ئەمڕۆ لەمێژوو دا
رووداوه‌كان:
1799: جه‌نه‌رال كلیبه‌ر و سه‌ركرده‌ی مه‌مالیك موراد به‌گ رێكه‌وتنی ئاشته‌وایی له شاری (سه‌عید) ده‌به‌ستن.
1822: دورخستنه‌وه‌ی (عومه‌ر مكرم) له قاهیره بۆ (ته‌نتا) به فه‌رمانی محه‌مه‌د عه‌لی پاشا.
1931: به‌رپابوونی شه‌ڕی (ئاوباریك) له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای شانشینی عیراق و چه‌كداره‌كانی كورد له‌باشوری كوردستان.
1955: سه‌ره‌ك وه‌زیرانی شانشینی یه‌كگرتوو (ونستۆن چرچل) ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه و ئه‌نتۆنی ئیدن دوای ئه‌و ده‌بێتـه سه‌ره‌ك وه‌زیران.
1973: هه‌ڵدانی مه‌كۆی ئاسمانی بیونیر 11.
1980: ده‌ستپێكردنی ده‌ستگیركردنی كورده فه‌یلیه‌كانی شاری (به‌غداد و حیلله و كوت و عماره و شارۆچكه‌كانی) به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه كوردن و سه‌ر به ئێرانن.
1980: هێزه‌كانی عیراق كورده فهیلیهكانیان ده‌ركرد له عیراق.
1984: لانسانا كونتی بوو به سه‌رۆكی غینیا.
1988: رفاندی فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی كوێتی (جابریه) له كاتی گه‌شتی له تایله‌نده‌وه بۆ كوێت، ئه‌و كاره‌ش 16 رۆژی خایاند له میانیدا دوو هاوڵاتی كوێتی كوژران و لاشه‌كانیان له فڕۆكه‌كه‌وه فڕێدرایه خواره‌وه.
1991: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری ژماره (688)ی ده‌ركرد به پاراستنی ناوچه‌ی هه‌رێمی باشوری كوردستان له په‌لامار و ده‌ستدرێژی كردنی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی به‌عس بۆ سه‌ر گه‌لی كوردستان و قه‌ده‌غه‌كردن و به‌دیاریكردنی سنورێك.
1992: یه‌كگرتنی پرۆژه‌ی هه‌ردوو پارتی حسك و پاسۆك ڕاگه‌یه‌نرا.
1996: توركیا به 5000 سه‌رباز و چه‌كی قورس هێرشی كرد بۆ سه‌ر بنكه‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی دیاربه‌كری باكور.
1996: توركیا هێرشی سه‌ربازی به (5000) سه‌رباز كرده‌سه‌ر پارتیزانای پارتی كرێكارانی كوردستان (P.K.K) له ناوچه‌كانی (دیاربه‌كر) به‌پشتیوانی هێزه‌كانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌باكوری كوردستان.
1997: ڕژێمی به‌عس (10) هاوڵاتی كوردی له سلێمانی له‌سێداره‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ڕۆژنامه‌كانی عیراق بڕیاره‌كانی له‌سێداره‌دانی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه به‌ر له‌وه‌ش مانگی (3/1977) (23) هاوڵاتی دیكه‌ی له‌سێداره‌دا و ته‌رمه‌كانیان ههڵواست به‌دیواری یه‌كێ له‌مزگه‌وته‌كان.
1999: لیبیا دوو له هاوڵاتیه‌كانی راده‌ستی دادگای نێوده‌وڵه‌تی كرد تا دادگایی بكرێن به‌هۆی تێوه‌گلانیان به تۆمه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بان ئه‌مریكان له‌سه‌ر لۆكه‌ربی ساڵی 1988ز.
2000: یۆشیرۆمۆری ده‌بێته جێگره‌وه‌ی كیزۆئۆبۆی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی یابان، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه خرایه نه‌خۆشخانه.
2003: تۆپبارانكردنی ده‌وروبه‌ری دهۆك له‌لایه‌ن داگیركه‌ری عیراقیه‌وه.
2003: توركیا 3دیبلۆماتی ڕژێمی عیراقی ده‌ركرد.
2006: سه‌رۆكی ده‌سته‌ی زانایانی ئیسلامی سوننه (حارس الزاری) له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌ناو ستۆدیۆی كه‌ناڵی جه‌زیره له قه‌ته‌ر گوتی دوای ڕوخاندنی ڕژێمی سه‌دام له‌بارودۆخی ناله‌باری عیراقی فیدرالڕ، له‌وه‌ته‌ی (إبراهیم جعفری) پۆستی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی له عیراق گرتۆته ده‌ست، زیاد له (40000)سوننه كوژراوه، ده‌ستبه‌رداری نابین.
2006: هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌هه‌ڵمه‌تێكی ناكاویدا چه‌كه قورسه‌كانی له‌ژێر ده‌ستی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پۆلیسی شاره‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌بی شیعه كشانده‌وه، له‌ترسی به‌رپابوونی شه‌ڕی نێوان لایه‌نگرانی جه‌عفه‌ری.
2006: هه‌ڵبژاردنی مام جه‌لال به سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییه‌وه.
2007: به‌ردانی 15 سه‌ربازی به‌ریتانی كه له ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر بوون.
2008: نوری مالكی هێرشی سه‌ر میلیشیا شیعه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێ.
2010: سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وشك بوونی چواره‌م گه‌وره‌ترینی ده‌ریاچه‌ی جیهانی له ئۆزبه‌كستان به گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی سروشتی له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی وه‌سفكرد.
2014: زانایان دۆزیانه‌وه كه یه‌كێك له مانگه‌كانی هه‌ساره‌ی زوحه‌ل كه ناوی (ئینسیلادوس)ه ئاوی شلی تێدایه له ژێر رووه بهستوهكهیهوه.
2014: ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌فغانستان كه ناوبرا به هه‌ڵبژاردنێكی مێژوویی.
له‌دایك بوون:
1588: تۆماس هوبز، فه‌یله‌سوف و زانای بیركاری ئینگلیزی.
1684: ژنه ئیمبراتۆر (كاسرینی یه‌كه‌م) ئیمبراتۆری شه‌شه‌می روسیا له ئیمبراتۆریه‌تی روسی.
1827: جۆزیف لیسته‌ر، پزیشكی به‌ریتانی.
1832: جول فاری، سیاسه‌تمه‌داری فه‌ره‌نسی.
1908: بیت دیفیس، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1929: ئیفار جیفیر، زانای فیزیای نه‌رویجی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1973ز.
1938: ئیمان، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1946: جین ئاشه‌ر، ژنه ئه‌كته‌ری ئینگلیزی.
1957: گلوریا ماكاباگال ئهرویو، ژنه سه‌رۆكی فلیپین.
1972: فه‌رحان علی، ئه‌كته‌ری پاكستانی و دانیشتوی كوێت.
1972: غه‌زلان، ژنه راگه‌یاندكار و ئه‌كته‌ری ئیماراتی.
1975: نورا سوباعی، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1976: سیمونی ئینزاغی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1976: فیرناندۆ موریانتس، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1979: تیم‌و هیلدبراند، یاریزانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانی.
1982: تۆماس هیتز لسبیرگر، یاریزانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانی.
وه‌فات:
1697: مه‌لیك كارلی یانزه‌هه‌م، مه‌لیكی سوید.
1964: دۆگلاس ماكارسه‌ر، جه‌نه‌رالی ئه‌مریكی.
1967: هرمان مۆله‌ر، پزیشكی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1946ز.
1968: ئه‌میره ئه‌میر، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1975: شیانگ كای شیك، سه‌رۆكی تایوان.
1976: هوارد هیوز، فڕۆكه‌وان و به‌رهه‌مهێنی فیلمی سینه‌مایی ئه‌مریكی.
1987: نو‌عمان عاشور، نوسه‌ری میسری.
1999: عه‌بدولره‌زاق به‌سیر، ئه‌دیبی كوێتی.
2005: سول بیلو، ئه‌دیبی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵآ ئه‌ده‌بی ساڵی 1976ز.
2008: شارلتۆن هیستون، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
2011: باروخ بلومبرغ، پزیشكی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1976ز.
2012: بینجو وا موساریكا، سه‌رۆكی مالاوای.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی منداڵ له فه‌له‌ستین.
رۆژی دره‌خت له كۆریای باشوور
ڤیستیڤاڵی چینگ مینگ له ساڵنامه‌ی چینی.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی