Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / سەربازێکی نازی پاش مردنی پاداشتی گوندێکی سکۆتلەندی دەداتەوە

سەربازێکی نازی پاش مردنی پاداشتی گوندێکی سکۆتلەندی دەداتەوە

184122016_2296

خەندان- دانا تەیب مەنمی

سەربازێکی نازی دیل لەسکۆتلەندا لەمیانی جەنگی جیهانی دووەمدا دوای مردنی وەسێت دەکات بڕی 400 هەزار پاوەن میراتییەکەی ببەخشرێت  بە خەڵکی گوندێکی سکۆتلەندا چونکە ئەوان یارمەتییانداوە بۆ یەکەمجار فیلمی سینەمایی ببینێت.

بەپێی گاردیان، هێنریچ شتاینمایەر، لەساڵی 1944 دا وەکو سەربازێکی نازی لە فەڕەنسا لە تەمەنی 19 ساڵێدا دەستگیرکراوە و لە کامپێکی دیلەکانی جەنگ لەنزیک گوندی کۆمری، کە دەکەوێتە بەرزاییەکانی باشووری سکۆتلەنداوە، بەندکراوە و لەساڵی 1948 دا ئازادکراوە.

شتاینمایەر لە ساڵی 2014 دا لەتەمەنی 90 ساڵیدا گیانی لەدەستداوە و خۆڵەمێشەکەی بەسەر گردەکانی سەرووی ئەو کامپەی تێیدا بەندکراوە بڵاوەی پێ کراوە.

شتاینمایەر لەکاتی بەندکردنی لەو کامپەدا  رۆژێک  بە یارمەتی چەند کچە خوێندکارێک بە جلی سەربازی ساختەوە لە کامپەکە دەردەهێنرێت و دەیبەن بۆ تەماشاکردنی فیلمی سینەما چونکە ئەو پێشتر هەرگیز فیلمی سینەمایی نەبینیبوو.

دوای ئازادکردنی  شتاینمایەر بەشێوەیەکی بەردەوام سەردانی گوندەکەی کردووە و هاوڕێیەتی لەگەڵ خەڵکی گوندەکەدا بەستووە و دوای دوو ساڵ لەمردنی شتاینمایەر رۆژنامەی (زی کۆریەر) ئاشکرایکردووە ئەو لەبەرامبەر ئەو پیاوەتی و چاکەیەی خەڵکی گوندەکە لەگەڵیدا کردوویانە وەسێتی کردووە بڕی  400 هەزار پاوەن میراتییەکەی ببەخشرێت بە خەلکی گوندەکە تا پرۆژەی  لۆکاڵی بۆ بەساڵاچووانی گوندەکەی پێ دروست بکرێت.

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …