Home / مێژووى جیهان / بۆچی کارتەر وەڵامی پەیامەمێژووییەکەی ئایەتوڵڵا خومەینی نەدایەوە

بۆچی کارتەر وەڵامی پەیامەمێژووییەکەی ئایەتوڵڵا خومەینی نەدایەوە

10152017_1313

بۆچی کارتەر وەڵامی پەیامەمێژووییەکەی ئایەتوڵڵا خومەینی نەدایەوە

ئارام مەحمود ئەحمەد
لە مێژووی شۆڕشی ئێراندا رێکەوتی (7ی بەهمەنی 1357ی هەتاوی) گرنگە، چونکە لەو رۆژەدا ئایەتوڵڵا خومەینی پەیامێکی نهێنی ئاڕاستەی ئەمەریکا کردووە، “ئەگەر ئەمەریکا رێگە لە دەستوەردانی بەختیار و سوپا لە کاروبارەکاندا بگرێت، ئەویش خۆپیشاندەران بێدەنگ دەکات.”
لە سەرەتادا ئایەتوڵلا دەیویست فڕۆکەخانە بە رووی ئەودا بکرێتەوە، بۆ ئەوەی لە فەڕەنساوە بگاتە تاران. ئایەتوڵلا خومەینی بە ئیبراهیم یەزدیدا پەیامێکی بۆ نێردراوی ئەمەریکا نارد و بەڵێنی دۆستایەتی پێداون و لەبارەی مەترسی سەر هاوڵاتیانی ئەمەریکا لە ئێران هۆشداری داوەتە ئەمەریکا و هەڕەشەی کردووە:”کارەکانی بەختیار و سەرکردە سەربازییەکان زیان بە هاوڵاتیانی ئێران دەگەیەنن، بەڵام زیانی زیاتر بە ئەمەریکا دەگەیەنێت، بە تایبەتی بۆ داهاتووی ئەمەریکاییەکان لە ئێران. ئەم کارانە وادەکەن کە فەرمانی نوێ لە ئێران دەربکەم.”

“کاتێک کە من دەوڵەتی کاتی رابگەیەنم بۆتان دەردەکەوێت کە ئێمە هیچ دوژمنایەتییەکامان لەگەڵ ئەمەریکا نییە و دەبینن کە کۆماری ئیسلامی ئێران، کە پشت بەستوو بە فەلسەفە و یاسای ئیسلامییە، شتێکی بێجگە لە حکومەتێکی مرۆڤ دۆست نابێت و یارمەتی ئاشتی و ئاسایشی مرۆڤایەتی دەدات.”
پەیامەکەی ئایەتوڵلا بە کۆشکی سپی و کارتەر دەگات. بەپێی بەڵگەنامەیەک (هارۆلد براون) وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە راپۆرتێکیدا لەبارەی پەیامەکەی ئایەتوڵڵاوە لەگەڵ کارتەر و جەنراڵ (هایزەر) نێردراوی سەربازی ئەمەریکا بۆ ئێران قسەی کردووە.

هایزەر لە وەڵامدا وتویەتی، پەیامەکەی خومەینی لەگەڵ خواستەی لایەنگرانی یەکێکە. وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە جەنراڵ هایزەری راگەیاندووە، ئەمەریکا دژی گەڕانەوەی ئایەتوڵڵا خومەینی نییە، بەڵام پێویستە ئەم کارە بە هێواشی و بە پێی رێککەوتنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی سوپا کارێکی نەشیاو ئەجام نەدات.
لە ئەنجامی سەرجەم ئەو گفتوگۆیانەی ئەنجام دراون، واشنتۆن وەڵامێکی بۆ پەیامەکەی ئایەتوڵلا ئامادە کردووە، بەڵام هەرگیز ناینێرێت.

دەمانەوێت درێژە بە بیروڕا گۆڕینەوە بدەین
رەشنوسی وەڵامەکەی کارتەر لەو بەڵگەنامانەدا دۆزراوەتەوە، کە ساڵی 2013 ئەمەریکا ئاشکرای کردووە. بەڵگەنامەکە نیشانی دەدات، کە هەمان ئەو رۆژە (7ی بەهمەن) وەڵامەکەیان ئامادەکردووە، بەڵام سەرەتا دەقەکە دەنێرن بۆ ئێران بۆ (ویلیام سالیڤان) باڵیۆزی ئەمەریکا لە تاران و شاپور بەختیار بۆ زانینی رای ئەوان. لێرەدا سالیڤان دژی ناردنی وەڵامەکەیە.
لە سەرەتای پەیامەکەدا بە روونی هاتووە: “داخرانی فڕۆکەخانە، بڕیاری دەوڵەتی یاساییە و دەوڵەتی ئەمەریکا دەست لەو بڕیارە وەرنادات.”

بە پێی پەیامەکە ئەمەریکا نیگەرانی خۆی بەرامبەر رشتنی خوێن لە ئێران دەربڕیوە و هاتووە ” ئێمە کە دەبیستین ئایەتوڵڵا دەیەوێت کێشەکان لە رێگەی ئاشتیانەوە چارەسەر بکات خۆشحاڵین و ئومێدەوارین درێژە بە ئارامگرتنی بدات. هەروەها ئێمە خۆشحاڵین کە خومەینی پەیوەندی لەگڵ لایەنگرانیدا لە ئێران هەیە.”
ئەمەریکا بە نیاز نەبووە پرۆژەی دەوڵەتی کاتی پەسەند بکات و رایگەیاندووە “لەگەڵ هەموو ئەمانەدا ئێمە پێمانوایە پێکهاتنی حکومەتێک بەدەر لە چوارچێوەی دەستور مەترسییە لەسەر ئارامی و سەقامگیری ئێران. بە بۆچوونی ئێمە ئەمە کۆمەڵگە سوپا دابەش دەکات. پێمانوایە پێویستە قەیرانەکە لە رێگەی گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەت و سوپا چارەسەر بکرێت.”

لە پەیامەکەدا ئاماژە بە هەڕەشە لەسەر ئەمەریکاییەکانی ناو ئێران کراوە و ئەمەریکا رایگەیاندووە، کە وەڵامیان دەبێت و ئەو هەڕەشەیە لە واشنتۆن بە جدی وەرگیراوە.
لە کۆتایی بەڵگەنامەکەدا هاتووە: “خۆشحاڵین بەوەی ئایەتوڵڵا خومەینی بەمشێوازی پەیوەندی کردنە رازی بووە و خوازیارین بیروڕا گۆڕینەوە بەردەوام بێت.”

دژایەتی سالیڤان
بەڵگەنامەکان ئاماژەن بۆ ئەوەی ویلیام سالیڤان رۆژی دواتر پەیامە پێشنیارکراوەکەی بەدەست دەگات، بەڵام نایدات بە بەختیار بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی پەیامەکان دوابخات. بە وتەی ناوبراو بەختیار بەنیازە بچێت بۆ فەڕەنسا و لەگەڵ رابەری شۆڕشی ئێران کۆببێتەوە، لەبەرئەوە نابێت ئەمەریکا کارێک بکات کاریگەری لەسەر دیداری ئەوان هەبێت.
لە درێژەدا سالیڤان وتویەتی “پێویستە ئێمە گفتوگۆ لەگەڵ ئۆردووی ئایەتوڵڵا خومەینی هەڵپەسێرین و هەوڵەکانی گفتوگۆ بە ئێرانییەکان بسپێرین.” بەڵەم بە خێرایی بەرنامەی سەفەرەکەی بەختیار هەڵدەوەشێتەوە، چونکە ئایەتوڵلا رایگەیاندبوو، تەنیا کاتێک ئامادەیە بەختیار ببینێت، کە دەستی لە کارکێشابێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا دوبارە سالیڤان پەیوەندی لەگەڵ خومەینی بە باش نەزانیوە و وتویەتی، ئەگەر پێویست بکات رەوەندی گفتوگۆکان دەست پێبکاتەوە پێویستە پێشەکی پەیامەکە بگۆڕدرێت و بەپێی گۆڕانکارییەکانی ئێران دابڕێژرێتەوە.
بەڵام دوای چەند رۆژێک ئایەتوڵڵا خومەینی سەرکەوتوانە دەگەڕێتەوە بۆ ئێران، دەوڵەتی کارتەر وەڵامی پەیامە مێژووییەکەی ئایەتوڵڵا خومەینی نەدایەوە، بەڵام بە نهێنی هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوەی خومەینی بە ئارامی درێژە پێدا. بە پێی بەڵگەنامەیەک بە رێکەوتنی 22/1/1979 لە رێگەی جەنراڵ هایزەرەوە بە سەرانی سوپای راگەیاندبوو، کە گەڕانەوەی خومەینی نابێت ببێتە هۆی کودتا.

لەگەڵ زیادبوونی فشارە ناوخۆییەکان بەختیار ناچارانە ئاسمانی فڕۆکەخانە بۆ گەڕانەوەی خومەینی دەکاتەوە.
بەختیار نەخشەیەکیتری بۆ خومەینی هەبووە و بە واشنتۆنی راگەیاندووە، “پێویستە خومەینی لەناو ئاخوندەکاندا نقوم بکرێت و ببێتە هۆی ئەوەی کەمتر دەست لە کاروباری سیاسی وەربدات.”

س: BBC

 

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …