عەلی کەریمی، وتووێژلە گەڵ جەلال تالەبانی لە 1997/2/18 سەبارەت بە ژیان و بەسەرهاتی عەبدوڵڕەحمان زەبیحی
بۆ یەکەم جار!
دوای دروود و ستایش بۆ رەوانی بەرزی مام جەلال، بۆ یەکەم جار دوای زیاتر لە 20 ساڵ، وتووێژی خۆم لە گەڵ بەرێزیان بڵاو دەکەمەوە، بۆ خزمەت بە هەموو هۆگران و لێکۆڵەرەوانی بەرێزی مێژووی کورد.
ئەم وتووێژە زۆر سادە و ئاماتۆڕانە بە کامێرایەکی کۆنی VHS بە تاقی تەنیا کردوومە، رێک وەک خۆی دامناوە و هیچ دەستکاری و جوانکاریم تێدا نەکردوە و هەموو ئەمانەتێکم پاراستوە. هیوادارم سودم گەیاندبێتە بەشێک لە مێژووی شاراوەی نەتەوەکەم.
جێگای سەرنجە لە ساڵی 1999 و لە چاپی کتێبی “ژیان و بەسەرهاتی عەبدوڵرەحمان زەبیحی” بە تەواوی کەلکی لێ وەرگیراوە.