Home / مێژووى جیهان / مرۆڤی ھۆبیت بوونی ھەبووە یاخود تەنیا ئەفسانەیە

مرۆڤی ھۆبیت بوونی ھەبووە یاخود تەنیا ئەفسانەیە

مرۆڤی ھۆبیت بوونی ھەبووە یاخود تەنیا ئەفسانەیە

mrovihobit112

بەشێک لە زانایان لە توێژینەوەكانیاندا بۆیان روون بووەتەوە، كە ئەو جۆرە مرۆڤەی بە ھۆبیت ناسراوە و زیاتر لە رێگەی فلمە سینەماییەكانی لۆرد ئۆف زە رینگز و فیلمی زی ھۆبیتس ناسراون، لە راستیدا بوونیان ھەبووە.

بەپێی زانایان ھۆبیتەكان لە دوورگەی سروشتیی خۆیان، كە دوورگەی فلۆرێنسی ئیندۆنیسیایە 50 ھەزار ساڵ لەمەوبەر ژیاون نەك 12 ھەزار ساڵ لەمەوبەر وەك پێشتر باوەڕ وابوو.

30ی ئاداری 2016 كۆمەڵێک زانا لە ئەمریكا و ئوسترالیا و ئیندۆنیسیاوە توێژینەوەیان لەبارەی کۆمەڵێک ئێسك ئەنجامداوە، كە لە ساڵی 2003 دۆزرابوونەوە و ئەو کات مشتومرێکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا. بەپێی ئەو توێژینەوە ھۆبیتەكان مێشكێكی ھاوشێوەی مێشكی مەیمونی شیمپانزیان ھەبووە و باڵاشیان 106 سانتیمەتر بووە.

بەپێی توێژینەوەکان ھۆبیتەكان پشتیان بە كەلوپەلی بەردین دەبەست بۆ راپەڕاندنی كاروباری رۆژانەیان و گیانلەبەری بچووک و بێچووی ئاژەڵەکانیان راودەکرد.

ھەرچەندە لێكچوونێكی زۆر ھەیە لە نێوان ھۆبیت و مرۆڤی ئێستا، بەڵام زاناكان، هۆبیتەکان بە توخمێكی جیاواز ناودەبەن و زیاتر بە ھۆمۆ-فلۆرسینسیز، كە ناوە زانستییەكەیانە، دەناسرێنەوە و جیاوازن لە ھۆمۆسێیپیەنز، كە ناوە زانستییەكەی مرۆڤی ئاساییە.

زاناكان پێیانوایە، كە سەرەرای بەھێزیی گریمانەكەیان كە جەخت لە جیاوازیی مرۆڤ و ھۆبیتەكان دەكاتەوە، ئەوان دەڵێن پێویستە توێژینەوەی زیاتر ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی تەواوی راستییەکان ئاشکرا بکەن.

ھەروەھا ئەوەش دووپات دەكەنەوە، كە مرۆڤ وەك چۆن ھۆكاری لەناوچوونی زۆر جۆر لە گیانلەبەران بووە، هەروەها ھۆكارێكی لەناوچوونی ھۆبیتەكانیشە.

مات تۆچێری، زانای پسپۆر لە بواری ئاشکراکردنی رەچەڵەكی مرۆڤ، لە زانكۆی لێكھێدی كەنەدا و سەرپەرشتیار لە دامەزراوەی سمیتسۆنیان، دەڵێ: جگە لە ھۆبیتەكان، ژمارەیەكی زۆری توخم و جۆری گیانلەبەری دیکە لە دوورگەی فلۆرێنس لەناوچوونە، وەك: فیل، باڵندە، لەقلەق، خشۆكەكانی وەك ئەژدیھای كۆمۆدۆ.

هاوکات تۆماس سۆتینكا، زانای زیندەوەرزانیی كۆن لە زانكۆی وۆڵۆگۆنگی ئوسترالیا و توێژەر لە ناوەندی نیشتمانیی ئیندۆنیسیا بۆ توێژینەوە لەبارەی شوێنەوارەوە، ئەوە پشتراست دەكاتەوە، كە بە پشتبەستن بە پاشماوەی ھۆبیتەكان لە نێوان 60 بۆ 100 ھەزار ساڵ لەمەوبەر ژیاون و كەلوپەلە دۆزراوەكانیش بۆ ماوەی نێوان 50 بۆ 190 ھەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێنەوە.

بێجگە لەوەی كە زاناكان سوورن لەسەر بوونی جیاوازیی نێوان مرۆڤ و ھۆبیتەكان، بەڵام ئەو ئەگەرەش رەت ناكەنەوە كە ھاوسەرگیریی و تێكەڵبوون لە نێوانیان رووی دابێ.

ئا: یادگار ئیسماعیل

mrovihobit (1) mrovihobit (10) mrovihobit (12) mrovihobit (13)

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …