Home / ناوداران / شێخ محەمەدی خاڵ

شێخ محەمەدی خاڵ

12654432_897882963660147_4277405944549117999_n

شێخ محەمەدی خاڵ کوڕی شێخ عەلی کوڕی شێخ ئەمینی خاڵه، کەبەپێنج پشت دەگاتەوەبەمەلا مستەفای موفتی بابانەکان، مەلا مستەفای باپیرەگەورەی شێخ محەمەدی خاڵ پاش گواستنەوەی میرنیشنی بابان لەقەلاچوالانەوەبۆ سلێمانی، ساڵی 1784 لەگەڵ خۆیدا دەستنووسەکانی هێناوه، ئەو دەستنووسانەلەباپیرەگەورەیەوه، کە”مەلا ئەبوبەکری موسەنیفه” بۆی ماوەتەوه، ئێستا مێژووی بەشێک لەدەستنووسەکانی شێخی خاڵ، کەنزیکەی 636 دەسنووسەدەگەڕێتەوەبۆ چوارسەد ساڵ لەمەوبەر.
مامۆستا خاڵ لەساڵی 1904 لەشاری سلێمانی لەبنەماڵەیەکی ئایینی ناوداری کوردستان لەدایکبووه، لەساڵی 194 باوکی بەنەخۆشی کۆچی دوایی دەکات، باپیری “حاجی شێخ ئەمینی خاڵ”، کەپیاوێکی ناوداری خواپەرست بووه، خاڵ و هەر چوار براکەی بەخێو کردووه، سەرەتای خوێندنی لای باپیری بووەو لەقوتابخانەی باپیریدا بەڕاستگۆیی و دەستپاکی و خواپەرستی و رازیبوون و دوورکەوتنەوەلەهەڵپەی جیهان پەروەردەبووه.
مامۆستای خاڵ هەر لەمنداڵییەوەئەوینی خوێندن و نووسین و خولیای پەرتووک و دەستنووس بووه، بەشی زۆری خوێندنی لای مامۆستا شێخ عومەری قەرەداغی بووه، کەزانایەکی ئایینی بەناوبانگ بوو، نەک هەر لەکوردستاندا، بەڵکو لەناو زانا ئایینیەعەرەبەکانی ئێراقیشدا، بەشێکیش لەخوێندنی لای مەلا حوسێنی پیسکەندی و شێخ جەلالی قەرەداغی بووه.
لەساڵی 1931 باپیری کۆچی دوای دەکات، ئەحمەد بەگی تۆفیق بەگ لەوسەردەمەدا بەڕێکاری سولێمانی بووه، ئاهەنگێکی گەورەلەمزگەوتی حاجی شێخ ئەمینی خاڵ ساز دەکات، کەزۆربەی پیاو ماقووڵانی سلێمانی بانگهێشت دەکرێن و هەر لەم ئاهەنگەدا بەفەرمانی فەڕمیی شێخ خاڵ دەکرێت بەپێشنوێژ و وانەبێژی مزگەوتەکەی باپیری.
لەکۆتایی ساڵی 1931 تا کۆتای ساڵی 1938 بەوانەوتنەوەو پڕۆژەی دانانی فەرهەنگی خاڵ و رێزمانی کوردی و چەند پەرتووکێکی ئایینی وەک “فەلسەفەی ئایینی ئیسلام و ژیانی پێغەمبەر”ەوەسەرقاڵ دەبێت. هەر لەم ماوەکورتەدا دوو پەرتووک بەچاپ دەگەێنێت، پاشان لەساڵی 1939 لەلایەن شالیارێتی دادەوەبانگەواز دەکرێت بۆ پێویستی چەند قازییەک، ئەویش بەشێوەی تاقیکردنەوه.
شێخ خاڵ یەکێک دەبێت لەوانەی تاقیکردنەوەئەنجامدەدات و پلەی یەکەمی بەدەست دەەێنێت. بەفەرمانی پادشایەتی دەکرێت بەقازی و لەهەڵەبجەدادەمەزرێت، ئیتر ناچار دەبێت دووربکەوێتەلەوانەوتنەوه، لەژیانی فەرمانبەرێتیدا یەکێک بووەلەقازییەناودارەشارەزاکانی ئێراق و لەماوەی 28 ساڵ کار وەک قازی لە”چەمچەماڵ و سولێمانی و کەرکووک و مووسڵ” ئەنجامداوه.
لەساڵی 1962دا لەناو هەموو قازییەکانی ئێراقدا هەڵبژێراوەبەئەندامی دادگای جیاکردنەوەی شەرعی لەبەغدا، لەم ماوەزۆرەدا جێ پەنجەی لەشالیارێتی داددا دیار و ناسراو بووه، بەوەی کەبەهیچ جۆرێک لەیاسا و شەریعەت لاینەداوه، هەرچەندەچەند جارێک لەلایەن کاربەدەستانی زۆر گەورەوەفشاریان خستۆتەسەر بۆ ئەوەی لەیاسا لابدات، بەڵام بێ سوود بووه.
شێخی خاڵ لەبەرئەوەی نووسەرێکی خاوەن بیرولێهاتوو بووه، خاوەنی بەرهەمی زۆر و بەکەڵک بووه، بۆیەیەکێکەلەو کوردەزۆردەگمەنانەی کەلەزۆر زووەوەبووەبەئەندام لەکۆڕی زانیاری ئێراقدا، تەنها خوالێخۆشبوو “تۆفیق وەهبی بەگ” لەپێش ئەوەوەیەلەمبوارەدا، شێخی خاڵ لەساڵی 1953وەئەندامی کۆڕی زانیاری ئێراق بووەو لەساڵی 1972ەوەجێگری سەرۆکی کۆڕی زانیاری کوردیش بووه، جێ پەنجەی زۆر دیارەلەهەردوو کۆڕەکەدا، بەرهەمەکانی باشترین بەڵگەن لەم رووەوەو توانیوەتی خزمەتی نەتەوەکەی بکات لەبواری رۆشنبیریدا و لەڕێی هەردوو کۆڕی زانیارییەوەناوی گەورەپیاوانی کورد بگەیەنێ بەجیهان، وەک “موفتی زەهاوی”، کەباویکی شاعیری گەورەی بەناوبانگ “جەمیل سدیق زەهاوی”یه، هەروەها “بێتوش”، “شێخ ئەحمەد فائیز بەرزنجی”، “بابەتایەری هەمەدانی”، “مەلا محەمەدی خاکی” و چەندین زانای دیکەی ناودار.
مامۆستای خاڵ کەسایەتیەکی کۆمەڵاتی رەوشت جوان و زمانپاک و دڵفراوان و مێشک کراوەو لەسەرخۆ بووەو تاڕادەی خواپەرستی باوەڕی بەڕاستگۆیی و لێبووردن و رێزگرتن لەماف و دادوەری هەبوو، لەو باوەڕەدا بوو، کەکوردایەتی خواپەرستییه، بۆیەلەناخی دەروونییەوەدژی هەموو جەور و ستەمێک بوو، کەلەنەتەوەکەی دەکرا.
یەکەم وتاری کەگۆڤاری گەلاوێژدا لەکانوونی دووەمی 1940دا لەژێرناونیشانی “خۆشەویستی نیشتمان” دایەکەسانی تر، ئەگەر تەنیا هەستی نەتەوایەتی هاندەربوایەبۆ بەربەرەکانی ئەو رژێمانەی کەبەردەوامبوون لەکاولکردنی کوردستان و زەوتکردنی خاکی کوردستان، مامۆستا شێخ محەمەدی خاڵ لەگەڵ هەستی نەتەوایەتیدا هەستی ئایینیش رۆڵێکی گەورەی هەبوو لەزیادکردنی گڕ و بڵێسەی تۆڵەسەندن تێیدا بەرامبەر بەدوژمنانی کورد و کوردستان، و لەو باوەڕەدا بوو، کەدەبێت ئایین ئاوێتەی نیشتمانی و نەتەویەتی بێت و خەباتی نیشتمانیش پێویستیەکی ئایینی بێت.
شێخ محەمەد خاڵ رۆژانە10 کاژمێر بەنووسین و خوێندنەوەوەسەرقاڵ دەبوو، لەسەر ئەم پڕۆگرامەش تامردن هەر بەردەوام بوو، سەرەتای خوێندنەوەی لەدەمەوبەیانیەکی زووەوەتا نزیکی نیوەڕۆ، کەدەیکردەنزیکەی 6 کاژمێر لەجیهانی پەڕتووک و دەستنووسدا و دوانیوەڕوانیش پێش ئەوەی بڕوات بۆ مزگەوت 3 کاژمێر لەخوێندنەوەو پێداچوونەوەی ئەو پەرتووکانەی، کەلەژێر چاپدابوون و راستکردنەوەی هەڵەکانیان، شەوانەش پێش نووستن ماوەی کاژمێرێک بەخوێندنەوەوەخەریک دەبوو، لەناوەڕاستی حەفتاکانەوەتەنها یەک چاوی مابوو و بەردەوام زەڕەبینی بەکاردەهێنا بۆ خوێندنەوەو هەندێک جار پێیان دەگوت: “کەوتویتەتەتەمەنەوەو ئیتر ئەوەندەخۆت ماندوومەکه” لەوڵامدا دەیگوت: “تەندروستیم بەندەبەخوێندنەوەو نووسینەوه، ئەگەر دوورم بخەنەوەلێی، نەک هەر تەندرووستم خراپ دەبێت، بەڵکو لەوانەشەبمرم، من وەک ماسی چۆن، کەلەئاو دەرت هێنا دەمرێت، منیش گەر دوورم بخەنەوەلەپەرتووک و نووسین ئەوا دەبێ ماڵئاواییتان لێبکەم، بۆ نیوەچاوەکەشم، تو خوا چاوێک لەم رێگایەدا کوێر نەبێت بۆچی باشه؟”
مامۆستای خاڵ لەڕۆژی 1989.07.15دا ماڵئاوایی لەجیهانی زانست و زانیاری کرد و بەرەو جیهانی کۆتایی کەوتەڕێ، مامۆستا شێخ محەمەدی خاڵ لەدوای خۆی 40 پەرتووکی لەچاپدراوی بەجێهێشتووه، کەزانستەکانی “لێکدانەوه، زمانەوانی، وێژەیی، بانگخوازی، مێژوویی،….هتد” لەخۆی دەگرێت.

About دیدار عثمان

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …