Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / حەوت زانیاری لەسەر یۆنانیەکان توشی سەرسوڕمانت دەکات

حەوت زانیاری لەسەر یۆنانیەکان توشی سەرسوڕمانت دەکات

155112017_fe

حەوت زانیاری لەسەر یۆنانیەکان توشی سەرسوڕمانت دەکات

ئاکام محمد
کە باسی مێژووی یۆنانەکان دەکرێت یەکەم شت کە بەمێشکماندا دێت فەیلەسوفەکان و بینا ئەندازەییە ناوەزاکانیانە، ئەگەرچی یۆنانیەکانیش وەکو میلەتەکانی تر کۆمەلێک رەفتاری سەیریان هەبووە کە بەبیستنیان توشی پێکەنین دەبیت:

1.بەکارهێنانی پیسی گوێ بۆ پشکنینی نەخۆشی

لەدنیای هاوچەرخدا،پزیشکەکان پیسایی و میز بەکاردێن بۆ پشکنینی نەخۆشی و لەشساغی کەسێک، بەڵام ئەوە جێی سەرنجە یۆنانیە کۆنەکان باوەڕیان وابووە لەرێی پیسی گوێوە دەتوانرێت لەباری تەندروستی کەسێک دڵنیا ببیت، لەمەش سەیر تر ئەوەیە کە بۆ پشکنینەکە لەڕەنگ و بۆنەکەیان نەکۆڵیوەتەوە بەڵکو تامیان کردووە.

 

2.بەکارهێنانی ئارەقی وەرزشەوانان بۆ چارەسەری کۆڵنج و پشت ئێشە

وەرزشەوانە یۆنانیەکان پێش دەستکردن بە مەشقەکانیان ڕۆنی زەیتونیان بەکارهێناوە بۆ نەرمکردنی لەشیان، ئەوەی جێی سەرسوڕمانە ئەوەیە دواتر تێکەڵەی ئەو ڕۆن زەیتونە لەگەڵ ئارەقەکەیدا تێکەڵ بە خۆڵ کراوە و وەک چارەسەرێک بۆ تەشەنوج لەلەشی خۆیان هەڵسواوە

155112017gr2

3.خواردنەوەی چڵکاو بۆچارەسەری نەخۆشیە ژنانەکان

لەبۆچونی یۆنانییە کۆنەکاندا  ژنان وەک رەگەزێکی خەوشدار سەیرکراون، بۆیە پێیان وابووە دەبێت خۆیان خاوێن بکەنەوە، بۆ نمونە لەکاتی لەبارچوونی منداڵدا، دەبوو پیسایی وشکی ئێستر بخۆن بە شەرابەوە.
4. پژمین وەک چارەسەرێک بۆ ڕێگەگرتن لە خستنەوەی منداڵ

بۆ ڕێگەگرتن لە خستنەوەی منداڵ،یۆنانیەکان باوەڕیان وابووە ئەگەر خانمان راستەوخۆ دوای سێکس کردن  لەگەڵ مێردەکانیان بپژمن ئەوا منداڵیان نابێت.

155112017gr4

5.بەکارهێنانی بەرد و ئیسفنج بۆ خۆ پاککردنەوە

لەکاتی چوون بۆ تەوالێتدا بەردیان بەکار هێناوە بۆ خۆ پاککرندوە، بەڵام ئەو کەسانەیی دەوڵەمەند بوون بەردی نەخشدار و سیرامیکیان بەکار هێناوە و هەندێکیشیان ئیسفنجیان  کردووە بە دارەوە و بۆ خۆ پاککردنەوە بەکاریان هێناوە.

155112017gr5

6.بەستنەوە لاشەی مرددوەکان لەناو گۆڕەکاانیاندا بۆ ئەوە هەڵنەستنەوە

یۆنانییە کۆنەکان پێیان وابووە  مرۆڤەکان دوای مردنیان جارێکی تر دێنەوە دەرەوە،واتە بیرۆکەی زۆمبی و واڵکینگ دێد هەر لە یۆنانیە کۆنەکانەوە هەبووە، بۆ ئەو مەبەستەش لاشەی مردووەکانیان لەناو گۆڕەکانیان بەستۆتەوە یاخود بەردی قورسیان خستۆتە سەر سنگیان.

155112017gr6

7.هەڵدانی سێو بۆ کچان وەک نیشانەیەک بۆ خۆشەویستی
گەنجانی یۆنانیە کۆنەکان گوڵ و چوکلێتی بەتامیان بەکار نەهێناوە بۆ رازیکردنی دڵی کچان، بەڵکو سێویان هەڵداوەتە بەر قاچیان وەک نیشانەیەک بۆ خۆشەویستی.

الحب -13 تفاح

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …