Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / یەکەم کەس ببینە کە نەشتەرگەری لووتی بۆ کراوە

یەکەم کەس ببینە کە نەشتەرگەری لووتی بۆ کراوە

یەکەم کەس ببینە کە نەشتەرگەری لووتی بۆ کراوە

نەشتەرگەریی جوانکاری لە ئێستادا زۆر بڵاوە و زۆر کەس بە بێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی تەندروستی لە لوت یان بەشی تری لەشیاندا هەبێت بە هۆی نەشتەرگەییەوە شێوەکەی دەگۆڕن.

ڕەنگە لاتان سەیر بێت، بەڵام ئەم پیاوە یەکەم کەس بوو کە لووتی نەشتەرگەری پلاستیکی بۆ کراوە.

ولیام سپارکلی یەکێک لە سەربازەکانی جەنگی جیهانیی یەکەم بوو کە یەکەمین نەشتەرگەری پلاستیکی لووتی بۆ ئەنجام درا، لە جەنگی جیهانی یەکەمدا هەندێک سەرباز هەبوون کە بە سەختی بریندار بوون و ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر شێوەیان هەبوو.

ولیام یەکێک بوو لەو سەربازانە کە بە سەختی ڕوخساری بریندار بوو، دکتۆر هارۆڵد گیلیز وەک یەکەمین پزیشکی نەشتەرگەریی پلاستیکی بۆ ئەم کارە دیاری کرا تا یارمەتی بریندارەکانی جەنگ بدات و ڕوخساریان بۆ شێوەی ئاسایی بگێڕێتەوە.

نەشتەرگەری لووت و جوانکاریی ولیام لەلایەن دکتۆر گیلیزەوە لە مانگی کانوونی دووەمی ١٩١٧ ئەنجام درا و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە نزیکەی سێ ساڵ لە نەخۆشخانە بوو، لە تشرینی یەکەمی ١٩٢٠ بە تەواوی چاک بویەوە.

122382016_PLastic-Surgery_2275673b

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …