Home / مێژووى جیهان / میسریە کۆنەکان بەم جۆرە ڕەگەزی منداڵیان لە سکی دایکیدا دیاری کردووە

میسریە کۆنەکان بەم جۆرە ڕەگەزی منداڵیان لە سکی دایکیدا دیاری کردووە

میسریە کۆنەکان بەم جۆرە ڕەگەزی منداڵیان لە سکی دایکیدا دیاری کردووە .

FB_IMG_1491651011990

شارستانی میسریە کۆنەکان یەکێک بوو لە سارستانییە هەرە هۆشیارو زیرەکانای سەر گۆی زەوی کە پێش هەزارەها ساڵ بەر لە ئێستا ژیاون، میسریە کۆنەکان و فیرعەونەکان یەکەم کەس بوون کە ڕەگەزی منداڵیان لە سکی دایکیدا جیاکردۆتەوە بەبی بوونی هێچ جۆرە ئامێرێکی پێشکەوتو و سۆنەر کە لە سەردەمی ئێستادا بوونی هەیە.

یەکەم دەستنووی بەردی فیرعەون کە لەساڵی ١٣٥٠ دۆزراوەتەوە و ئێستا لە مۆزەخانەی ئینگلتەرایە ئاماژە بەو دۆخە دەکات و باسی چۆنیەتی جیاکردنەوەی ڕەگەزی منداڵ دەکات کە هێشتا لە سکی دایکیدایە، بۆیە ئەم ڕێگە زیرەکەیان بەکارهێناوە.

فیرعەونەکان ئەم ڕێگەتایبەتییەیان بەکارهێناوە، وەک لە وێنە دێرینەکان ئاماژەی پێ کراوە، ژنێکی دوو گیانیان دەهێنا کە دەبوو (میز) بکاتە دوو جامەوە یەکێکیان (جۆ)یان تێدەکرد و ئەوەی تریان (گەنم)، پاش ماوەیەک گەر جۆکە سەوزبوایە ئەوا دایکەکە دووگیان بوو بە کوڕ، بەڵام گەرە گەنمەکە سەوزبوایە دایکەکە بە کچ دوو گیان دەبوو، بەڵام گەر هیچیان سەوز نەبوایە ئەوا ژنەکە درۆی دەکردو بە هیچ شێوەیەک دووگیان نەبووە.

هەوەها میسریە کۆنەکان یەکەم کەس بوون کە کورسی منداڵبوونیان تایبەت بە دایک دروست کردووە، کە ئێستا نمونەی ئەو کورسییە لە مۆزەکانی گشتی میسر بوونی هەیە

سیروان ئەمین

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …