له ساڵیادی مه‌رگی (الإتحاد)ا
كاروانی پڕ سه‌روه‌ریی ڕۆژنامه‌یه‌كی جوانه‌مه‌رگ
مسته‌فا ساڵح كه‌ریم
* ((هه‌ڤاڵینه .. ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر بیرمان له ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ی كوردیی كرده‌وه، هه‌رچه‌نده به‌لای هه‌ندێ له ئه‌دیبان و ڕوناكبیرانهوه ئه‌ركێكی گران بوو، به‌ڵام به‌هیمه‌تی هه‌موو لایه‌ك ڕۆژنامه‌ی (كوردستانی نوێ) وه‌ك ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕۆژانه به زمانی كوردی و له كوردستانی ئازادا له‌شاری هه‌ولێر چاوی هه‌ڵهێنا. ژماره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی له 12/1/1992 ده‌رچوو، له 26/1 یه‌كه‌م ژماره‌ی وه‌ك دیاریه‌كی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشكه‌ش به خوێنه‌رانی كوردستان كرا، ئه‌و خه‌ونه‌مان هاته‌دی و بووینه خاوه‌ن ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ی سه‌ر بڵندو دوور له سانسۆر، ڕۆژنامه‌یه‌ك له خۆمان بێ و بۆ خۆمان بێ..)).
* ئه‌وانه ئه‌و وتانه بوون كه سه‌رۆك مام جه‌لال 25 ساڵ پێش ئێستا له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می 1992 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا ده‌ری بڕین، هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) وتی:
((هه‌ڤاڵینه.. وه‌ك ده‌زانن ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شۆڕشهكهمانهوه چاپكراوی مانگانه یان وه‌رزیمان به كوردی و به عه‌ره‌بی هه‌بوه، شان به‌شانی (ڕێبازی نوێ) ــــ الشراره ــــ شمان به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌كرد. له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ههفتانهیهكمان بۆ ماوه‌یه‌ك به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌ناوی (ده‌نگی الاتحاد)ه‌وه ده‌رده‌كرد.))
((ئێستا وه‌ك باسم كرد وا (كوردستانی نوێ) به هه‌وڵی هه‌موان له‌خه‌م ڕه‌خسیوه ده‌مانه‌وێت به‌زمانی عه‌ره‌بیش ههفتهنامهیهكمان هه‌بێ، من پێشنیار ده‌كه‌م ناوی (الاتحاد) بێ، با جارێ هه‌فتانه بێ به‌ڵام له‌دواڕۆژدا هه‌ر ده‌یكه‌ینه ڕۆژانه)).
* پێشنیازه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ سكرتێری گشتی په‌سند كرا له 24/10/1992 هه‌فته‌نامه‌ی (الاتحاد) له‌شاری هه‌ولێر به هه‌شت لاپه‌ڕه ده‌رچوو، له‌لایه‌ن خوێنه‌رانه‌وه پێشوازیه‌كی گه‌رم كرا. به‌پێی نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌ی (ژینۆ عه‌بدوللا) له ژماره چواری (الاتحاد)ا ڕێكه‌وتی 30/11/1992ناوی عباس البدری ده‌بینین وه‌ك سه‌رنووسه‌ر، سكرتێری نووسینیش فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین فریاد ڕه‌واندزی، ناوی عبدالغنی علی یه‌حیاش وه‌ك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌ران هاتۆته ناو ناوانه‌وه.
* دوای ماوه‌یه‌ك به‌بۆچوونی خاوه‌ن ئوتروحهكه، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ركی به‌وه كردوه كه ده‌بێ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یان سه‌ركردایه‌تی ئه‌م هه‌فته‌نامه‌یه به‌ڕێوه ببات و به‌رپرسیاری یه‌كه‌می بێ، چونكه به‌ڕه‌سمیی ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه. له‌به‌رئه‌وه قادری حاجی عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بۆ ئه‌و ئه‌ركه ده‌ستنیشان كرا، له ژماره (14)ی ڕۆژی 30/1/1993 له‌سه‌ر هه‌فته‌نامه‌كه ناوی قادری حاجی عه‌لی نوسراوه وه‌ك سه‌رنووسه‌رو عباس به‌دریش جێگری سه‌رنووسه‌ر. وا ده‌زانرا كه خاوه‌ن ئیمتیازی ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه به د.كه‌مال فوئاد سپێررابوو، به‌ڵام ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردبوو تا ژماره (40) له 14/8/1993 بۆ یه‌كه‌مین جار ناوی د.كه‌مال فوئاد وه‌ك خاوه‌ن ئیمتیاز نووسرا، له ژماره (57) له 11/12/1993 ناوی عبدالغنی علی یه‌حیاش زیاد كرا به‌سیفه‌تی سكرتێری نووسینی (الاتحاد). له 22/1/1994 عباس به‌دری له‌پۆسته‌كه‌ی به‌خشرا چونكه بوبوو به به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆی گه‌لی كوردستان له سلێمانی. له‌به‌رئه‌وه ته‌نیا دوو ناو له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌كه مایه‌وه د.كه‌مال فوئاد‌و قادری حاجی عه‌لی كه هه‌ردووكیان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بوون، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی جێگه‌ی عباس به‌دری بڕیاری م.س ده‌رچوو به‌دانانی فریاد ڕه‌واندزی به جێگری سه‌رنووسه‌ری (الاتحاد).
به‌و پێیه فریاد له (الاتحاد)ا ده‌ست به‌كاربوو، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌رداری پۆسته‌كه‌ی له(كوردستانی نوێ) بوو كه له‌وێ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین بوو، له 25/2/1994 كه ژماره (65) ده‌رچوو ناوی فریاد ڕه‌واندزیش به سیفه‌تی جێگری سه‌رنووسه‌ر چوه پاڵ ناوی خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ر.
* هه‌فته‌نامه‌ی (الاتحاد) بوو به (12) لاپه‌ڕه‌و به‌ره‌به‌ره گه‌شه‌ی كرد‌و پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، بوو به ڕووی گه‌شی (ی.ن.ك) لای خوێنه‌ری عه‌ره‌بی، بایه‌خێكی زۆری به‌هه‌واڵ و دهنگوباسی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌دا، هه‌روه‌ها بوبوه ده‌نگێكی دیاری ئۆپوزسیۆنی عیراقی، له‌خه‌می كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوهكانا بوو، په‌رده‌ی له‌سه‌ر تاوانه‌كانی به‌عس هه‌ڵده‌دایه‌وه، نه‌ك هه‌ر ئابڕووی ده‌بردن، به‌ڵكو له‌لای ڕای گشتی ڕیسوای ده‌كردن، به واقیعیی زمانحاڵی (ی.ن.ك)بوو، هه‌وڵی ئه‌وه‌شی ده‌دا كه دیواری لێك دابڕان له‌گه‌ڵ گه‌لانی عیراقدا بڕوخێنێ و ئاوات و داخوازیه‌كانی ئه‌وانیش بخاته به‌رچاو، برایه‌تی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تری عیراقدا بێ جیاوازیی، له‌كاره بنه‌ڕه‌تیه به‌رچاوه‌كانی (الاتحاد)بوو.
به پێشنیازی فریاد ڕه‌واندزی دوو نووسینگه بۆ (الاتحاد) كرایه‌وه، یه‌كه‌میان له سلێمانی، لێپرسراوێتیهكهی به مسته‌فا ساڵح كه‌ریم سپێررا كه ئه‌و كاته خۆی له ستافی لێپرسراوێتیی نووسینگه‌ی (كوردستانی نوێ)بوو له سلێمانی، ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسانه‌ش به‌رودوا له‌و نوسینگه‌یه‌دا كاریان ده‌كرد: قیس قه‌ره‌داخی، ڤینۆس فایه‌ق، دڵسۆز حه‌مه، ژیان عوسمان. له دهۆكیش عیدۆ بابه شێخ بوو به لێپرسراوی نووسینگه‌كه. له‌پایزی 1995 دا به‌رپرسیارێتیه‌كی تر به قادری حاجی عه‌لی سپێررا له‌به‌رئه‌وه عادل موراد كه له له‌نده‌ن گه‌ڕابوه‌وه پۆستی سه‌رنووسه‌ری (الإتحاد)ی پێ سپێررا له‌هه‌مان كاتدا كرا به یاریده‌ری لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندن كه ئه‌و ڕۆژگاره فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر بوو. له ژماره (152) له 7/7/1995 له (الإتحاد)ا ئه‌م ناوانه نوسراون: عادل موراد سه‌رنووسه‌رو فریاد ڕه‌واندزی جێگری سه‌رنووسه‌ر. له‌كۆتایی مانگی مایسی 1996 دوای گۆڕینی لێپرسراوی مه‌كته‌ب و دانانی عادل موراد له‌جێی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر به‌بڕیاری م.س فریاد ڕه‌واندزی بوو به سه‌رنووسه‌ری كوردستانی نوێ له‌جێی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، له (الاتحاد)ا ته‌نیا دوو ناوی له‌سه‌ر مایه‌وه، خاوه‌ن ئیمتیاز د.كه‌مال فوئاد و سه‌رنووسه‌ر عادل موراد، ئه‌م جوت ناویه له ژماره (186) ه‌وه كه له‌یه‌كی حوزه‌یرانی 1996 ده‌رچوو مایه‌وه تا ساڵی 2001 كه له‌وه‌ودوا باسی ده‌كه‌ین.
ئه‌وانه‌ی له‌وه‌وبه‌ر له ده‌وری ڕهواندزیدا له الإتحادا كاریان كردبوو له ئێستاشدا به‌رده‌وام بوون ئه‌مانه بوون: كه‌ریم ده‌شتی، خالد بكر ایوب، غفور صالح، سۆران داودی، عبدالواحد علاف، شه‌پۆل فاخر مێرگهسووریی، ئیسماعیل شاكر، پیرباڵ محمودو چه‌ند كه‌سێكی تریش له‌یادم نین، به‌ڵام ئه‌ركی زۆر به‌سه‌رشانی خالد به‌كره‌وه بوو.
* له‌شاری هه‌ولێر (199) ژماره‌ی لێ ده‌رچوو، دوا ژماره‌ی ڕێكه‌وتی 31/8/1996 بوو، له‌ڕێڕه‌وی ئه‌م هه‌فته‌نامه‌یه‌دا گه‌لێك لایه‌نی پرشنگدار هه‌یه، له‌ڕووی هونه‌ری ڕۆژنامه‌نووسیه‌وه جگه‌له ته‌كنیكی هاوچه‌رخ بایه‌خ به گۆشه‌و ستوون درا، له‌وانه فریاد ڕه‌واندزی گۆشه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ریی هه‌بوو به ناونیشانی (سؤال) به‌ناوی (ابن بلدی)یه‌وه ده‌ینووسی، مسته‌فا ساڵح كه‌ریم گۆشه‌ی (سنابل) ی هه‌بوو، عیدۆ بابه‌شێخ گۆشه‌كه‌ی ناوی (حديث صریح) بوو، عمر فه‌رهادی (هنا نلتقی) ئه‌مه جگه‌له گۆشه‌كانی عبدالغنی علی یحیی به‌ناوی ابو لیلی و هوزان و ل. بۆتانی و ناوی تریش، هه‌فتانه گۆشهیهكیشی تێدابوو به‌ناونیشانی (الضوء الأخضر) ئه‌مه‌یان كراوه‌بوو بۆ سه‌رجه‌م نووسه‌ران، عباس البدری له‌لاپه‌ڕه‌ی دواییدا له‌یه‌كه‌م ستوونا گۆشه‌یه‌كی به‌تام وچێژی هه‌بوو، گۆشه‌یه‌كیش هه‌بوو (الی رئیس التحریر مع التحیات)، تهحقیقاته ڕۆژنامهنووسیهكانی سۆران داودیش زۆر سه‌رنج ڕاكێش بوون.
ڕۆژی سی‌و یه‌كی ئاب به‌هۆی ئه‌و كاره ڕههاته ناخۆشه‌ی كه به‌سه‌ر هه‌ولێردا هات، دوا ژماره‌ی (الاتحاد)یش كه ئه‌و ڕۆژه ده‌رچوبوو پێش دابه‌شكردن كه‌وته ژێر ده‌ست وپێوه، ئیتر ئه‌وه كۆتایی مانه‌وه‌ی (الاتحاد)بوو له هه‌ولێرا.
قۆناغی دوه‌م له‌ڕێڕه‌وی (الإتحاد)
* له 11/1/1997 یه‌كه‌مین ژماره‌ی (الإتحاد) له سلێمانی ده‌رچوو كه زنجیره‌ی دوو سه‌دی له‌سه‌ر بوو، سه‌رنووسه‌ر عادل موراد و ده‌سته‌ی نووسه‌ران و هاوكارانیش ئه‌مانه بوون: عباس البدری، مسته‌فا ساڵح كه‌ریم، د.جلیل البصری، بندر علی أكبر، سۆران داودی، شهاب قهرهلوسیی، غفور صالح عبدالله، عباس شێره، شه‌پۆل فاخر مێرگه‌سوری، سروه عبدالواحد، ژیان عوسمان، هه‌روه‌ها مه‌لا به‌كر زرگوێزی و شێرزاد شێخانیش هاوكار بوون، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1999 ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش هاتنه ناو ستافی الإتحادهوه: عبدالواحد علاف، سامان فه‌وزی، عبدالهادی مهدی، مه‌هدی شێره. له‌ساڵی 2000 ئه‌م پۆله ڕۆژنامه‌نووسه‌ش هاتنه ستافه‌وه: به‌یان تاهیر، هه‌ڵاڵه نجم ا‌لدین، كۆچه‌ر شۆراوی، كۆچه‌ر گه‌رمیانی. له 2001 ئه‌بو ئیبراهیمیش هاته ڕیزی نووسه‌رانی الإتحادهوه، كه‌ریم شێخانیش وه‌ك وه‌رگێڕ هاته ناو خێزانی الإتحادهوه، له 2002 جهاد زایریش له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانه‌وه هاته سلێمانی و له الإتحاد دامه‌زرا.
ئه‌و شه‌وه‌ی یه‌كه‌مین ژماره‌ی الإتحاد له قۆناغی دوه‌میدا له‌دایك بوو، عادل موراد سه‌فه‌ری تارانی هه‌بوو، جگه له هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نووس عباس البدری و مسته‌فا ساڵح كه‌ریم و چالاكیی سۆران داودی و شه‌هاب و هاوڕێكانیان، نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌دیش یاریده‌رێكی جوامێر بوو له ڕاپه‌ڕینی چاپكردنی ههفتهنامهكهدا، سه‌ره‌تا به هه‌شت لاپه‌ڕه ده‌رچوو، دوای نۆ ژماره له 15/3/1997 كرا به (12)لاپه‌ڕه. (الإتحاد) له‌قۆناغی نوێیدا جگه له گۆشه هه‌میشه‌ییه‌كان بایه‌خێكی باشی به مێژووی كورد‌و كاره‌ساته‌كانی دا، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی فیكریی و ڕۆشنگه‌ریی و یاساناسیی و وه‌رزش، ستافێكی زۆر باشیشی هه‌بوو بۆ هه‌ڵه‌چنیی لاپه‌ڕه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی بندر علی اكبر كه بریتی بوون له: حسێن نێرگزه‌جاڕی، شیلان فه‌تحی، كاروان ئه‌نوه‌ر، محمد عوسمان، زانا مسته‌فا، هیوا، فه‌وزی، نه‌ورۆز. دیزاینیش هه‌ڵگورد جندیانی و نازم بوون باش كۆمپیوته‌ریش هه‌ڵۆ عبدالكریم و ئیبراهیم و هاوكارانیان بوون، عباس زه‌نگه‌نه‌ش وه‌ك زمانه‌وان له‌و ستافه‌دا بوو، عمر فارسیش سه‌رپه‌رشتی چاپكردنی ده‌كرد.
* له 24/10/1998 له‌یادی شه‌ش ساڵه‌ی دامه‌زراندنی (الاتحاد)ا ئاهه‌نگێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆ كرا به پشتیوانیی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی كه ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌ره‌ك وه‌زیران بوو له سلێمانی، ئاهه‌نگه‌كه له ئوتێل سه‌رچنار كرا‌و تێكڕای ستاف به غائبهكانیشهوه خه‌ڵات كران، له‌و ڕۆژه‌شه‌وه ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی بوو به (20)لاپه‌ڕه.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 1999 عادل موراد و عباس بدری به‌شدار بوون له كۆنگره‌ی ئوپوزسیۆنی عیراقی له واشنتۆن. له‌سلێمانی محمد تۆفیق رحیم لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندن بوو به وه‌كاله‌ت، مسته‌فا ساڵح كه‌ریمیش لێپرسراوی ده‌ركردنی الإتحاد بوو. له ساڵیادی (الإتحاد)ا له 24/10/1999 له‌هۆڵی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیریی زانكۆ به ئاماده‌بوونی نه‌وشیروان مسته‌فا و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی ئاهه‌نگێكی زۆر ڕێك وپێك ڕێكخرا تێیدا محمد توفیق رحیم، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، شازاد صائب، بورهان حه‌بیب، جگه له تێكڕای كارمه‌ندانی الإتحاد و نوێنه‌رانی كوردستانی نوێ و ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب تێیدا به‌شدار بوون.
له 24/10/2000 دا دیسان له غیابی عادل موراد و عباس بدریدا محمد توفیق رحیم لێپرسراو بوو به‌وه‌كاله‌ت. نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌ركی تێچوونی ئاهه‌نگی ساڵیادهكهی خسته ئه‌ستۆی خۆی كه له‌یانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له سلێمانی كرا. ئه‌مانه‌ی باس كران هه‌مویان نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی الاتحاد بوون لای هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی، جگه‌له‌وه‌ی كه جێی ڕێزیش بوو لای خوێنه‌ران.
ساڵی 2001 عادل موراد ته‌كلیف كرا به لێپرسراوێتی په‌یوه‌ندیی عه‌ره‌بی له‌شام، به‌فه‌رمانی هه‌ڤاڵ سكرتێری گشتی دوو یاریده‌ر بۆ سه‌رنووسه‌ر دانرا عباس البدری و مسته‌فا ساڵح كه‌ریم، به‌ڵام وه‌ك ناو پۆستی سه‌رنووسه‌ر هه‌ر به‌ناوی عادل موراده‌وه مایه‌وه.
ئیتر ئه‌و جوت ناویهی كه ساڵانێك له (الإتحاد)ا په‌یڕه‌و كرا نه‌ماو ناوی دوو جێگریش له ههفتهنامهكهدا نوسران. له 24/10/2001 له ساڵیادی الإتحادا وا به‌باش زانرا یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌نامه‌یه ببه‌ینه هه‌ڵه‌بجه‌و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا ئه‌و یاده بكه‌ینه‌وه، هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند زۆر یارمه‌تیان داین و به‌خۆشیه‌وه یاده‌كه‌مان به‌رز ڕاگرت.
* له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا 1997-2003 كه الإتحاد له‌سلێمانی ده‌رده‌چوو، زۆر گه‌شه‌ی كرد بوبوه جێی بایه‌خی زۆرێك له ڕۆژنامه‌نووسان و ڕوناكبیران، سه‌رۆك مام جه‌لال زۆر پشتیوانیی دهكردو زۆریش دڵی پێی خۆش بوو، چه‌ندین جار له كۆبونه‌وه‌كانی ڕاگه‌یاندنا ژماره‌یه‌كی (إتحاد)ی به‌رزده‌كرده‌وه و ده‌یوت: ڕۆژنامه‌كه‌مان گوڵی داوه له‌خۆی، له‌سه‌ردانی ڕوناكبیرو ڕۆژنامه‌نووسه عه‌ره‌ب وعیراقیهكانا لێی ده‌پرسین ڕاتان به‌رانبه‌ر به الإتحاد چیه،زۆر كه‌یف خۆش ده‌بوو كه ده‌یانوت ڕۆژنامه‌یه‌كه به‌مانای وشه ته‌عبیر له خواست و ئاواتی گه‌لانی عیراق ده‌كات و له‌ڕووی ته‌كنیكیشه‌وه ڕۆژنامه‌یه‌كی جوان و سه‌ركه‌وتوه، هه‌تا حه‌سه‌ن عه‌له‌وی جارێكیان زۆر به‌ڕوونی به مام جه‌لالی وت: “باشترین ڕۆژنامه‌ی ئۆپوزسیۆن إتحاده”، له‌لایه‌ن كه‌سانی وه‌ك عزیز سباهی و عصمت جاوید و كریم مروه و كاظم حبیب و مفید جه‌زائیری و نوری عبدالرزاق و فه‌خری كه‌ریم و ئیسماعیل زایهرو عدنان حسێنه‌وه به‌باشی هه‌ڵده‌سه‌نگێنرا.
به‌ده‌ست پێشخه‌ری عادل مورادو به‌هیمه‌تی عومه‌ر فه‌تاح له‌ساڵی نه‌وه‌دو نۆوه الإتحاد له سلێمانیه‌وه ڕونووسهكانی به ئه‌نته‌رنێت ده‌نێررا بۆ له‌نده‌ن و له‌وێ به‌سه‌رپه‌رشتی د.فوئاد مه‌عصوم برایانی ئه‌وێ فازیل قه‌ساب و هه‌ڤاڵانی تر چاپیان دهكردو له‌هه‌مان كاتدا به‌پۆست ده‌نێررا بۆ ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا، به‌و شێوه‌یه (الإتحاد) ده‌گه‌یشته زۆر شوێن و ڕۆژ به‌دوای ڕۆژدا خوێنه‌ری زیادی ده‌كرد، لای خۆشمانه‌وه له سلێمانی عادل موارد به شۆفێری تایبه‌تیدا إتحادی به‌نهێنی ده‌نارد بۆ به‌غدا، بۆ زۆر ناونیشانی ده‌ست نیشانكراو، شۆفێره‌كه ماڵه‌وماڵ ته‌سلیمی ده‌كردن، له‌و سه‌رده‌مه‌دا چه‌ند نووسه‌رێكی دیار به‌نهێنی وتاریان به‌ناوی خوازراوه‌وه بۆ (الإتحاد)ده‌ناردو بڵاوده‌كرانه‌وه، له‌وانه: مه‌لا جه‌میلی ڕۆژبه‌یانی، محمدی مه‌لا كه‌ریم، محی ا‌لدین زه‌نگه‌نه.
* له 24/10/2002 به‌ڕه‌زامه‌ندیی و پشتگیریی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی بۆ یادی ده ساڵه‌ی الإتحاد له ئوتێل سه‌رچنار ئاهه‌نگێكی زۆر خۆشمان گێڕا، جگه له ئازاد جندیانی كه لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندن بوو سالار عه‌زیز و قادری حاجی عه‌لیش كه له‌وه‌وپێش لێپرسراوێتی ڕاگه‌یاندنیان هه‌بوه به‌شدار بوون، لێره‌دا شتێك دێته‌وه یادم ڕۆژێ پێش ئاهه‌نگه‌كه مام جه‌لال به‌وپه‌ڕی گه‌شبینیه‌وه پێی وتین: (( ئه‌م ساڵ له سلێمانی ئاهه‌نگێكی خۆش بكه‌ن هه‌رچه‌نده من ناتوانم بێم چونكه كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیمان هه‌یه به‌ڵام دڵنیام له‌وه‌ی كه ئاهه‌نگی ساڵی داهاتووتان له به‌غدا ده‌بێ به‌غدای بێ به‌عس و بێ صه‌دام.))
* له‌سه‌ره‌تای ساڵی دوو هه‌زارو سێ له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی ده‌ست پێكردنی پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق، بۆ ڕاهێنان له‌سه‌ر زیادكردنی ڕۆژانی ده‌رچوونی الإتحاد هه‌فته‌ی كردمان به دوو جار و هه‌ر جاره‌ی به (12)لاپه‌ڕه.
قۆناغی سێیه‌م له ڕێڕه‌وی الإتحاد
* له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ئازادی‌دا ستافی (الإتحاد) كرا به دوو ده‌سته، ده‌سته‌یه‌كیان چوون بۆ به‌غدابۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ ده‌رچواندنی (الإتحاد) له به‌غدا، ده‌سته‌ی دوه‌میش له سلێمانی هه‌فته‌ی دوو جار (الإتحاد)ی ده‌رده‌كرد. تا شه‌وی 22/4/2003 كه له‌سلێمانی ده‌رچونی ڕۆژنامه ڕاگیراو له به‌غدا بۆ یه‌كه‌م جار به (35) هه‌زار دانه (إتحاد) له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانا دابه‌ش كرا، یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی عیراقی بوو دوای ڕوخانی رژێمی به‌عس له‌به‌غدای ئازادا به‌و شێوه‌یه ده‌ربچێ، ڕۆژنامه‌كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی (عباس البدری) دا له به‌غدا مایه‌وه. تا 17/10/2003 مسته‌فا ساڵح كه‌ریمیش جگه‌له‌وه‌ی جێگری سه‌رنووسه‌ر بوو لێپرسراوی نوسینگه‌ی الإتحادیش بوو له سلێمانی. له 17/10 عباس بدری گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی له 18/10/2003 ناوی عباس بدری له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌كه نه‌ما به‌ته‌نیا ناوی مسته‌فا ساڵح كه‌ریم مایه‌وه وه‌ك جێگری سه‌رنووسه‌ر، كه به فه‌رمانی سكرتێری گشتی كرا به سه‌رپه‌رشتیكاری ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌كه له به‌غداو ڕۆژی 18/10 له به‌غدا ده‌ست به‌كاربوو. به‌هاوكاریی لێپرسراوی ئه‌وسای مه‌كته‌ب ئازاد جندیانی و به پشتیوانیی ده‌سته‌ی نووسه‌ران له هه‌فتانه‌وه كرایه ڕۆژانه‌و به‌هه‌وڵی شه‌خسی و په‌یوه‌ندیی تایبه‌تیه‌وه توانرا ژماره‌یه‌كی باش له نووسه‌ره عیراقیه پێشكهوتوخوازهكان بكرێن به نووسه‌ری هه‌میشه‌یی له الإتحادا.
* خۆشبه‌ختانه له 24/10/2003 بۆ هێنانه‌دی خه‌ونه‌كه‌ی ساڵانێكی دورو درێژ و بۆ به‌جێ هێنانی بۆچوونه پێشینه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌مان له‌باره‌گای الإتحاد له‌ناو خانوه‌كانی وهزیرهكانا له قادسیه ساز كرد، مه‌ڵبه‌ندی به‌غداو به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كان و ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كانی سه‌ر به(ی.ن.ك) به‌گه‌رمی به‌شدارییان له‌ساڵیادی (الإتحاد)ا له‌شاری به‌غدادا كرد، د.فوئاد معصوم و د.خه‌سره‌و گوڵ محمد و كه‌مال محی ا‌لدین و سه‌ربه‌ست بامه‌ڕنی و سه‌ركۆ میرزاو عه‌لی ئیحسان و گه‌لێ له‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له به‌غدا بوون به‌شداریی ئاهه‌نگه‌كه‌یان كرد. ته‌نیا یه‌ك شت جێی داخ بوو لای ستافی (الإتحاد) ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه له‌و كاته‌دا به‌پێی ئیلتیزامێكی پێش وه‌خت سه‌رۆك مام جه‌لال به به‌سه‌ردانێكی ڕه‌سمیی چوبوو بۆ قاهیره، به‌ڵام له‌وێوه پیرۆزبایی لێكردین و ڕایسپارد بوو به‌ناوی به‌ڕێزیانه‌وه چه‌پكه گوڵی تایبه‌ت له ساڵیادهكهیدا پێشكه‌ش به الإتحاد بكرێ. له 1/11 مام جه‌لال بوو به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی حوكم به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو مهسئولیهتهكانیا له‌سه‌ر پشتیوانی كردنی الإتحاد به‌رده‌وام بوو.
(إتحاد) كه‌وته گه‌شه‌كردن و كه‌ڵه نووسه‌ری دیار تیایاندا ده‌نووسی وه‌ك عزیز الحاج، كاظم حبیب، نزار حیدر، زهیر كاظم عبود، محمدی مه‌لا كه‌ریم، هه‌روه‌ها ئازاد جندیانی و ستران عبدالله‌ش گۆشه‌ی تایبه‌تیان هه‌بوو، جگه له‌و گۆشانه‌ی تر كه له‌وه‌وبه‌ر باسمان كردبوو.
مانگی یانزده وه‌ك وتمان سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی حوكم بوو، له‌و مانگه‌دا (الإتحاد) بایه‌خێكی زۆری به چالاكیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی حوكم دا، به‌رودوا دیدار‌و چالاكیه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌باشی و به‌ڕێك وپێكی بڵاوده‌كرانه‌وه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا تێگه‌یشتین كه مام جه‌لال لای گه‌لانی عیراق چه‌ند خۆشه‌ویست بوو.
* له‌دوای شوباتی 2004 فریاد ڕه‌واندزی لیًپرسراوێتی ڕۆژنامه‌كه‌ی وه‌رگرت، دوای دامه‌زراندنی عادل موراد به باڵیۆزی عیراق له ڕۆمانیا فریاد ڕه‌واندزی به‌ڕه‌سمیی بوو به سه‌رنووسه‌رو مسته‌فا ساڵح كه‌ریم جێگری سه‌رنووسه‌رو لێپرسراوی نووسینگه‌كانی كوردستان. ڕهواندزیی ده‌ستی به لاپهڕهكانا هێناو ستافه‌كه‌ی به‌غدای كاراتر كرد‌و گۆشه‌كانی بوژانده‌وه، جگه له نووسینگه‌ی سلێمانی له هه‌ولێرو له خانه‌قینیش نوسینگه‌ی كرده‌وه‌و له‌كه‌ركوك و له موسڵ و له بادینان په‌یامنێری دامه‌زراند.
إتحاد به‌ره‌به‌ره بوو به دامه‌زراوه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیی خاوه‌ن ناوونیشان، ژماره‌ی كارمه‌ندانی زیادی كرد، نووسه‌رو په‌یامنێرو دیزاینه‌رو كۆمپیوته‌ر و هه‌ڵه‌چن و به‌شی ڕیكلام و تا… د، ئه‌مانه هه‌مویان ستافی ڕێك و پێكیان هه‌بوو.
له‌ساڵی 2008 به پێشنیازی ڕه‌واندزی عبدالهادی مهدی بوو به دوه‌م جێگری سه‌رنووسه‌ر، محمد پامریش به سكرتێری نووسین. ستوونه به‌رده‌وامه‌كانیش ئه‌م نووسه‌رانه تیایاندا ده‌نووسی: فریاد ڕه‌واندزی، مسته‌فا ساڵح كه‌ریم، عبدالهادی مهدی، عمران عبیدی، ساطع راجی، هه‌روه‌ها عبدالمنعم اڵاعسم گۆشه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ی وه‌رگرت له‌دواییدا هه‌ریه‌ك له د.سناء شعلان و رجائی فایدیش گۆشه‌یان له اڵاتحادا هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م سێ كه‌سایه‌تیه له‌سه‌ر بودجه‌ی مه‌كته‌ب له‌سلێمانی دامه‌زران.
* به‌نیسبه‌ت سلێمانیه‌وه چالاكیه‌كانی نوسینگه‌كه به‌رده‌وام بوو به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك وپێك ئه‌وه‌ی پێویست بوو ده‌خرایه به‌رچاوی خوێنه‌ران، ئه‌وانه‌ی له‌م نوسینگه‌یه‌دا به‌رودوا كاریان كرد: شهاب قرهلوسیی، غفور صالح، ادهم میران، اسرا‌و فیلی، امل عبدالله، إیمان العزاوی، صباح نوری، ایمان الجنابی، سیروان صحبت، عمر رشید، ریاض آل شریف، میدیا بدری، عصمت نامق شریف، سلیڤان سایدو، ڕاز ئاشتی، نیان ئیبراهیم، زه‌ینه‌ب ره‌بیع، ساره احمد، ئاية الربیعی.
* لهخانهقینیش ئیبراهیم باجه‌لان، عباس شێره‌و امل باجه‌لان و كه‌سانی تریش.
* له‌هه‌ولێر: خالد بكر ایوب، فوئاد عوسمان، زید محمودو شاكر عبدالكریم.
* هه‌روه‌ها ڕزگار شوانی په‌یامنێری كه‌ركوك و ڕه‌فعه‌ت محمد رشید په‌یامنێری كفری بوو.
(الإتحاد) له‌به‌غدا ڕێبازێكی سه‌ختی بڕی، له‌ناوجه‌رگه‌ی شاری به‌غدادا و له‌ناو ئاژاوه‌ی بێ یاسایی و بێ ئاسایشی و ته‌قینه‌وه به‌رده‌وامه‌كان و فڕاندن و تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نووسان، (الإتحاد) بێ كۆڵدان، بێ وه‌ستان، بێ لادان، له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال به‌رده‌وام بوو، تا ده‌هات گه‌شه‌ی دهكردو له‌گه‌لێك له‌شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراقا په‌یامنێری هه‌بوو، فریاد ڕه‌واندزی چی له‌ده‌ست هات بۆ پێشخستنی ڕۆژنامه‌كه درێغی نه‌كرد، ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین كه سه‌رۆك مام جه‌لال له پشتیوانی كردنی ماددی و مه‌عنه‌وی ڕۆژنامه‌كه‌دا به‌رده‌وام بوو، له‌یه‌كه‌م هه‌فته‌ی مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2012 له دوا كۆبوونه‌وه‌یدا له كۆشكی نیشته‌جێ بوونی خۆی له‌شاری به‌غدا زۆر به‌دڵخۆشیه‌وه ستایشی الإتحادی كرد و به‌گه‌رمی پیرۆزبایی له ستافه‌كه‌ی كرد‌و به‌ڵێنی تازه‌كرده‌وه كه (الإتحاد) وه‌ك ڕۆژنامه‌یه‌كی پڕ سه‌روه‌ری و پڕ شانازی و ئۆرگانی (ی.ن.ك) ده‌پارێزێ و پشتیوانیی ده‌كات.
به‌م شێوه‌یه ـــ الإتحاد ـــ به‌رده‌وام بوو له ده‌رچوون و له‌گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و لێبوردنی گشتی و هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی ئازادی و دیموكراسی و هێنانه‌دی دادپهڕوهریی و یه‌كسانی.
به‌ڵام ساڵی 2014 وه‌یشوومه‌ی شووم باڵی به‌سه‌ر (إتحاد)ا ڕ‌اكێشا، بوو به‌ژێر قه‌رزه‌وه، ته‌نانه‌ت نه‌توانرا پاداشتی ئه‌و نووسه‌رانه بدرێ كه له ـــ الإتحاد ـــ ا وتاریان بڵاوده‌كرده‌وه، جگه له نووسه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی خاوه‌ن گۆشه‌كان كه ئه‌وانیش بێ به‌ش كران له موسته‌حه‌قاتی خۆیان.
* به‌كورتی له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 به‌دواوه ئیتر تا ده‌هات باری دارایی (إتحاد) ڕوو له‌خراپی بوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا تا مانگی مایسی 2016 فریاد ڕه‌واندزی سێ جار یاداشتی به‌ره‌و ڕووی به‌رپرسه باڵاكان كرده‌وه، به‌ڕه‌سمی ده‌سته‌ی كارگێڕ‌و مه‌كته‌بی دارایی و ئیداره‌ی گشتی ئاگادار كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر بێتوو چاری مه‌سه‌له‌ی بووجه‌و دارایی ـــ إتحاد ــــ نه‌كرێ، ناچار ده‌بن دایبخه‌ن. دووجار به‌ده‌نگیه‌وه هاتن و هه‌ندێ پینه‌و په‌ڕۆی داراییان بۆ كرد، وا به‌ته‌ما بوون كه كێشه داراییه‌كانی (الإتحاد) كۆتایی پێ بهێنرێ و ڕۆژنامه‌كه بكه‌وێته‌وه سه‌ر سكه‌ی خۆی، به‌ڵام وه‌ك ده‌ركه‌وت به‌داخه‌وه ئه‌و بایه‌خه به مه‌سه‌له‌كه نه‌درا تا له‌ناكاو ڕۆژی 8/5/2016 له ژماره (4011) دا نوسرا: ((له سبه‌ینێوه تا كاتێكی دیاری نه‌كراو إتحاد له ده‌رچوون ئه‌وه‌ستێ، سوپاس بۆ خوێنه‌رانی ڕۆژنامه‌كه بۆ به‌رده‌وامییان له په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵمان.. داوای لێبوردن ده‌كه‌ین)).
***
به‌و شێوه‌یه ڕۆژی 9/5/2016 یه‌كه‌م ڕۆژی پرسه‌كه‌ی بوو له كۆمه‌ڵگه‌ی قادسیه له به‌غدا، هه‌رچه‌نده پرسهخانهكه چۆڵ بوو، به‌ڵام تاك تاكه ڕوناكبیره عه‌ره‌به‌كان به‌ته‌له‌فۆن ده‌یان پرسی ئاخۆ ئه‌و هه‌واڵه ڕاسته كه ئیتر “إتحاد” ده‌رناچێ. له سلێمانیش سێ ڕۆژ پرسه‌مان بۆ دانا كه‌سێك نه‌هات بڵێ ئه‌رێ به‌چی مرد؟ چۆن مرد؟ ئایا هیچ چارێك نه‌بوو؟ وا ساڵێك تێپه‌ڕی به‌سه‌ر جوانه‌مه‌رگ بوونی (الإتحاد)ی ته‌مه‌ن (24) ساڵدا جگه له پرۆفیسۆر د.عزالدین مسته‌فا نه‌بێ كه جارێك به‌داخ و په‌ژاره‌وه پرسی: ئایا ئه‌م كاره ڕه‌وا بوو؟ ئایا هیچ چارێك نه‌بوو؟ جگه له‌به‌ڕێزیان یه‌ك كه‌س له‌م كوردستانه‌دا بچوك تا گه‌وره نه‌یان پرسی؟ كه‌سیش خۆی نه‌كرد به‌خاوه‌نی و ده‌ست بداته باڵی!
به‌م شێوه‌یه وا ساڵێك به‌سه‌ر مهرگیا تێپه‌ڕی و تا ئێستا گه‌وره به‌رپرسێك نیه ده‌نگی خۆی به‌رز بكاته‌وه‌و بڵێ: چۆن ده‌بێ زمانحاڵی حزبه‌كه‌مان دابخرێ؟ چۆن ده‌بێ ڕۆژنامه ئازیزه‌كه‌ی مام جه‌لال وا په‌راوێز بخرێ و بچێته خانه‌ی له‌بیرچوونه‌وه.
* له‌كاتی نووسینی ئه‌م ساڵیاده‌دا هاوڕێیه‌كم هاته لام وتی: ئه‌وه‌نده‌ی من ده‌یزانم ئه‌ندام په‌رله‌مانی حزبه‌كانی تری وه‌ك گۆڕان و یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ هه‌موو مانگێك نیسبه‌تێكی دیاری كرا‌و له مووچه‌كه‌یان ده‌ده‌ن به حزبه‌كانیان.. ئه‌مجا پرسی ئایا نه‌ده‌كرا ئه‌و (21) ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی یه‌كێتیی كه له به‌غدان و به‌به‌رچاویانه‌وه (إتحاد) گیانی له ده‌ست دا، ئایا نه‌یان ده‌توانی له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ ساڵه‌ی ئه‌ندامێتیان له په‌رله‌مانی عیراق له‌و مووچه خێروبهرهكهتهی هه‌یانه خوا لێیان نه‌سێنێ مانگانه سه‌رو چه‌ند ملیۆنێكیان وه‌ك باربوو ببه‌خشیایه به (الإتحاد) تا ده‌رچوونی به‌رده‌وام بوایه؟ وتم: ڕاست ئه‌كه‌ی سه‌دی سه‌د وایه به‌ڵام ئاخۆ كه‌س ئه‌م قسه‌یه‌ی تۆ ئه‌خوێنێته‌وه؟ یان بیر له جێبه‌جێ كردنی ده‌كه‌نه‌وه. من به‌ش به‌حاڵی خۆم زۆر گه‌شبین نیم.!
له‌كۆتاییدا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له‌ده‌ست دێ بڵێم: ــــ یادت به‌خێر ــــ إتحادی جوانه مه‌رگ.
سلێمانی
مایسی/2017