Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / پەند و وانەکان لە مێژوو

پەند و وانەکان لە مێژوو

پەند و وانەکان لە مێژوو

1164

(هەوڵ دەدەم بە گوێرەی کاتی گونجاو بەسەرهات و ڕووداوەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بخەمە بەردەستان، بۆ ئەوەی پەند و وانەی لێوەربگرین، دەبێت هەمیشە ئەوەمان لەبەر چاو بێت، مێژوو دوبارە دەبێتەوە، هەندێکجار بەشێوە کۆمیدیەکەی هەندێکجار بەشێوە تراژیدیەکەی ، مرۆڤایەتی لەناو بازنەیەکی داخراوی ڕوداو وبەسەرهات دایە، کە بەدەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە، کەم کەس هەیە پەند و وانەی لێوەرگرتبێت)

بەشی یەکەم:

ئەوەی پشت لەگەلەکەی بکات و بەهیچیان نەزانیت چارەنووسی داڕمان و فەنابوونە. دەگێڕنەوە، کاتێک سوپای فارس بەرامبەر ئەسکەندەری مەکدۆنی شکاو پەرتەوازە بوو، ئەسکەندەر بەدوای ( دارا) ی پاشای فارس کەوتبوو بۆ ئەوەی بیگرێت، یان بیکوژێت،ها لەوێ ها لەولا، ڕاکردن و غاردان ، چونکە دارا شارەزای ناوچەکە بوو، سەری لێ تێکدابوون، بۆیە سەربازەکانی ئەسکەندەر زۆر ماندوو ببوون، بەجۆرێک لەماوەی یانزە رۆژدا (٣٣٠٠) فرسەخیان بڕیبوو( هەر فرسەخێک یەک لەسەر هەشت میلە) تا وای لێهات سەربازەکان ئامادە بوون دەسبەرداری ئەو ڕاوەدونانە ببن و وازبێنن، ئەوەش لەبەر هۆیەکی سەرەکی، ئاویان پێ نەمابوو!!.

ئەسکەندەر و سەربازەکانی بۆ پشوویەکی کورت لایاندابوو ،بەرێکەوت هەندێ کاروانچی بەتەنیشت هێزەکەی ئەسکەندەر ڕەت دەبن، هەندێک ئاویان لەناو دێمکە پێیە ،خێرا سەربازێک کاروانەکە ڕادەگرێت و خودەکەی سەری دادەکەنێت، پڕی ئاو دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ لای ئەسکەندەر، ئەسکەندەر خەریکە بخنێک لە تینوان، زمانی بستێک هاتۆتە دەرەوە، سەربازەکە ئاوەکە دەداتە دەستی، ئەسکەندەر ئاوەکە وەردەگرێت،پێش ئەوەی قومی لێبدات سەیرێکی دەورو بەری دەکات، سەربازەکان هەموو لەدەوری کۆبوونەتەوە،هەموویان تف قوت دەدەنەوە وچاوەکانیان زەق بۆتەوە،سەیری ئەسکەندەر دەکەن،کە چۆن ئاوەکە دەخواتەوە، بۆیە ،بێ ئەوەی یەک دڵۆپ لەئاوەکە بخواتەوە، ئاوەکە دەداتەوە سەربازەکە و سوپاسی سەربازەکان کە ئەو رەفتارە لە سەرکردەکەیان دەبینن ئینجا دەزانن کە خود کۆنترۆل کردن و شەهامەت و جوامێری پاشاکەیان چەندە، بۆیە هەموویان پێکەوە هاوار دەکەن با پاشامان بە بوێریەوە بەرەو پێشەوەمان ببات هەر خێرا سەربازەکان سواری ئەسپەکانیان دەبنەوە دەڵێن مادەم پاشایەکی وەک تۆمان دەکات دەڵێت ئەگەر هاتوو ئەو ئاوە بەتەنیا بخۆمەوە مەعنەویاتی هەندێک خەڵک دادەبەزێت هەیە گوێ بە ماندوو بون و ناخۆشیەکان نادەین و بە نەمری لەگەڵ تۆدا دەمێنینەوە.

**لە ژیان نامەی ئەسکەندەری گەورە نوسراوە لە ( بلوتارگ) ساڵی ٤٦-١٢٠ میلادی باسەرکردەکانی ئێمەش چاو لە ئەسکەندەر بکەن و پەند و وانەی لێوەرگرن.

هەربۆیە ناپلیۆن پۆنابرت ( ١٧٦٩-١٨٢١ ) دەڵێت ئەو پیاوانەی ڕووی جیهانیان گۆڕی نەدەگەیشتنە ئەنجام ئەگەر هاتباو هەوڵیاندابا سەرکردەکان بگۆڕن، بەڵکو بەجوڵانی جەماوەر ئەوکارەیان کرد،کاریگەری کردن لە سەرکردە شێوازی موئامەرەو کودەتایە، دەرەنجامی لاوەکی دەبێت، بەڵام کاریگەری کردن لە جەماوەر لێدانی عەبقەریەتە، کە ڕووی دونیا دەگۆڕێت ئیستێک بکەن و جارێکیتر بیخوێنەوە ، لێکدانەوە و شێکردنەوەی ئەو پەندانە بۆ ئێوە بەجێ دەهێڵم،خۆتان سەرپشک بن لە بەراورد کردنی دونیای ئەمڕۆ و دونیای دوێنێ، کە ئەو بەسەرهات و ڕوداوانەی تێدا ڕوو داوە

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …