Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / چەند ڕاستیەکی مێژوویی کە سەرسامت دەکات

چەند ڕاستیەکی مێژوویی کە سەرسامت دەکات

چەند ڕاستیەکی مێژوویی کە سەرسامت دەکات

خێزان

زانیاریە مێژویەکان بەرفراوانن و بەردەوامیش زانینی ئەو زانیاریانە ڕۆشنبیری گشتیت بەرامبەر بە ڕابردوو زۆر بەرفراوان دەکات، ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی سەیر و سەمەرەی مێژوویە:

 

– ئەو پەتەی بە تابوتەکەی تونت ئاخ ئامونەوە ماوە تەمەنی ٣٢٥٥ ساڵە.

– ٣ لە خوێناویترین جەنگەکانی مێژوو لە چین ڕویداوە.

– تا سەدەی ١٩ ش پیاوان لە بەڕیتانیا گەر ژنەکانیان بەدڵ نەبوایە دەیانبردە بازاڕ و دەیانفرۆشتنەوە.

– تا ئێستاش پارچەیەک لە کێکی ئاهەنگی شاژنە ڤیکتۆریا و شازادە ئەلبێرت هەڵگیراوە کە لە ساڵی ١٨٤٠ دا بوو.

– فەڕەنسیەکان یەکەم هێز بوون کە گازی ژەهراویان لە شەڕدا بەکارهێنا لە جەنگی جیهانی یەکەم و سەربازەکانیان ماسکیان لەسەر کردبوو.

– منداڵان بە درێژایی ٢٠٠ ساڵ لە بەڕیتانیا بۆ کاری پاککردنەوەی دوکەڵکێش سوودیان لێوەردەگیرا، چونکە بچوکبوون و ئاسان دەیانتوانی بچنە دوکەڵکێشەکەوە، دواتر ئەم پیشەیە بۆ منداڵان قەدەغە کرا.

About دیدار عثمان

Check Also

گرفتی داروین

هه‌ڵكه‌وت محمد پشده‌ری بیردۆزەکەی داروین بۆ دەرکەوتن و پەرەسەندنی زیندەوەران بەردی بناغەی زانستی زیندەوەرزانییە. بەشێکی …