Home / مێژووی ئیسلام / ئومەویەكانی ئەندلوس دامەزراندنی خیلافەت وهۆكارو ئەنجامەكانى

ئومەویەكانی ئەندلوس دامەزراندنی خیلافەت وهۆكارو ئەنجامەكانى

خريطة_الفتح_الأموي_للأندلس

ئومەویەكانی ئەندلوس دامەزراندنی خیلافەت وهۆكارو ئەنجامەكانى

نيازنجيب محمد
دوای ئەوەی عبدوڕەحمان ناسر لە ئەندەلوس دەسەڵاتی گرتەدەست , وای دەبینی نازناوی ئەمیر كەپێشینەكانی خۆی بۆیان بەجێ هێشتبوو لە ئاست خواستە گەورەكانیدانیە وخۆی بەشیاوی نازناوی خیلافەت ئەزانی زیاتر لە دەوڵەتێكی لێك هەڵوەشاوی خیلافەتی عەباسی لە بەغداو دەوڵەتێكی گیرۆدەو نالەباری وەك دەوڵەتی فاطمی(*) لە مەغریب, هاوكات كۆمەڵێ‌ هۆكار هانی عبدوڕەحمان ناسریاندا نازناوی خەلیفە لەخۆی بنێت, لەوانە:

1. لاوازی خیلافەتی عەباسی وەك دامەزراوەیەكی ئاینی سیاسی دەستەوسان لە پاراستنی جیهانی ئیسلامیدا وهەژموونی توركەكان بە سەرتواناكانی خیلافەت وهەڵسوكەوت كردنیان بە خەلیفەكان وتیرۆركردنی خەلیفەموقتەدیری عەباسی بەدەستی مەوالیەكی تورك ئاماژەیەك بوو بۆ وەرگرتنی چەند هەڵوێستێكی لەوە بوێرانەتر بۆ لە ڕوودا وەستان ولێڕاپەڕینی .(1)

2. سەرهەڵدان و دامەزراندنی خیلافەتی فاگمی شیعە لە ڕۆژ ئاوای عەرەبی, و دامەزراندنی ئەم دەوڵەتە لەساڵی (297ك/910ز) (2)، بارودۆخێكی زۆرترسناكی بۆ ئومەوییەكان دروست كرد لە ئەندەلوس دا, چونكە ئەندەلوسیەكان بە مەزهەبی سونیەوە بەهێز بوو لەلایەكی تریشەوە زۆرپەی وەست بوون بە دابونەریتی خۆیانەوە, كە لە دەوڵەتی ئومەوی ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی بۆیان مابویەوە(3) ، لەبەر ئەوە زاڵبوونی فاگمیەكان بەسەر باكوری ئەفریقیادا, ئەوانی جیادەكردەوە لە سونیەكانی ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی, هەروەها بوونی ئەو خیلافەتە نوێ ییەش هەڕەشەی لە مەزهەبە سونیەكان دەكرد, چونكە فاگمیەكان هەر لەگەڵ دروستكردنی دەوڵەتەكەیاندا كەوتبوونە بڵاوكردنەوەی بیرو بۆچونی مەزهەبی شیعەی ئیسماعیلی لە ناوچەكانی مەغریب و ئەندەلوس .(4)

لە لایەكی تریشەوە فاگمیەكان بە ڕاگەیاندنی خیلافەتی فاگمی دەرگایان واڵاكرد لە بەردەم بوونی زیاد لەیەك خەلیفە لەناو جیهانی ئیسلامی دا, چونكە تا ئەوكاتە ئومەوییەكان ئەو بنەمایانەیان پەیڕە و دەكرد كە دەیگوت نابێ لە یەك خەلیفە زیاتر هەبێت, بەڵام كاتێك فاگمیەكان ئەو بنەمایانە ڕەت دەكەنەوە وخیلافەت ڕادەگەیەنن, ئیتر عبدوڕەحمان ناسریش بە مافی خۆی دەزانێت نازناوی خەلیفە لە خۆی بنێت .(5)

3- یەكبونی سیاسی ئەندەلوس لە دوای ملكەچ كردنی ڕاپەڕیوان و یاخی بووان لە دەسەڵات بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ, عبدوڕەحمان ناسر لە ماوەی حەڤدە ساڵی سەرەتای فەرمان ڕەواییەكەیدا توانی ئەندەلوس یەك بخاتەوە و كۆتایی بە و شەڕوشۆڕ و ئاژاوانە بهێنێت, كە بارو دۆخی وڵاتیان تێك دابوو كە چیتر نازناوی (ئەمیر ) لە ئاستی دەسەڵات و تواناكەی دانیە یان كەمە, ئەمەو جگە لەوەی زۆربەی سەركردەی شۆڕشەكان نازناوی ئەمیریان لە خۆیان نابوو ڕكابەری ئەمیری قرگوبەیان دەكرد لەو نازناوەدا .(6)

لەبەر ئەوە عبدورەحمان ناسر بە پێویستی زانیوە نازناوی خەلیفە لە خۆی بنیت و پایە و شوێنی ئاینی وسیاسی ئەمیر بەرز ڕابگیرێت و ڕۆڵیكی زیاتری مەركەزی بە قرگبە بدرێت بەجۆرێك دەسەڵاتی خۆی بەسەر دەوروبەریدا توندبكات و هەیبەت وگەورەی خۆی زیاتر بە دیاربخات .(7)

4- بە دەمەوە چون وخوستی موسوڵمانانی ئەندەلوس, كە دەیان ویست خەلیفەیەكیان هەبێت لە پاڵ بونی دوو خیلافەتی تر لە جیهانی ئیسلامی ئەویش خیلافەتی عەبباسی و فاگمی بووبۆیە داوایان لێكرد ببێ بە خەلیفە(8) , ئەمەش وەكو دەربرینی خۆشەویستی لە ڕادە بە دەریان بەرامبەر بە عبدورەحمان ناسر,

لە ئەنجامی ئەوكارە مەزنانەی كە پێیان هەستاوە لە ماوەی فەرمانڕەوایەتیەكەیدا وەك یەكخستنی ئەندەلوس و دابین كردنی هێمنی وئاسایش لە ووڵاتدا, سەرەڕای ئەو یارمەتیە مەزن و گرنگانەی كە پێشكەش بە دانیشتوانی ئەندەلوسی كردووە لە كاتی گرانی و برسیتی دا .(9)

ئەم هۆكارانە و چەندین هۆكاری تر وای لە عبدوڕەحمان ناسر كرد, بانگەوازی خیلافەت لە 2ژالحجەی ساڵی (316ك/928ز) بكات و نازناوی خەلیفەی موسوڵمانان لە خۆی بنێت و فەرمانی كرد تا لە لێدوان و وتار و لە هەموو شوێنیكدا بە (ئەمیری باوەڕداران) بانگ بكریت, چونكە ئەوناوەی شیاوە .(10)

هەروەها عبدورەحمان نازناوی (الناصر الدین اللّە) لە خۆی نا(11) , كە ماوەی فەرمان ڕەوایەتیەكەی پەنجا ساڵ و شەش مانگی خایاندوە, لەو ماوەیەدا توانیویەتی هەموو ئەندلوس بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و یەكی بخات و ڕووبەڕووی هەموو مەترسیە ناوخۆی و دەرەكیەكان بێتەوە .(12)

لەهەمان كاتیشدا بە عبدوڕەحمانی سێ یەمیش ناو دەبرا, ئەمەش بە هۆی ئەوەی بنەماڵەی ئومەوی لە ئەندەلوس پێش عبدوڕەحمان ناسر هەریەك لە عبدوڕەحمان داخل , كە بە عبدوڕەحمانی یەكەم ناسراوە, هەروەها عبدوڕەحمانی كوڕی حەكەم, كەبە عبدورەحمانی دووەم ناسراوە هەبووە .(13)

هەروەها سەبارەت بە دامەزراندنی خیلافەتیش, عبدورەحمان داخل پاش ئەوەی لە دەستی عەباسیەكان خۆی ڕزگاركرد, لە ساڵی (638ك/756ز) گەیشتە ئەندەلوس و فەرمانڕەوای ووڵاتەكەی خستە ژێردەسەڵاتی خۆی وسەردمێكی نوێی لە ئەندەلوس ڕاگەیاند كە ئەویش سەردەمی ئیمارە بوو, نازناوی ئەمیری لە خۆی ناوە(14), بەڵام نازناوی خەلیفەی لە خۆی نەناوە , بەهۆی بوونی خەلیفەی عەباسی لە بەغداد(15) , تا ئەو كاتە موسڵمانان جەختیان لەسەر ئەوە كردوەتەوە, كە دەبێت لە ناوجیهانی ئیسلامیدا تەنها یەك خەلیفە هەبیت, ئەمەش بۆ پارێزگاری لە یەك پارچەی و یەكێتی خاكی ئیسلامی .(16)

لەبەر ئەوەی عەبدوڕەحمان داخل و ئەوانی پاش ئەو دەسەڵاتیان گرتوەتە دەست, هەمان هەست وهەڵوێستیان هەبووە سەبارەت بە تێڕوانینیان بۆ مەسەلەی خیلافەت, لەبەر ئەوەی ڕوینەداوە ئەندامێكی خێزانی ئومەوی لە ئەندەلوس نازناوی خەلیفە لە خۆی بنێت, بەڵكو تەنها بە نازناوی(ئەمیر ) ناسراون تا سەردەمی عبدوڕەحمان ناسر (17), بەو جۆرە دەسەڵات لە ئەندەلوس لە ئیمارەتەوە گوازرایەوە بۆ خیلافەت ونازناوی خەلیفە لە نەوەكانی عبدوڕەحمانی سێ‌ یەمدا تا ڕووخانی دەوڵەتی خیلافەتی ئومەوی لە ساڵی(422ك/1031ز) بەردەوام بوو .(18)

ئەوەی شایەنی باسە عبدوڕەحمان ناسر دەسەڵاتی گرتە دەست حەزی لە باڵادەستی عەرەب نەكردووە, لە پلەوپایەی كارگێڕی و سەربازیدا, بەپێچەوانەی خەلیفە ئومەوییەكانی ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی, لەماوەی فەرمانڕەواییاندا (41-132ك/661-750ز), پلەوپایە كارگێڕی و سەربازییە گرنگەكانیان بەعەرەبەكان دەبەخشی, بەڵام عبدوڕەحمان ناسر هەرچەندە سەرەتا سودی لە توانا و كارگێڕی و سەربازی عەرەبەكان وەرگرتووە, بەڵام پاش ئەوەی دەسەڵاتی خۆی جێگیركرد ئەو ڕۆڵ و گرنگیەی ئەوانی كەم كردەوە و بەشێوەیەكی سەرەكی پشتی بە صقالبە دەبەست, و كەسانی وا تیایاندا هەڵكەوت وە كە پلەی كارگێڕی و سەربازی گرنگی پێدراوە .(19)

لەپاش خەلیفە عبدوڕەحمان ناسر(300-350ك/912-961ز), نزیكەی پانزە خەلیفەی دی ئومەوی لەئەندەلوس فەرمانڕەواییان كردووە, كەكۆتا خەلیفەیان هیشامی سێ‌یەم: المقتدی باللە لەساڵی(418-422ك/1027-1031ز) بووە, لەساڵی(422ك/1031ز) دەوڵەتی ئومەوی لەئەندەلوس لەپاش لابردنی كۆتا خەلیفەیان هیشامی سێ یەم (المقتدي باللەَ) ودەركردنی پاشماوەكانی ئالی مەروان لە قورگوبە كۆتای هات.

ئەمەش لەئەنجامی كۆمەڵێ‌ هۆكار لەوانە سیاسەتی خراپی فەرمانڕەوا موسوڵمانەكان لە بەرامبەر كۆمەڵگای ئەندەلوسیدا, و هۆكاری جوگرافی و بوونی زنجیرە چیاكان بەر بەستێك بوو لەبەردەم یەكگرتنی ئەندەلوس و دابەش بوونی بۆ چەند هەرێمێكی جیاواز لە یەكتر, ئارەزومەندی دانیشتوانەكەی بۆ ڕكابەری یەكتری, و بوونی گەندەڵی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوری لە نێوان ڕەگەزەكانی كۆمەڵگای ئیسلامی و فەرمانڕەواكاندا, و دانانی كۆمەڵێ‌ كاربەدەستی نەشیاو نەشارەزا بە ئامانجی جێبەجێ‌ كردنی خواستی دەسەڵاتداران, هەروەها دابەشبوونی كۆمەڵگای ئەندەلوس بۆ دوو چینی سەرەكی, چینی سەرەوە و چینی خوارەوە بوونی جیاوازییەكی زۆر لە نێوانیاندا و نەبوونی چینێكی ناوەند كە پارێزەری دەسەڵاتی ناوەند بێت و هاوسەنگیەك لەنێوان چینی سەرەوە و خوارەوە دا دروستبكات,

