Home / مێژووى جیهان / مێژووی کۆچ بەرەو ئەوروپا لە ٤٥ هەزار ساڵ پێش ئێستا

مێژووی کۆچ بەرەو ئەوروپا لە ٤٥ هەزار ساڵ پێش ئێستا

مێژووی کۆچ بەرەو ئەوروپا لە ٤٥ هەزار ساڵ پێش ئێستا

لێکۆڵینەوەیەکی تازە لەسەر بۆماوەیی مرۆڤ دەریدەخات کە ٤٥ هەزار ساڵ پێش ئێستا مرۆڤ لە ئاسایەوە چووەتە ناو ئەوروپا و هەزاران ساڵ لەو کیشوەرە و ناوجەکانی ئەسکەندەنافیا ژیاون.

لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە بۆ ٥١ ئێسقان و ماوەی ٥١ مرۆڤی پێش زاین کراوە ڕووندەبێتەوە کە ئەو کەسانە سەرەڕای کۆچ و نیشتەجێبونیان لە وڵاتانی ئەوروپا بۆ ماوەی هەزاران ساڵ جارێکی دیکە بەرەو خواروی ئەوروپا کشاونەتەوە بەهۆی سەردەمی سەهۆڵبەندانەوە.

بەپێی ڕۆژنامەی کریستیان ساینس مانیتۆری ئەمەریکی دکتۆر کاسیمو پۆست کە یەکێکە لە مامۆستایانی بواری بۆ ماوەی لە زانکۆی تۆبینگنی ئەڵمانی و بەشدارە لە لێکۆڵینەوەکە ڕایگەیاندووە ” ئەو کەسانەی لە ئەوروپا نیشتەجێبوون مێژوویان زۆر کۆنترە لەوەی کە تا ئیستا باسکراوە”.

بەپێی ئەو لێکۆلێنەوەیە ئەو مرۆڤانەی پێشتر لە ئاسیاوە کۆچیان کردووە بەرەو ئەوروپا نزیکەی ٣٣ هەزار ساڵ پیش ئێستا بەهۆی سەردەمی سەهۆڵبەندانەوە لەو کیشوەرە دەرچوون بەڵام دوای ١٩ هەزار ساڵ لەمەو بەر گەڕاونەتەوە خواروی ئەوروپا واتە ناوچەکانی ئیسپانیا و پورتوگالی ئێستا.

گروپێکی دیکە لە ١٤ ساڵ پێش زاین بەهۆی گەرمبوونی ئاو هەواوە لە یۆنان و تورکیای ئێستاوە گەشتیان کردووە بۆ ئەوروپا و لەوناوچانەی کەشوهەوای لەبار بووە نیشتەجێبوون.

لێکۆڵینەوەی ئەو چەند لێکۆڵەرە نیشانی دەدات ئەو دوو گروپە لە کۆچ بەرەو ئەوروپا تەنها هۆکاری کەش و هەوابوون و هەوڵیان داوە خۆیان بگەیەنە شوێنێک کە کەشو هەواکەی گونجاو بێت.

ئەو لێکۆڵینەوە باسلەوە دەکات کە بۆماوەی نیاندەرتاڵەکان لە ئەوروپا ڕوی لە کەمبوونەوە کردووە و لە ٣ تا ٦ لە سەدەوە کەمبووەتەوە بۆ ٢ لەسەد.

لێکۆڵینەوەکانی پێشتر لەبارەی مێژووی کۆمەڵگای ئەوروپییەوە نیشانی دەدا کە تەنها ٤ نمونە لە مرۆڤ لە ئەوروپا و لە مێژوودا هەبوون کە نیشانی بەن بنەچەی کۆمەڵگای ئەوروپابن، بەڵام ئێستا نزیکەی ٥١ جۆر نمونەی گروپی مرۆڤ دۆزراونەتەوە کە کۆچیان کردووە بۆ ئەوروپا کە زۆرینەی ئەوانە بەهۆی گۆڕانکاری کەشو هەواوە چونەتە ئەوروپا.

ب.ح

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …