Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى ئیسلام / چۆن سەیری مێژووی ئیسلامی بكەین؟

چۆن سەیری مێژووی ئیسلامی بكەین؟

tarex-eslam

چۆن سەیری مێژووی ئیسلامی بكەین؟
نووسينى:أنور الجندي. وەرگێڕانی: نهاد جلال حبیب الله
بێگومان ئیسلام لە تێگەیشتن و ڕاڤەی مێژوودا ڕێبازی تایبەتی خۆی هەیە، ئەو بەرنامەو ڕێبازەی كە لە خودی كرۆكی ئیسلامەوە هاتووە، هەر هەوڵێكی ڕاڤە كردنیشی بەپێی ڕێبازێكی تر لە بنەڕەت و حەقیقەتی خۆی دەریدەكات، مێژووی ئیسلامی وەك بەشێكی جیا نەبووە بەشێكە لە ئیسلام و مێژووی ئیسلامی پێش ئەوەی مێژووی كۆمەڵێ‌ ڕووداوو بیرو هزر بێ‌ مێژووی بیروباوەڕێكی گشتگیری خاوەن سیفەت و تایبەتمەندی خۆیەتی.

لەو پێناوەدا پێویستە بە دیدێكی تەواو لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێ‌ بێ‌ ئەوەی پارچە پارچە بكرێ‌، هەر هەوڵێكی پارچە پارچە كردنیشی هەڵەو كەموكورتی ڕوانینەكەی لێدەكەوێتەوە، پێویستە بەپێی چەمك و واتای خودی ئیسلامیش سەیربكرێ‌ بەبێ‌ پشت بەستن بە ڕێبازە هاوردەكان، چونكە بۆ تێگەیشتن لە بنەڕەتەكانی ئیسلام ئاستی پەیڕەوییان لە مێژوودا زەرورەتێكی گەورە هەیە بەتایبەت لە سێ‌ بنەڕتدا:

یەكەم: بانگەوازی ئیسلامی پەیامێكی خوایی ئاسمانیە نەك دەسەڵاتێكی زەمینی كە چەمك و واتای دەوڵەتان و پاشایان و بەهاكانیان بەسەریدا پەیڕەو بن.

دووەم: چەمكی جیهاد بنەڕەتی لێكۆڵینەوە لە جەنگ و فتوحاتەكانە، لێرەوە هەر دەبێ‌ لە بڕوابوون بە شەهیدبوونی لەڕێی خوادا تێبگەیت تا بزانیت بۆچی موسڵمانان سەركەوتوون و مەسەلەی دەستكەوت و شتەكانی تر لە پلەی دوای شەهیدیدا دابنێین.

سێیەم: بڕوابوون بەوەی موسڵمان پێی وایە ئەركی سەرشانیەتی بانگەواز بكات لەڕێی خواداو كۆمەڵگەی خواپەرستی لەسەر زەویدا دامەزرێنێ‌ و بۆ جێگیرایەتی لەسەر زەویدا دروست كراوە.

چەندین توێژەری ڕۆژئاوایی توانیویانە لەو هێڵە بنەڕەتیانە تێبگەن، لەوانە (ولفرێد كانتول سیمس) كە دەڵێت: (موسڵمان هەستێكی گەورەی بۆ مێژوو هەیە، ئەو بڕوای هەیە بەوەی مەلەكوتی خوا لەسەر زەویدا بێتە دی، بڕوای وایە خوا نیزامێكی واقعی كردەیی داناوە كە مرۆڤ لەسەر زەویدا بەو پێیە ڕێ‌ دەبڕێ‌، موسڵمانان هەمیشە هەوڵا دەدەن واقعی زەوی لەو چوارچێوەیدا داڕێژن، پاشان هەمیشە موسڵمان لەگەڵا هەر كارێكی تاكەكەسی یان كۆمەڵایەتیدا دەژی و بەپێی دووری و نزیكی لەو نیزامەی خوا دایناوە لە واقعی سەر زەویدا بێتە دی چونكە شیاوی جێبەجێكردنە، لە دیدی موسڵماندا مێژوو تۆماری هەوڵی مرۆڤایەتیە بۆ بەدیهێنانی مەلەكوتی خوا لەسەر زەویدا، پاشان هەموو كارو هەموو هەستێكی تاكەكەسی یان بەكۆمەڵا گرنگیەكی زۆری هەیە چونكە ئێستا بەرهەمی ڕابردوو و داهاتوویش لەسەر ئێستا ڕاوەستاوە).

سمیس بەراوردێ‌ دەكات لە تێگەیشتنی مێژوو لە ئیسلام و هیندۆسی و مەسیحی و ماركسیداو دەڵێت: كەسی هیندی گرنگی بە مێژوو نادات و هەست بە بوونی ناكات چونكە مێژوو لای ئەو تۆماری كاری مرۆڤە لە جیهانی ماددەو هەست پێكراودا، كەسی هیندیش هەمیشە سەرقاڵە بە جیهانی ڕۆحەوە كە جیهانی بێكۆتایە، دواتر هەموو شتێ‌ لە جیهانی فەنابوونی سنورداردا لای ئەو هیچ بەهاو كێشێكی نیە، بۆیە لای ئەو مێژوو شتێكی لە حساب دەرچوو و بێ‌ نرخە، بەڵام كەسی مەسیحی كەسیاتیەكی دوو فاقی یان دوو جیهانی لە یەك جیای هەیە كە هیچ شتێ‌ پێكەوەیان نابەستێتەوە، نموونەی باڵا لای موسڵمان بۆ جێبەجێكردن نابێ‌، واقعی مرۆیی كە لە واقعی سەرزەویدا جێ‌بەجێ‌ دەبێ‌ لە نموونەی باڵای خوازراو جیایە، ئەم دوو هێڵە جیا یان دوور لەیەك و بێ‌ هیچ پەیوەندیەك ڕێ‌ دەبڕن، لە دیدی كەسی مەسیحیدا مێژوو خاڵی لاوازی و داكەوتن و لادانی مرۆڤە، سەبارەت بە دیدی ماركسی بۆ مێژوو بڕوا بوونە بە حەتمیەتی مێژوو بەو واتایەی هەموو هەنگاوێ‌ كە بەرەو هەنگاوی دواتر بڕوا بەڕێگەیەكی حەتمی، بەڵام تەنها بڕوای بە جیهانی هەستپێكراو هەیە، بەڵكو لە جیهاندا تەنها بڕوای بە مەزهەبی ماركسی هەیە و جگە لەوە هەموو شتێ‌ پووچ و بەتاڵە، كەسی ماركسی بەدوای عەرەبانەی مێژوودا دەڕوات بەڵام ئاراستەی ناكات و بەهیچ پێوەرێكی بەدەر لە پێوەری ماركسی پێوەری ناكات، بەڵام كەسی موسڵمان تەواو لەمانە جیاوازە.

بێگومان بە یەك ڕوانین بۆ قورئان لە بواری ڕاڤەی مێژوودا ڕێبازی ڕوون و دانراوی ئیسلامی بەدیدەكەیت كە چەند یاسایەكی دیاریكراو هەن كە بەو پێیە گەلان پێشدەكەون و دادەڕمێن، داڕمانی گەلانیش لە ئەنجامی گەندەڵی و سەركەشی و داڕمانەوەیە، قورئانی پیرۆز چواردە سەدەیە ئەو یاسایەی داناوەو نموونەی ئەزموونی تەواوی لەبەردەم خەڵكدا خستوەتەڕوو وەك نموونەی ژیاری عاد و پهموود و گەلی توبەع و ئیمپراتۆریەتی فیرعەون و ڕاستی ئەو یاسایەشی خستوەتەڕوو [سُنَّة اللَّهِ فِی الَّذینَ خَڵوْا مِن قَبْلُ ۆڵن تَجِدَ لِسُنَّة اللَّهِ تَبْدِیلاً][ ذلِكَ بِأَنَّ اللّهَ ڵمْ ێكُ مُغَیِّراً نِّعْمَة أَنْعَمَهَا عَڵی قَوْمٍ حَتَّی یُغَیِّرُواْ مَا بِأَنفُسِهِمْ].

قورئانی پیرۆز ئاماژە بەوە دەكات ژیاری مرۆیی واتادارەو مرۆڤ میحوەری فەلسەفەی مێژووە، قورئان زەوی بە شوێنی سزا یان بەندیخانەی مرۆڤە تاوانبارەكان دانانێ‌ لەبەر بنەڕەتی پێكهاتەیان ئەگەر هاتوو تاوانێكی بنەڕەتییان ئەنجامدا چونكە بنەڕەتی تاوان بۆ مرۆڤ دانەنراوەو هەڵەكەی ئادەمیش خوا لێی خۆش بوو و كەسیش باری تاوانی كەسی تر هەڵناگرێ‌.

ماوەی ژیانی كورتی ئەم سەرزەویە ماوەی تاقیكردنەوەی مرۆڤە و مرۆڤیش سپاردەكەی هەڵگرتووەو بەرەو ڕووی تەحەددا بووەتەوەو لەسەر شانیەتی توانای خۆی بۆ هەڵبژاردنی ڕێی ڕاست بسەلمێنێ‌ [و هديناه النجدين] ژیان تاقیكردنەوەی خەڵكە لەسەر ئەو سپاردەو جێگیرایەتیە [وهو الذي جعلكم خلائف الأرض ورفع بعضكم فوق بعض درجات ليبلوكم في ما ءاتاكم] ئەمە هەمووی پەندی مێژوو و مەسەلەی مرۆڤە.

(روزنتال) شارەزای دیدی ئیسلام بووە سەبارەت بە ڕاڤەی مێژوو بەڕوونی دەریبڕیوەو دەڵێت: (تایبەتمەندی بیری ئایینی لەم ئاڕاستەیەدا ئەو هۆشیاریەیە كە دەڵێت مێژوو كۆتاییەكی هەیە كە ئەویش ڕۆژی دواییە كاتێ‌ هەموو كەسێ‌ سەبارەت بە كاری لە دنیادا پرسیاری لێدەكرێ‌، ڕۆژی دوایی سەرەتای مێژوویەكی ترە كە قورئان بەوردی وەسفی كردووە بە جۆرێ‌ وەك ئەوەی بڵێی لە ڕابردوودا بووە).

(علال فاسی) جەخت لەو واتایە دەكاتەوەو دەڵێت: جەبریەت لە ئیسلامدا بوونی نیە چونكە مرۆڤ لە دەرەوەی مێژوودا نیە، بەڵكو خودی مرۆڤ هۆكارێكی كاراو كارتێكراوی ناوخۆیی مێژووە، چالاكیەكانی مێژووش بێ‌ ئامانج نین.

هەروەها دەڵێت: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم زۆر بە تەواوی هەستی كردووە بە بوونی مێژوویی، بەڵام خۆی ڕانەسپاردووە بەوەی بێتە مێژوونووس یان تۆماركەری مێژوو، بەڵكو چوارچێوەی پێویستی بۆ داناوین و لەسەر شانی ئێمەیە بە ئاشكراكردنی ڕووداوەكان و ئەنجامدانی چالاكیەكانمان ئەو چوارچێوەیە پڕبكەینەوە، لە قورئان و فەرموودەشدا وشەی (التأریخ) نەهاتووە، ئەگەریش قورئان چیرۆكی پێشینانی بۆ هێنابین بۆ ئەوە نیە بە مێژوویەكی كات و بارەكەی بزانین، بەڵكو تا پەند وەربگرین لەو شتانەی تیایەتی چونكە پەندی تیایە بۆ كەسی ژیر).

لە دیدی ئیسلامدا مێژوو دوو قۆناغە و دەبێ‌ لەبەردەمیاندا هەڵوێستە بكەین:

یەكەم: قۆناغی چالاكیە مێژووییەكانی پێش پێغەمبەرایەتی، ئەمە تەنها ڕێخۆشكەری بووە تا لە ڕێی تەواوكاری ئایینی یەوە مرۆڤایەتی بگەیەنێت بە پێگەیشتوویی بەوەی موحەممەد بكاتە كۆتا و سەرمۆری پێغەمبەران، لەپێش موحەممەددا چەندین پێغەمبەر و پەیام هاتوون و چەند پەیامێكی چاكسازیش لە هەموو بەشەكانی سەرزەویدا هەبوون بەڵام توانای مانەوەیان نەبووەو تووشی لاڕێكردنێ‌ بوون كە پێویستیان بە نوێگەری و چاكسازە بووە تا ئاسۆی پێشكەوتنی مرۆیی بكەنەوە، بۆیە هەر دەبوو خوا كۆتا پێغەمبەر بنێرێ‌ تا مرۆڤ بخاتە ئەو كەشی ڕوشدو تەواویەی كە لەسەر ڕۆح و عەقڵا و دڵا و جەستە دامەزراوە.

چی چالاكی مێژوو پێشتر هەبوون بۆ یەك ئامانج بوون كە ئەویش بوونی خودی پێغەمبەرە، بەمە ڕابردووی ئوممەت وەك ئەوەی لێ‌ دێ‌ كە پێش مێژوو بێ‌.

دووەم: كۆتایی مێژووی دنیاو گەیشتن بە جیهانێ‌ كە تیایدا مرۆڤ لەسەر چاكەو خراپەی پێشوەختی موحاسەبە دەكرێ‌، بەم ڕێگە مێژووییەكە دەگاتە دوای مردن هەموو نەگونجانێ‌ نامێنێ‌ كە دەگونجێ‌ لە نێوان ئامانجی مێژوو و هۆكارو پێناوەكانی چالاكیەكانیدا هەبێ‌.

بێگومان ئەم واتایە بۆ مێژوو ئەم ڕێبازە بۆ ڕاڤەكردنی جیاوازیەكی ڕیشەیی هەیە لەگەڵا چەمك و واتای ئایین و فەلسەفەكانی تردا.

لایەنێكی تریش هەیە دەبێ‌ ئاماژەی پێ‌ بكەین كە ئەویش بیردۆزەی ڕاڤەی ماددیە بۆ مێژوو كە لە شرۆڤەی هەندێ‌ ڕووداو و دیاردەی گەورەی مێژووبێ‌ یان هۆكاری دامەزران و ڕووخانی دەوڵەتاندا گونجاو نیە، وەك (تریتۆن) دەڵێت ئەم ڕێبازە لە مەسەلەی یەكبوونی عەرەب و سەركەوتنیان بەسەر كەسانی ترو دامەزرانی شارستانیەتیان و فراوانبوونی سنوورو پێ‌ چەسپاویاندا شكستێكی تەواوی تووش دەبێ‌، مێژوونووسان هەر دەبێ‌ بڕواننە هۆكاری دروستی ئەو دیاردە كەم وێنەیە، دواتر سەیریان كرد شتێ‌ لەو نێوەندەدا نوێ‌ بووە كە ئەویش ئیسلامە، سەیریان كرد ئیسلام هێزێكی گەورەیە كە زیندوێتیەكی پاڵنەرو میكانیكی زیندووی هەیە كە ئەوەش هۆكاری بنیادو پێناوی شارستانیەت و ڕێی یەكدەنگی و بڵاوكردنەوەی ئیسلام و بەدیهێنانی دادپەروەری بووە كە بەمە دڵەكانی یەكخستووەو گەلانی پەیوەستی یەك كردووە.

بێگومان ڕۆحی ئیسلام لە بەهێزیدا بووە بەجۆرێ‌ خەڵكی بە یەكجارەكی لە ڕابردوویان دوور خستوەتەوە ئەوەش یارمەتیدەر بوو، ئەوەیە ئیسلام تەنها ئایینێ‌ نیە بەڵكو نیزامێكی كۆمەڵایەتیشە، بۆیە موسڵمانبوونیان چوونە ناو نیزامێكی نوێ‌ بووە كە ئەو پەیوەندیە دەپچڕێنێ‌ كە دەیانبەستێتەوە بە ڕابردووەوە، مێژوونووسە بەویژدانەكان شایەتی ئەوە دەدەن تاكێ‌ یان گەلێ‌ چوویە ناو ئیسلام هەرگیز لێی ناگەڕێتەوە، چونكە ئیسلام ئایین و بگرە لە ئایینێك زیاترە.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …