Home / بەشی مێژووی كورد / سەرەتای دروست بوونی دەوڵەتی میدیا

سەرەتای دروست بوونی دەوڵەتی میدیا

4
نووسین:-مەزن ڕێبوار هۆگر
بەشی #یەکەم دیاکۆ ٧٠٠پ.ز-٦٥٥پ.ز دیاکۆ دامەزرێنەری دەوڵەتی ماد (میدیا)ی کوردی کوڕی خشترتیە فرائورت لە هۆزی موغەکان لەدایک بووە.بە پاشایەکی خۆشەویست و بلیمەت ناسێنراوە.دیاکۆ گشت تیرە و هۆز و پێكهاتەکانی نێو نەتەوەی میدیا کۆکردوونەتەوە و ڕاوێژی پێکردوون بۆ ئەوەی فەرمانڕەوایەک هەڵبژێرن لە ترسی هێرش و پەلامار ی ئاشووریەکان. دیاکۆ لە جەنگی ئاشوور و ئیلامیەکان بۆ سەرخاکی میدیا فەرمانڕەوایەتی تیرە و هۆزەکانی میدیا وەردەگرێت و ئاینی فەرمی ئەم دەوڵەتە ئاینی مەزدایی یا مەترایی (زەردەشتی)بووە….. دیاکۆ ٥٣ حوکمی دەوڵەتی میدیای کردووە لەم ماوەیەدا دەولەتەکەی پاراستووە لە هێرشی سەنحارب پاشای ئاشووری.و سوپایەکی بەهێزی بنیات ناوە و پایتەختەکەی بەشوورایەک دەورە دابوو کە تونیویەتی ئاشتی و سەقامگیری بەرپابکات.لە ماوەی حوکمەکەیدا بە پێی دەقە هەلکلراوەکانی سەر چیاکان دزی و کوشتن و تاوان لەسەردەمی ئەمدا ئێجگار کەمی کردووە….دیاکۆ لەساڵی ٧٠٠ پ.ز دەبێتە فەرمانڕەوا و لەساڵی ٦٥٥ پ.ز کۆچی دوایی کردووە.جێگەی باسە تا ئەمڕۆ گۆرەکەی نەدۆزراوەتەوە

 

 بەشی #دووەم
خشرشا ٦٥٥پ.- ٦٣٣پ.ز ناوی فرائورتورس کوڕی دیاکۆی دامەزرێنەری دەوڵەتی میدیایە.ئەمیش وەک باوکی لەدایکبوونی ئاشکرا نییە.لەتەمەنی لاوێتیدا دیلی ئاشووریەکان بووە.بەڵام پاش هەڵاتن دەگەڕێتەوە سەر زەمینی ماد و دەبێتە فەرمانڕەوای دووەمی دەوڵەت ،خشرشا کەسێكی بەهێز و چاونەترس بووە هەرگیز گوێی بەئاشووریەکان نەداوە و هێرشی کردۆتە سەر قەڵا و منارەکانیان …. ئاشووریەکان لەسەردەمی دیاکۆدا سێ یەکی خاکی میدیایان لەدەستدابوو بەڵام لەسەردەمی خشرشادا سێ یەکی خاکی ئاشوور لەدەست میدیا دا بوو.و شاری نەینەوا (موصل ی کۆن)کەوتە دەست ماد. سوپای میدیا لەوپەڕی بەهێزیدا بووە لەسەردەمی خشرشادا،گالیسکەی جەنگی ئێجگار بەهێز دروستکراون .و ڕم و تۆپ هاوێژ ی بەهێز هاتوونەتە دروستکردن ئاشووریەکان بەسەرکردایەتی (ئاشوور بانیبال ی کوری ئەسحەردۆن)هێرشیان کردۆتە سەر لەماوەی دە بۆ بیست ساڵی جەنگ و کوشتار تەنها شاری سەقز لەدەست ماد هێنرایەدەرەوە .بەڵام دواتر سکتیەکان پەیدابوون کەتوانیان بەڕێككەوتن لەگەڵ ئاشور پانیبال لەجەنگێكی سەختدا خشرشا دەستگیربکەن و دواتر لەساڵی ٦٣٣ پ.ز کوژراوە و لە مەهاباد نێژراوە .
بۆنەی نەورۆز سەرشۆڕی کوردان
 ساڵانە لەنێو گەلێ نەتەوەدا لە ٢١-٣ بۆنەیەک ساز ئەکرێ بەنێوی نەورۆز(ڕۆژی نوێ)کە دەسپێكی یەکەم ڕۆژی بەهار و کۆتایی وەرزی سەرماو سۆڵەیە.ئەم بۆنەیە هی گەلانی (ئاری)یە کە بەشی زۆری ڕۆژهەلاتی ئاسیا پێك دێنن و ئاریەکان ئەم نەتەوانەی خوارەوەن ئاری لە بنەڕەتدا واتای ڕەسەن یان خانەدان یان دۆست یان ئازیز دەگێنن.لە وەچەی یافت کوڕی پەیامبەر نوح ن (د.خ)و ئەم نەتەوانە دەگرێتەوە (هندی،سانسکرتی،کورد،فارس،پشتۆنی،پەنجابی،ماراتی،گوجاراتی،بەهارایی،راجستایی،سەنهالی،ڕۆمانی،سامی،کشمیری،نیپاڵی،ئوری،مۆلدۆڤی،قەرەچی،ئەلمانی،لیلتی،گۆدیلی،بریوتنی..هتد) بەشێكی ئەم نەتەوانە لەناوچوون. نەورۆز لە نێو نەتەوەکانی ئاریدا بە داستانێك یان ئەفسانەیەک تا ئەمڕۆ بەزیندوویی ماوەتەوە.هەر نەتەوەیەک و بەجۆرێك دەیگێڕێتەوە.لەنێو کورد دا بەم جۆرە دەگێڕدرێتەوە. (ئاسنگەرێك ی کورد بەنێوی کاوە،پاشایەکی ستەمکار و دڕندە دەکوژێت بەنێوی زوحاک،لەسەر چیایەک ئاگری سەرکەوتن دەکاتەوە.ئەمە دەسپێكی بەهار بوو و ئەم ڕووداوە بەسەری ساڵی کوردی ناسێنرا) دڕندەیی زوحاک بەوە باسکراوە کە تینووی خوێنی کوردان بووە توشی نەخۆشیەک دەبێت و دوو مار لەسەر شانەکانی دەرئەچن و کە ڕۆژانە مێشکی لاوی کورد خواردنیان بووە….زوحاک پاشایەکی فارس بووە. بەڵام دەسپێكی ڕۆژی نوێ لەدەستدانی پاشایەکی دلسۆز بۆ گەل و لەدەستدانی چاکسازیەکانی پاشایەکی کوردە بە نێوی ئاژدیهاک (زوحاک) زوحاک پاشایەکی دادگەر و کۆتا فەرمانڕەوای دەوڵەتی میدیا بووە،دوای ئەو هەتاوی خۆشی و شادی و جۆش و خرۆش و سەربەخۆیی کوردان لەدامێنی چیاکاندا ئاوا بوو. زوحاک ناوی ئیختۆویگۆ ی کوڕی هوخشترە یە و دوای مردنی باوکی دەسەلاتی دەوڵەتی میدیای وەرگرتوە لەتەمەنی ١٠ ساڵیدا.لەسەرەتادا ژمارەیەک کەسی گەندەڵ لە دەوری کۆبوونەوە بەڵام زوحاک هەموویانی لەناوبرد و بەتەنها حوکمی زەمینی میدیای ئەکرد.فەرماندەی باڵای دەوڵەتی میدیا (هارپاک)خیانەتی لێدەکات و دەیکوژێت تا خۆی ببێتە فەرمانڕەوا لەساڵی ٥٥٠ پ.ز و ماوەی حوکمی زوحاک ٣٠ ساڵ بووە….. بەڵام دوای کوشتنی فارسەکان بەسەرکردایەتی کەیخوسرەو دەولەتی میدیا داگیردەکەن و کۆتایی بە حوکمی کوردان دەهێنن کە زەمینەیەکی فراوانی لە ژێر دەست بوو .بە لەناوبردنی میدیا ئاگر لەچیاکان کرایەوە بەبۆنەی سەرکەوتن بەسەر کوردان و پاشا دادگەر و بەهێزەکەدا….. دەگونجێت هەر نەتەوەیەک بەجۆرێك ئەم چیرۆکەی داڕشتبێ و ئێمەش لەباوک و باپیرانمانەوە ڕاستیەک مان لێ حەشاردرابێ و زۆر هەوڵ درابێ بۆ لەناوبردنی ڕاستیەکان.باجی ئەم هەڵانەمان هەزاران ساڵ کوردی کردۆتە ژێردەست و لەنێو خۆیدا پارچەپارچە کرابێت.درەنگ یان زوو دەبێت کۆت و بەندی ژێردەستیی بشكێنین و دووبارە ڕێگە بۆ هەلاتنی هەتاو دەستبەر کەین تا ژیانێكی ئارام و پڕ لەخۆشبەختی بۆ نەوەی دواڕۆژ دەستەبەرکەین. 
سەرچاوە
(دیاکۆ) سەرەتای دەوڵەتی میدیا ل(69)ئەردەشیر خودادان

خشرشا ئاریەکان و میدیا ل 144 و علی بابە نووری
بابەتی سێیەم نووسراوی خۆمە بەشێكی لە کتێبی دەوڵەتی میدیا ل 96 و عمر ئیسماعیل مارف چاپی دووەم 2014 وەرگیراوە

About دیدار عثمان

Check Also

گۆڕستانی پۆڵندییەکان لە خانەقین

گەرمیان حەسەن بە دووری “٥ کیلۆمەتر” لە باشووری شاری خانەقین گۆڕستانێک دەبینی، کە دیرۆکێکی جیاوازمان …