Home / مێژووى جیهان / حەوت لە هەرە مەترسیدارترین چەكەكانی مێژووی مرۆڤایەتی

حەوت لە هەرە مەترسیدارترین چەكەكانی مێژووی مرۆڤایەتی

خەڵك-دڵشاد حەمە
مرۆڤ لە مێژووی خۆیدا، لە پاڵ دەستكەوت و شارستانێتییەكانی جۆرەها چەكی كوشندە و كاریگەری دژ بە یەك بەكار هێناوە، تەكنۆلۆجیای چەك لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمەوە بە جۆرێكی مەترسیدار گەشەی كردووە و مەترسی لەسەر تەواوی كایەی مرۆیی لەسەر زەوی دروست كردووە.

لە نێو ئەو چەكانەدا، حەوت جۆریان مەترسیدارترینن، كە ئەمانەن:

1- بۆمبی هایدرۆجینی

ئەم بۆمبە وزەی خۆی لە ناوكە یەكگرتنی هاوتاكانی هایدرۆجین وەردەگرێت، بە وێنەی سوتەمەنی خۆر، هێزی تەقینەوەكەی هەزاران جار لە بۆمبی ئەتۆمی زیاترە، یەكەمین نمونەی ئەم بۆمبە بە تسار ناودەبرێت، لە بەرەبەیانی (1961/10/30)، روسیا لەسەر دورگەیەكی زەریای بەستەڵەكی باكور تاقیكردەوە، بەرزی چەتری دوكەڵی بۆمبەكە گەیشت بە (64) كیلۆمەتر و تیرەكەشی (40) كیلۆمەتر بوو، تیرەی ئەو تۆپە ئاگرەی كە هۆی تەقینەوەكەوە دروستبوو، زیاتر لە (4.6) كیلۆمەتر بوو، شەپۆلی تەقینەوەكە (3) جار بە دەوری زەویدا سوڕایەوە.

2- بۆمبی ئەتۆمی

ئەم بۆمبە وزەی خۆی لە ناوكە یەكبوون یان لەتبوونی توخمە تیشكدەرەكانی وەك یۆرانیۆم و پلۆتۆنیۆمی پیتێنراو وەردەگرێت، یەكەمین نمونەی ئەم بۆمبە لە لایەن ئەمریكاوە لە (1945/6/16) لە بیابانی ئالامۆگۆردۆ لە ویلایەتی نیومەكسیكۆ تاقیكرایەوە، بۆ یەكەم جاریش لە (1945/8/6) بەسەر شاری هێرۆشیمادا بەردرایەوە، ئەو بۆمبە كەمێك لە نیوگرام زیاتر یۆرانیۆمەكەی كردبوو بە وزە، ئەو وێرانكارییەی دروستكرد.
3- بۆمبی گەرمی (Thermobaric)

یەكەمین نمونەی ئەم بۆمبە لە ساڵی (2001) لە لایەن ئەمریكاوە تاقیكرایەوە، دواتر لە جەنگی ئەفغانستان بەكار هات، ئەم بۆمبە لە هەزاران بەشی چركەیەك، سوتەمەنییە رەقەكەی خۆی دەسوتێنێت، بەوەش پلەی گەرمای ئەو شوێنە بۆ سەرو (3) هەزار پلەی سیلیزی بەرزدەكاتەوە، لەو رێگەیەشەوە ناوچەی تەقینەوەكە لە هەوا خاڵی دەكاتەوە، دواتر بەهۆی دروستبوونی جیاوازی لە پەستانی هەوادا، بە شێوەی زۆرخێرا هەوا بەرەو ناوەندی شوێنی تەقینەوەكە دەچێت و وەك ئەوە وایە، كونێكی رەش لەو شوێنە دروستبووبێت، ئەگەر كەسێك لە تەوژمی تەقینەوەكە زیندوو بمێنێتەوە، ئەوا بێگومان لە كاتی دروستبوونی پەستانی هەوادا سییەكانی دەتەقێت و گیان لەدەستدەدات، ئەم بۆمبە لە ئەفغانستان بۆ وێرانركدنی ئەشكەوت و تونێلەكانی تالیبان بەكارهێنرا.

4- بۆمبی كیمیایی

ئەم بۆمبەش مادەی كیمیایی ژەهری لخۆ دەگرێت و بەهۆی موشەك و تۆپەوە هەڵدەدرێت، سادەترینیان گازی كلۆرە كە بۆ یەكەم جار لە جەنگی جیهانی یەكەم لە لایەن ئەڵمانەكانەوە بەكارهێنرا، لە ئێستاشدا سەدان جۆری مەترسیداری هەیە و یەكێكە لە چەكە قەدەغەكراوەكان.

5- بۆمبی بایۆلۆجی

ئەم بۆمبە، ڤایرۆس و بەكتریای كوشندە و مەترسیدار بڵاو دەكاتەوە، تا ئێستا بەكارهێنانی سنوردار بووە و لە دیارتینی ئەو نۆخۆشییانەی بەم جۆرە بۆمبە دەگوێزرێتەوە، برینە رەشە (ئەنتراكس)ـە.

6- بۆمبی هێشوویی (cluster)

بۆمبێكی سەرەكییە و لە نیویدا بە سەدان بۆمبی بچوكتر هەن، هەندێكیان دژە كەسی و هەندێكیان دژە تانكن، لانی كەم لە تیرەی (75) مەتردا هیچ كەسێك ژیانی لێ‌ رزگار ناكات، بۆمبە سەرەكییەكە پرۆگرام كراوە لە بەرزییەكی تایبەتدا (50 تا 100) مەتر دەتەقێتەوە و بۆمبە بچوكەكانی بڵاو دەكاتەوە، بۆ یەكەم جار لە لایەن ئەمریكاوە لە جەنگی ڤێتنامدا بەكارهێنراوە.

7- بۆمبی فسفۆڕی سپی

ئەم مادە كیمیاییە (P4)، بەهۆی موشەك و تۆپەوە هەڵدەدرێت، راستەوخۆ لەگەڵ بەركەوتنی بە هەوای ئاسایی گڕ دەگرێت، بە خێرایی لەگەڵ پێستی مرۆڤ كارلێك دەكات و دەیتوێنێتەوە تا دەگات بە ئیسك، ئەگەر ئاوی بەركەوێت كالێك دەكات و دەبێت بە ترشی فۆسفۆریك، ئەوەش مەترسیدارتر، ئەگەر دوكەڵەكەی هەڵبمژرێت ئەوا بۆری هەناسە و ئەندامەكانی ناوەوەی زیندەوەران دەتوێنێتەوە، بۆمبێكی قەبارە ناوەند، دەتوانێت هەموو زیندەوەرەكان لە تیرەی (150) مەتردا لەناو ببات، بۆ یەكەمجار لە جەنگی ڤێتنام لە لایەن ئەمریكاوە بۆ سوتاندنی دارستانەكان بەكارهێنراوە، یەكەمین نمونەی ئەم چەكەش لە عێراق لە شۆرشی ئەیلول دژ بە پێشمەرگە بەكارهێنراوە، دواتریش لە شەڕی فەلوجە لە (2004) و لە بۆردوومانی غەزە لە (2013) لە لایەن ئیسرائیلەوە بەكارهێنراوە.
.

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …