Home / مێژووى جیهان / لەبارەی كۆمپیوتەر، ئەم مێژووە بزانە

لەبارەی كۆمپیوتەر، ئەم مێژووە بزانە

لەبارەی كۆمپیوتەر، ئەم مێژووە بزانە

ئەو كۆمپیوتەرەی زۆربەی زۆری كەسەكان بەكاریدەهێنن بە چەندین قۆناغدا تێپەڕیووە تا گەیشتۆتە ئەو شێوەیەی كە ئێستا هەیەو داهێنان لە گەشەكردنی ئەو ئامێرەشدا هەروا بەردەوامە.

لەساڵی (1943) دا جۆرێك كۆمپیوتەر هەبووە كە ناوی (Colossus)بووەو پشتی بەستووە بە كردنەوەی ئەو جفرەیە كە (بیلچی پارك) دروستی كردووەو توانیویەتی لە چركەیەكدا (5000) كردە ئەنجام بدات.
لەساڵی (1946) دا جۆرە كۆمپیوتەرێكی دیكە بەناوی (ENIAC) هاتە كایەوەو وەك جفرە كەرەوە بەكاردەهێندرا، ئەم كۆمپیوتەرە لە لایەن سوپای ئەمریكاوە دروستكراوەو یەك ژووری بە درێژایی (30) پێ و پانی (50) پێ داگیر كردووەو كێشەكەی (30) تۆن بووە، توانیویەتی لەچركەیەكدا (5000) كردەی جفرە كردنەوە ئەنجامبدات.
لەساڵی (1955) دا كۆمپیوتەری (IBM Stetch) داهێنراو بە خێراترین كۆمپیوتەر دادەنرا لەجیهاندا، ئەم ئامێرە ڕووبەرەكەی (2000) پێ چوارگۆشە بووە‌و توانیویەتی (0،666) كردە لەچركەیەك ئەنجام بدات.
لەساڵی (1964) دا كۆمپیوتەری (CDC 6600) لەلایەن (سیمۆر كرای) داهێندراو بە یەكەمین ئامێری پێشكەوتوو داندرا كە لە ڕووی بازرگانییەوە بخرێتە ڕوو، ئەم ئامێرە دەیتوانی سێ كردەی (megaFlops) ی گەورە بە چركەیەك ئەنجام بدات.
لە ساڵی (1976) دا كۆمپیوتەری (Cray-1) دروستكراو لە تاقیگەی (لوس ئالامۆس) ی نیشتمانیی لەئەمریكا داندرا بڕی تیچوونی دروستكردنەكەی (8،8) ملیۆن دۆلار بوو، توانای ئەم كۆمپیوتەرە ریكۆردێكی پێوانەیی نوێی تۆماركرد بەوەی كە خێرایی كارەكانی (megaFLOPS) گەیشتە (160) كردە لە چركەیەكدا.
لەساڵی (1983) دا جۆرە كۆمپیوتەرێكی دیكە داهێندرا كە پێیدەوترا ئامێری بیركردنەوەی یەك (Connection Machine 1) ئەم ئامێرە بۆ چارەسەركردنی كردەكان بەكاردەهێنراو خێراییەكەی گەیشتە (64) هەزار خانە‌و خێرایی شیكاری زانیارییەكانیشی گەیشتە (10 gigaFLOPS) ئەم ئامێرە بە شێوەیەك داهێندرا بوو بۆ ئەوەی لە مێشكی مرۆڤ بچێت لە پێگەیشتنی زانیارییەكان و شیكردنەوەی.
ساڵی (1994) كۆمپیوتەری (Beowolf) داهێنراو نمونەكەشی بە شێوەیەك دروستكرا كە ژمارەیەك كۆمپیوتەر پێكەوە بلكێنرێت بۆ ئەوەی كۆمپیوتەرێكی سوپەری لێدەربچێت، لەو كاتەدا نرخی ئەو كۆمپیوتەرە (25) هەزار دۆلار بووە‌و توانیویەتی (500) كردەی (MegaFLOPs) ئەنجام بدات.
ساڵی (1996) كۆمپیوتەری (IBM Deep Blue) دروستكرا ئەم كۆمپیوتەرە بە سوپەر كۆمپیوتەری ئەو كاتە دادەنراو توانیشی لە یارییەكی شەترەنجدا لە (گاری گاسپارۆڤ) ی قارەمانی شەترەنجی رووسی بباتەوە، ئەم كۆمپیوتەرە دەیتوانی (11.38) كردەی (MegaFLOPs) ئەنجام بدات ‌و توانی ملیارێك جووڵەی شەترەنج لە یەك شەترەنجدا بكات.
ساڵی (2008) كۆمپیوتەری (IBM Roadrunner) دروستكراو ئەم ئامێرە دیواری (petaFLOP) تێپەرێنێت، ئەویش بە ئەنجامدانی ملیارێك كردەی ژمێرەیی لەچركەیەكدا، ئەركی سەرەكی ئەم كۆمپیوتەرە رێكخستنی جبەخانەی ئەتۆمی ئەمریكا بووە.
لەساڵی (2013) دا كۆمپیوتەری (Titan) دروستكرا‌و ئەم كۆمپیوتەرە توانی (20) كردەی (petaFLOP) ئەنجامبدا، واتە زیاتر لە (20) تریلیۆن كردەی ژمێرەیی لە چركەیەكدا.

سەرچاوە/ رۆژنامەی كوردستانی نوێ‌

 

ئـ . كـ

 

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …