Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / ابن سینا(له‌ نێوان خزمه‌تم وزه حمه‌ت)دا

ابن سینا(له‌ نێوان خزمه‌تم وزه حمه‌ت)دا

avicenna-2

ئیبن سینا : ناوی تەواوی (ئەبو عەلی حسێن کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی سینا)یە،لە ساڵی ٩٨٠ز لە شاری ئەفشانش لە نزیک شاری بوخارا له‌دایك بووه‌ زمانی دایكی ئیبن سینا فارسی بووه‌خوێندنی سه‌ره‌تای له‌بوخارادابووه‌،له‌هه‌ موو كاتدا ئیبن سینا كه‌سێكی سه‌ركه‌تووبووه‌،ئیبن سینا كاتێك منداڵبوو له‌ به‌رده‌ست باوكیدا سه‌ره‌تای خوێندنی ده‌ست پێكردووه‌،كاتێك پیاوه‌ گه‌وره‌كان و ڕۆشنبیره‌كان ده‌چوونه‌ ماڵی ئیبن سینا به‌وردی گوێی بۆده‌گرتن و سودی لێوه‌رده‌گرتن .
ئه‌گه‌ر بێت وباسی كاروبه‌رهه‌مه‌كانی ئیبن سینا بكه‌ین ده‌بینین چی خزمه‌تێكی به‌ جیهان و به‌تایبه‌تی تر جیهانی ئیسلامی كردووه‌،چونكه‌ فه‌یله‌سوفێكی ناوازه‌ی دونیای ئیسلام بووه‌،ئیبن سینا بەناوبانگترین پزیشک و فەیلەسووف و ئینسایکلۆپیدیست و بیرکاریناس و گەردوونناسی سەردەمی خۆی بووە. بەشداری سەرەکی ئیبن سینا لە بواری زانستی پزیشکیدا بریتیە لە کتێبی قانون (القانون فی الگبکە )ئەم کتێبەی لە ساڵی ١٠٢٥ دا
تەواوکردووە ، هەروەها ئەم کتێبە پێکهاتووە لە ئینسایکڵۆپیدیایەکی دەرمان لە پێنج کتێبدا نوسخەی عەرەبی کتێبی (القانون) لە ڕۆما دا لە ساڵی ١٥٩٣ز لە چاپدراوە و بەمەش یەکێکە لە سەرتاییترین ئەو کتێبە عەرەبیانەی کە بە چاپگەیەنراوە.
ئەم کتێبە لە سەدەی دوازدەی زایینیدا وەرگێردراوەتە سەر زمانی لاتینی. تاوەکو نزیکەی نیوەی سەدەی پازدەیەمی زایینی ئەم کتێبە پازدە جار بە لاتینی و یەک جاریش بە زمانی عیبری بە چاپ گەیەنراوە. لەم ساڵانەی دواییدا بەشێکی لێ وەرگێڕدرایە سەر زمانی ئینگلیزی. لە سەدەی دوازدە تا حەڤدە کتێبی القانون وەک ڕێبەری سەرەکی پزیشکی بەکارھێنراوە ، وەک باسیش دەکرێت کاریگەری زۆری کردووەتە سەر لیۆناردۆ داڤینچی،
القیفتی ووتویەتی ئیبن سینا (٢١) کتێبی سەرەکی و ( ٢٤) کتێبی لاوەکی لەسەر بوارەکانی فەلسەفە ، پزیشکی ،ئایینناسی، ئەندازەزانی و گەردوونناسی و سەرجەم بوارەکانی تر نوسیوە، بەڵام لە سەرچاوەیەکی تردا برۆکل مان پێی وایە ئیبن سینا (٩٩) کتێبی ھەیە، (١٦) کتێبیان لەسەر پزیشکی ، (٦٨) یان لەسەر ئایینناسی و مێتافیزیک ، (١١) یان لەسەر گەردوونناسی و چواری دیکەیان لەسەر شیعرن. زۆرترینی کتێبەکانی بە زمانی عەرەبی نووسیوە،دکتۆر ویلیام ئۆسلەر لەبارەی ئەم کتێبەوە دەڵێت : “کتێبێکی زۆر بەنرخی پزیشکیە و ماوەی مانەوەی وەک کتێبێکی سەرەکی لە ھەموو کتیبێکی تری پزیشکی زیاتر بووە.” (القانون فی الگب) ئینسایکڵۆپیدیایەکی زۆر گەورەیە کە زیاد لە ملیۆنێک ووشەی لە خۆگرتووە. ئەو کتێبە زۆرینەی زانیارییە پزیشکیە کۆنەکان و سەرچاوە ئیسلامیەکانی ئەو سەردەمەی پاراستووە. بەھۆی لێکۆڵینەوەی سیستەماتیکی کتێبەکە و کامڵی و نرخ و گەورەییەوە ، القانون توانی شوێنی کتێبەکانی (ئەبوبەکر ڕازی و عەلی کوڕی عەبباس مەجوسی و تەنانەت کارەکانی گالین)یش بگرێتەوە و بۆ ماوەی شەش سەدەش بە باڵاترین کتێبی پزیشکی بمێنێتەوە، لەگەڵ ئەوەی ھەموو زانین و زانیاریە پزیشکیە بەردەسەکانی ئەو کاتەی پێکەوە کۆکردووەتەوە ، کتێبەکەی بە کردار و داھێنانە تایبەتیەکانی خۆی دەوڵەمەند کردووە. ناسینەوە و ناساندنی سروشتی ھەندێ نەخۆشی درمی وەک دەردەباریکە و سیل ، دابەشکردنی نەخۆشی بە پێی توشبونیان لە ڕێگەی ئاو و خاکەوە و ھەروەھا کاریگەری سایکۆلۆجیا و تەندروستی لەسەر یەکتری لە کردار و داھێنانە ڕەسەنەکانی ئیبن سینان
سەڕەڕای ئەوەی کە کتێبەکەی شێوازەکانی زانستی دەرمانسازی باسکردووە ، زیاد لە (٧٦٠) جۆر دەرمانی باسکردووە و ناساندوونی و باسی شێوازی بەکارھێنانیان و کاریگەریەکانیشی کردوون.
ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی ئیبن سینا ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی له‌ بواری فه‌لسه‌فه‌و ،كیما‌و وفیزیادا،هه‌بووه‌هه‌روه‌ها له‌ بواری سوسیقا و هۆندراوه‌شدا كاری كردووه‌،سه‌ره‌ڕای ئه‌م خزمه‌ته‌ش به‌ دونیای ئیسلامی ئین سینا بێبه‌ش نه‌بووه‌له‌وه‌ی بكه‌وێته‌ به‌ر قسه وبه‌كافر كردنی كه‌سانی ئیسلامی توندڕه‌و له‌و ده‌مدا،ئه‌وه‌تا ئیبن صه‌لاح له‌باره‌ی ئبین سیانه‌وه‌ پرسیاری لێده‌كه‌ن ده‌ڵێت(شه‌یتانه‌ به‌لام شه‌یتانێكی ئینسان!) فتاوی ابن صلاح
1/209
هه‌روه‌ها الكشمیری ده‌ڵێت: ( ئین سینا كافرو زه‌ندیقه‌ شه‌ریكی بۆخودا داناوه‌ چۆته‌ پاڵ شه‌یتان)
فیچ الباری 1/166
ئیبن سینا توشی ناڕه‌حه‌تیه‌كی زۆرده‌بێته‌وه‌ له‌لایه‌ن خیلافه‌ی ئیسلامی له‌وده‌مه‌ ابن سینا دوای دەنگەشە و دەمەتەقێی له‌گەڵ هێندێ لە مەلا و دیندار ، داوایان لە ئەمیری موسڵمانان له‌و ده‌مه‌ کرد، له‌سێداره‌ی بده‌ن ، هه‌ربۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش بەسەر ماڵی بن سینایان دا، بەڵام ابن سینا لە وێ نەبوو، ئیتر ده‌ستیان به‌سه‌رشتومه‌كه‌كینیدا گرتووه‌، دووبارە داوای سەرپەراندنی بن سینایان لە ئه‌میر کردەوە. بن سینا بە پیلانەکەی زانیی،پێش وه‌خته‌ هەڵات، چل ڕۆژان لە لای هاوڕێیەکی بە ناوی ـ ابو سعد دخدوک ـ خۆی حەشار دا، هەر لەو ماوەیەشدا بە تەواوکردنی کتێبە ناودارەکەی (القانون) سەرقاڵ بوو، ئه‌م زانایه‌ی ئیسلام به‌ته‌نها لێره‌ نه‌جاتی نابێت، حەفت ساڵ پێش مردنی بن سینا، ساڵی 421ک/1030ز، مەسعوودی غەزنەویی، شاری (ئەسفەهان)ی داگیر کرد. ماڵی بن سینا تاڵان کرا، لەم بینەوبەردەیەدا، مەوسووعە گه‌وره‌كه‌ی، فەوتێدرا. ئەو بەرهەمەی، ناوی (کتاب الانصاف) لێنابوو، ۲۰ بەرگ بوو، وەسەر ۲٨۰۰۰ هەزار دەروازەدا پۆڵینی کردبوو. بن سینا، ئەو باسە قورسانەی تووشی فەیلەسووفەکان بووبوون، بە فەلسەفە تایبەتەکەی خۆی، کە بە (الحکمە المشرقیە)ی دانابوو، بەراوردی دەکردن. لەم مەوسووعەیەی،ئیبن سینادا، بەشێكی ده‌رباز بووە، کە بەشێک لە شڕۆڤەی کتێبی (الربوبیە) و، شڕۆڤەی کتێبی (ما ورا‌و الگبیعە) و، پەراوێز لەسەر کتێبی (النفس)ی ئەرستۆن. هێندێ به‌شیش لە (منگق المشرقیین) وەبەر ئەو فەوتاندنە نەکەوتووە.
ـ کوربان، هنری. تاریخ الفلسفە الٳسلامیە ص۲٦۹.

ئه‌گه‌ر سه‌یربكه‌ین ئیبن سینا بێ له‌وه‌ی خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌ دونیای ئسلامی كردووه‌،له‌ لایه‌ن موسڵمانانی نێو دونیای ئیسلامیش توشی ئازارو ناڕه‌حه‌تیه‌كی زۆر بووه‌له‌لایه‌ن بیرتونده‌كانی نێودونیای ئیسلامی،ئیبن سینا ته‌نها فه‌یله‌سوفی ئیسلامی نیه‌ كه‌ توشی ئه‌م ناڕه‌حتیه‌ بوبێت به‌ڵكو زۆرێك له‌ زانایان به‌ده‌ردی ئیبن سینا چوون،ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه‌ تائه‌م ده‌مه‌ی ئێستاش كه‌سانێك و گروپانێك له‌و بیرتوندانه‌ هه‌ن له‌نێو دونیای ئیسلامیدا بۆیه‌ ئیبن سینا له‌نیوان خزمه‌ت وزه‌حمه‌تدابووه‌ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئین سینادا هاتووه‌ كاریگه‌ری ئه‌و فتواو بیر ته‌سكیانه‌ی هه‌ندێك له‌ زانایانی ئیسلامی بووه‌،بۆیه‌ ئین سینا تا مردن وه‌ك كه‌سێك ژیاوه‌ كه‌ به‌رده‌وام خزمه‌تی كردووه‌،به‌رده‌وامیش له‌ زه‌حمه‌ت و ناڕه‌حه‌تیدا بووه‌.

چۆمان یاسین

سوپاس بۆ كاك عبدالله‌ عالایی هه‌ندێك زانیارم لێوه‌رگرتووه‌.

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …