Home / مێژووى جیهان / پارە بلۆککراوەکانی عەبدولکریم قاسم!

پارە بلۆککراوەکانی عەبدولکریم قاسم!

پارە بلۆککراوەکانی عەبدولکریم قاسم!

nb-140144-635724615720704957

ئیبراهیم عەباس

 

دوایی ڕاماڵینی هەر دیکتاتۆرێکی ناوچەکە، پاش بە ئاکام گەیشتنی هەر شۆرشێکی وڵاتە عەرەبییەکان، ئەوەی دەبێتە جێی سەرنجی میدیاکان و زۆرترین هەڵوێستەی لەسەر دەکرێت، پارەی نەقدی و پارەی ناو بانکە جیهانییەکان و خانوو، کەلوپەل و ماڵی سەرۆکە لادراو یان کوژراوەکانە.

 زۆرجار سەروەت و ماڵی ئەم جۆرە سەرۆکە و کەسانی دەوروبەریان بەجۆرێکە مرۆڤ سەری سوڕدەمێنێت کە دەبینێت ئەوان لە لوتکەی دەستبەری هەموو شتێکی ژیانن و گەلەکانیشیان لە نەداری و هەژاری و چەوسانەوەدان، دیارترین نموونەش محەمەد ڕەزا شای ئێران و زەین بن عابدینی تونس و… هتد. 

دەگمەنترین ڕووداو کە لەمێژووی هیچ وڵاتێک نەبینراوە و نەبیستراوە، پارە و سەروت و ماڵی عەبدولکەریم قاسم ( ١٩١٤/٩/٢١ – ١٩٦٣/٢/٩)، ئەو جەنەراڵەی لە تەمووزی ١٩٥٨ کۆتایی بە حوکمی پادشایەتی لە عێراق هێناو، بۆ ماوەی ٤ ساڵ و ٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ، سەرۆک کۆماری عێراق بوو. کاتێک شوباتی ١٩٦٣ بەعسییەکان عەبدولکەریم قاسم یان گولەباران کرد، دەستیان بەسەر ماڵ و موڵک و پارەکانیشدا گرت، بەڵام بەڕاست یەکەم سەرۆک کۆماری عێراق چی هەبوو؟ 
 ١-کرێچیبوو لە یەکێک لە گەرەکەکانی شاری بەغدا بە ١٥ دیناری ئەوکات کە دەیکردە ٤٥ دۆلار.
٢- حسابە بانکیەکەی تەنها ٨٦٠ فلسی تێدابوو کە دەیکردە کەمتر لە سێ دۆلاری ئەمریکی.
٣- هیچ کەلوپەلێکی ناوماڵی ئەوتۆی نەبوو جگە لە کتێبخانەیەک و کتێبەکانیشی هەمووی کتێبی ئەدەبی عەرەبی و جوگرافیا و مێژووى بوون، بەڵام عەبدولکەریم قاسم تەنها لە چوار ساڵدا ٣٥هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ خەڵکی هەژاری عێراق لە بەسرەوە بۆ زاخۆ دروستکردو، گەڕەکی ئیسکان کە لە هەموو شارەکانی عێراق هەن، ئەو سەرۆکە دروستیکردوون. 

جگەلەوەی قاسم یەکەم سەرۆکی عەرەبی و عێراقییە هیچ جیاوازییەکی لەنێوان نەتەوەکانی عێراق نەکردووە و سەرجەم زیندانییە سیاسییەکانی عێراقی ئازادکردووە و دوورخراوەکانی هاوشێوەی مەلا مستەفا بارزانی و هاوەڵەکانی لە سۆڤیەتەوە گەڕاندۆتەوە عێراق و کوردستان و مووچەی بۆ هەموویان بڕیوەتەوە و یاسای ئیسلاحی زراعی دەرکردووە و لەمێژوودا بەناو بانگە بەوەی دۆستی هەژاران بووە. 

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …