به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی بڵاونه‌كراوه ده‌رباره‌ی مام جه‌لال
هۆشەنگ محمد
دوای سه‌ردانێکم بۆ مه‌ڵبه‌ندی به‌ڵگه‌نامه‌یی شاری به‌غدا له ڕێكه‌وتی (28ی ئاداری 2017) دا، بە مەبەستی کارنامەی دکتۆراکەم، یه‌كێك له‌و به‌ڵگانامه‌ی له دۆسیه‌ی ڕۆژنامه كوردییه‌كاندا كه‌وته به‌رچاوم، نووسراوێكی مام جه‌لال بوو، كه له ڕێكه‌وتی (5/4/1961)دا به ئیمزای خۆی و به‌ناوی (جه‌لال حیسامه‌ددین تاڵه‌بانی) به كلێشه‌ی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ئیرشاد (كه ئه‌وكاته به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییان گووتووه)ی كردووه. تیایدا داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له سهرنووسهرایهتی ڕۆژنامه‌ی (كوردستان) كردووه ((كه ڕۆژنامه‌یه‌كی سیاسی بووه دوا ژماره‌ی له ڕێكه‌وتی (1/4/1961)دا له شاری به‌غدا بڵاوكراوه‌ته‌وه)) له به‌رامبه‌ردا دوای كردووه، به‌رپرسیارێتی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات “زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان”ی پێ بسپیردرێت، ((كه دوا ژماره‌ی ڕۆژنامه‌كه له (28ی ئاداری ساڵی 1961)دا له شاری به‌غدا بڵاوکراوەتەوە)). ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌وڵێك بووە به ئاراسته‌ی زیندووكردنه‌وه و جارێكی دیكه ده‌ركردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌كه، بەڵام دیاره ئه‌م هه‌وڵه ئاكامێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه. چونكه ڕۆژ دوای ڕۆژ بارودۆخی نێوان كورد و حكوومه‌تی عێڕاق به‌ره‌و ئاڵۆزی چووه و ڕێگه به ده‌رچوونی ئاشکرای ڕۆژنامه‌كه نه‌دراوه‌ته‌وه.
تێبینی: بەڵگهنامهكه له‌سه‌ر ئامێری مایكرۆفیلم وێنه گیراوه بۆیه به ڕوونی ده‌رنه‌چووه.