تورکیا و سەردەمی نەجمەدین ئەربەکان
کوردستانی نوێ
نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان ده‌ركه‌وتووترین سه‌ركرده‌ی ره‌وتی ئیسلامی له توركیا، مه‌ترسیدارترین كه‌سێتی بوو كه رووبه‌ڕووی پره‌نسیپه‌كانی سكۆلاریزی توندڕه‌وی كه‌مالیستی بووه‌وه و له ناوه‌ڕاستی ساڵانی بیستی سه‌ده‌ی رابردوو حوكمی ئه‌و وڵاته‌ی كرد و تاوه‌كو ئێستاش سێبه‌ری به‌سه‌ر سایه‌ی وڵاته‌كه‌وه ماوه.
ئه‌ربه‌كان كه له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، لهتهكێكانی ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندی و له‌ژێر ده‌ستی شێخ زاهید كوتكو په‌روه‌رده بووه، له ساڵی 1970 به هاوپه‌یمانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی نه‌وره‌سی، حزبی نیزامی نیشتیمانی دامه‌زراند كه یه‌كه‌م رێكخراوی سیاسی خاوه‌ن سیمایه‌كی ئیسلامی بوو له پاش ساڵی 1924ی ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخی توركیا.
ئه‌ربه‌كان له‌پاش ته‌واوكردنی كۆلێژی ئه‌ندازیاری ده‌ستی به‌كاری سیاسی كرد و بووه سه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی بازرگانی، پاشان به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له شاری قۆنیه هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام به‌هۆی چالاكیه‌كانی دژ به سكۆلاریزم رێگه‌ی نه‌درا له حكومه‌ته جیاجیاكاندا به‌شداریی بكات، دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌یشی یه‌كه‌م رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی راسته‌قینه بوو بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هێزی سكۆلاریزمی باڵاده‌ست له توركیا.
حزبه‌كه‌ی (نیزامی نیشتیمانی) ته‌نیا نۆ مانگ به‌رگه‌ی گرت و دوای ئه‌وه به بڕیارێكی دادوه‌ریی له‌لایه‌ن دادگای ده‌ستورییه‌وه له‌پاش ده‌رچوونی ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن موحسین باتور هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، دواتر هه‌ر به‌پشتیوانی هه‌مان هاوپه‌یمانی حزبی سه‌لامه‌تی نیشتیمانی له ساڵی 1972 دامه‌زراند، له‌مجاره‌دا له توڕه‌بوونی سوپا قوتاری بوو، بۆیه به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی گشتیدا كرد و توانی 50 كورسی ده‌سته‌به‌ربكات كه رێژه‌ی پێویست بوو تا له سه‌ره‌تای ساڵی 1974 له‌گه‌ڵ حزبی گه‌لی كۆماری كه له‌لایه‌ن ئه‌تاتوركه‌وه بۆ پاراستنی پره‌نسیپه‌كانی سكۆلاریزم دامه‌زرابوو، حكومه‌تێكی ئیئتیلافی پێكبهێنن.
ده‌بێته جێگری سه‌رۆك وه‌زیران
ئه‌ربه‌كان پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رده‌گرێت و له‌گه‌ڵ بوڵند ئه‌جاوید سه‌رۆكی حكومه‌ت له هه‌مان ساڵدا به‌شداریی له ده‌ركردنی بڕیاری ده‌ستوه‌ردان له قوبرس‌دا ده‌كات، ئه‌وانه‌ش كه به‌رگرییان له به‌شداریی ئه‌ربه‌كان له حكومه‌تی ئیئتیلافیدا ده‌كرد، پێیانوابوو ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی بۆ ره‌وتی ئیسلامی سیاسی به‌ده‌ستهێناوه، گرنگترینیان داننان بووه به ره‌وته‌كه و به‌هێزبوونی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی، له‌گه‌ڵ ئه‌و دهستكهوتانهشدا به سازشێكی كاریگه‌ری حزبی گه‌لی كۆماری دانرا.
له‌ماوه‌ی به‌شداریی له حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌جاوید، ئه‌ربه‌كان هه‌وڵیدا هه‌ندێك له بیروبڕواكانی خۆی به‌سه‌ر بڕیاریی سیاسی توركیادا بسه‌پێنێت، هه‌وڵیشدا له هه‌ندێك ناوه‌ندی هێزه ده‌ستڕۆیشتووه‌كان بدات كه به‌رگرییان له په‌یڕه‌وی سكۆلاریزم ده‌كرد، بۆنمونه له‌پاش ماوه‌یه‌كی كه‌می پێكهێنانی حكومه‌ت، پرۆژه بڕیارێكی پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی توركیا كرد بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ماسۆنی و مه‌حفه‌له‌كانی له‌و وڵاته، هاوبه‌شی كرد له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ جیهانی عه‌ره‌بی، هه‌ڵوێستی زۆری بۆ پشتیوانی له گه‌لی فه‌له‌ستین و به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئیسرائیل خسته‌ڕوو، سه‌ركه‌وتوو بوو له سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له خه‌یره‌دین ئه‌ركمان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ده‌مه كه به‌گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی پشتیوانیكردن له ئیسرائیل تۆمه‌تباركرا.
ته‌نانه‌ت له‌پاش ده‌رچوونی له حكومه‌تیش، حزبه‌كه‌ی ئه‌ربه‌كان له هاوینی ساڵی 1980 پرۆژه یاسایه‌كی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرد و تێیدا داوای له حكومه‌تی توركیا كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بپچڕێنێت، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش خۆپیشاندانێكی گه‌وره و فراوانی له دژی بڕیاره‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ لكاندنی شاری قودس رێكخست، خۆپیشاندانه‌كه به گه‌ورترین و فراوانترین خۆپیشاندان له مێژووی توركیای هاوچه‌رخدا دانرا، ئه‌وه‌ش وه‌ك ریفراندۆمێك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی جه‌ماوه‌ریی ئیسلامی سیاسی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ربه‌كان له توركیادا دانرا.
دوای چه‌ند رۆژێك، كه‌نعان ئیفرین سه‌ركردایه‌تی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی كرد و حكومه‌تی ئیئتیلافی ده‌سه‌ڵاتداری روخاند و ده‌ستیكرد به گرتنه‌به‌ری زنجیره‌یه‌ك رێوشوێن كه له‌نێوانیان گێڕانه‌وه‌ی هێز بوو بۆ ره‌وتی سكۆلاریزم، له‌وانه‌ش پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و له‌گه‌ڕخستنی ده‌ستور و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبه‌كان و ده‌ستگیركردنی چالاكوانه ئیسلامی و چه‌پڕه‌وه‌كان.
دامه‌زراندنی حزبی ره‌فاهی نیشتیمانی و كرانه‌وه‌ی توركیا به‌ڕووی جیهانی ئیسلامی‌دا
ئه‌ربه‌كان له‌نێوان ئه‌وانه‌دا بوو كه خرانه زیندانه‌وه، به‌ڵام دوای سێ ساڵ له چوارچێوه‌ی ته‌وژمی كرانه‌وه به‌ڕووی ئازادییه‌كان له سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی ئۆزالدا ئازادكرا، له ساڵی 1983 حزبی ره‌فاهی نیشتیمانی دامه‌زراند و له هه‌ڵبژاردنی هه‌مان ساڵدا به‌شداریی كرد، به‌ڵام ته‌نیا 1.5%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێ‌ئومێد نه‌بوو، درێژه‌یدا به هه‌وڵه سیاسییه‌كانی تا ئه‌وه‌بوو له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1996 زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و له‌گه‌ڵ حزبی رێگه‌ی راست به سه‌رۆكایه‌تی تانسۆ چێله‌ر، بووه سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیئتیلافی.
له‌ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێكدا كه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بوو، ئه‌ربه‌كان هه‌وڵیدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز به‌ڕووی جیهانی ئیسلامی‌دا بكرێته‌وه، ته‌نانه‌ت وه‌ها ده‌ركه‌وت كه بیه‌وێت توركیا پێگه و رۆڵی پێشه‌نگی ئیسلامی خۆی بگرێته‌وه، له سه‌ره‌تای ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له لیبیا و ئێرانی كرد و پێكهێنانی گروپی هه‌شتی ئیسلامی راگه‌یاند و له‌گه‌ڵ توركیادا حه‌وت گه‌وره‌ترین وڵاتی ئیسلامی له‌خۆگرت كه له ئێران و پاكستان و ئه‌ندۆنیسیا و میسر و نه‌یجیریا و به‌نگلادیش و مالیزیا پێكهاتبوو.
ئه‌ربه‌كان هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو له جیهانی ئیسلامی‌دا ده‌ستی به چالاكییه‌كانی كرد و واده‌یه‌كی بۆ كۆنگره‌یه‌كی جیهانی دیاریی كرد كه سه‌ركرده‌كانی كاریی ئیسلامی له‌خۆگرت، له‌و ده‌مه‌دا توركیا بووه وڵاتێك كه به‌هه‌موو قورساییهكییهوه كاریی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی وڵاتانی ئیسلامی ده‌كرد، له‌و نێوه‌نده‌شدا وه‌فدێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان موجاهیده‌كانی ئه‌فغانستان ره‌وانه‌كرد.
وێڕای ئه‌وانه ئه‌ربه‌كان پێداگربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نابێت گێچه‌ڵ به سوپا بكات، بۆیه هه‌وڵیدا بۆچونێكی وه‌ها به‌رجه‌سته بكات كه نایه‌وێت زیان به سیستمی سكۆلاریزم بگه‌یه‌نێت، رێككه‌وتنه‌كانی پێشووی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌بێ هیچ دوودڵییه‌ك جێبه‌جێ كرد، لهسهروئهوهشهوه سه‌رانی ئیسرائیلی كرد بۆ پشتیوانی له هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی و رێگه‌ی به فڕۆكه‌وانه ئیسرائیلیهكانیشدا له‌كایه‌ی توركیادا مه‌شق بكه‌ن.
ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه له ئیسرائیل به‌س نه‌بوو تا سوپا رازی بكات، بۆیه جه‌نه‌راڵه‌كان كوده‌تایه‌كی نوێیان ئه‌نجامدا و كۆمه‌ڵێك داواكارییان پێشكه‌ش به ئه‌ربه‌كان كرد به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌جێ جێبه‌جێكردنیان، له‌وانه «بنه‌بڕكردنی دواكه‌وتوویی» كه راگرتنی هه‌موو دیارده‌یه‌كی چالاكی ئیسلامی له وڵات‌دا له‌خۆده‌گرت له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و فێركاریی و په‌رستنه‌كان، ئه‌وه‌ش ئه‌ربه‌كانی ناچار كرد ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه، تا رێگه له په‌ره‌سه‌ندنی رووداوه‌كان بگرێت و نه‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌ره‌و كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی ته‌واوه‌تی بچێت.
له ساڵی 1998 حزبی ره‌فاهی نیشتیمانی قه‌ده‌غه‌كرا و ئه‌ربه‌كان به تۆمه‌تی جیاجیا درایه دادگا، له‌وانه پێشێلكردنی په‌یمانی سكۆلاریزمی ده‌وڵه‌ت، بۆیه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ چالاكی سیاسی لێقهدهغهكرا، به‌ڵام ئه‌ربه‌كان گۆڕه‌پانی سیاسی جێنه‌هێشت و په‌نای برده به‌ر ده‌رچه‌كی توركی ته‌قلیدی و حزبێكی نوێی به ناوی فه‌زیله به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كانی دامه‌زراند و خۆی له‌و دیو په‌رده‌وه به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، به‌ڵام ئه‌و حزبه‌ش به‌هه‌مان شێوه له ساڵی 2000دا رووبه‌ڕووی قه‌ده‌غه‌كردن بووه‌وه.
له‌پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كانی، ئه‌ربه‌كان جارێكی تر له ساڵی 2003 گه‌ڕایه‌وه و حزبی سه‌عاده‌تی دامه‌زراند، به‌ڵام نه‌یاره سكۆلاریزمهكانی كه‌وتنه بۆسه‌دانان بۆی و تا دواجار ده‌ستگیركرا و له هه‌مان ساڵدا به‌تۆمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پاره و سامانی دارایی حزبی ره‌فاهی نیشتیمانی ده‌ستگیركرا، ئه‌و پیاوه به‌ساڵاچووه كه له‌و ده‌مه‌دا ته‌مه‌نی 77 ساڵ بوو، به دوو ساڵ زیندانی سزدرا.
ئه‌ربه‌كان كه به باوكی ئیسلامی سیاسی له توركیا داده‌نرێت، ره‌نگه به‌ساڵاچوون و ته‌مه‌ن یه‌كێك بوبن له‌و هۆكارانه‌ی بونه مایه‌ی ده‌ستهه‌ڵگرتنی له كاری سیاسی، ئه‌گه‌رنا وێڕای فشاره تونده‌كان كه له‌لایه‌ن ره‌وتی سكۆلاریزهمهوه به چه‌ندان شێوه دهخرانهسهری، هه‌ر له كوهتای سه‌ربازییه‌وه بگره تا ده‌گاته به‌كارهێنانی دادوه‌ریی و میدیاكان له دژی، تا كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بوو، له‌ئێستاشدا ده‌روێشه‌كانی هه‌مان رێچكه‌ی ئه‌ویان گرتووه، به‌ڵام هیچ كام له‌وانه نه‌یانتوانیه‌وه ئه‌و كارانه دووباره بكه‌نه‌وه كه رابه‌ره‌كه‌یان ئه‌نجامی داوه.