Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / ڕوویەکی دی : کارە مەزنەکانی کەسانێک مێژوو ناوینان شەڕانگێز

ڕوویەکی دی : کارە مەزنەکانی کەسانێک مێژوو ناوینان شەڕانگێز

ڕوویەکی دی : کارە مەزنەکانی کەسانێک مێژوو ناوینان شەڕانگێز

Gauss Maxwell

گەر بچینە ناو مێژوەوە لە دەرگای زانست و داھێنانەوە یان لە دەرگای دەسەڵات و پێشەوایەتی کردنەوە ، دەبینین ھەندێک کەس ناویان چۆتە مێژوەوە لەبەرئەوەی شەڕانگێزبوون ، یان بوونە پەڵەیەکی ڕەشی مەزن ! ڕاستە ئەوان ئەمەیان ھەڵنەبژارد بەڵام لە دیدی زۆر کەسیشەوە شایەنی ئەم نازناوە بوون : ئەوان بە گەمژەیی لەدایک نەبوون ، بگرە چەندان دەستکەوتیشیان ھەیە وایکردووە مێژوو یادیانکاتەوە سەرەڕای ھەموو شتێ . ئێستاش با ئاشنابین بە ھەندێک ڕاستی کە مایەیی شۆک و سه‌رسامیه‌ ھەندێکیان ، ئەمە لیستی بەناوبانگترین شەڕانگێزەکانی مێژووە :

( تەنھا بەردەوامبە لە خوێندنەوە ) :

download.jpgيرب

بێنیدیكت ئاڕنۆڵد : بەنسبەت ئەمریکیەکانەوە ، ناوی بندیکیت ئاڕنۆڵد ھاوواتای ناپاکیە ، گەر ھیچتان لەبارەوە نەبیستووە ، لەگەڵم بن :

بندیکت ئاڕنۆڵد ژەنەڕاڵ بوو لەماوەی شۆڕشدا ، جەنگاوەربوو لەسەرەتاوە ، بەڵام ناپاکی لە گەلەکەی کرد و ( ویست بۆێنتی ) ڕادەستی بەریتانیەکان کرد . سەرەڕای ئەوەی ، پلانەکانی ئاشکرابوون ، بەڵام خۆی ڕادەست نەکرد و ژیانێکی خۆشگوزەران ژیا لە ئینگلنتەڕا ، ئەوەی جێی بایەخە ھەڵھاتنەکەی وایکرد نازناوی خراپترین ناپاکی ئەمریکایی پێبەخشرێت . ناپاکیەکەی ناوبانگێکی خراپی بەدوای خۆیدا ھێنا بۆ ئەبەد ، بەڵام بندیکیت ئاڕنۆڵد ژەنەڕاڵێکی ئەمریکی سەرکەوتوبوو ، یارمەتیدەربوو لە تێکشکاندنی  بەرگری ( تیکوندیروجا ) ، وە بەشێکیشبوو لە جەنگی ساراتۆگا کە بۆتە دەستکەوت و جێی شانازی بۆ بندیکت سەرەڕای ناپاکیەکەی .

بلايب

فرید فیلپس :

فرید فیلپس سەرۆ‌کی کڵێسای منداڵ پیرۆزکردنی Westboro بوو ، بەڵام تۆمەتبارکرا بە دەمارگیری و ڕقبوونەوە لە ئیسلام و موسڵمانان ، سەرەڕای ئەوەی قورئانیشی سووتاند. پێش ئەوە فریدریک فلیپس پارێزەرێکی سەرکەوتوبوو لە شەستەکانی سەدەی پێشوو ، ئەو چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤ بوو ، دژی دەمارگیریش بوو . جەنگا دژی یاساکانی جیم کرو ، وە زۆرجاریش دۆسیەکانی دەبردەوە ، سکاڵانامەیەکیشی دژی قوتابخانەی توبیکا ، بنکەی پۆلیسی توبیکا ، و بەڕێوبەرایەتی دادپرسی ناوچەی شونی بۆ پاراستنی مافی ڕەشپێستەکان بەرزکردەوە ، تاوەکو خەڵاتی NAACP پێبەخشرا لەلایەن حوکمەتەوە.

لابي

ڤیدڵ کاسترۆ :

بۆ ماوەی 50 ساڵ ، فەرمانڕەوایی کوبایی کرد وەک وڵاتێکی سۆشیالیستی ، ھاتە تەختی دەسەڵات لەڕێی کودەتای سەربازی بەسەر سەرۆک فولگینسیۆ باتیستا ، ھەندێک دەیانگوت دیکتاتۆرێک شوێنی دیکتاتۆرێکی دی گرتەوە ! کاسترۆ ھاوپەیمانی بەست لەگەڵ ڕوسە شیوعیەکان و چۆیە پاڵیان لەمیانەی جەنگی سارددا ، ڕێشی پێدان موشەکە ئەتۆمیەکانی ڕووس لەخاکەکەیدا جێگیر بکرێت . سیاسەتە سۆشیالیستیەکەی کاسترۆ لەسەرەتاوە چەند ئامانجێکی پێکا ، بەچەشنێک پلانێکی گشتگیری دانا بۆ فێرکردن و چاودێری تەندروستی لە ئەمریکای لاتین ، سیستەمێکی تەندروستی نیشتیمانیشی دانا بۆ گەلی کوبی ، لەگەڵ خزمەتگوزاری چاودێریکردن و چارەسەرکردن ، بەم چەشنەش ڕێژەی مردنی منداڵان لە کوبا کەمیکرد . ھەروەھا ، یەکێتی ژنانی کوباشی دامەزران تا گرنتی پاراستنی مافی ئافرەتان بکرێت ، ھەروەھا ھەلی خوێندنیشی بۆ ڕەخساندن .

بلابيلا

لیزی بۆردن :

لە 4 ی ئۆگەستی 1892 ، باوکی و ئاندرۆ بۆردین لەناو ماڵەکەی خۆیان بە تەور کوژران ، کچەکەشیان کە لیزی بوو تۆمەتبارکرا بەو تاوانە ،  دادگاییکرا و بێتاوانیەکەشی سەلمێنرا لە دادگا ، سەرەڕای ئەمەش ، زۆرێک لەخەڵکی ھێشتا پێیانوایە کە ئەو تاوانباری سەرەکیە . لیزی تاوانباربێت یان نا کەس نازانێت ، بەڵام ئەوەی ھەمووان لەبارەیەوە دەیزانن ئەوەیە کە لیزی زۆر ئاژەڵانی خۆش دەویست. The Animal Rescue League پەناگەیەک بوو بۆ ئاژەڵانی ناوچەکە ، تاکە شوێنیش بوو لیزی ھەستی نەدەکرد کە تاوانبارە ، لەبەرئەوەی خێزانەکەی زۆر دەوڵەمەندبوو ، بڕی 3000 ھەزار دۆلاری وەک یارمەتی بەخشی بە پەناگەکە ، ھەروەھا 3000 دۆلاریش بەخشی بە ھەرکەسێک کە خزمەتیکردبوو ، ئەو بڕە پارەیەشی کە مابوەوە دای بە خشڵ و زێڕ و زیو بۆ ھاوڕێ و ئەندامانی دی خێزانەکەی .

لابيبلا

بارتولومیۆی پورتوگالی :

بارتولومیۆ چەتەیەکی بێ بەزەیبوو لە سەدەی 17 دا ، چەندان سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستھێنا ، دیارترینیان دەستبەسەرداگرتنی کەشتیەکی ئیسپانیبوو کە زێڕ و شتومەکی لەگەڵ خۆیدا ھەڵگرتبوو لەنزیک کەناراوەکانی کوبا . ئەو یاسای چەتەگەری دانا بەئامانجی سەپاندنی سیستەم و ڕەفتارێکی باش لەو جیھانە پێشنەکەوتوەدا ، یاساکانی زۆر توندبوون ، چونکە دەیوەیست چەتەکان لەسەرەڕۆی دوربخاتەوە و ڕێک و دامەزراویان بکات .

sd

دەیڤد بیرکاویتز :

یەکێک لە دیارترین خوێنمژەکانی ئەمریکایە ، دیڤد بیرکاویتز ( ناسراویش بە کوڕی سام ) لە حەفتاکانی سەدەی پێشوو نیۆرکی تۆقاندبوو ، ئەو شەش کەسی کوشت و حەوتی دیکەشی بریندارکرد ، دواتر ناسێنرا بە Caliber Killer-44 ، ژمارەی قوربانیەکانی کەمبوو ، بەڵام ڕاگەیاندنەکانی تەواو بەخۆیەوە سەرقاڵکرد ، تا وای لێھات نازناوێکی زۆر خراپی پەیداکرد . لە بەندیخانە ، بۆیە مەسیحی و لەتاوانەکانی پەشیمان بۆیەوە ، سەرەڕای ئەوەی نیەت باشی بەس نەبوو بۆی ، بەڵام بەڕاستی دەیڤد گۆڕا بۆ کەسێک جیاواز ، ئەو ڕەتیکردەوە بە کەفالەت ڕزگاربکرێت ، ئاماژەشی بەوەدا کە دەبێت ھەموو ژیانی لە بەندیخانەیە بەسەر بەرێت . لە ساڵی 2005 گۆڕانکاری زۆر گرنگتر ڕوویدا ، ئەویش کاتێک داوایەکی دژی یەکێک لە پارێزەرەکانی پێشووی تۆمارکرد ، ئەو پارێزەرە پلانی دانبوو تا کتێبێک لەسەر ژیانی دەیڤد بڵاوکاتەوە لەگەڵ چەندین وێنە و نامەی تایبەتی ، بەڵام دەیڤد بەمەرج ڕێگای دابوو بڵاوبکرێتەوە ، ئەویش ئەوەبوو کە دبێت قازانجەکانی ئەو کتێبە بدرێت بە خێزانی قوربانیەکان.

بلايبلا

جیم جۆنس :

جیم جۆنس دامەزرێنەر و سەرۆکی پەرستگای گەلبوو ، ئەویش کۆمەڵێکی دینی ئەمریکی بوون ، دوای ئەوە گواستیانەوە بۆ جۆنزتاون لە گینیا . لەساڵی 1978 دا ، زیاتر لە 900 ئەندامی کۆمەڵەکەی خۆیان کوشت بەجارێ ، زیاتر لە 300 کەسیشیان منداڵبوون !پێش ئەوە ، کۆمەڵەکەی جۆنز پێنج کەسیان کوشتبوو لەناویشیان ئەندامێک کۆنگرێس ھەبوون. جۆنز نیوەی تەمەنی بەسەربرد لە نەھێشتنی جیاکاری دژی ئەفریقیە ئەمریکیەکان ، ئەو ھاوخەمی نەھامەتی ڕەش پێستەکان بوو. لەساڵی 1960 دا ، جۆنز وەک بەڕێوبەری لێژنەی مافی مرۆڤ لە ئاندیانابولیس دەستبەکاربوو .

sصدام حسێن :

ئەو دیکتاتۆرەی ھەموو ھەوڵێکیدا بۆ سەرکوتکردن و زیندەبەچاڵ کردنی کورد ، ھەمووان گەواھیدەریی ئەو ڕاستیەن . بەڵام ، سەرەڕای ئەوەش ، خوێندن گەورەترین پڕۆژەی بوو ، ناویشنا ( ھەڵمەتی نیشتیمانی بۆ نەھێشتنی نەخوێندەواری ) ، ئەو چەشنە خزمەتگوزاریەکی ڕەخساندبوو بۆ عێڕاقیەکان کە ھاوشێوەی نەبوو لە ڕۆژھەڵاتی ناوه‌ڕاست. پاڵپشتی خێزانی سەربازەکانی دەکرد و سیستەمێکی تەندروستی خۆڕایی بۆ خەڵکەکەی فەراھەم کردبوو ، بەھۆی دەستکەوتەکانیشیەوە صدام خەڵاتی یونسکۆی پێبەخشرا لەپای ھەوڵەکانی لەپێناوی پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیری.

يلايب

کالیجۆلا :

لەم خاڵەدا ئەستەمە واقع و خەیاڵ جوداکەیتەوە لەیەکدی ، بەڵام دەوترێت کە کالیجۆلا یەکێکە لەھەرە فەرمانڕەوا سادە و خاوەن شان و شکۆکان لەمێژودا . بەپێی ووتەی مێژونوسان بێت : ئەو کەلەڕەق و توندوتیژبوو . سەردەمی کالیجۆلا ، بێ گومان ، سەردەمێکی خوێناوی بوو ، بەڵام لەسەرتادا وانەبوو ، گەلەکەی بەدڵێکی فراوانەوە پێشوازیان لێکرد ، بۆماوەی سێ مانگیش ئاھەنگیان گێرا ! بەپێی لسوتونیۆس بێت کە تاکە سەرچاوەی متمانە پێکراوی سەردەمی کالیجۆلایە ، لەسەرەتادا چەندان لێپێچینەوەی کرد کە پاڵنەری سیاسی لەپشت بوو ، بەمەش یارمەتی گەلەکەی دا ، ئەو بەخشیشی دەبەخشیە سوپا و سەربازانی ئیمپڕاتۆریەتەکەی بۆ ئەوەی دڵخۆش و خۆشگوزەرانیان بکات ، ھەروەھا ڕێگای دا بە نوسینەوەی کتێبە مێژوویەکانیش ، بەڵام بەپێی ھەمان سەرچاوه‌ش لەدوای شەش مانگ کالیجۆلا بۆیە ستەمکارێکی زاڵم.

ڕەنگە ھاوڕابیت لەگەڵم ، ووشەی شەڕانگێز کەمێک سەخت و ناڕەوابێت دژی ھەندێک لەم تاوانبارنەی سەره‌وە… ئێوە بۆچوونتان چیە لەمبارەیەوە ؟ تکایە كلیك لەناوی سەرچاوەکە بکەن و زانیاری زیاتر بخوێنەوە لەمبارەیەوە

سەرچاوە : listverse

 

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …