خراپترین چوار ئافرەتی خوێن‌ڕێژ لە مێژوو دا
لە میژوودا، ناوی زۆر لەسەر پیاوانی خوێن‌ڕێژ نووسراوە و نزیکەی هەموویان ناسراون، بەڵام کەم جار باس لە ئافرەتە ترسناکە خوێنڕێژەکانی مێژووی مرۆڤایەتی کراوە، لێرەدا چوار لە خوێنڕێژترین ژنانی مێژوو، دەناسێنین:
(1) كۆنتیسا ئیلیزه‌بێس باسورى
به (شاژنى خوێن) ناوی ده‌ركردووه، یەکێکە لە ژنە هەرە دڵڕەق و تاوانبارەکانی مێژوو، لە ژیانی خۆیدا خوێنى 600 كچى گەنجی خواردووەته‌وه پاش کوشتنیان، تەنانەت لە حەوزی خوێنى 25 كچى كۆشكا خۆى شوشتووه، هەموو ئەو تاوانانەشی لە دیدێکی هەڵە و نازانستییەوە ئەنجام داوە، چونکە پێیوابووە بە خوێنی ئەو کچە گەنجانە، گەنج دەبێتەوە.
(2) شاژن ئیزابێلا
تاوانەکانی ئەم شاژنه دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی فتوحاتی ئیسلام لە ئیسپانیا، دەستی پێ کرد، كه بڕیاری کوشتنی 140 هه‌زار موسڵمانى دا دواى ئه‌وه‌ى به‌ڵێنى ئارامییان پێ درابوو.
(3) شاژن ماریى یه‌كه‌م
كاتێك ئه‌و ده‌سه‌ڵاتى هه‌بوو له شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)، بڕیارى کوشتنی بەکۆمەڵی 300 كه‌سى دا له ڕێگه‌ى سووتاندنەوە، ئەم شاژنە بە (ماریى خوێن‌ڕێژ) ناوی دەرکردبوو، زیاتریش کیژۆڵەی بچووک و منداڵ قوربانیی تاوانەکانی بوون.
(4) ئیرما گریس
ترسناكترین و دڕندەترین ئافرەتی سەربازی بوو لە مێژووی ئەڵمانیای نازیدا، ئیرما بەرپرسی بەندیخانەی ئافرەتانی ده‌كرد له یه‌كێك له سه‌ربازگه‌كانى دوور له شار و له شوێنێكى دوورەدەست بوو، فه‌رمانده‌ى 30 هه‌زار سه‌ربازى ئافره‌ت بوو له‌ناو سه‌ربازگاكه‌دا، کاتێ ئەشکەنجەی ئافرەتانی بەندکراوی دەدا، سه‌گى هار و برسیی تێ بەردەدان تا جه‌سته‌ى ئه‌و ئافره‌تانەیان دەدڕی و دواتریش به قامچی ئەشکەندەی دەدان تا مردن.