Home / مێژووى جیهان / خاچی چەماوە : سواستیکا – Swastika

خاچی چەماوە : سواستیکا – Swastika

vgbdr

خاچی چەماوە : سواستیکا – Swastika

ھێمای سواستیکا کە لەلای راستەوە (卐) وە لەلای چەپ (卍) بەو دوو جۆرە ھێما دەکرێت ئەم ھێمایە لە ساڵی 1920 لەلایەن ھیتلەرەوە پێشنیاز کرا ببێت بە لۆگۆی نازیەکان و لە ئاھەنگاکانی نازیەکاندا ھەڵبواسرێت، زۆر کەس واتێدەگەن کە داھێنەرەکەی ھیتلەر بووە و بو بێتە ‌ھێمای رەگەزی ئاریەکان و بۆتە ھێمایەکی نازیەکان یاخود تایبەتە بە ھیندۆسیەکان ، بەلام لە ڕاستی دا وانیە و ئەو ھێمایە مێژویەکی زۆر دێرینی ھەیە و زۆربەی گەلانی دنیا بەکاریان ھێناوە وەک ھێمایەکی باش و دیانەتە کۆنەکانی سەردەمانی کۆن ئەو ھێمایەیان لەسەر دیواری پەرستگاکان و گۆزەکان و پەیکەرەکان دایان ناوە، ووشەی سواستیکا ووشەیەکی سانسکریتیە بە مانای کەسێکی پارێزراو یاخود بەختێکی باش دیت زۆر ناوی تریشی ھەیە، لەم سەردەمەی ئێستاماندا بەزۆری ھیندۆس و جاینئیەکان(جانینیزم) و بوزیه‌كان بەکاری دێنن.

ھەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کۆنترین ھێمای سواستیکا لە ئۆکرانیا دۆزرابێتەوە و دەڵێن کە مێژوەکەی دەگرێتەوە بۆ دەھەزار ساڵ پێش زاین و ھەروەھا لە پاشماوەی سۆمەریەکان لە سامەرا و فینیقیەکان و یۆنانیە کۆنەکان و ھیندیە سورەکانی ئەمریکا دۆزراوەتەوە بابەتی سواستیکا بابه‌تێکی دوور و درێژو فەلسەفەیەکی قووڵی ھەیە ھەندێکیان بۆ بابەتە رۆحیانیەکان و صۆفیەکان وسیۆصۆفیەکان لەسەری دەنووسن کە وەک بازنەیەکی دانەخراوی ژیان و گەردون وایە کە دەستپێک و کۆتای نیە بەدەوری خالێکدا خول دەخۆن ئەویش چ جا چەقە جا خۆر بێت یان چەقیگەردوون بێت.الافبلا

ھەندێک لە صۆفیەکان لەسەر ھەندێک لەو جۆرە فەلسفیانەی سواستیکا را‌ھێنانەکانیان دەکەن ئەویش یان بەدەوری خۆیان یان بەدوەری شێخەکەیان دەسورێنە و وەک دەڵین ئەوکاتە لە نھێنیەکانی ” وەحدە الوجود و واجب و الوجود ” تێدەگەن بە ھەمان شێوە ھەندێک لە مەسیحیەکان و ئيسلاميه‌كانیش ئەم ھێمایە بەکاردێن ھەر گەلەو بەجۆرێک باسی دەکەن و ساحیرەکان گرنگی باشیان بەم ھێمایە داوە و لە بوارەکانی گەردونی دا بەکاری دێنن , نەمویست ئەم بابەتە درێژبەکەمەوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی زۆربەی خوێنەران زانیاریەکی کەمیان لەسەر ئەم ھێمایە ھەبێت دەنا ئەم بابەتە زۆر ھەڵدەگرێت و بەچەند بابه‌تێكیش تەواو نابێت.ليبل

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …