەڕەكە قورس بوو، بەڵام سوپا بەرەی خەڵكی هەڵبژارد. دوژمن، پۆلیسی نهێنی بوو، كە بەر لەوەی بتوانن جلەكانیان بگۆڕن، ناچار بوون رابكەن.
زۆربەی جار رۆژنامەنووسانی خۆرئاوایی لە ناو جەرگەی شەڕ و تەقەدا لە كاری خۆیان بەردەوام بوون.
(ئێمە لە پشتی ئەو بینایەوە دێین كە پۆلیسی نهێنی خۆی تێدا شاردۆتەوە. دەتوانین گوێمان لێ بێت كە تەقە دەكەن. ئەوان بەم ئاراستەیەدا تەقە دەكەن. جار جاریش فیشەك بەر ئەو دیوارەی پشتمانەوە دەكەوێت. لەوە ناچێت سوپا بە بوونی ئەم شەڕەی زانیبێت، چونكە هێشتا كەس نەهاتۆتە ئێرە. ئێمە لێرە تەنیاین). لێدوانی یەکێک لە شایەتحاڵەکان.
شەڕی سەرشەقام چەند سەعاتێك بەردەوام بوو.لایەنگرانی رژێمی پێشوو دەیانزانی دوو رێگایان لە بەردەمدایە، یان دەبێت بجەنگن، یان دەبێت بمرن. چونكە خەڵك زۆری رق لێیان بوو.دوای چەند سەعاتێك لە راكردنی، چاوچیسكۆ دەسگیر كرا. خۆی و ئیلینای ژنی هێنرانە بەردەم دادگای سەربازی و تۆمەتی كوشتنی شەست هەزار كەسیان رووبەڕوو كرایەوە.
دوای ئەوە، هەردووكیان برانە دەرەوە و لەسێدارە دران.سەرەڕای ئابووریی داڕوخاو و نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەكان، بەڵام دوای لابردنی لەمپەرە گەورەكە، رۆمانییەكان بە تەواوی لەزەتیان لە ئازادی وەرگرت.

dektator193

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …