سەرای سلێمانی.. ساڵانی 1930 کان..
بینای سەرای سلێمانی کەبینایەکی دوو نهۆمی 43 ژووریە، ساڵی 1926 دروستکراوەو کۆنترین بینای ئیداری سلێمانیە..
بینایەکە سەرەتا بنکەی پۆلیسی ئینگلیزبووە.. هەر بۆیە لە 6 ئەیلولی 1930 خۆپیشاندەران چونەتە بەردەم سەرا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژی ھەڵنەبژاردنی نوێنەری راستەقینەی شاری سلێمانی، بۆ پەرلەمانی عیراق و داواکردنی مافی گەلی کورد و پشتگوێخستنی ئەو مافە، لەپەیمانی عیراق- بەریتانیادا.
تێبینی: لەوێنەکەدا زرێپۆش و جموجوڵی سەربازی بەڕوونی دیارە لەسەرادا.