Home / مێژووى جیهان / مردنی ڕەش چیە؟

مردنی ڕەش چیە؟

نەخۆشی تاعون كە لە ساڵانی 1352 – 1347 دا وڵاتانی ئەوروپای گرتەوە و بوە هۆكاری مردنی زۆرینەی خەڵكی ئەوروپا پێی دەوترێت (مردنی ڕەش) .
هۆكاری ناولێنانی ئەم نەخۆشیەش بە (مردنی ڕەش ) دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەژێر پێستدا پەڵەی خوێنی ڕەنگ ڕەش دروست دەبێت و ئەمەش یەكێكە لە نیشانەكانی ئەم نەخۆشیە كە هۆكارەكەی بەكتریای جۆری ( یرسینیا بستس) ە و ئەم بەكتریایە لەسەر لەشی مشك و كرتێنەرەكان گەشە دەكات.

ئەوكاتەی مێشولە  لەسەر جەستەی كرتێنەرەكان خوێن دەكژێت و دواتر بەمرۆڤەوە دەدات ئەوە ئەم نەخۆشیەی بۆ دەگوازێتەوە و هەندێكجاریش مشك بۆخۆی هۆكاری توشكردنی مرۆڤە بەم نەخۆشییە و لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكەش دەگوازرێتەوە ئەوكاتەی دەستی بەر برینەكانی جەستەی دەكەوێت و دەست دەدات لە كەسێكی دیكە .

ئەم نەخۆشییە چەند جۆرێكی هەیە لەوانەش ( تاعونی ڕژێنە لیمفاویەكان و تاعونی خوێن و تاعونی سییەكان ) و تاعونی سییەكان لەڕێی كۆكە و پژەمەوە دەگوازرێتەوە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە .
سەرچاوە: ویب تەبیب

About دیدار عثمان

Check Also

فینچینزۆ پیرۆجیا دزەکەی مۆنالیزا

گه‌رمیان حه‌سه‌ن تابلۆ بەناوبانگەکان نوێنەرایەتی سامان و داهاتێکی زۆر دەکەن، هەر ئەمەشە وایکردە دزەکان زیاتر …