Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى زەردەشتى / خوێندنەوەیەكی دوور لە رۆمانسیەت بۆ زەردەشتیەت

خوێندنەوەیەكی دوور لە رۆمانسیەت بۆ زەردەشتیەت

15-1

نوسینی: د. عوسمان عەلی

http://dr-othmanali.com/ku/?p=626

وەڕگێرانی: ماکوان کەریم
لە سەرەتایی مانگی نۆی ساڵی ٢٠١٦دا وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئاینی وە دیوانی پارێزگای سلێمانی بڕیارێكی دەركرد بە بەخشینی مۆڵەتی كردنەوەی ئاتەشگایەكی(مەعبد) زەردەشتی لە شاری سلێمانی. پێویستە ئەم ڕوداوە هەڵوێستەی لەسەر بكەین و بەجدی لێیوورد ببینەوە.كە ئەمە لەڕاستیدا لەناو كۆمەڵگای كوردیدا دەرچەی هیچ ئەنجامێك وریزبەندیەك نیە. ماوەی ساڵێك زیاترە لە هەوڵ و ئامادەكاریداین لەگەڵ زۆریك لە مامۆستاو دانشمەندانی زانكۆی سەلاحەدین و دهۆك و هەندێك لە دانشمەندانی رۆژئاوا و لێكۆڵەرەواكانی كورد بۆ باس و خواستە ئەكادیمی و زانستیەكان لەسەر زەردەشتی،كە چەند پەیوەندی بە كورد و كوردستانەوە هەیە. بەم نزیكانە بە پشتیوانی خوای پەروەردگار چاپ دەكرێت و دەكەوێتە بەرده‌ستی خوێنەران.دەمەوێت ئەوە بڵێین و پێشتریش ووتمانە، ئێمە دان دەنێین بە ئازادی بیروباوەڕ كە مافی پیرۆزی هه‌موو خه‌ڵكێكه‌ و هەموو یاسا مەدەنیەكان دانیان بەوەداناوە و بەتایبەتتریش لە بەڵگە و میساقی نەتەوە یەكگرتوەكان و ئاگاداریە جیهانیەكاندا ئاماژەی پێكراوە. مافێكی ئاسایی مرۆڤە كە خوای پەروەدگار لە هەموو شەریعەتە ئاسمانیەكاندا بەخشیویەتیە مرۆڤ و لەسەروی هەمویانەوە ئاینی پیرۆزی ئیسلام. خوای پەروەردگار لە چەند جێگادا ئاماژەی پێكردوە (ۆقُلِ الْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَن شَا‌و فَلْیُۆْمِن ۆمَن شَا‌و) ﴿٢٩﴾ الكهف واته‌: پێیان بڵێ: حه‌ق هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌ بۆتان ڕه‌وانه‌كراوه‌، (هه‌مووشتان سه‌ربه‌ستن) ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ با باوه‌ڕ بێنێ، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ با كافرو بێ باوه‌ڕ بێ.
هەروەها دەفەرموێت:ڵا إِكْرَاهَ فِی الدِّینِ ﴿٢٥٦﴾ البقرەواته‌: زۆر ناكرێت لە خەڵكی بۆ وەرگرتنی ئاینی ئیسلام قه‌ده‌ری خوای په‌روه‌ردگاره‌ بۆمان كه ماوه‌یه‌كی دورودرێژ له‌كۆمه‌ڵگه‌ی خۆرئاوا ژیان به‌رینه‌ سه‌ر و له‌مالیزیا هه‌ستمان به‌ خۆشی و تام و چێژی پێكه‌وه‌ ژیانی ئاین و بۆچونه‌ جیاوازه‌ فیكریه‌كان كرد و هه‌ر ئه‌و ئازادی و پێكه‌وه‌ ژیانه‌ش بووه‌ هۆكار و فاكته‌ر كه‌پێشكه‌وتن به‌خۆیانه‌وه‌ ببینن، پاشان كە ئەو ئەزموونەمان بینی و ڕەنگدانەوەی ناو ئەو كۆمەڵگایانە بوو هەستمان بە خۆشی و تاموچێژی جیاوازی و پێكەوەژیانی ئاین و بۆچونە جیاوازە فیكریەكان كرد، هەرهۆكاری ئەو ئازادی یەكە گەلانیتریدونیا ئەو ڕابون و پێشكەوتنە بەخۆیانەوە دەبینن.لەگەڵ ئەوەشدا كە ئاینی ئیسلام ؛ ئاینێكی تەواو و بێ كەموكورتیەو پێغەمبەرەكەشی (صلی اللە علیەوسلم)كۆتا پێغەمبەره‌،خوای پەروەردگار دەفەرموێت: (ۆڵوْ شَا‌وَ اللَّهُ ڵجَعَڵكُمْ أُمَّەً ۆاحِدَەً ۆڵٰكِن لِّێبْلُۆكُمْ فِی مَا ێ‌تَاكُمْ ۖ)﴿٤٨﴾المائدە، واته‌: ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه‌ هه‌ر هه‌مووتانی ده‌كرده‌ ئوممه‌ت و گه‌لێكی یه‌ك پارچه‌، به‌ڵام ویستی وایه‌ كه‌ تاقیتان بكاته‌وه‌و (سه‌ربه‌ستتان بكات تا به‌هۆی عه‌قڵ و ژیریتانه‌وه‌ ڕێبازی ڕاست بدۆزنه‌وه‌) وه‌ له‌ به‌خششه‌كانی سوود وه‌رگرن.

لەڕاستیدا جیاوازی ئاینی و بیروباوەڕ؛ جیاوازە لەگەڵ بەجەهل كردنی و نەزانكردنی خەڵكی لەسەر دین و ژینیان و كۆمەڵێك لەسەر ئەو كایە ترسناكە كار بكەن، بەڕاستی گواستنەو و هێنانی ئاینە خوازراوەكان لە دەرەوەی كوردستان بۆ مەبەستی سیاسی، ئەمە كارێكە بۆشكاندن و ترزاندنیكۆمەڵگا و لەهەمانكاتدا هەڕەشەیەكی ترسناكە لەسەر ئاسایشی نەتەوەی كوردی و راستكردنەوەی هەڵوەشاندن و ناڕێكخستنی كۆمەڵگای كوردی، بەتایبەتی لە هەردوو جەمسەری دەرەكی بۆ نەیارەكانی و ناوخۆ بۆ لەبەر یەك هەڵوەشاندنی تاك و خێزان و..هتد.ئەوانەی كە ئەم بیرۆكەی زەردەشتیەیان لەناو كۆمەڵگای كوردیدا خستە بەر باس و لێكۆڵینەوە، كۆمەڵێك عەلمانی كوردی بوون لەدوای جەنگی یه‌كه‌می جیهانه‌وه‌. ئەوسەردەمە هۆكارەكەی هەستكردن بوو بەنەبونی ناسنامەی كوردی، گەڕان بوو بەدوای ئەلتەرناتیڤێك بۆ ئیسلام، هەمان باروگوزەرانی نەتەوەپەرسەتەكانی عەرەبیان هەبوو، كەناسرابوون بە (ناسیۆنالیزمی عەرەبی) ئەوانیش دەگەڕان بەدوای ئاكار و ڕه‌وشتە جاهیلەیەكانی وەك زیندوكرندەوەی ئاكاره‌ فیرعەونیەكان، هەروەها توركەكان كە دەرچەی كەمالیستی بوون ناسرابوون بە تورانیەكان دەگەڕان بەدوای ئاینی شامانیەكان بەو پاو و پێوەندەی کە گوایە ئەمە ئاینی ڕاستی ودێرینی توركومانەكانە، پاشان نەتەوە پەرستەكانی فارسیش لە كتێبی شانامەی فەردەوسیەوە سەرلەنوێ بانگەشەیان بۆ گەڕانەوەی ئاینی زەردەشتی كردوە، سیستەمی پەهلەوی شاهەنشاهی دروستكرایەوە لەسەردەمانی محمد رەزا شاه.. (١٩٢١-١٩٧٩) .

ئاینی زەردەشتی كە پرۆژەی دامەزارندنی ئەو سیستەمەبو لە ناو نەتەوه‌ی فارسەكاندا.لەم بارەیەوە پسپۆرو شارەزا دكتۆر فرهاد شاكەلی دەڵێت: لەڕاستیدا زەردەشتیەت هەست كردنە بە نۆستالۆژیا (پەچەكردارێكە دوور لە ئەقڵانیەت و سۆزداری) هەوڵێكە كە ناتوانێت دەرگایەك بدۆزێتەوە بۆ دەرچوون لەو كێشەو تەنگەژانەی تێیدایە لەمەڕ ناسنامەی نەتەوەیی.
ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پەرچەكردارە بەهێزە دژی ئاراستەی ئاینی ئیسلام ، لە ڕێگای ئەو نوخبە عەلمانیە كوردیەیكە ئەزموونێكی رەق و تاڵ و تفتیان هەبوو لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عەرەبی عێراقی، ئەو سیستەمە فاشییە كە دەسەڵاتی عێراقی دەبرد بەڕێگاوە لە نێوانی بەرداشتی گاڵەتە پێكرنی عەرەب و ئیسلامیش بوو. لەڕاستیدا ئەو خەڵكە نوخبەیەی كە حوكمی عێراقیان دەكرد لەهەمان جام و پیاڵەی عەلمانیدا بوون، كە ئێستا كورده‌ عەلمانیەكان دوبارەی دەكەنەوە و بانگەشەی زەردەشتی بەشێوەیەكی گەورە و زیادەڕۆیی لە لایەن نەتەوەیی و ناسیۆنالیزمەكانی كوردی لەكۆمەڵەیكاژێكی جاران بانگەشەی بۆ دەكرا لە پەنجاكانی سەدەی ڕابردودا ، كەناسرابوون بە (كۆمەڵەی ژیانەوەی كوردی). هەروەها ماركسیەكانی كورد و چەپەكان بەگشتی لەسەربنەماكای فەلسەفەی ماددی كە پێیان وابوو ئاین هۆكار و فاكتەری چینی دەسەڵادارە بۆ چەوساندنەوەی گەل، بەڵام لەگەڵ ئەو بیروباوەڕەیاندا سۆزدار بون لەگەڵ ئاینی زەردەشتیدا‌كە دوربون لە هەموو ئاكارێكی ئەقڵانی و، تەنانەت رەوشتی سیاسیش! ئەگەر وردتر بڕوانین دەبینین كە ئەمەش پێچەوانە دەبێتەوە لە ئەدەبیاتی حیزبی كرێكارانی كوردستان (پ ك ك)، ئەگەر بەوردی تەماشا بكەین دەبینی لەناو – پ ك ك – دا ناو و ئەدەبیاتی زەردەشتی و رەمزو لۆگۆكانیان بەئاشكرا دەبینرێت،بەڵام لەسەردەمی موستەفا بارزانی و شۆڕشەكەی و، تەنانەت ئەوانەی كە كاریگەری رۆژئاواشیان لەسەربو جورئەتی ئەوەیان نەدەكرد كە ئەم باسە بكەنەوە، هەروەها لەسەردەمی كۆماری كوردستاندا لە مەهاباد ئەم باسی زەردەشتیە بوروژێنن، لەبەر ئەوەی نە بارازانی و نە قازی محمد هەرگیز ڕێگەیان نەئەدا كە تانەو تەشه‌ر لە ئاینێكی ١٤٣٩ساڵەی كوردی بدرێت كه ، لەپێناو ئاینێكی پوكاوەی ڕابووردو كە بیر و باوەڕێكی خورافیەو لە بنەڕەتدا فارس خاوەنیەتی وهیچ پەیوەندی بەسەر گەلی كوردەوە نیە.
ڕاگەیاندنەكانی سەر بە – پ د ك – كە لەڕاستیدا لە ژێر كاریگەری ماركسیە كوردەكاندایە هاوشێوەی دەزگای ئاراس، كە بە دەیان كتێبیان لەسەر زەردەشتی وەرگێڕاوەتەسەر زمانی كوردی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردودا، هەروەها مەلابەختیار (كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان)، هەمو هاوكاریەكی ماددی و مەعنەوی و لۆجستی زەردەشتیەكان دەكات لە شاری سلێمانی.لەڕاستیدا ئەو ڕەوشەی زەردەشتیه‌كان دەیانەوێت دروستی بكەن ئەوەیە؛ كە زەردەشتیەت وەك بیروباوەڕێكی ره‌سه‌نی كوردی بڵاوبكەنەوە، تاكو-پرۆژەی نەتەوەی سەربەخۆ دروست بكەن.ئه‌مه‌ هەوڵێكی نەزۆكە بەدوای تراویلكە دا کەوتوون لە بیابانبۆ ئەوەی تینوێتیان بشكێنێت. وەك پەندێكی پێشینان دەڵێت:(دەنگی دەهۆڵ لەدوره‌وه‌ خۆشە)لێرەولەوێ لە بانگەشەی زەردەشتیەكاندا دەردەکەوێت؛ جا – بەزانین بێت یاخود بەنه‌زانینوێنای زەردەشتی دەكەن بە رۆمانتیكیا كە دوورە لە واقیع و راستیەوە، دەیانەوێت بەزۆر و دوور لە تێگەیشتن بڵێن:زەردەشتیەت واته‌: بیركردنەوەیەكی نوێ و ووتەی نوێ وكرداری نوێ. ئەگەر هەمووئامانجەكە لە بونیادنانی كۆمەڵگای كوردیدا بێت، ئەوە دروشمەكانی كۆنفۆشیۆسی و مە سیحیەكان گەورە و بەرزترە لە روی گوفتارو ڕەفتار وڕەوشتی بەرزدا.ئەوەی كە خۆمان هەمانە لە ئاكارو ڕەوشتی ئیسلامی ئایا ئەوەندە بەس نیە بۆ مان؟! مەگەر ئایەتە قورئانیەكان ئاراستەمان ناكەن بۆ كردارو گوفتارو رەفتاری باش؟ مەگەر خوای پەروەردگار لە قورئانە پیرۆزەكەیدا نافەرموێت بەرامبەر بە پێغەمبەرەكەمان (صلی اللە علیەوسلم) : (ۆإِنَّكَ ڵعَڵیٰ خُلُقٍ عَڤِیمٍ)،واته‌: بەڕاستی تۆ ئەی محمد لەسەر بەرزترین ڕەوشتی! مەگەر خودی پێغەمبەری نازادار (صلی اللەعلیەوسلم) نافەرموێت: (انما بعپت لاتمم مكارم الاخلاق)،واته‌: بەڕاستی هاتوم بۆ ئەوەی ئەخلاقە جوانەكان تەواو بكەم . هەروەها بەڕێزو دانشمەند دكتۆر شاكەلی دەڵێت:زۆربەی ئەوكەسانەی كە بانگەشە بۆ زەردەشتیەت دەكەن نوخبەیەكن كە هیچ تێنەگەیشتوون لە فەلسەفەی ژیارو شارستانیەتی و تیۆری مەعریفی دروستكراوەكان لە لای زەردەشتیەت، لەڕاستیشدا ئەگەر تێگەیشتنیشیان هەبیت تێگەیشتنێكی زۆر نازانستیانەیە، ئایا دەگونجێت بونیادنانی دەوڵەتی پێشكەتوی سەردەمیانە لەسەر بنەما و ئاكاری زەردەشتیەت بێت؟ بۆ وەڵام دانەوەی ئەو پرسیارە دەگەڕێینەوە بۆلای لێكۆڵەرەوە و شارەزایانی تایبەت بەم بوارە :
پرسیاری یەكەم :ئایا زەردەشتیەكان كوردستانین؟ ئایا ئینتیمایان بۆ كوردو كوردستان هەیە؟
لەڕاستیدا ئاسان نیە دەست نیشان كردنی تەواوەتی هەر باسێكو پرسێكی زەردەشتی، چونكە لە پاش ماوە دێرینەكاندا هیچ شتیك لەسەر ژیانی زەردەشتی تۆمار نەكراوە تا بگاتە دەستی خەڵكی، ئەوەشی بەدەستی خەڵكی گەیشتووە تەنها لەدڵەوە گوازراوه‌تەوە، (واته‌:نزخە زانستیەکەی جێگای گومانە)، وەك دەڵێن: ٤٠٠ساڵ دوای زەردەشت ژیانی نوسراوەتەوە، هیچ كەس نازانێت مێژووی ژیان و لەدایك بوونی و جێگا و شوێنی نیشتەجێبونی بەتەواوەتی.هەندێك پێیان وایە و ئاماژە بەوە دەكەن كە زەردەشت ٧ سەدە پێش زایین لەدایكبووە ئەوەش رای جیاوازی لەسەر دروست بووە لە سەر شوێنی لەدایك بونی، بە بۆچونی رای پەسەند دەڵێن: لە ئورمیە لەدایك بووە، ئەمەش سەرچاوە ئیسلامیەكان پشتگیریدەكەن وپاڵپشتی ئەم رایەن، چونكە (مادەکان) میدیا بەتایبەت ئازربایجان جێگای لەدایك بوونی زەردەشتە. ئەمەش لە كتێبی (الملل والنحل الشهیرللمۆلف الشهرستانی(١٠٨٦-١١٥٣)) ئاماژەی پێكراوە.
لەسەردەمی دەسەڵات و فەرمانڕەوای مادیەكاندا زەردەشتیەت رەتكراوەتەوە و وەرنەگیراوە ، ناچار ئەویش رویكردۆتە ووڵاتی فارس، پادشای فارس بەناوی (گوشتاسب) ڕێزی لێگرتوە و باوەشی بۆ بانگەشەكه‌ی كردۆتەوە ئاینەكەی كە زەردەشتیەتە پیادەیكردوە، پاشان ئاینی زەردەشتی بە زۆر سەپاندوە بەسەر گەلانی ئێراندا لەنێوانیشیانداكورد.
لەهیچ سەرچاوەیەكدا نەهاتووە كە دەوڵەتی میدیای كوردی پیادەكەری ئاینی زەردەشتی بووبێت، بیروباوەڕیشیان بە زەردەشتیەت نەبووە، كاریگەری ئاینە درێژكراوەكانی وڵاتی میزۆپۆتامیایان(ڕافیدەین) لەسەر ژیانی كۆمەڵگاكە هەبووە. هیچ باسێك لەبارەی پەرتوكی ئاڤێستاوە نەكراوە لەوقۆناغە مێژوییەدا، دەشێت ئەو سەردەمە كوردەكان كاریگەری ئاینی دێرینی میترایی ئێرانیان بەسەره‌وە بوبێت، بەڵام لە سەدەكانی دواتردا فەرمانڕەوای میدیاییەكان گۆڕا بۆ كەمینەیەك لەلایەن پیاوانی ئاینی لەناو ئیمپراتۆریەتی میدیایەكاندا كەناوی ماجی (magi) یاخود مەجوسیان هەڵگرتبو، دواتر بوبەزەردەشتی.
لەدوای ڕوخانی دەوڵەتی میدیا دەوڵەتی هەخامەنشینەكان هاتنە سەر دەسەڵات، ئیمپراتۆریەتی هەخامەنشینەكان بە فەرمانڕوای (دارویشی یەكەم) دەستیكرد بە سەربڕینو كۆمه‌ڵكوژی له‌ دژی گەلی كورد، بەهۆكاری ئەوەی ئەم گەلە سەربەئاینی میتراییەكانن لەرۆژئاوای ئێران (رۆژهەڵاتی كوردستان) بەهۆكاری ئەوەی زەردەشتیان نەویستوە و بەئاینی خۆیانیان نەزانیوە، پاشان لەسەردەمی كامبیزدا (٥٣٩-٥٢٢،پ.ز) كوڕی كورشی گەورە هەڵسان بە شۆڕشێك كەناسراوە بەشۆڕشی موغەكان كە پاشماوەی دەوڵه‌تی مادەكان بون. ئەو شۆڕشە بانگەشەی بۆ چاكسازی ئاینیو ئابوری دەكرد لە بەرژەوەندی چینوتوێژە گشتیەكان، ئەو شۆڕشە كاهینێكی (پیر – موغ)ی زەردەشتی بەناوی (كیومیت)سەركردایەتی دەكرد. ئەم شۆڕشە لە وڵاتی كوردان بووە هۆكاری كۆمەڵكوژیەكی گەورە دژ بەكوردەكان، بەڵام هەخامەنشینەكان بەسەركردایەتی دارویشی فارسی توانی ئەو شۆڕشە دابمركێنێتەوە، فارسەكان شانازی بەو ڕۆژەوە دەكەن كە ئەو كۆمەڵكوژی وجینۆسایدەیان دەرحه‌ق بەكوردەكان كرد و شۆڕشەكەیان خامۆشكردن ناویان ناوە بەرۆكی ماكوفونی .
پێدەچێت ئەو بەشەی كە ئاینی زردەشتیان وەرگرتوە لە خاكی كوردستاندا، بەتایبەت لە رۆژهەڵات و باشوریكوردستان، بەشی زۆری باكور و ڕۆژئاوای كوردستان هەر بەسەربەخۆی مانەوە و نەبونە هەڵگری ئاینی زەردەشتی، نەچوونە ژێر سایەو دەسەڵاتی هەخامەنیشینەكان، لەبەر ئەوە نابینی زەردەشتیەت وەك ئاین و بە فەرمی كاری پێبكرێتلەو ناوچانەی كە ئاماژەمان پێكرد، ئەو پاشماوە دێرینانەی كە پێشتر بە ئاسەواری زەردەشتی دەناسران لەم دواییانەدا دەركەوت هەمووی پاشماوەی دێرینی میتراییەكانە، نمونەی ئاسەواری شاری ئاكرێ و دهۆك و ئامێدی و ناوچەی خراپەی لای گەرمیانو ته‌كیەو رۆژهەڵاتی چەمچەماڵ.
ئەوبانگەشانەی كە گوایە زەردەشتی ئاین و بیروباوەڕی گەلی كوردە لەبنەڕەتدا! هیچ بنەمایەكی نیە كە پشت ڕاستی بكاتەوە بە مێژوی ڕاستی ودروست هیچ بەڵگەیەكی بڕوا پێكراو لەبەردەستدا نیە لە نوسینی كۆن و پاشماوەی دێرین. لە ڕاستیدا ئاینه‌ كوردیەكان بریتی بوون له‌ئاینی میترایی دێرین و یەزیدی و یەهودی و مەسیحیەكان. هەموو ئەم ئاین و بیڕوباوەڕانە دژایەتی و سەركۆنە كراون لەلایەن دەوڵەتی فارس، زەردەشتیەكان لەسەرو هەمویانەوە بە هێزو دەسەڵاتی دەوڵەتی ساسانی، كەدوای دەوڵەتی هەخامەنشینەكان هاتوون. هەموو ئەم دەوڵەتانە زەردەشتی و نەتەوەیان لە ناو فارسدا كۆكردبوەوە، سەرەتای بیری نەتەوەی فارسی وزەردەشتی دەگەڕێتەوە بۆ یەكەم كتێبی فیردەوسی بەناوی شاهنامە كە پێشتر ئاماژەمان پێكردوە لە باسەكەدا.
یەكێك لەوانەی كە بانگەشەی زەردەشتیەت دەكەن لەشاری سلێمانی دەڵێت:ڕۆژئاوا سودی لە ئاكارو ڕەوشتی مرۆیی زەردەشتیەت وەرگرتوە ! بونیادی شارستانیەتی خۆیان لەسەر بینا كردوە! داوا لە گەلی كورد دەكات كە چاو لەوان بكەن.
ئەگەرسه‌یری وتەی ئەم ڕۆشنبیرە بكەین دەبینین سەراپای هەڵەیەو تێگەشتنێكی زۆر بێبنەماییانه‌یه‌ لە شارستانیەتی ڕۆژئاوا و ڕابونی ئەوروپا، چونكە ڕۆژئاوا هیچ شتێكیان لە ژیار و پێشكەوتن لە فارس و زەردەشتی وەرنەگرتوە، بەڵكو – هەموو تیرۆرە زانستی و مەعریفیەكان كە ئاشكرا بوون لەلایەن شارستانیەتی ئیسلامه‌وە وەریانگرتووە، بەتایبەتی شارستانیەتی ئەندەلوس.

پرسیاری دووه‌م : تیۆری دروستبوونی گەردوون و دروستكراوەكانی تر لای زەردەشتیەتنابینرێت لەناو گاتاكانی زەردەشتیدا هیچ ئاماژەیەك بۆ چۆنیەتی دروستبونی گەردون نەكراوە، بەڵام لەسەردەمی ساسانیەكاندا پەرتوكێك نوسراوە بەناوی “بوندهشین” لەوێدا ئاماژە بۆ دروستبونی گەردون كراوە. بە پێی ئاینی زەردەشتی ئەوەی لەم پەرتوكەدا باس كراوە لە سەر دروستبونیگەردوون هیچ بنەمایەكی نیە و هەمو خورافاتو قسەی پروپوچەو هەر هەمووی لە ئاینی هیندیەكۆنەكانەوە وەرگیراوە، پێیان وایە كە یەزدانی ئەوان نورێكی تەواوەتی و موتڵەقە لە خودی خۆی گەردونی دروستكردوە كەماوەی ٣٠٠٠ساڵ لەخودی خوایەتیدا ئەم گەردونە ماوەتەوە. ئاهورامه‌زدا خوای زەردەشتیەكانە و هیچ جۆرە خراپەیەكی دروست نەكردوە، بەڵكو – خراپە هەربونی هەبوە لە خودی ئەز‌لەوە!
پاشان زنجیرەی دووەمی دورستبونی گەردون باس دەكات دوای ٣٠٠٠ ساڵیتر دروستبووە، ئەهریمه‌ن كەخوای خراپەكارییە شەڕو خراپەكاری دروستكردوە و فورسەتی هێناوە كە خراپەی تێكەڵ بە گەردونی ئاهورامه‌زدا كردووە بە بێ ئەوەی زانیبێتیلە شێوەی هەڵدانی بۆق خراپەی هەڵداوەتە گەردونەكەیەوە، كەجۆرێكە لە پلانی سەربازی بۆ وێرانكردنی ئەم خوای چاكەیە كە ئاهورامەزدا، ئیتر هەر لەو سەردەمەوە ململانێ لە نێوانی ئاهورامه‌زدا و ئەهریمه‌ندا دروستبووە بۆ چاكە و خراپە. خەڵكی باش شوێنكەوتوی ئاهورامه‌زدایە خەڵكی خراپیش شوێنكەوتوی ئەهریمەنە، لێرەدا ئازادی هەڵبژاردن لەدەستی مرۆڤەكان خۆیاندایە، دوای ٣٠٠٠ساڵیتر لە ڕۆژێكی دیاریكراودا یاخود رۆژی قیامەتی زەردەشتیەكاندا خەڵكی كۆدەكرێتەوە، ئەوەی باشە دەچێتە بەهەشتی ئەزەلیەوە، ئەوەشی خراپە دەچێتە دۆزەخی ئەزەلیەوە.
ئەگەر ورد سه‌یری خوای زەردەشتیەكان بكەین ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە توانای یەكەمی نیە، بەڵكو- خوای خراپەش ئەزەلیە و بونی هەیەو خاوەن توانایە، بێ ئەوەی خوای چاكە هیچ دەسەڵاتی بەسەریدا هەبێت!ئەگەر لێوردبونەوە بكەین بۆ باسەكان بە ڕونی ئەوە بەدی دەكرێت، كە پەروەردگاری باشە لە زانستدا لاوازە و توانای خراپەی ئەهریمەنی نەبووە كە خراپەی لە كاتێكدا خستۆتە ناو گەردونی خوای چاكە، لەلایەكی تریشەوە ئاماژە بەوە دەكات كە تەمەنی ئەم گەردوونە لە ٩٠٠٠ساڵ تێپەڕ ناكات وقیامەتی زەردەشتیەكان هەڵدەستێت، بەڵام لە ئێستادا زانستەكانی بایەلۆجی و نوێ ئەوەی ئاشكرا كردوە كە تەمەنی زەوی كەمتر نیە لە ١٣.٧ملیار ساڵ.

پرسیاری سێیەم :دیدو تێڕوانینیان بۆ چینو توێژەكانی كۆمەڵگا:
دیدو تێڕوانینی پێكهاتەی كۆمەڵگای زەردەشتی چەند چینێكە: پیاومەعقولان، دەسەڵاتداران، چینی پیاوانی ئاینی كاهین و موغ و پیرەكانیان، چینی جوتیاران، چینی خەڵكی هەژار بەگشتی. ئەمە دیدو تێڕوانینیانە هەر كەس بڕوای بەم ریزبەندیەی زەردەشتی نەبێت ئەوە بەرقین و خەشمی ئاهورامه‌زدا دەكەوێت، چینی كۆتایی ئەویشچینی ئەندالەكانە كەچینی بێدەرەتانەكانن. ئەم چینە لەبەر ئەوەی هەژارن نەفرەتی خوایان لێكراوە، بەهۆکاری ئەوەیكە ئەمانە خاوەنی زەویەكی كوشتوكاڵی نین و خاوەنی مانگای پیرۆزنین! لەڕاستیدا ئەو ناوچەنانەی زەردەشتی تێدا ژیاوە خاوەنی هیچ ژیارو شارستانیەتێك نەبووە وە ئابوریەكەشی تەنها لەسەر بەخێوكردنی ئاژەڵ بونیادنراوە و خەڵكەكەشی هەر خەریكی شوانیو بەخێوكردنی مەڕوماڵات بون، واته‌: خاوەنی هیچ بنەمایەكی شارستانی نەبوون، ئەمەش وا نیشان دەدات كە زەردەشت كەسێكی دەشتەكی و بەدەوی گەڕۆك بووە خاوەنی جێگایەكی تایبەت نەبووە تیایدا نیشتەجێبێت، چونكە سروشتی ئەم جۆرە پیشانە وایە كە گەرمیانو كوێستان دەكات، ئەم جۆە خەڵكانەش هەرگیز حه‌ز بە سیستەمو دەسەڵات ناكەن و لەو جۆرە كارانە دورن حه‌زیان بەدەسەڵاتی شارو دەوڵه‌تداری نیە، ئەوەشی داوای دەسەڵاتو دەوڵه‌ت دەكات شوێن ئایینی درۆكەوتوە.
ئەوەی كە زۆر جێگای سەرسوڕمان و زۆر نامەعقولە ئەوەیە ماركسیە كوردەكان هەموو ئاینی ئیسلام و فەلسەفەو فیكری ره‌تدەكەن، بەهۆكاری ئەوەی كە گوایە ئیسلام چینایەتی دروست دەكات سەرمادەری قۆرخكراو دروست دەبێت مۆنۆمپۆڵی كۆمەڵگا دەكات، دەشڵێن دین بەسروشتی خۆی خورافات و تریاكی گەلانە، بەڵام چەندە بەسۆزو سۆزدارن لەگەڵ ئاینی زەردەشتی و چەپێك باسی زەردەشتی دەكات وەك سۆفیەك چۆن عاشقی تەریقەتەكەیەتی ئاوا، ئەوانیش بە عیشقەوە باسی دەكەن. لەگەڵ ئەو سیستەمە چینایەتیە قیزەوەنە رەقەی كە لەخۆی گرتووە، وا هەژماری دەكەن كە بیروباوەڕی ڕاستی كوردە كە هەر لە بیروباوەڕی زەردەشتیه‌تدا ئافرەت بە پلە دوو هەژمار دەكریتو تەنها بۆ لەزەتو خۆشیەكانی پیاو دروست كراوە.

پرسیاری چوارەم: ژن لە زەردەشتیەتدا:
ئەو كەسانەی كە بانگەشەی زەردەشتیەت دەكەن لە نوێگەراكان گوایە لە نێوانی ژن و پیاودا یەكسانی هەیەو فرەژنی لە ناو ئەواندا نییە! لای زەردەشتیەكان ژن بە سەرچاوەی شەڕەنگێزی نازانن و بە یەكسانی میرات دابەش دەكرێت لە نێوان ژن و پیاودا، هه‌روه‌ها شایه‌دی دانی ئافرەتانیش وەكو پیاوان وایە لە دادگادا.با هەڵسەنگاندنێك بكەین بۆ وتەی زەردەشتیە نوێگەراكان لە سەرچاوەیەكی زانستیەوەپرۆفیسۆر (جەمشید جوكسی)، لێكۆڵەری ئەمریكی دەگێڕێتەوە: مێژنوسی بەناوبانگی یۆنانی (هیرۆدۆت) ئەو كەسەیكە خۆی سەردانی ئێرانی كۆنی كردوە لە سەردەمی ساسانیەكاندا گەواهی دەدات و دەڵێت: هیچ كاتێك ڕوی نەداوە و نەبووە لە پیاوانی ئاینی پیرۆزی ئەو سەردەمە یاخود زانایانی ئایینی زەردەشتی كە ناسراون بە موغە مەجوسیەكان (كاهینە زەردەشتیەكان) لە هەموو ئێراندا یەك ئافرەتیان تێدا نەبووە.لاپەرە١٣ ڕۆحی پیسی ناونراوە بە “درو” بەناوی مێینە ناوزەد كراوە كە بەشدارە لە هەڵە گەورەكەی كیومورتان كە باوكی مرۆڤایەتیە لای زەردەشتیەكان . ئایینی زەردەشتی مامەڵە لەگەڵ ڕۆحی ئافرەتاندا دەكات بەناوی تاروماتی و بارماتی بوشاشب یان بشاتیاسە كە واتای كردەوەی خراپە وە پیاوان بەرەو هەڵە دەبات.لاپەڕە ٣٧-٣٣هەروەها لە لاپەڕە ٩٠دا دەڵێت ڕۆڵی ژن لە ماڵدا گوێڕایەڵی و ملكەچی لێ داوا دەكرێت، چونكە ژن موڵكی باوكیەتی یاخود برایەتی یا كوڕیەتی. لە (جاهیك) دا ژن ئەو كەسەیە كە عاشقی ڕۆحی شەڕەنگێزە ناوێكی ناشرینی لێنراوە بە ئەنكرا مانیو كە ڕۆڵێكی زۆر ترسناك و خراپەكاری دەبینێت. لاپەڕە ٣٨لە كۆندا دوو جۆری سەرەكی هاوسەرگیری هەبوو لەلایان: هاوسەرگیری ڕێگا پێدراو وە ڕێگا پێنەدراو.
هاوسەرگیری ڕێگەپێدراو ئەو هاوسەرگیریە بووە كە لەیاسای جاسب ئاڤێستادا هاتووە، ناونراوە بە (بادیشا زانی)، یاخود بە هاوسەرگیری (شوز)، ئافرەتی (زان) یاخود (بادیشا زان)دەبێت بە ڕازیبونی باوكی كچەكەو كچەكە خۆی و سێ شاهید لەگەڵ دادوەر كە ئیمزای دەكات و دەبێ تۆماربكرێت. پیاو گەورەی ماڵە و گوێڕایەڵێشی پێویستە.ئەم هاوسەرگیریە لە تەمەنی منداڵیاندا جێبەجێ دەكرێت یاخود گرێبەستی هاوسەرگیریەكە لە تەمەنێكی منداڵیدا ڕودەدات، پێیان وایە لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا پێویستە هاوسەرگیری بكرێت
شێوەی دووەمیان لەهاوسەرگیری ڕێگا پێنەدراو: كە كچەكە خۆی پێشەكەشی هاوسەرەكەی دەكات بێ گەڕانەوە بۆلای كەسوكارەكەی و ڕەزامەندی باوكی وەرناگرێت.لەم هاوسەرگیریەدا ژنەكە وەك خزمەتكار سه‌یردەكرێت (زان جغاربها)، هەروەها پێشی دەوترێت (شكر زان)، بەهۆكاری جۆری هاوسەرگیریەكەی، ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە لەپلەی دووەمدا دێت. ئاماژەی بۆ كراوە وەك پلەی كۆیلەو كەنیزەكیاساو ڕێساكانی جیاوازە لەگەڵ جۆری یەكەمدا، به‌ڵكو لە یەكەمدا ژنەكە په‌روەردەكاری ماڵومنداڵ و هاوسەرەكەی دەبێت و سەرپەرشتی خواردنیشی دەكرد و ماڵی تایبەت بەخۆی هەبوو، بەڵام جۆری دووەم هاوسەرگیریەكی تەواو نیە و ژنەكە هیچ مافی ئەوەی نیە كەداوای ماڵی سەربەخۆ بكات. لە جۆری یەكەمی هاوسەرگیریدا ژن دەتوانێت میرات وەربگرێت لەدوای مردنی هاوسەرەكەی، دەتوانێت سەرپەرشتی ومامەڵەبكات لە هەموو كاروباری خێزان و منداڵەكانیدا. جۆری دووەم هیچ میراتی ناكەوێت و ناتوانێت بەتەنها سەرپەرشتی ماڵومنداڵەكانیشی بكات.
زەردەشت خۆی سێ جار ژنی هێناوە كە ژنی سێیەمی ناوی هاوكافی بووە، لەكۆمەڵگای ئێرانی كۆندا فرەژنی شتێكی ئاسایی بووە. ئاڤێستا ئاماژە بەوە دەكات ماڵی خۆشبەخت واته‌ خانوی گەورەی پڕ لە ژن لەگەڵ كەرەستەكانی گواستنەوە بەخێرای و پڕ لە فەرشی بەسەر یەكدا كەوتوو(Yasht١٠،٠.٢:٣٠)پەیامی زەردەشت بۆ مرۆڤە هەژارەكان ئەوە بووە كە یەك ژنیان هەبێت.
زەردەشتیەت پێی وایە كە ژیانی هاوسەرگیری زۆر گرنگە لە بونیادی كۆمەڵگای تەندروستدا، چونكە ئاهورامه‌زدا داویەتی بەزەردەشت گرنگیەكی یەكجار زۆری داوە بە هاوسەرگیری لەپێناوی دروستكردنی منداڵدا، لە كتێبی ڤیداڤید (بەشێكە لە ئاڤێستا) باسی هاوسەرگیری و پەیوەندیە جنسیەكان كراوە كە بەشێكن لە بەندایەتی. لەناو شەریعەتە كەهەنوتیەكان(لاهوتی) دا هاتووە كە دەستپەڕ هەڵەیەكی زۆر گەورەیە و مرۆڤ بەرەو كافربون دەبات، دەبێت داوای لێخۆشبونی لەسەر بكرێت (٠٨:٢٧)، وە وای دادەنێن كە كارێكی نەشیاو و شازی(شژوژ) سەرجێگاییە (المپلیە الجنسیە )(٨.٣٢)، كە غەیری زەردەشتیەكانیش ئەم كاری ڕوتبونەوەیە بە لەدین وبەهەڵگەڕانەوەی دەزانن. ئەم كارانە بەكارێكی لەناوبەر و گەندەڵ و خراپەكار و لەناو چون و دەبێتە هۆكاری پیس بوونی ئاوو سەوزایی. پێویستە لەناو برێن هەروەك هەموو بونەوەرێكی خشۆكی زیانبەخش (١٨،٦١-٥)ڕێگا گرتن لەمنداڵ بوون و لەناوبردنی منداڵ لەسكی دایكیدا ڕێگەپێدراو نییە، هەمو كارێكی سەرجێی ڕێگەپێدراو نییە پێش تەمەنی ١٤ ساڵی (9.Videvddd 15) لە زەردەشتیەت دا ڕێگەپێدراو نییە كە لەگەڵ ئافرەتی سكپڕدا كاری سەرجێی بكرێت،چونكە كار دەكاتە سەر شیری ئافرەتەكەو پێیان وایە كەوا كۆرپەكەی ناوسكی دەترسێت و كار دەكاتە سەر كۆرپەلەكە( Videvddd 15.8). منداڵ پشتوێنی پیرۆز دەبەستێت بەناوی (كوسترا) لەتەمەنی ١٥ ساڵیدا، ئەمەش ئاماژەیە بەوەی كە تەمەنی منداڵی تێدەپەڕێت و دەچیتە قۆناغی باڵغ بونەوە و لەناو كۆمەڵگادا بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆ.
پرسیاری پێنجەم: هاوسەرگیری مەحرەم (زەواجی كچ و خوشك و دایك) زەردەشتیەت هانی كۆمەڵگا دەدات كە جۆرە هاوسەرگیریەك بكەن كە ئەم هاوسەرگیریە لە ئیسلامدا پێی دەوترێت مەحرەم لە زەردەشتی دا پێی دەوترێت (xwēdōdah-)، ئەم هاوسەرگیریە لەنێوانی خێزاندا و كەسە نزیكەكاندا ڕودەدات. هاوسەرگیری ڕێگا پێدراوە لە نێوانی خوشك و برا یاخود دایك و كوڕ وە هەروەها. ئەمەش مانای لیبرالیەت ناگەیەنێت، بەڵكو جۆرێكە لە كردەوەی چاك و خوا پەرستی لە زەردەشتیەتدا بەگەورە ڕاگرتن و ڕازی كردنی ئاهورامه‌زدایە، وەستانە لەگەڵ ئاهورامه‌زدا دا دژی هێزی شەیتانی كە لە زەردەشتیدا بە دێو ناونراوە یاخود بە خوای خراپە.گەورە پیاوانی ئایینیان هانی خەڵكیان داوە بە هاوسەرگیری لەنێوان یەك خێزاندا، لاسایی كردنەوەی دروستكەرە و بەرزیی دەگەیەنێت، بەخەڵكیان ڕاگەینادوە كە ئەم جۆرە هاوسەرگیریە دەبێتە هۆكاری بەهێزی پیاوان و ژنانی ڕێزدار، ئەم جۆرە هاوسەرگیریە دەبێتە هۆكاری خستنەوەی منداڵی تەندروست، بۆ پارێزگاری كردنی ڕەگەزی باش و بڵاوبوونەوەی. ئەمەش دیاردەیەكی باوبووە لەناو هەندێك لە گەلانی كۆنی ڕۆژهەڵات، بەتایبەت له‌ناو ئێرانی كۆن و میسر لە سەردەمی فیرعەونەكاندا.
یەكێك لە لێكۆڵەرەوەكان دەڵێت: هاوسەرگری مەحرەم زۆرترین گرنگی پێدراوە ئێرانیە كۆنەكانیش خۆیان سەریانسوڕ دەما لەم دابونەریتە. لە ئێرانی كۆندا دەزگایەكی گەورە هەبووە بۆ بڵاوبونەوەی ئەم كارەوە دەقی پەهلەوی تا كۆتایی سەردەمی ساسانیەكان ماوەیەكیش دوای هاتنی ئیسلام باوبوە كە لە (كرمان، فارس) بەربڵاوبووە. زانا زەردەشتیە ئێرانیەكانی ئەم دواییانە هەوڵی ئەوە دەدەن كە ئەم كارە بە دەزگا كراوەییەی زەردەشتیەتی سەردەمی ساسانی ڕەتبكەنەوە، لەكاتێكدا دەریایەك بەڵگە لەبەردەستدایە كە پێچەوانەی ئەو ڕاستیە دەكاتەوە، بەڵكو- بە پیرۆز و گەورە ڕایانگرتوە. لێكۆڵەرێكی ئەمریكی بەڕەگەز ئێرانی دەڵێت: خوا لەو بەرزیەوە ئاماژەی كردوە بەم جۆرە هاوسەرگیریەی نێوان مەحرەمەكان، بۆ ئەوەی ئەو بەربەستە دەرەكیانە نەمێنێت كە دژی ئەو كۆمەڵگایە هەیە بۆ هاندانیانە بۆ زیاد بونی مرۆڤەكان لەو كۆمەڵگایەدا وە ئامێرێكیش بێت بۆ بەرگری لە دین، بەڵام پێیان وایە هاوسەرگیری مەحرەم گرێ دراوە بە دیدو تێڕوانینی بەدیهێنەرەوە، بۆ ئەم ووتانەش پشتبەستراوە بە پەرتوكی ڕیوایەت (Rivāyat)
لە ئاڤێستاداسێ نمونەی هاوسەرگیری ڕۆشن كراوەتەوە بۆ ئێمە كە مرۆڤ سەرەتا چۆن دروست كراوە، نمونەی هاوسەرگیری یەكەمیش بریتیە لە خودی ئاهورامه‌زدا لەگەڵ كچەكەیدا بەناوی (ئیسپاندارماد) وە كوڕێكی لێی بووە بە ناوی كایومراد(Gayōmard)پاشان كایومردا هاوسەرگیری لەگەڵ دایكیدا كردوە و منداڵێكی لێبوە بەناوی ماسی (Mašī)، وە كچێكیشی بوە ناوی ناوە (Mašyānī)، هاوسەرگیری بەربڵاو بووە لەنێوانی خوشك و براكاندا كەلە ماسی و ماسیانی یەوە دەستی پێكردوە. وا ڕونكراوەتەوە كە ئاهورامه‌زدا خوای زەردەشتیەت ئەم دروستكراوانەی كە دروستیكردوە لەم نمونە جوانانەوە دروستیكردن و هەموی لە خواوە نزیكن ناوی ناوە بە هاوسەرگیر مەحارم. پێناسە كردوە بەوەی كە ئەمە كارێكی زۆر گەورەیە كە هەركەس بیكات، لە یەسنادا ٤٥.٤- (لێدوانی پەهلەوی لە ئاڤێستا)دا ئاماژەی زۆر كراوە بە هاوسەرگیری مەحارم. كە دەڵێن ڤاهو(Vohu)مینا كە كوڕی ئاهورامه‌زدایە هاوسەرگیریكردوە لەگەڵ خوشكەكەی بەناوی سپانتا ئەرمیاتی (Spəṇtā Ārmaiti) كە ئەمانە سەرەتای بەدیهێنەرەكانن. وا مەزەندە كراوە كە جۆری هاوسەرگیری لەگەڵ مەحرەم جۆری زۆر بووە و زۆر گرنگی پێدراوە. پێیان وابووە كە ئه‌م جۆره‌ هاوسه‌رگیرییه‌ دەرمان و چارەسەری هەمو دەردێكە، تەنها نێربازی نەبێت، دەڵێن ژن و مێردایەتی خوشك و برا شەیتان دەردەكات. ئەمەش بەڕونی و ئاشرایی لە دەقەكانی ئاڤێستادا هەیە. ئەم دەقەش لەكتێبی «أحكام روح العقل- فصل من أفیستا) لە دەقە ئاڤێستاییەكەدا زەردەشت پرسیار لە ئاهورامه‌زدا دەكات لەگەورەترین و چاكترین كاری خێر، ئاهورامه‌زداش چەند كردەوەیەكی چاكی بۆ بژارد. لەچوارەمیاندا ئاهورامه‌زدا پێی ووت هاوسەرگیری نزیكەكان لە خوێنەوەیە، هەرچی دەرد و ناڕەحەتی و نەخۆشییە نایهێڵێت، هەندێك كاریتریشی بۆ هەژمار كرد لە گرنگترینیان (المخلّ فی زواج أقربا‌و الدم ). ئەم هاوسەرگیری مەحرەم لە چینی پیاوماقوڵانەوە دەستیپێكردوە، پاشان بڵاوبۆتەوە لەناو هەمو چین و توێژەكانی گەلدا. زۆرێك لە پیاوە دەسەڵاتدارو بەناوبانگەكانیان ئەم جۆرە هاوسەرگیریەیان كردوە،كامبیز خوشكەكەی خۆی هێناوە بەناوی ئاتوسا، دارای دووەم خوشكەكەی خۆی هێناوە. بەهمەن هاوسەرگیری لەگەڵ كچەكەی خۆیدا كردوە بەناوی خەمانی، بۆیە شتێكی سەرسوڕهێنەر نییە كە بڵاوبۆتەوە بەناو هەمو چین و توێژەكانی گەل دا لەكاتێكدا كە لاسایی كردنەوەی پیاوانی گەورەی كۆمەڵگاكەبووە. ئەم جۆرە هاوسەرگیریە زۆر خۆشەویستبووە لەلایان بەتایبەتی هاوسەرگیری نێوان خوشك و برا. مێژوونوسان گێراویانەتەوە لەبەشێك لە پەرتوكی «قانون سریانی»، لە نوسینی (ماربها) كە سەردەمی كیسرای یەكەم ژیاوە دەڵێت: (دادەپەروەری لەسەردەمی بەندەكانی ئاهورامه‌زدا دا زۆر سەیرو سەمەرە بووە، كە پیاو دەتوانێت لەگەڵ دایك و خوشك و كچی خۆیدا شەهوەتەكانی بەتاڵ بكاتەوە).

پرسیاری شەشەم: ئایا زەردەشت پێغەمبەرە و بیروباوەڕەكەی یەكتاپەرستی بووە؟
لێكۆڵەرەكان پێناسەیەكی وردمان بۆ دەكەن و دەڵێن: زەردەشتیەت لە ڕوی بیرو باوەڕەوە بڕوای بەیەكتاپەرستی جۆری خواكان هەیە “توحید مقید بالپنویە”، واتا جۆری خواكان لە چاكە و خراپە لە نێرو مێ، لە تاریكی و ڕوناكی.. وەهەروەهالەبەر ئەوەی خوای بەرزیان ئاهورامه‌زدا لەگەڵ ئەوەی كە دروستكەری گەردونە، بەڵام دەسەڵاتی تەواوەتی نیە و لە ڕاستیدا دەسەڵاتی سنورداركراوە بەگوێرەی پەیامەكانی زەردەشت. لە سەرەتادا ململانێ لەنێوانی ئاهورامه‌زدا و ئەنگرا مانیو ( Angara Mainyu) كە ئەم ململانێیە بەدرێژای هەزاران ساڵ هەبووە لە نێوانیاندا وە ئەزەلیە. ئاهورامه‌زدا بەدیهێنەری گەردون و ڕۆحی پاكە (ئاشو)، بەڵام ئانجرا مانیو (ئەهریمەن) چوەتە ناو گەردون و بەبێ ئاگاداری ئاهورامه‌زداكاری خراپەی دروست كردوە تا ئەوكاتەی كە زەردەشت لەدایك بووە.زەردەشت كاریگەری بیروباوەڕی هندیە كۆنەكانی لەسەر بووە وە ئاگاداریش بووە بەسەر ئاینە هندیە كۆنەكانەوە ئەمەش لە پەرتوكی ریغ ڤیدا ئاماژەی پێكراوە كە ڕۆحی گەورە ئاشورا خاوەنی هێزی ئەقڵە، بەڵام ڕۆحی پیس (درویوف) خاوەنی هێزی جەستەییە. لەدوای ئەم قۆناغە پارسەنگی ئەم جەنگە بەلای ئاهورامه‌زدا دا دێتەوە، زەردەشت پێی وایە كە ئاهورامه‌زدا سەردەكەوێت بەسەر دوژمنەكانیدا لە جەنگێكی یەكلاكەرەوەدا، هەموو خراپەكاری لەناو دەبات، سەرلەنوێ سیستەمی گەردون دەگەڕێتەوە، ڕێكخستنێك لەنێوانی ئاسمان و زەویدا دروست دەبێت.
دانشمەند ولێكۆڵەرەوە دوكتۆر فرست مرعی شارەزایەكی بەریتانیە لە كاروباری ئێرانی كۆندا بۆمان دەگێڕێتەوە: (ئایینی زەردەشتی بەهیچ شێوەیەك بونیاد نەنراوە لەسەر بنەمای یەكتاپەرستی، چونكە لەسەردەمی ساسانیەكاندا قبوڵی یەكتاپەرستی كراوە بەهۆكاری نفوزی ئاینەكانە گەورەكانیترەوە وەك ئاینی مەسیحی. ) ئایا زەردەشت ئیمانی هێناوە بە خوایەكی تاك و تەنها؟كە پێی وابێ خوا سەرەتایە و كۆتاییە، لەكاتێكدا ئەو شەڕیشی بەگەورە ڕاگرتووە. تەنانەت لێی ترساوە و كردویەتی بە شەریكی خوای گەورە لە دەسەڵات و سەروەتیدا؟ بەرزیی داوە بەهێزی شەڕ یاخود بە شەیتان؟ ئەمەش لەیەكێك لە پەرتوكەكاندا دەبینرێت، كە ئاینی زەردەشتی تیكەڵ بووە بە ڕاستی و نادروستی. بەڵام دوكتۆر مرعی پێی وایە زیاتر بەلای ئەوەدا دەشكێتەوە كە زەردەشت دورە لە یەكتاپەرستیەوە، بەڵكو ئاینی زەردەشتی ئاینێكی دوو خواییە (الپنویە).
بەم شێوەیە زۆرێك لەو كەسانەی كە تایبەتمەندن لە ئاینی زەردەشتیدا پێیان وایە كەوا جیهان دابەش بوە لەنێوان دوبەشی گەورەدا، بەشی یەكەمیان ڕوناكی و بەشی دوەمیش تاریكیە، یاخود جیهانی چاكەو خراپە. پێیان وایە ئەو خوایەی خوای نورە كۆتایی نییەو ڕوناكی ئاسمان و زەوییە، ئەویتریشیان پێچەوانەكەی كە شەیتانە
دانشمەند الشفیع الماحی: پێیوایە كە لەبنەڕەتدا ئاینی زەردەشتی ئاینێكی یەكتاپەرستی بووە، بەهۆكاری ئاینە هندیەكان كاریگەری لەسەر دروست بووە و یەكتاپەرستی لەدەست داوە و بووە بە پنویە، فریشتە نزیكەكان بەهەڵە وەك خوایان لێهاتووە، ئەمەش لە بیروباوەڕی ئاینی ئێرانیە كۆنەكان تێكەڵ بە زەردەشتیەت بوە.
زەردەشتیە هاوچەرخەكان لە هندستان و ئێران و دەرەوەی ووڵات و هەندێك نوخبەی كوردی كە كاریگەری ڕۆژئاوایان بەسەرەوەیە و هەڵگەڕاونەتەوە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام بانگەشەی ئەوە دەكەن كە ئاینی زەردەشتی ئاینێكی یەكتاپەرستی تەواوەتیە.
هەروەك چۆن دوكتۆر علی شریعتی (دەرچو و مامۆستا بووە لە زانكۆی سۆربۆنی فەرەنسی) دەڵێت و هەروەها جورەیج سیفج ڕۆژهەڵاتناسی هۆڵەندی، كە نوسەری مەوسوعەی كامبریج لە تاریخی ئێرانی كۆندا دەڵێت: ئەو بانگەشانە هیچ پەیوەندی نە بە ئاڤێستاوە هەیە نە بە پیادەكەرانی ئەم دینە لە كۆن و نوێ دا لەڕووی زانستی و مێژوویشەوە. ئاكاری یەكتاپەرستی چۆتە ناو ئاینی زەردەشتیەوە لەڕێگای دینە ئیبراهیمیەكانەوە ( یەهودی و ئیسلام و مەسیحی). علی شریعتی هەمان قسە دەكاتەوە و هەندێكی بۆ زیاد دەكات و دەڵێت: زەردەشتیە هاوچەرخەكان پێیان وایە كە فەلسەفەی پنویەكان پشت بە زانست و واقیع بینی نوێگەرایی نابەستێ لەبەر ئەوە هەوڵ ئەدەن كە یەكتاپەرستی زیاد بكەن لەناو دینەكەیاندا
لەسەردەمی هەخامەنشینەكاندا لەدەسەڵاتی خیرخیسی دووەمدا سەرلەنوێ گرنگی درایەوە بە خوا كۆنەكان، وەك نمونەی میترا و ئاناهیتا ، كە پێشتر زەردەشت قەدەغەی كردبوو تەنها دەبوو بەندایەتی بۆ ئاهورامه‌زدا بكرێت، هەروەها لە یەسناكە بەشیكی ئاڤێستایە لەدوای زەردەشت نوسراوەتەوە، كە خوای تەواوەتی و یەكتاپەرستی كە زەردەشت ناسیویەتی هاوبەشێكی هەیە كە ناوی میتراو ئاهورامه‌زدایە، تەنانەت خواكەیان خاوەنی پێنج ئافرەتە بەناوی ئاهوریان، هەروەك ئارز سیز زاینر دەڵێت:زەردەشتیەت گەڕایەوە بەشێوەیەك كە لەسروشت و خواستی ئێرانیەكان دەیانویست، هەروەك خوای هیندیەكان وابوو بەناوی ریغ فیدا : خوای فارونا و هاوبەشكەی میترا، لیرەدا ئەگەر تەماشا بكەین هەمان بیروباوەڕ دووبارە بۆتەوە لای زەردەشتیەكان كە میتراش بۆ خۆی خوایەكی سەربەخۆیە و پاشان خوای ئاهورا یان ئاهورامه‌زدایە خوایەكی ترن بوونیان هەیە .
موبلغی ئابدانی دەڵێت:ئەگەر تەماشای گاتاكان بكەین كە بەشێكی سەرەكی و بنەڕەتی ئاڤێستای زەردەشتە، دوركەوتنەوەیەكی زۆر هەیە لە ئاینی یەكتاپەرستی و هیچ پەیوەندیەكی بە یەكتا پەرستیەوە نامێنێت نزیك دەبینەوە لە فەلسەفەو ئاینی پنوییەكان، دەبینی سەرەتا پەروەردگار خوایەكی خاوەن سیفاتی تەواوەتی بووە دروستكەرو بەدیهێنەر بووە لە هەموو شتە پاك و پیسەكانی ناو گەردون، خۆی خاوەنی هەمووی بووە، بە گوێرەی قۆناغەكان و كات ئەم پەروەردگاریه‌تیە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، نیوەی دەبێتە خوایەكیتر و هەوڵی ململانێ ئەدات بۆ ئەوەی كۆنترۆڵی دروستكراوەكانی بگرێتەوە لە بەڕێوەبردن و بەدیهاتنیان، تەنانەت لە سەردەمی ساسانیەكاندا خواكەیان بەلاشەیی دەكرێت و دابەش دەبێت بۆ دو خوا. خوای خێرو چاكەو ئەویتریش خوای شەڕو خراپەكاری، ئیتر لێرەوە ئاینی زەردەشتی دەڕوات بەرەو ئاینیكی كەهەنوتی و موغەكان بێجگە لەوەی كە تێكەڵ بوە بە ئاینو فەلسەفەی پانویەكان .

پرسیاری حەوتەم : ئایا زەردەشتیەكان خاوەن پەرتوكی ئاسمانین؟
زۆریك لە زانایان ڕای جیاوازیان هەیه‌ بۆ هەڵسەنگاندی زەردەشتیەت لەم بارەیەوە، ئایا ئەم ئاینە لە ئاسمانەوە هاتووە پێغەمبەریان هەیە و دوایی دەستكاری کراوە وشیوێنراوە؟ ئەمەش دوو ڕای لەسەرە:رای یەكەم و زۆرینە لەسەر ئەوەن كە ئەم كۆمەڵه‌ هیچ پەیوەندیان بە ئەهلی كیتابەوە نیە، هەروەك زانایان كە ئاماژەیان بۆ كردوە. وەك ئیبنو قەیم و ئیبنو قودامەوە قورگبی، ئەمەش زۆرینەی ئەهلی سەلەف لەسەر ئەم رایەن، بەڵام مامەڵەیان تەنها وەك جزیە لەگەڵدا كراوە، وەك ئەهلی كیتاب. دكتۆر ناصر عبد الكریم العقل دەڵێت : لە ڕاپەسەندەكاندا ئەوەیە كە زەردەشتیەت لە ئەهلی كیتاب هەژمار ناكرێن، لەژێر رۆشنایی قورئاندا پێیان دەڵێت كە هیچ پەیوەندیان بە ئەهلی كیتابەوە نیە : خوای گەورە دەفەرموێت: (إِنَّ الَّژِینَ ێ‌مَنُوا ۆالَّژِینَ هَادُوا ۆالصَّابِئِینَ ۆالنَّصَارَی ۆالْمَجُوسَ ۆالَّژِینَ أَشْرَكُوا إِنَّ اللَّهَ ێفْصِلُ بَیْنَهُمْ ێوْمَ الْقِێامَەِ إِنَّ اللَّهَ عَڵی كُلِّ شَیْ‌وٍ شَهِیدٌ) (الحج:١٧) واته‌: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌ و ئه‌وانه‌ش كه‌ بوونه‌ته‌ جوله‌كه‌، له‌گه‌ڵ صابئه‌كاندا كه‌ فریشته‌ په‌رست؛ یان ئه‌ستێره‌ په‌رستن و گاوره‌كان و ئاگرپه‌رسته‌كان و ئه‌وانه‌ی كه‌ هه‌وه‌ڵایان (بۆ خوا) بڕیارداوه‌، بێگومان خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا جیایان ده‌كاته‌وه‌ له‌یه‌كترو بڕیاری خۆی ده‌دات له‌سه‌ریان، به‌ڕاستی خوا شایه‌ته‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێكه‌وه‌.
هەروەها لە ئایەتێكیتردا دەفەرموێت: (إِنَّ الَّژِینَ ێ‌مَنُوا ۆالَّژِینَ هَادُوا ۆالنَّصَارَی ۆالصَّابِئِینَ مَنْ ێ‌مَنَ بِاللَّهِ ۆالْێوْمِ الْێ‌خِڕ ۆعَمِڵ صَالِحاً فَڵهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ ۆلا خَوْفٌ عَڵیْهِمْ ۆلا هُمْ ێحْزَنُونَ ) (البقرە:٦٢)، واته‌:بێگومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌ (له‌ ئوممه‌تی محمد)، ئه‌وانه‌ش بوونه‌ته‌ جووله‌كه‌ (شوێنكه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی موسان)، گاوره‌كانیش (كه‌ شوێنكه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی عیسان)، (صابئه)ش (كه‌ شوێنكه‌وته‌ی ڕاسته‌قیه‌ی داودن)، ئه‌وانه‌ هه‌ر ده‌سته‌یه‌كیان باوه‌ڕی دامه‌زراوی هێنا بێت به‌خوا و ڕۆژی دوایی و كارو كرده‌وه‌ی چاكه‌ی ئه‌نجام دابێت، جا ئه‌وانه‌ پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه‌، نه‌ ترس و بیمیان ده‌بێت، نه‌غه‌م و په‌ژاره‌ش ڕوویان تێده‌كات.
پاشان لە جێگایەكی تریشدا ئاماژەی بۆ كردوە خوای گەورە دەفەرموێت: (إِنَّ الَّژِینَ ێ‌مَنُوا ۆالَّژِینَ هَادُوا ۆالصَّابِئُونَ ۆالنَّصَارَی مَنْ ێ‌مَنَ بِاللَّهِ ۆالْێوْمِ الْێ‌خِڕ ۆعَمِڵ صَالِحاً فَلا خَوْفٌ عَڵیْهِمْ ۆلا هُمْ ێحْزَنُونَ) (المائدە:٦٩)، واته‌:به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌ (له‌ ئوممه‌تی محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و ئه‌وانه‌ی كه‌ بوون به‌ جوله‌كه‌ و ئه‌وانه‌ی صابئه‌ن (فریشته‌ په‌رست و ئه‌ستێره‌ په‌رستن) و گاوره‌كان، هه‌ر یه‌ك له‌و ده‌سته‌و تاقمانه‌ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی دامه‌زراو به‌خواو به‌ ڕۆژی دوایی بهێنێت، وه‌كارو كرده‌وه‌ی چاك و دروست و به‌سوود ئه‌نجام بدات، ئه‌وانه‌ نه‌ترس و بیم یه‌خه‌یان ده‌گرێت، نه‌خه‌م و په‌ژاره‌ ڕوویان تێده‌كات (كاتێك له‌به‌ر ڕۆشنایی قورئانه‌وه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ ده‌هێنن).
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی كە هیچ پەیوەندیان بە ئەهلی كیتابەوە نیە، كاتێك خوای پەروەردگار باسی پاداشتی ئیمانی و كردەوەی چاكی كردوە، باسی مەجوسی نەكردوە. مەجوسیەكانو زەردەشتیەكان لە ئەهلی كیتاب نین . كاتێك كەناویان هاتوە جیاكراونه‌تەوە لە نێوانی ئەهلی كیتابو مەجوس و هاوبەش دانەرەكاندا، بەڵكو هاوبەشدانەرەكانو مەجوسەكان ناویان بەیەكەوە هاتووە لەیەكەوە نزیكبون بە ئەهلی كیتاب هەژمارناكرێن.
رای دووەم : هەندێك لە زانایان دەڵێن ئەمانەش هەر بە ئەهلی كیتاب ئاماژەیان بۆ كراوە، بەڵام ئاینەكانی خۆیان دەستكاری كردوە و شێوێنراوە، بەڵگەش بۆ ئەم رایە ئەوەیە: لە كتێبی صحیح بوخاریدا هاتوە (پێغەمبەرصلی اللە علیە وسلم) فەرمویەتی: مامەڵەی ئەهلی كیتابیان لەگەڵدا بكەن، لەسەردەمی عومەردا هەمان مەمەڵەیان لەگەڵدا كراوە پاشان لەسەردەمی عەلیشدا ڕەزامەندی خوا لە هەردووكیان بێت، كە جزییەن لێوەربگرن ( ورد فی صحیح البخاری أن النبی صلی الله علیه وسلم قال: سنوا بهم سنە أهل الكتاب. ، كما استدلوا بأخژ عمر بن الخگاب وعلی ابن أبی گالب رچی الله عنهما الجزیە منهم) ئەو زانایانە پەنایان بۆ ئەم بەڵگەیە بردوە كە رای زۆرینە پەسەندی ناكەن و رەتیان كردۆتەوە كە ئەهلی كیتاب بن . شهرستانی لە كتێبی الملل والنحل دەڵێت: ئەمانە گومانیان لەسەرە كە ئەهلی كیتاب بن، لە باس وخواستەكانی مەجوسدا باسی كردوە و دەڵێت : ئەمانە لەسەر دووبنەما دامەزراون : ئەویش تاریكی و روناكییە.
كاتێك موسڵمانان ووڵاتی فارسیان فەتح كرد كۆمەڵێك ئەهلی كیتاب لەسەر بیروباوەڕی خۆیان مانەوە، موسڵمانانیش مامەڵەیەكی بەبەزەییانەیان لەگەڵدا كردن وزۆر میهرەبانە لەگەڵیاندا ژیان و بەوپەڕی حوورمەتەوە مامەڵەی لەگەڵیانداكرد. لە ژێر سایەی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا مانەوە، موسڵمانیش لەسەر بنەمای قورئانی پیرۆز مامەڵەی لەگەڵدا كردن و بەچاوێكی بەخشندەیی و میهرەبانانەوە. ئایەتی قورئانیەكانیشلەوەباریەوە یەكجار زۆرە نمونەیەك لە ئایه‌تە پیرۆزەكانی خوای پەروەدگار كە لەم باریەوە دەفەرموێت: (ڵا ێنْهَاكُمُ الڵّهُ عَنِ اڵّژِینَ ڵمْ یُقَاتِلُوكُمْ فِی الدِّینِ ۆڵمْ یُخْڕجُوكُمْ مِنْ دِێاڕكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ ۆتُقْسِگُوا إِڵیْهِمْ إِنَّ الڵّهَ یُحِبُّ الْمُقْسِگِینَ * إِنَّمَا ێنْهَاكُمُ الڵّهُ عَنِ اڵّژِینَ قَاتَلُوكُمْ فِی الدِّینِ ۆأَخْرَجُوكُمْ مِنْ دِێاڕكُمْ ۆڤَاهَرُوا عَڵی إِخْرَاجِكُمْ أَنْ تَۆڵّوْهُمْ ۆمَنْ ێتَۆڵّهُمْ فَأُوڵئِكَ هُمُ الڤَّالِمُونَ)(الممتحنە: ٩،٨)واته‌: دڵنیاش بن كه‌ خوا جڵه‌وگیری ئه‌وه‌تان لێناكات كه‌ چاكڕه‌فتارو دادپه‌روه‌ر بن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كه‌ جه‌نگیان دژ نه‌كردون و دژایه‌تی ئاینیان نه‌كردون و له‌ شوێنه‌وارتان ده‌ریان نه‌كردون، چونكه‌ به‌ ڕاستی خوا دادپه‌روه‌رانی خۆشده‌وێت. به‌ڵكو خوا ته‌نها قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌تان لێده‌كات كه‌ پشتیوانی بكه‌ن له‌وانه‌ی كه‌ جه‌نگیان به‌رپاكرد دژی ئاین و ده‌ریانكردن له‌ شوێنه‌واری خۆتان، وه‌ زۆر به‌ زه‌قی ده‌وریان هه‌بو له‌ ده‌ركردنتاندا، جا ئه‌وه‌ی پشتیوانییان لێ بكات به‌ڕاستیی ئائه‌وانه‌ له‌ ڕیزی سته‌مكاراندان. هیچ كات موسڵمانان لەناو مەجوسەكاندا زۆریان لێنەكردن كەدەبیت ئیسلام وەربگرن وفیر بن ، بەڵكو بە هێمن و هەست كردن بەلاوازی ئەوان مەمەڵه‌یكرد لەگەڵیاندا و برسیەكانی تیركردنو روتو رەجاڵەكانیانی داپۆشی وكەسیانی توشی ئازارو نارەحه‌تی و دەربەدەری نەكردن، هەر ئەمەش بوو، بوە هۆكاری ئەوەی كە زۆربەیان بێنە ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلام بە ئارەوزو و ویستی خۆیان.
لەدوای دوو سەدە لە فەتحی ئیسلامی ئاتەشگا و ئاینی زەردەشتی هەر مابونەوە، ئەمەش بۆ خۆی بەڵەگەیەكی بەهێزە بۆ ئازادی لە ئاینی ئیسلامدا، ئیسلام ئەو مەبدەئەی پاراستوە كەدەبێت ئازادی ئاینەكان پارێزراوبێت، پاشان زەردەشتیەكان خۆیان وردە وردە لە ناوچون و كۆتاییان پێهات لە ئێراندا لەسەردەمی صەوفەویەكاندا، پاشان دەوڵەتی ئیسلامی لەسەردەمی صەفەویدا بووە دەوڵه‌تێكی شمولی وەك دەوڵەتی ساسانیەكان، بەمانایەكیتر بووە دەوڵەتێكی پیوقراگی واتا دەوڵه‌تی ئایدۆلۆجیای دینی. تا ئەوكاتەش دەوڵه‌تی ئیسلامی هەر لەسەردەمی خەلیفەكانی ڕاشدین هەر دەوڵه‌تی مەدەنی بووە، وەك رۆژهەڵاتناس بانارد لویس ناوی لێنابوو دەوڵەتی بیرۆكراسی، لەڕاستیدا زانایانی ئاینی لەهەوڵ و خزمەتكردنی دەوڵەتەكەیاندا بوون، هیچ دەسەڵاتێكیان نەبوو بەسەر خەلیفەكاندا. ئاین لەوسەردەمدا دامەزراوەی خۆی هەبووە، كاری لەسەر چاكەو خێرو خێرات كردوە، وەك لەسەردەمی ئێستاماندا ناونراوە بە ڕێكخراوە مەدەنیەكان . دەوڵەتی صەفەوی شیعەنشین، هەموو كەمە ئاینەكانی هەڵكەند و بەئاگرو ئاسان ئازاری ده‌دان لەوانە زەردەشتیەكان و پاشان ئەهلی سوننەتیش بەدەستی صەوفەویەكان ئازار دەدران و لەناو دەبران ، ئەگەر لەناو خولەفاكانی عەباسیدا ئەگەر دژایەتیەكی ئاینی زەردەشتیش هەبوبێت ئەوە زۆر بەكەمی وتەنانەت بەشاز دەركەتووە ، چونكە مامه‌ڵه‌ی ئەهلی كیتابیان لەگەڵدا كراوە، ئازادی تەواوەتیان پێدراوە لە بەندایەتیو چالاكیەئاینیەكانی خۆیاندا، ئەگەر تەماشای هەموو دەورانی مێژووی خیلافەتی ئیسلامی بكەین دەبینین مامەڵە و كرداری لەگەڵ ئاینەكانیتردا هەمیشە پێشكەتوو سەردەستە بووە لە پاراستنی ئازادیەكانی كەمە ئاینەكانیتردا،لەهەموو مێژووی مرۆڤایەتیدا ئەگه‌ر پێوەر بكرێت بەهەر مێژوویەكیتری جیهان، هەموو ئەو بانگخوازانەی كە لەگەڵ فەتحی ئیسلامیدا چونەته‌ ئەو جێگایانەوە، خۆیان بە عەرەب نەناساندووە، بەڵکو هەموو خۆیان بە موسوڵمانی فاتیح ناساندووە. ئەوەشی كەدەڵێن شارستانیەتیان تێكداوە ئەوە رایەكی زانستی نیە و قسەی پڕوپوچە كە هەڵبستراون، لەسەردەمی عەباسیەكاندا زۆرێك لە زانایانی زەردەشتی خەریكی چالاكی خۆیان بوون لە هۆنراوە و كارە فیكریەكانیاندا دەستیان هەبوو لە دامەزراندنی ژیار و شارستانیەت لە ئێران و عێراقدا.
دكتۆر عەلی شەریعەتی دەڵێت: ڕاستی ئەوەیەكەبڵێین ئیسلام پێویستی بەوە نەبووكە زەردەشتیەت لەناوبەرێت و سەركۆنەی بكات، بەڵكو ئاینی زەردەشتی خۆی بوبووە هۆكاری دەست درێژی و خراپەكاری لەسەردەمی ساسانیەكاندا، ئەو ماوەیە هاوشێوەی پیاوانی ئایینی كەنیسە لە ئەوروپادا رەفتاری دەكرد و خەڵكیان بەكار دەهێنا بۆ مەرامەكانی خۆیانو زیدەڕەویان دەكرد لە دەسەڵاتیاندا لە خراپەكاریدا، تەنانەت لە روی رۆحیشەوە هەروابوون. ئاینێكی چەق بەستوو، دوور لە ئازادیەكانیان بۆ خەڵكی دەستە بەر كردبوو، تەنانەت مەسیحەكان توانیبویان بڕۆنە ناو زەردەشتیەكانەوە بەهۆی دەسەڵاتی چەوتی پیاوانی زەردەشتی، خەڵكی زۆربەی زۆری ببنە مەسیحی و تەنانەت خانەوادەی ناودارەكان بوبونە مەسیحی، ئەودەمە سەنتەری كەنیسەی رۆژهەڵات لە سەلمان باك بووە كە پایتەختی هاوینەی دەوڵەتی ساسانی بوو .
لێرەدا كۆتای بە وتەكانمان دەهێنین بە وتەیەك : كە زەردەشتیەكان وەك ئەهلی كیتاب لەلایەن موسڵمانانەوە مامەڵیان لەگەڵدا كراوە وەك جزیە دان ، بەڵام ئافرەتیان و خواردنیان حەرام بووە لەلایەن موسڵمانەوە، بە پێچەوانەی یەهود ونەصاراكانەوە، واته‌ ئافرەتانی زەردەشتی حەرام بووە شووبكەن بە موسڵمانانوه به هیچ جۆرێك ئافرەتی موسڵمان نابێت خێزانی زه ردەشتی بێت.لێرەدا بە كورتی و پوختی دەڵێین : نوخبەی كوردی هەمان كێشەی نوخبەی گەلانی چواردەورمانیان هەیە لە دۆزینەوەی ناسنامە، دەیانەوێت زۆر بەسادەو ساكاری خەڵكی چەواشە بكەن كە زەردەشتیەتیان پێبفرۆشنەوە بەڕێگایەكی رۆمانسی، بۆ دورخستنەوەیان لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام، بەو دید و تێڕوانینه‌ی كە گوایە زەردەشتیەت ئاینی رەسەنی كوردیە، لەكاتێكدا هەموو بیرمەندانو لێكۆڵەرەوەكان ئەوە دەزانن كە ئاینی زەردەشتی ئاینی رەسەنی فارس بوو، لە ئیستاو كۆنیشدا.لەڕاستیشدا بەڵگە نەویستە كە كۆمەڵێك هەڵساون بەكاری ئێرانیەكان بۆ برەودان بە زەردەشتیەت، چونكە ئەمەش وا دەكات كە یەكریزی نەتەوەكەمان و بیروباوەڕیان تێكبدەن، لێرەدا پێویستە و وایدەبینم كە دەزگا حكومیەكان هەڵسن بەكارو ئەركی سەرشانیان بۆ پاراستنی بیروباوەڕی گەلی كورد، وە لەهەمانكاتدا پێویستە زانایان و بانگخوازان هەڵسن بە كارو ئەركی سەرشانیان لەبەرامبەر ئەم چەواشەكاریو موئامەره‌یە كەدەكرێت بەگرنگ لێی بڕوانن و له‌سه‌ری هه‌ڵوێستە بكه‌ن.

About دیدار عثمان

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …