Home / مێژووى جیهان / دیارترین ڕووداوە لەبیر نەکراوەکانی مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆکەکانی ئەمریکا لە مێژوودا‌

دیارترین ڕووداوە لەبیر نەکراوەکانی مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆکەکانی ئەمریکا لە مێژوودا‌

‌ ‌ سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا هەریەکەو چیرۆکی تایبەت و جیاوازی لەخۆگرتوە و لە کاتی مەراسیمی وەرگرتنی پۆستی  سەرۆکایەتیدا چەندین ڕووداو کارەساتی جۆراوجۆری تێیدا ڕووی داوە لەوانە:

ئنجیل لەکوێیە؟
لەیەکەم مەراسیمی دەستبەکاربوونی پۆستی سەرۆکایتی وڵاتەیەکگرتوەکان لەساڵی ١٧٨٩ ، دادوەری دادگای دەستوریی دەیەوێت سوێندی یاسای بە جورج واشنتن سەرۆکی نوێ بخوات لەسەر  لەبەرگرتنەوەیەکی کتێبی ئەنجیل، بەڵام دادوەرەکە لەم ساتەدا ئاشکرای دەکات کە کتێبە ئەنجیلە لەبەرگرتنەوەکە ئامادەنیە.


چی وت؟ گوێمان لێت نیە؟
لەمەراسیمی سێیەم وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا دوبارە شتێکی نامۆی تێیدا ڕوویدا ئەویش  ئەوەبوو لەساڵی ١٨٠١دا تۆماس جیفرسون سەرۆکی نوێ لە بینای کابیتول، کاتێ دەیەوێت وتاری دەستبەکاربوون و ئامانجەکانی لەسەر مێزی وتاردان بڵێت، ئامادەبوان گوێیان لێنابێت چونکە دەنگی زۆر نزمە.

جون ئەدامز جێگری سەرۆک پێویست بوو بەشدار بێت لەو مەراسیمەدا بەڵام لەو شەوەدا کۆشکی سپی و پایتەختی جێهێشت.

سوتانی مێزی وتاردان
لەمەراسیمی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی لەلایەن جۆن کەنەدی لەساڵی ١٩٦١دا، کاتێ دەیەوێت وتاری بون بەسەرۆکی پیشکەش بکات لەسەر  مێزی وتاردانەکەی دوکەڵ لە مێزەکەی بەرز دەبێتەوە.

ئیزنهاور و شوانی مانگا
لەکاتی مەراسیمی  وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی دوایت ئیزنهاور لەساڵی ١٩٥٣دا، ئاهەنگێکی گەوروە گێڕدرا بە ئامادەبوونی ٥٣ گرووپی مۆسیقاو نمایشکردنی ئەسپ و فیل بۆ ماوەی ٤ کاتیژمێر و نیو بەردەوام بوو، لێرەدا ئەوەی باوەڕ پێنەکراو بوو ئەوەبوو شوانێکی مانگا سەلامێکی تایبەت بۆ سەرۆک دەکات و پاشان حەبلێکی بۆ هەڵ ئەیات بۆ ملی بێ ئەوەی هیچ ئەمنییەتێک پارێزگاری بکات.


کوشتن بەهۆی وتاردانەوە
ولیام هنری هاریسون نۆیەم  سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە، دوای ماوەیەکی کەم بەهۆی نەخۆشییەوە دەمرێت.

هاریسون گەورەتری سیاسەتمەدار بوو کە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکای گرتە دەست لەتەمەنی ٦٨ ساڵیدا ، توانی بیسەلمێنێ کە بەهێزو بەتوانایەو لەکاتی مەراسیمی دەستبەکاربونیدا بەبێ کڵاوو لە کەشێکی زۆر ساردا وتاری پێشکەش کردو زۆرترین قسەی کرد لەبارەی کارەکانی بۆ وڵاتەکە.

بەڵام ئەوەی نیگەرانییە هاریسون توشی نەخۆشی هەوکردنی سیەکان دەبێت و لە نیوەی یەکەم مانگی سەرۆکایەتیدا کۆچیی دواییکرد و نازناوی ئەوەی پێدرا کە بوو بەو سەرۆکەی کە لەکاتی وتار دانیدا مرد.

سەرخۆشەکان کۆشکی سپی لەناودەبەن
ئەندرۆ جاکسۆن لەساڵی ١٨٢٩ داو لەمەراسیمی وەرگرنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکادا ئاهەنگێکی گەورەی لە کۆشکی سپی ڕێکخست بە ئامادەبوونی خەڵکی گشتی و پیاوە سیاسەتمەدارەکان، بەڵام بەهۆی زۆر خواردنەوەی مادەی کحول لەنێوان ئامادەبوانەکاندا شەڕو دەماقاڵێ دروست دەبێت و کۆشک دەبێتە فەوزایەکی گەورە.

بەگوێرەی زانیارییەکان جاکسۆن  لەساڵی ١٨١٢ دا لە دژی بەریتانیا جەنگاوەو پاشان هەڵهاتوە

خەوت جێگیر بوو کە هەستا سەرۆک بوو
لەساڵی ١٩٢٣دا کالفین کولدیج جێگری وارین هاردینگ سەرۆکی بەمەبەستی کات بەسەر بردن و پشودان دەچێتە خانووی خێزانەکەی لە فیرمونت.

کولدیج خەوی لێدەکەوێت و لەنیوەی شەودا دایکی خەبەری دەکاتەوە بەوەی وارین هاردینگ کۆچی دوایی کردوە، هاوکات لە نوسراوێکیشدا هاتوە وارین هاردینگی سەرۆک مرد و ئێستا کولیدح سەرۆکە.

کولیدح لە یادەوەریەکەیدا نوسیویەتی یەکەم شت کە کردم  بە بێ دەنەگی گەشتم  لە ژوورەکەیدا لەبەردەم دایکیدا سوێندی یاسایی خوارد دوای نیو کاتژمێریش گەڕایەوە ناو جێگەکەیو خەوتەوە ، لەدواییدا بە فەرمی مەراسیمی دەستبەکاربوونەکەی سازکرد.

 

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …