Home / مێژووى جیهان / زینۆبیا…به‌هێزترین شاژن له‌ مێژوودا

زینۆبیا…به‌هێزترین شاژن له‌ مێژوودا

پالمیرا، ویلایەتێكی دابڕاو بوو لە ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانییەكان لەكاتی تەنگژەی سەدەی سێیەم،  دوای ئەوەی رۆمانییەكان توانیان لە دەست فارسەكانی بستێننەوە، كوشتنی ئیمپراتۆری بەسەردا هات، لەو كاتەی كوڕەكەی ئیمپراتۆر و زینۆبیا منداڵێكی بچووك بوو، بۆیە شاژنە زینۆبیا خۆی سەركردایەتی ئیمپراتۆریەتەكەی گرتەدەست و سووریا و میسڕی بە تەواوی خستە ژێر ڕكێفی خۆی و ئەو بە یەكێك لە بەهێزترین و چاونەترس ترین ژن لە مێژوو ناوی دەبرێت.
بوون بە پاشا ئاسان نەبوو، لە كاتێكدا كە ئیمپڕاتۆریەتی فارسەكان بۆ چەند جارێك هێرشیان كردە سەر ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانییەكان و ڕووخێنراون لە ڕێی ڕووباری فوڕاتەوە، لە ساڵی 253 فارسەكان هێرشیان كرد سەر سووریا، مەزنترین وڵات لە ڕۆژهەڵات، لە دوای سێ ساڵ دورا یورۆپۆس ڕووخا لەلایەن هێزەكانی پاڵمیرا و ڕۆمانییەكانەوە.
لە كۆتادا لە ساڵی 260، ئیمپڕاتۆر ڤالێریان سوپایەكی 70 هەزار سەربازی ڕێكخست لە دژی فارسەكان، بەڵام سوپاكەی تێكشكاند و ڤالێریان گیرا، بەم شێوەیە ڕۆمانەكان بۆ 300 ساڵ ڕووخان، لە هەمان كاتدا ئۆدیناس هاوسەری زینۆبیا كە یەكێك بوو لە گەورەترین جەنگاوەران لە مێژوودا، لە هێرشێكدا بۆ سەر سووریا توانی ناوچەكان بگەڕێنێتەوە ژێردەستی خۆی و دەگوترێ كە لەم شەڕەدا زینۆبیای لەگەڵدا بووە.
سەرچاوە مێژووییەكان باس لەوە دەكەن، بۆ ئەوەی دڵنیا بێتەوە لە پاراستنی زینۆبیا لە هەموو كاتێك لەگەڵیدا بووە و پشتی پێ بەستووە لە هەموو شەڕێك، بۆیە بەڕای زۆر خەڵك بە ژنێكی چاونەترس و ئازاتر لە هاوسەرەكەی وەسف كراوە و هەروەها باسی خانەدانی و جوانییەكەیشی لە مێژوودا دەنگی داوەتەوە.
ئۆدینیاس دەیتوانی هەموو دنیا بگرێت ئەگەر لە ئۆپراسیۆنەكەی گرتنەوەی ئیمیس كە ئێستە بە حمس ناسراوە، نەوەستایە لە ڕێی هاتنەوەی بۆ ماڵەوە، ئامۆزایەكی لە ڕێی خواردنەوەی شەرابەوە ژەهرخواردی كرد، خۆی و كوڕەكەی كە لە ژنێكی تر بوو مردن.
دوای مردنی هاوسەرەكەی، زینۆبیا تەختی پاشایەتی گرتە دەست لە جیاتی كوڕەكەی كە لەم كاتەدا تەمەنی بچووك بوو، لە ساڵی 269، زینۆبیا هەلی بۆ ڕەخسا و سوپاكەی ناردە میسڕ و ئەسكەندەرییەی داگیر كرد، چونكە بەندەری میسڕ پێویست بوو بۆ بەرهەمەكانی ڕۆما، بەبێ میسڕ، ڕۆما ڕووبەڕووی برسیەتی دەبووەوە، لە ساڵی 270 زینۆبیا حوكمی هەموو میسڕی دەكرد، هەر لەو ساڵەدا یەكێك لە جەنەڕاڵەكانی پاڵمیرا سنووری ویلایەتی پاڵمیرای زیاد كرد و تا سووریا و ئەنادۆلیا و ئەنكەرەی بە سنوور دانا، دواتر مرد و ئۆریلیان هاتە سەر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی ڕۆما.
هەرلەو كاتەدا ئەسكەندەریە و ئەنتاكیا كاری داڕشتگەی پارەیان دەكرد و دراویان دروست دەكرد، لەلایەكی ترەوە كاری دراوەكە پارێزگاری لە ناوبانگی ئۆریلیان كرد و متمانەی خەڵكەكەی بە دەستهێنا و ڕوون كراوەتەوە كە لەو كاتەدا بڕیار وابوو زینۆبیا حوكمی ڕۆژهەڵاتی ڕۆما بكات.
لە ساڵی 271دا زینۆبیا نازناوی ئیمپڕاتۆری لە خۆیی و كوڕەكەی نا و بەرانبەر ئۆریلیان پاشای ڕۆمانی شەڕی كرد، لە شەڕەكەدا شكا و پاشا ئۆریلیان پالمیرای داگیركرد و زینۆبیا گیرا، دوای ساڵێك خەڵكی پاڵمیرا یاخیبوون و ناڕەزایییان دەربڕی بەرانبەر پاشا ئۆریلیان، ئەمەیش وای كرد كە پاڵمیرا بەتەواوی بڕووخێنێت.
ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆما بە گەندەڵ وەسف كراوە لە مێژوودا، دەسەڵاتدارەكان فێڵیان لە نرخی دراوی وڵاتەكەیان دەكرد و نزمیان دەكردەوە، نرخی باج بەرز بووەوە و پاشاكانی یەك لە دوای یەك دەكوژران، شەڕی ناوەخۆیی دەستی پێ كرد لەلایەن جەنەڕاڵەكانی وڵاتەكە و هەوڵی ڕووخاندن و هاتنە سەر دەسەڵاتی یەكتریان دەدا جیا لە ڕووبەڕووبوونەوەی پێكەوەیی بەرانبەر دوژمنەكەیان كە فارس بوو، دوای هاتنە سەر دەسەڵات لەلایەن ئۆریلیان و ڕووخاندنی زینۆبیا لە ساڵی 272، پالمیرا بەتەواوی ڕووخا و هیچ كێشەیەكیش چارەسەر نەكرا، دوای سێ ساڵ لە حوكمكردنی، ئەویش كوژرا، بەڵام دوای 20 ساڵ ئیمپراتۆریەتی ڕۆما لەلایەن چوار پاشاوە حوكم دەكرا.
لە هەموو كتێبەكان بە بەرزخواز ناویان بردووە، لە كاتێكدا زۆر كەس بە گێل و نەزان ناویان بردووە، بەڵام بۆچی ئەو هەموو پیاوە ژیانی خۆیان خستووەتە مەترسی و یاخیبوون بۆی، بێگومان بەهۆی بەدیهێنانی خەونی ژنێك نییە، بەڵكو باوەڕیان بە تواناكانی بووە بۆ حوكمكردنی گەلێك.
هەرچەندە ناوی پاڵمیرا یەكێكە لە ناوە كۆنەكان، بەڵام شوێنی سەرەكی ئەو ئیمپراتۆریەتە كە زینۆبیا دوای ڕزگاركردنەوەی لە دەستی فارسەكان، لەلایەن هاوسەرەكەیەوە، ئەو توانی ناوچەكە بپارێزێ، شوێنی ڕاستەقینەی ناوچەكەیش سووریا و ئوردنی ئێستە دەگرێتەوە و تەدموور و شوێنە شوێنەواریییە مێژوویییەكانی تری ئەو ناوچەیە، پاشماوەی ئەو ئیمپراتۆریەتەن، كە شاژنە زینۆبیا سەركردایەتی دەكرد.

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …