وێنەی قورئانە دەستنووسەکەی مەلا موسای تەوەکەڵ!
وێنەی قورئانە دەستنووسەکەی زانای گەورە و ناوداری کورد باپیرە گەورەمان مەلا موسای تەوەکەڵ (خوا لێی خۆشبێت و پلەی بەرز و باڵا بکات) لەساداتی پیرخدری شاهۆیی,کە پێش زیاتر لە ٤۵۰ ساڵ بەخەتی خۆی نووسیویەتییەوە لەگوندی شابەدینی قەزای ماوەت و لەتەنیشتی قورئانەکەش, درەختی ژیانی خۆی و باب و باپیرانی نووسیوەتەوە! لەگەڵ ناو و باسی خێزانی و مناڵەکانی و ساڵی زەواج و لەدایکبوون و مردنی هەندێک لەمناڵەکانیان!
بەکۆنترین نوسخەی قورئانی پیرۆز دادەنرێت لەباشووری کوردستان لەساڵی ۹۸۳ی کۆچی لەتەمەنی ۳۳ ساڵیدا لەنووسینەوەی بۆتەوە واتە: ٤۵۵ ساڵ لەمەوبەر!
ئەم قورئانە دەستنووسە بەم دواییانە بنکەی ژین بۆ کەلەپووری بەڵگەنامەیی لەشاری سلێمانی نۆژەنی کردەوە بەسوپاسەوە.