لە هەمانكاتدا ئەندەلوس پێك هاتبوو لە تێكەڵەیەك لەدانیشتوان و ڕەگەزی جیاواز لەوانە بەربەرەكان و صقالبە و یەهودی و موستەعربون و هتد ئەم پێكهاتە یەك نەگرتوانە وای كرد هەریەكەیان ناو چەیەكی تایبەتی خۆیان هەبێت, ئەمەش بوو بەهۆی دابەش بوونی ئەندەلوس و سەربەخۆ بوونیان و دەرچون لە دەسەڵاتی ناوەندی بە تایبەتی لەسەردەمی لاوازی و ڕوخانیدا, ئەمانە و كۆمەڵێ‌ هۆكاری تر یارمەتی دەری ڕووخانی دەوڵەتی ئومەوی بوون لە ئەندەلوس (20), قورگوبە لە پاش لابردنی هیشامی سێ‌ یەم كوڕی موحەمەدی كوڕی عبدولمەلیك بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خیلافەتی ئومەوی و ڕزگاربوون لە ئومەوییەكانیدا و لە بازاڕ و كۆڵانەكاندا بانگەواز كرا, تا یەك كەس لە قورگوبە دا نەمێنێت و كەسیش نەیان گرێتە خۆ, ئەبو لحەزمی كوڕی جەهوور دوور خستنەوەی ئومەوییەكانی گرتە ئەستۆ .(21)

بەم شێوەیە دەوڵەتی خیلافەتی ئومەوی لەئەندەلوس پاش ئەوەی نزیكەی 122 ساڵ لە ساڵی (300-422ك/912-1031ز) فەرمانڕەوای كرد, و عبدوڕەحمان ناسر بە شێوەیەكی تۆكمە و بەرنامە بۆ داڕێژرا‌و بناغەی خیلافەتەكەی دامەزراندو هەوڵێكی زۆریدا تا ئەندەلوسی ڕێكخستەوەو نەیارەكانی لەناوبرد و پایەكانی خیلافەتی دامەزراند, دەوڵەتەكە لەساڵی(422-1031ز) لەئەنجامی كۆمەڵێ‌ هۆكار كۆتای پێهات, و سەرۆك خێڵەكان و سەركردە سەر سنورییەكان فەرمان ڕەوای وڵاتیان گرتە دەست و ووڵات بۆ چەند دەوڵەتۆكەیەكی بچوكی ناكۆك دابەش بوو, لەئەنجامی ئەوەشدا سەردەمێكی نوێ‌ لەئەندەلوس دەستی پێكرد كەسەردەمی دەوڵەتانی تاقمەكان بوو لەساڵی(422-897ك/1031-1086ز).

 

پەرواێزەكان

*- دەوڵەتی فاطمی: لە ساڵی(297ك/ 910ز) لە باكوری ئەفەریقا لە سەردەستی(عەبدوڵای مەهدی) دامەزرا ونزیكەی دوو سەدوحەفتا ساڵ فەرمان ڕەواییان كردوە, و لەسەر دەستی سەلاحەدینی ئەیوبی لە ساڵی(567ك/ 1171ز) لەناو چوو. (د. محمد سوهیل گقوش: س,پ, لا315).

1-د.محمد سوهیل طقوش: س.پ، لا276-277.

[2] د.على حسين الشطشاط: م.س, ص155.

[3] عبدالمجيد النعنعى: م.س, ص356.

[4] محمد عبدالله عنان :دولة الاسلام فى الاندلس، ج2/ص393.

[5] د.أحمد شلبى : تأريخ الاْسلامى و الحضارة الاسلامية، المكتبة النهضة المصرية ,(القاهرة:1969), ج4/ص27.

[6] إبن عذارى : م.س, ج2/ص258.

[7] د.محمد سوهيل طقوش:س.پ , لا277.

[8] د.على حسين الشطشاوى :م.س, ص156.

[9] محمد عبدالله عنان: دولة الاسلام فى الاندلس، خ2/ص378.

[10] المنجد فى اللغة والاعلام: المطبعة الكاثولكية، الدارالمشرق، (بيروت:1973)، ص69.

[11] عبدوالحكيم الذنون : آفاق غرناتة , الطبعة الاْولى, المطبعة الصباح , (دمشق:1988),ص24.

[12] إبن حزم : م.س, ص91-92.

[13] د.خاليد الضوفى : م.س, ص170.

[14] خليل إبراهيم السامرئى: م.س, ص94.

[15] عبدوالحكيم الذنون: م.س, ص24.

[16] إبن خلدون : مقدمة إبن خلدون,تحقيق, أستاذ درويش الجويدى, (بيروت:2008), ص.

[17] أبوالفداء :م.س, ج1/ص291.

[18] د.محمد سوهيل طقوش: س.پ, لا277.

[19] إبن عذارى :م.س, ج2/ص358.

[20] – وديع أبو زيدون: تأريخ الاْندلس, الاْهلية للنشر والتوزيع, ط1, (بيروت:2005), ص322-328.

[21] – محمد سوهيل طقوش: س.پ لا292.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …