Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / ئەمەریکا: بەر لە شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئایەتوڵڵا خومەینی لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندی راستەوخۆی هەبووە

ئەمەریکا: بەر لە شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئایەتوڵڵا خومەینی لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندی راستەوخۆی هەبووە

9152017_1212

ئەمەریکا: بەر لە شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئایەتوڵڵا خومەینی لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندی راستەوخۆی هەبووە

ئارام مەحمود ئەحمەد
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا بڵاویکردوونەوە، پەیوەندی نهێنی سەرانی ئەمەریکا لەگەڵ ئایەتوڵلا خومەینی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران رۆژێک بەر لە راکردنی شا لە ئێران دەستیپێکرد. بەرەبەیانی ١٥/٧/١٩٧٩، واشنتۆن سوپاسی فەڕەنسا دەکات بۆ گەیاندنی پەیامەکانیان بە رابەری شۆڕشی ئێران و رایدەگەیەنن “بە هۆی چەند هۆکارێکەوە پێویستە راستەوخۆ لەگەڵ ئەو گروپە پەیوەندیان هەبێت.”
بەڵام عەلی خامنەیی ئەو پەیوەندییە رەتدەکاتەوە و بە ساختە و دوژمنکاری ئەمەریکا ناویان دەبات.

ئەو رۆژە فەڕەنسا ئاگادار دەبێت لەوەی (جیمی کارتەر) ئەرکی گفتوگۆی لەگەڵ نەیاران و سوپای ئێرانی بە (ویلیام سالیڤان) باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئێران و (جەنراڵ رۆبەرت هایزەر) نێردەی سەربازی ەئەمریکا بۆ ئێران داوە و بۆ ئەم کارەش پێویستی بە هاوکاری ئایەتوڵڵا خومەینی هەیە.
سۆلیڤان لەگەڵ مەهدی بازرگان و محەمەد بەهەشتی و لە پەیوەندیدا بووە، جەنراڵ هایزەریش لە گەڵ سەرانای سوپا (عەباس قەرەباغی، ناسر موقەدەم) گفتوگۆی کردووە، بەڵام بە هیچ ئەنجامێک نەگەیشتوون، چونکە بە پێی پەیامی (سایرس ڤنس) وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، بەهەشتی لە بارەی شوێنی دیدارەکەوە توندبووە و ئەم گرفتەش بووەتە هۆی ئەوەی هیچ دیدارێک ئەنجام نەدرێت.

پێدەچێت پەیوەندی ئەمەریکا لەگەڵ دەوروبەری ئایەتوڵڵا خومەینی ستراتیژێکی دووفاقی بووبێت بەرامبەر قەیرانەکانی ئێران، کارتەر سەرۆک کماری ئەوکاتەی ئەمەریکا وتویەتی، پشتیوانی لە شا دەکات و پیویستە سوپا پشتیوانی (شاپور بەختیار) سەرۆک وەزیرانی ئێران بکات، بەڵام نێردراوەکانی کارتەر بە بێدەنگی قۆناغێکی نوێیان دەستپێکردبوو، کە تێیدا تابۆی گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئایەتوڵڵا خومەینی شابوو.

بە پێی بەڵگەنامەکانی رێکەوتنی ١٥/٧/١٩٧٩ (وارن زیمەرمەن) یەکێک لە کارمەندانی باڵای باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە پاریس لەگەڵ (ئیبراهیم یەزدی) راوێژکاری رابەری شۆڕش یەکتر دەبینن و دیدارەکە ٢٠ خولەکی خایاندووە و بە سەرەتای پەیوەندی ئەمەریکا و دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران دادەنرێت.

وەک لەو بەڵگەنامانەدا هاتووە کە دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا بڵاوی کردوونەوە، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئیبراهیم یەزدی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکاییەکان دەستنیشان دەکات.
هەوڵەکانی سەرتای یەزدی بێ ئاکام بوون. بەپێی بەڵگەنامەیەکی رێکەوتی ١٥ سێپتەمبەری ساڵی ١٩٧٩ یەزدی پەیوەندی بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە کردووە و وتویەتی، “بەرپرسە داواکراو بەردەست نییە.”

بەڵام نزیکەی سێ مانگ دوای ئەوە رێکەوتی ١٢ دیسەمبەری ساڵی ١٩٧٩ بەرپرسە دیاریکراوەکە (هێنری پێرکت) بەرپرسی کاروباری ئێران لە وزارەتی دەرەوە و یەزدی لە رێستورانتێک یەکتر دەبینن.
پێرکت بۆ bbc فارسی وتویەتی، “ژمارە تەلەفۆنی یەزدی وەرگرتووە و بەو شێوەیە دەتوانێت لە واشنتۆنەوە لەگەڵ یەزدی پەیوەندی بکات.”

بەپێی بەڵگەنامەیەک نێردراوی ئایەتوڵڵا خومەینی بە لایەنی ئەمەریکایی راگەیاندووە، کە نزیکانی ئایەتوڵڵا جێی متمانە نین “یەزدی تەنیا ناوی یەک کەسی متمانەپێکراوی لەو نزیکانە بە ئەمریکاییەکان وتووە (حەسەن).”
بەپێی پەیامی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئامانجی یەکەمی پەیوەندی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خومەینی هاندانی بووە بۆ هێنانەدی دیداری نێوان (محەمەد بەهەشتی و مەهدی بازرگان) لەگەڵ فەرماندەی سوپا و دەزگای هەواڵگری شا (ساواک).

بەپێی ئەو بەڵگەنامەیە “سالیڤان هەوڵیداوە لە نێوان سەرانی سوپا و محەمەد بەهەشتی یەکێک لە نوێنەرە سەرەکییەکانی ئایەتوڵڵا لە تاران دیدارێک ئەنجام بدرێت. پێدەچێط هەردوولا لەگەڵ دیدارەکە بن، بەڵام لەسەر شوێنەکە رێکناکەون.”
پیدەچێت لە سەرەتادا ئایەتوڵڵا خومەینی دژی ئەو کارە بووبێت، بەڵام دوای داواکاری ئەمەریکا و ئاگادار بوون لەوەی کە ئەمەریکا دەیەوێت بە ئارامی بگەڕێتەوە بۆ ئێران، بۆچوونی گۆڕابێت.

ناوەرۆکی یەکەم دیداری ئەمریکا و ئایەتوڵڵا خومەینی ئاماژە بوون بۆ ئەوەی کە لە کودتای سوپا ترسابێت. لە راپۆرتەکەی زیمەرمەندا هاتووە، “دواتر یەزدی نیگەرانی دەربڕی، نیگەرانییەک کە ئەو بە هی ئایەتوڵڵا ناوی برد. نیگەرانی لەوەی ئەمەریکاییەکان دەڵێن پشتیوانی لە کودتا ناکەن، بەڵام سوپا لە هەوڵدایە بۆ ئەنجامدانی. کوردتا لە کاتی چوونە دەرەوەی شا یان بەرلەوە روو دەدات.”
لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، “یەزدی وتی کودتا تەنیا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات. دوای رۆیشتنی شا، توندوتیژی دژی ئەمەریکاییەکان کۆنترۆڵ دەکرێت. لەبەرئەوە لەگەڵ ئەوەی یەزدی بە ناوی ئایەتوڵڵا خومەینییەوە دەدوا، بەو ئەنجامە گەیشت، کە پێویستە ئەمریکاییەکان سود لە تەواوی توانای خۆیان بۆ بەرگرتن لە کودتا وەرگرن.”

سۆلیڤان بە واشنتۆنی راگەیاندووە تەنیا رێگەچارەی ئێران دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربازی – ئاخوندییە، غافڵ لەوەی ئایەتوڵڵا خومەینی دوای گەیشتنە دەسەڵات سەرجەم سەرانی سوپا لە سێدارە دەدا.
دوای دیداری یەکەم بە پێی بەڵگەنامەکان چوار جاریتر ئایەتوڵڵا خومەینی و دەوڵەتی کارتەر یەکتریان بینیوە و پرسیاریان لە یەکتر کردووە و وەڵامی یەکتریان داوەتەوە. لەو دیدارانەدا بووە کە ئەمریکا نەرمی بەرامبەر دەستور و جۆری حکومەت لە ئێران بە ئایەتوڵڵا خومەینی وتووە.

ئێران ئەو پەیوەندییە رەتدەکاتەوە
لە بەرامبەر ئەم بەڵگەنامانەی کە بڵاو کراونەتەوە، عەلی خامنەیی لە یادی ٢٧ ساڵەی کۆچی دوایی ئایەتیوڵڵا خامنەیی رایگەیاندووە، کە ئەم بەڵگانە نیشانەی دوژمنایەتی ئەمەیکا و بەریتانیایە و وتویەتی “ئەم بەڵگانەیان لە کوێ هێناوە؟ لە بەڵگەنامەکانی ئەمەریکا، ئەمەریکایەک لە فڕۆکەی مەدەنی دەتەقێنێتەوە، ترسی لە ساختەکردنی بەڵگە هەیە؟ دوژمنایەتی ئینگلیزەکان بەمشێوەیەیە.”

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …