Home / به‌ڵگه‌نامه‌ / عبدالخالق معروف دەستنوسەکانی وون دەبن

عبدالخالق معروف دەستنوسەکانی وون دەبن

عبدالخالق معروف دەستنوسەکانی وون دەبن

fvbefbvhjje

 

نوسینی:کامەران سوبحان

نووسەرێک‭ ‬وەک‭ ‬ناو،‭ ‬نووسەرێک‭ ‬وەک‭ ‬فیگەر،‭ ‬بەردەوام‭ ‬وەک‭ ‬سیمبولی‭ ‬تیرۆر‭  ‬ئاماژەی‭ ‬بۆ‭ ‬دەکرێت‭. ‬تا‭ ‬دوو‭ ‬کتێبیم‭ ‬نەخوێندەوە‭ ‬نەمزانی‭ ‬ئەو‭ ‬نووسەرە‭ ‬بیرکردنەوەو‭ ‬شیکاری‭ ‬لەبواریی‭ ‬ئەدەب‭ ‬و‭ ‬ئازادی‭ ‬بیرکردنەوەی‭ ‬مرۆڤدا‭ ‬لە‭ ‬چ‭ ‬ئاستێکی‭ ‬باڵادایە،‭ ‬لە‭ ‬خوێندنەوەی‭ ‬دوو‭ ‬کتێبەکەیدا،‭ ‬هەرچەندە‭ ‬ئازایەتی‭ ‬و‭ ‬بوێرییەکی‭ ‬زۆرم‭ ‬بینی،‭ ‬بەڵام‭ ‬سەرسام‭ ‬نەبووم‭ ‬بەم‭ ‬نووسەرە‭ ‬وەک‭ ‬ستایلی‭ ‬نووسین،‭ ‬ئەوەی‭ ‬زیاتر‭ ‬ڕایکێشام‭ ‬بەرەو‭ ‬جیهانی‭ ‬نادیاریی‭ ‬ئەو،‭ ‬بێ‭ ‬دەنگی‭ ‬و‭ ‬ونبوونی‭ ‬دەسنووسەکانی‭ ‬بوو‭. ‬بۆ‭ ‬نووسەر‭ ‬پاش‭ ‬مردنی‭ ‬گرنگترین‭ ‬شت‭ ‬بۆ‭ ‬ناسینی‭ ‬دەستنووسەکانییەتی،‭ ‬بەڵام‭ ‬ئەم‭ ‬نووسەرە‭ ‬کوردە‭ ‬هیچ‭ ‬دەنووسینێکی‭  ‬نەبینراو‭ ‬ون‭ ‬بوو‭. ‬ئەوەی‭ ‬هەیە‭ ‬ڕەنگە‭ ‬هەندێجار‭ ‬لە‭ ‬ئەندێشەی‭ ‬تێکستی‭ ‬نووسەراندا‭ ‬وەک‭ ‬تارماییەک‭ ‬دێت‭ ‬و‭ ‬دەچێت‭.‬

‭(‬ئادەمیزاد‭ ‬لە‭ ‬کۆمەڵی‭ ‬کوردەواری‭ ‬و‭  ‬دیوانی‭ ‬نالی‭ ‬کێ‭ ‬ڕاستە‭)‬ئەم‭ ‬دوو‭ ‬کتێبەی‭ ‬نووسەری‭ ‬تیرۆرکراوی‭ ‬کورد‭(‬عەبدولخالق‭ ‬مەعروف‭)‬م،‭ ‬پاش‭ ‬سی‭ ‬ساڵ‭ ‬لە‭ ‬چاپکردنی‭ ‬خوێندەوە‭. ‬ئەم‭ ‬دوو‭ ‬کتێبە‭ ‬دوو‭ ‬دیدگای‭ ‬جیاوازی‭ ‬ئەوە،‭ ‬بۆ‭ ‬دونیای‭ ‬ئەدەبیی‭ ‬و‭ ‬هزریی‭. ‬چەند‭ ‬کتێبێکی‭ ‬تری‭ ‬لە‭ ‬بواری‭ ‬تەکنیکیشدا‭ ‬هەیە،‭ ‬نە‭ ‬حەزم‭ ‬بە‭ ‬خوێندنەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬بابەتانە‭ ‬هەیە‭ ‬و‭ ‬نە‭ ‬دەمەوێت‭ ‬لەو‭ ‬بابەتانەشەوە‭ ‬بچمە‭ ‬جیهانە‭ ‬نەزانرانراوەکەی‭ ‬ئەو‭.‬

لە‭ ‬هەر‭ ‬شوێنێک،‭ ‬ماڵ‭ ‬و‭ ‬کتێبخانەی‭ ‬نووسەرێکم‭ ‬بینی‭ ‬بێت‭ ‬یەکەمجار‭ ‬سەیری‭ ‬دەستنووس‭ ‬و‭ ‬نووسینە‭ ‬تەواونەکراوەکانیم‭ ‬کردووە‭(‬شکسپیر،‭ ‬سترنبێری،‭ ‬برێخت،‭ ‬هاڕۆڵد‭ ‬پنتەر،‭ ‬عەبدوڵڵا‭ ‬جەوهەر،‭ ‬پیرەمێرد،‭ ‬شێخ‭ ‬محەمەدی‭ ‬خاڵ‭ ‬و‭ ‬دەیان‭ ‬نووسەری‭ ‬تر‭) ‬لە‭ ‬نزیکەوە‭ ‬بەرهەم‭ ‬و‭ ‬دەسنووسە‭ ‬تەواو‭ ‬نەکراوەکانیانم‭ ‬بینیون،‭ ‬ئەو‭ ‬بەرهەمانە‭ ‬چێژێکی‭ ‬تایبەتییان‭ ‬هەبووە،‭ ‬بەڵام‭ ‬تا‭ ‬ئێستا‭ ‬هیچ‭ ‬شتێکی‭ ‬ئەم‭ ‬نووسەرە‭ ‬تیرۆرکراوەم‭ ‬نەبینووە‭ ‬بمباتەوە‭ ‬بۆ‭ ‬جیهانە‭ ‬نەزانراو‭ ‬و‭ ‬ونبووەکەی‭ ‬ئەو‭.! ‬یەکێک‭ ‬لەو‭ ‬تێکستانەی‭ ‬کە‭ ‬تارمایی‭ ‬عەبدولخالق‭ ‬تێیدا‭ ‬دەردەکەوێت‭ ‬چامەی‭(‬کەڵ‭)‬ی‭ ‬شێرکۆ‭ ‬بێکەسی‭ ‬شاعیرە‭:‬

به‭ ‬ڕێکەوت‭ ‬لەناو‭ ‬هەولێرا‭ ‬

اقەڵابم‭ ‬بینی،‭ ‬لاواز‭…‬لاواز

‭ ‬دەستێکم‭ ‬خسته‭ ‬سەر‭ ‬شانه‭ ‬خۆڵاوییەکەی

ئەمناسیتەوه؟‭! ‬

لێم‭ ‬پرسی‭. ‬

ئەی‭ ‬تۆ‭ ‬نەبووی‭ ‬هەموو‭ ‬جارێ

‭ ‬حەزرەتی‭ ‬نالیی‭ ‬ئەیناردی‭ ‬

که‭ ‬ئەگەیشتی‭..‬بەرامبەرم

‭ ‬له‭ ‬دوکانی‭ ‬اعبدالخالقبی‭ ‬گلێنەم‭ ‬دائەنیشتی‭! ‬

عەتا‭ ‬محەمەد‭ ‬خەون

بە‭ ‬عەبدولخالقەوە‭ ‬دەبینێ‭.!‬

دوای‭ ‬30‭ ‬ساڵ‭ ‬لە‭ ‬تیرۆرکردن،‭ ‬فیگەر‭ ‬و‭ ‬ناوێک‭ ‬لەسەر‭ ‬زار‭ ‬و‭ ‬زمان‭ ‬دێت‭ ‬و‭ ‬دەچێت،‭ ‬عەبدولخالق‭ ‬مەعروف‭ ‬لە‭ ‬بری‭ ‬ئەوەی‭ ‬وەک‭ ‬تێکستێک‭ ‬جارێکی‭ ‬تر‭ ‬بەرهەم‭ ‬بێتەوە‭. ‬دەبێتە‭ ‬ئەفسانە‭ ‬و‭ ‬تەنیا‭ ‬وەک‭ ‬قارەمانێک‭ ‬ناودەبرێت‭.‬بەڵام‭ ‬عەتا‭ ‬محەمەد‭  ‬لە‭ ‬ڕۆمانی‭(‬ڕێبەری‭ ‬کتێبسازە‭ ‬کوژراوەکاندا‭)‬خەون‭ ‬بە‭ (‬عەبدولخالق‭)‬ـەوە‭ ‬دەبینێت‭ ‬و‭ ‬لەناو‭ ‬دونیای‭ ‬ئەفسوونی‭ ‬تێکستەکانیدا‭ ‬دەینووسێتەوە‭. ‬

‭(‬ولیەم،‭ ‬ئەو‭ ‬پاڵەوانەی‭ ‬خەونی‭ ‬دۆزینەوەی‭ ‬کتێبسازە‭ ‬کوژراوەکانی‭ ‬هەیە،‭ ‬نامەیەکی‭ ‬نهێنی‭ ‬دەستەی‭ ‬کتێبسازە‭ ‬کوژراوەکان‭ ‬دەنێرێت‭ ‬بۆ‭ ‬عەتا،‭ ‬نامەکەش‭ ‬هەفتەیەک‭ ‬دوای‭ ‬تیرۆرکردنی‭ ‬عەبدولخالق‭ ‬لە‭ ‬هەولێرەوە‭ ‬بۆیان‭ ‬ناردووەو‭ ‬لە‭ ‬نامەکەدا‭ ‬باس‭ ‬لەوە‭ ‬دەکات‭ ‬عەبدولخالق‭ ‬لەسەر‭ ‬کتێبێکی‭ ‬ترسناک‭ ‬لەبارەی‭ ‬ئیسلام‭ ‬کوژراوە،‭ ‬ئەمەش‭ ‬دوای‭ ‬ئەوە‭ ‬دێت،‭ ‬کە‭ ‬ڕۆژێک‭ ‬عەبدولخالق‭ ‬بە‭ ‬دزییەوە‭ ‬نوسخەیەکی‭ ‬لەناو‭ ‬ڕەفەی‭ ‬کتێبفرۆشییەکەدا‭ ‬بە‭ ‬جێدێڵێت،‭ ‬بەڵام‭ ‬کەسێک‭ ‬چاوی‭ ‬لێدەبێت‭ ‬و‭ ‬دەبێتە‭ ‬هۆی‭ ‬ئاشکرابوونی‭ ‬و‭ ‬دواتریش‭ ‬تیرۆرکردنی‭.)‬

زیندووکردنەوەی‭ ‬عەبدولخالق‭ ‬بۆ‭ ‬ناو‭ ‬ڕۆمانی‭(‬ڕێبەری‭ ‬کتێبسازە‭ ‬کوژراوەکان،‭ ‬عەبدولخالق‭ ‬خەون‭ ‬بە‭ ‬کتێبێکی‭ ‬ترەوە‭ ‬دەبینێ‭)‬بەرهەمی‭ ‬خەیاڵ‭ ‬و‭ ‬زیندووکردنەوەی‭ ‬عەبدولخالقە‭ ‬وەک‭ ‬پاڵەوان،‭ ‬یاریکردن‭ ‬و‭ ‬هێنانی‭ ‬ئەم‭ ‬کارەکتەرە‭ ‬دیارەیە‭ ‬و‭ ‬میکسکردنی‭ ‬هەردوو‭ ‬پاڵەوانی‭ ‬سەرەکی‭ ‬ڕۆمانەکە‭ (‬شێرزاد‭ ‬و‭ ‬شێرکۆ‭) ‬بە‭ ‬ڕووداوی‭ ‬تیرۆرکردنی‭ ‬عەبدولخالق‭ ‬و‭ ‬دواتریش‭ ‬ونکردنی‭ ‬عومەری‭ ‬مەکتەبەیە‭ ‬لە‭ ‬دارستانە‭ ‬چڕەکانی‭ ‬وڵاتی‭ ‬سوید،‭ ‬تێکشکانی‭(‬کات‭  ‬و‭ ‬شوێن‭ ‬و‭ ‬پاڵەوان‭) ‬لە‭ ‬ئەندێشەی‭ ‬نووسەردا،‭ ‬کۆکردنەوەی‭  ‬ئەو‭ ‬کارەکتەرانە‭ ‬پێکەوە‭ ‬لەم‭ ‬ڕۆمانەدا،‭ ‬دڵەڕاوکێیەکی‭ ‬وا‭ ‬بە‭ ‬خوێنەر‭ ‬دەدەن‭ ‬بەدوای‭ ‬ڕوداوەکانیدا‭ ‬وێڵ‭ ‬بێت‭. ‬کاتێک‭ ‬ئەم‭ ‬ڕۆمانەم‭ ‬دەخوێندەوە،‭ ‬وای‭ ‬لێکردم‭ ‬لەسەرەتای‭ ‬خوێندنەوەی‭ ‬ڕۆمانەکەدا‭ ‬ترس‭ ‬ودڵەڕاوکێم‭ ‬لە‭ ‬کۆتاییەکەی‭ ‬هەبێت،‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬بزانم‭ ‬چارەنووسی‭ ‬شێرزاد‭ ‬و‭ ‬شێرکۆ‭ ‬و‭ ‬مریەم‭ ‬وماریا‭  ‬بەکوێ‭ ‬دەگەن‭. ‬ئەمە‭ ‬جگە‭ ‬لە‭ ‬یاریکردن‭ ‬بە‭ ‬فیگەر‭ ‬و‭ ‬ناوی‭(‬عومەری‭ ‬مەکتەبە‭ ‬و‭ ‬ئازاد‭ ‬سوبحی‭ ‬و‭ ‬جەمال‭ ‬عیرفان‭ ‬و‭ ‬چەند‭ ‬ناوێکی‭ ‬تر‭) ‬لەڕۆمانەکە،‭ ‬کە‭ ‬هەموی‭ ‬بەرهەمی‭ ‬ئەو‭ ‬خەیاڵەیە‭ ‬کە‭ ‬هەمیشە‭ ‬لە‭ ‬تێکستەکانی‭ ‬عەتا‭ ‬محەمەددا‭ ‬یاریی‭ ‬پێدەکرێت‭. ‬ئەگەر‭ ‬ئەم‭ ‬پرۆسەیە‭ ‬لای‭ ‬ئەم‭ ‬ڕۆماننوسە‭ ‬پرۆسەی‭ ‬خەون‭ ‬بینین‭ ‬بێت،‭ ‬ئەوا‭ ‬بەشێکی‭ ‬ئەو‭ ‬خەون‭ ‬بینینە‭ ‬بە‭ ‬تیرۆرکردنی‭ ‬نووسەرێکی‭ ‬تری‭ ‬کوردەوەیە،‭ ‬بەڵام‭ ‬لە‭ ‬شار‭ ‬و‭ ‬مێژوویەکی‭ ‬جیاوازدا،‭ ‬کە‭ ‬ئەویش‭(‬جەمال‭ ‬عیرفان‭)‬ە،‭ ‬ئەم‭ ‬نووسەرەش‭ ‬لەسەردەمی‭ ‬دەسەڵاتداریی‭ ‬شیخ‭ ‬مەحموددا‭ ‬لە‭ ‬سلێمانی‭ ‬تیرۆر‭ ‬دەکرێت،‭ ‬جەمال‭ ‬عیرفان‭ ‬وەک‭ ‬منەوەری‭ ‬سەردەمی‭ ‬خۆی‭ ‬سەیرکراوەو‭ ‬لەسەر‭ ‬بیروباوەڕ‭ ‬و‭ ‬بیرکردنەوەکانی‭ ‬تیرۆر‭ ‬دەکرێت،‭ ‬وەک‭ ‬لە‭ ‬بەڵگەنامەی‭ ‬ڕێبەری‭ ‬کتێبسازە‭ ‬کوژراوەکاندا‭ ‬هاتووە‭(‬دوای‭ ‬ئەوەی‭ ‬جەمال‭ ‬عیرفان‭ ‬کتێبێک‭ ‬بە‭ ‬نهێنی‭ ‬دەنووسێت‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬دزییەوە‭ ‬لەناو‭ ‬کتێب‭ ‬و‭ ‬دەسنووسەکانی‭ ‬مزگەوتی‭ (‬حاجی‭ ‬حان‭) ‬دایدەنێت،‭ ‬بەڵام‭ ‬هەر‭ ‬زوو‭ ‬چەتەکانی‭ ‬خەیاڵ‭ ‬بەمە‭ ‬دەزانن‭ ‬و‭ ‬بەدوای‭ ‬ئەوانەشدا‭ ‬دەگەڕێن‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬دزییەوە‭ ‬کتێب‭ ‬بڵاودەکەنەوە،‭ ‬دوای‭ ‬چەند‭ ‬ڕۆژێک‭ ‬جەمال‭ ‬عیرفان‭ ‬تیرۆر‭ ‬دەکەن‭.!)‬

کتێبسازەکان،‭ ‬عەبدولخالق

لە‭ ‬تیرۆرکردن‭ ‬ئاگادار‭ ‬دەکەنەوە‭.‬

سەرەتای‭ ‬بەهاری‭ ‬1985‭ ‬ئەو‭ ‬کات‭ ‬هەولێر‭ ‬وەک‭ ‬شارەکانی‭ ‬تر،‭ ‬بە‭ ‬نائومێدیی‭ ‬و‭ ‬بێدەنگییەکی‭ ‬قوڵەوە‭ ‬یادی‭ ‬نەورۆز‭ ‬دەکەنەوە،‭ ‬لەو‭ ‬ساتە‭ ‬بێ‭ ‬دەنگی‭ ‬و‭ ‬نا‭ ‬ئومێدییەدا،‭ ‬چەندا‭ ‬هەینییەک‭ ‬لەسەر‭ ‬یەک‭ ‬لە‭ ‬مزگەوتی‭ ‬خانەقای‭ ‬مەولانای‭ ‬ئەو‭ ‬شارەدا،‭ ‬مەلا‭ ‬ئەحمەدی‭ ‬مستەفا‭ ‬ئاغای‭ ‬هەڵشۆیی‭ ‬وتارخوێند،‭ ‬بە‭ ‬زمانێکی‭ ‬توند‭ ‬و‭ ‬نالۆژیکی‭ ‬هێرشی‭ ‬توند‭ ‬دەکاتە‭ ‬سەر‭ ‬عەبدولخالق‭ ‬و‭ ‬کتێبە‭ ‬نوێکەی‭.‬لەسەر‭ ‬مینبەرەکەیەوە‭ ‬هاوار‭ ‬دەکات‭:(‬هەندێ‭ ‬بە‭ ‬کرێگیراو‭ ‬و‭ ‬سەرلێشێواوی‭ ‬نۆکەری‭ ‬جولەکە‭ ‬و‭ ‬داعی‭ ‬سەڵیبییەت‭ ‬هەڵدەستن‭ ‬بەم‭ ‬کارە،‭ ‬یەکێک‭ ‬لەوانە‭ ‬کتێبێکی‭ ‬بڵاوکردووەتەوە‭ ‬بەناوی‭ ‬ئادەمیزاد‭ ‬لە‭ ‬کۆمەڵی‭ ‬کوردەواریدا،‭ ‬لەسەر‭ ‬نەهجی‭ ‬تیراژ‭ ‬و‭ ‬موستەشرقین‭ ‬تەحەدای‭ ‬خوا‭ ‬دەکەن‭ ‬و‭ ‬دوژمنی‭ ‬دینی‭ ‬ئیسلام‭ ‬و‭ ‬زانایانی‭ ‬ئیسلامن‭….. ‬من‭ ‬لە‭ ‬ئەساسدا‭ ‬ئەم‭ ‬پیاوە‭ ‬دەناسم،‭ ‬بێ‭ ‬دینترین‭ ‬و‭ ‬کافرترین‭ ‬ئینسانە،‭ ‬لێرەوە‭ ‬ڕووی‭ ‬تێدەکەین‭ ‬و‭ ‬پێی‭ ‬دەڵێین‭ ‬ئەگەر‭ ‬شارەزایی‭ ‬نییە‭ ‬لە‭ ‬مێژووی‭ ‬ئیسلام،‭ ‬با‭ ‬دەمی‭ ‬خۆی‭ ‬لێنەکوتێت‭.!)‬مەلا‭ ‬بەم‭ ‬هات‭ ‬و‭ ‬هاوارەی‭ ‬هێندەی‭ ‬تر‭ ‬سۆزی‭ ‬موسوڵمانە‭ ‬سادەکانی‭ ‬نێو‭ ‬مزگەتەکەی‭ ‬بۆخۆی‭ ‬ڕاکێشا،‭ ‬هەر‭ ‬لەو‭ ‬ساتانەدا‭ ‬کتێبسازەکانی‭ ‬خەیاڵ،‭ ‬ئاگایان‭ ‬لە‭ ‬جموجوڵی‭ ‬پیاوانی‭ ‬بەعس‭ ‬دەبێت‭ ‬بە‭ ‬هاندانی‭ ‬چەند‭ ‬پیاوێکی‭ ‬ئاینی‭ ‬کە‭ ‬پلانی‭ ‬تیرۆرکردنی‭ ‬دادەنێن،‭ ‬عەبدولخالق‭ ‬لە‭ ‬تیرۆرکردن‭ ‬ئاگادار‭ ‬دەکەنەوە،‭ ‬ساڵانی‭ ‬پێشتریش‭ ‬کاتێک‭ ‬عەبدولخالق‭ ‬سەرقاڵی‭ ‬نووسینی‭ ‬ئەم‭ ‬کتێبەی‭ ‬دەبێت‭ ‬عەلادین‭ ‬سەجادی‭ ‬مامۆستای‭ ‬بە‭ ‬نامەکەی‭ ‬لە‭ ‬نووسینی‭ ‬ئەم‭ ‬کتێبە‭ ‬ئاگادار‭ ‬دەکاتەوە،‭  ‬کەوریای‭ ‬خۆی‭ ‬بێت،‭ ‬ئەگەر‭ ‬نا‭ ‬بە‭ ‬دەردی‭ (‬عەبدولڕەحمان‭ ‬زەبیحی‭)‬دەبەن‭.!‬

عەبدولخالق،‭ ‬بێ‭ ‬باکە‭ ‬و‭ ‬سوورە‭ ‬لەسەر‭ ‬چاپکردنی،‭ ‬دواجار‭ ‬کتێبەکەی‭ ‬چاپ‭ ‬دەکات،‭ ‬بە‭ ‬چەند‭ ‬رۆژێک‭ ‬دوای‭ ‬جاپکردنی،‭ ‬ڕێبەری‭ ‬کتێبسازەکان‭ ‬نامە‭ ‬بۆ‭ ‬چەند‭ ‬نووسەرێکی‭ ‬کورد‭ ‬دەنووسن‭ ‬و‭ ‬ترسی‭ ‬تیرۆرکردنی‭ ‬عەبدولخالق‭ ‬لەلایەن‭ ‬پیاوانی‭ ‬بەعسەوە‭ ‬ئاگادار‭ ‬دەکەنەوە،‭ ‬یەکێک‭ ‬لەو‭ ‬نامانە‭ ‬پاش‭ ‬نزیکەی‭ ‬٢٥‭ ‬ساڵ‭ ‬دەکەوێتە‭ ‬دەست‭ ‬عەتا‭ ‬محەمەد‭ ‬و‭ ‬ئەویش‭ ‬لەڕۆمانی‭(‬ڕێبەری‭ ‬کتێبسازە‭ ‬کوژاوەکان‭) ‬خەونەکەی‭ ‬عەبدولخالق‭ ‬بە‭ ‬نووسینی‭ ‬ئەو‭ ‬کتێبەوەو‭ ‬خەونی‭ ‬جەمال‭ ‬عیرفان‭ ‬لە‭ ‬نووسینی‭ ‬کتێبێک‭ ‬و‭ ‬سەفەری‭ ‬عومەری‭ ‬مەکتەبە‭ ‬بە‭ ‬جانتایەک‭ ‬کتێبەوە‭ ‬بۆ‭ ‬سوید،‭ ‬کە‭ ‬چەند‭ ‬ڕاپۆرت‭ ‬و‭ ‬دەستنووسێکی‭ ‬لەبارەی‭ ‬کووشتنی‭ ‬چەند‭ ‬نووسەرێکی‭ ‬کوردی‭ ‬تێدایە،‭ ‬بە‭ ‬خەیاڵ‭ ‬دەنووسێتەوە‭.!‬

عەبدولخالق‭ ‬مەعروف،‭ ‬خۆی‭ ‬دەنووسێتەوە‭.!‬

لە‭ ‬ژوورەکەم‭ ‬دانیشتووم‭ ‬و‭ ‬پێش‭ ‬تیرۆرکردنم‭ ‬پێنووس‭ ‬دەگرم‭ ‬بەدەستمەوەو‭ ‬ژیانی‭ ‬خۆم‭ ‬دەنووسمەوە،‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوانەی‭ ‬دەیانەوێت‭ ‬بزانن‭ ‬من‭ ‬کێم؟‭ ‬با‭ ‬تەنیا‭ ‬لە‭ ‬خەیاڵ‭ ‬و‭ ‬بیرکردنەوەی‭ ‬عەتا‭ ‬محەمەدەوە‭ ‬من‭ ‬نەناسن،‭ ‬من‭ ‬تەنیا‭ ‬پاڵەوانی‭ ‬چامەی‭ (‬کەڵ‭)‬ی‭ ‬شێرکۆ‭ ‬نیم،‭ ‬ئەوانە‭ ‬منم،‭ ‬بەڵام‭ ‬منێکی‭ ‬تریش‭ ‬هەیە،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬دایکبوونمەوە‭ ‬تا‭ ‬تیرۆرکردنەکەمە،‭ ‬سەرەتاش‭ ‬وەک‭ ‬ناسینی‭ ‬هەمو‭ ‬کەسێکی‭ ‬ئاسایی‭  ‬بەم‭ ‬دێڕانە‭ ‬لەسەر‭ ‬خۆم‭ ‬دەست‭ ‬پێدەکەم‭:‬

‭ ‬عەبدولخالق‭ ‬مەعروف‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژی‭ ‬1‭/‬1‭/‬1935‭ ‬لە‭ ‬ناحیەی‭ ‬کەندیناوەی‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬شاری‭ ‬ھەولێر‭ ‬لە‭ ‬بنەماڵەیەکی‭ ‬ئاینی‭ ‬ھاتۆتە‭ ‬دنیاوە‭. ‬قۆناغی‭ ‬منداڵی‭ ‬ھەر‭ ‬لەوێ‭ ‬بەسەربردووە،‭ ‬ساڵی‭ ‬1944‭ ‬لە‭ ‬ھەمان‭ ‬شوێن‭ ‬خراوتە‭ ‬بەر‭ ‬خوێندن‭ ‬و‭ ‬تا‭ ‬پۆلی‭ ‬پێنجەمی‭ ‬سەرەتایی‭ ‬خوێندوە،‭ ‬پاشان‭ ‬باوکی‭ ‬لە‭ ‬قوتابخانە‭ ‬دەریدەھێنێت‭ ‬و‭ ‬دەیخاتە‭ ‬بەر‭ ‬خوێندنی‭ ‬ئایینی‭ ‬و‭ ‬ئەمجارە‭ ‬ڕێگای‭ ‬حوجرەو‭ ‬لای‭ ‬مەلاکان‭ ‬دەگرێتەبەر‭ ‬بەشە‭ ‬سەرەتاییەکانی‭ ‬خوێندنی‭ ‬ئایینی‭ ‬لە‭ ‬کەندیناواو‭ ‬ناوچەکانی‭ ‬دەوروبەری‭ ‬تەواودەکات‭.‬

دوای‭ ‬ئەوەی‭ ‬کە‭ ‬زانستە‭ ‬ئایینییەکانی‭ ‬خوێند،‭ ‬بڕیاریدا‭ ‬بچێت‭ ‬بۆ‭ ‬میسر‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬لە‭ ‬زانکۆی‭ ‬ئەزھەر‭ ‬درێژە‭ ‬بە‭ ‬خوێندن‭ ‬بدات،‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژی‭ ‬2‭/‬4‭/‬1954‭ ‬چوو‭ ‬بۆ‭ ‬میسر‭  ‬بەڵام‭ ‬ھەلی‭ ‬خوێندنی‭ ‬لەو‭ ‬زانکۆیە‭ ‬بۆ‭ ‬نەڕەخسا،‭ ‬لەبەرئەوە‭ ‬بە‭ ‬ناچاری‭ ‬گەڕایەوە‭ ‬بۆ‭ ‬ھەولێرو‭ ‬پاشان‭ ‬چووە‭ ‬بەغداو‭ ‬لەوێ‭ ‬لەلای‭ ‬مامۆستایان‭  ‬قزڵچی‭ ‬و‭  ‬عەلادین‭ ‬سەجادی‭ ‬دەستیکردەوە‭ ‬بە‭ ‬خوێندن‭.‬

لە‭ ‬پاش‭ ‬ماوەی‭ ‬دووساڵ‭ ‬درێژەدان‭ ‬بە‭ ‬خوێندن،‭ ‬بەشداری‭ ‬تاقیکردنەوەیەکی‭ ‬کرد‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬ئیمام‭ ‬تابوریی‭ ‬سەرکەوتنی‭ ‬بەدەستھێناو‭ ‬بوو‭ ‬بە‭ ‬ئیمام‭ ‬تابور‭ ‬لە‭ ‬سوپای‭ ‬عێراقدا‭. ‬ھەر‭ ‬لەو‭ ‬ساڵەدا‭ ‬بوو‭ ‬بە‭ ‬ئەندامی‭ ‬پارتی‭ ‬دیموکراتی‭ ‬کوردستان‭. ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1957‭ ‬دا‭ ‬دەستیدایە‭ ‬دروستکردنی‭ ‬جۆرێک‭ ‬لە‭ ‬ئیزگەی‭ ‬ڕادیۆو‭ ‬لەم‭ ‬کارەشیدا‭ ‬بەردەوامبوو‭ ‬ھەتا‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬١٩٦٠دا‭ ‬کە‭ ‬ئەوکاتە‭ ‬لە‭ ‬بەغدا‭ ‬نێشتەجێ‭ ‬بوو‭ ‬ئیزگەیەکی‭ ‬دروستکرد،‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬١٩٦٣دا،‭ ‬بەغدای‭ ‬بەجێھێشت‭ ‬و‭ ‬گەڕایەوە‭ ‬بۆ‭ ‬ھەولێر‭ ‬پاشان‭ ‬لە‭ ‬کۆیە‭ ‬پەیوەندی‭ ‬کرد‭ ‬بە‭ ‬شۆڕشی‭ ‬کوردەوەو‭ ‬لەوێش‭ ‬سودیان‭ ‬لە‭ ‬تواناو‭ ‬شارەزاییەکەی‭ ‬وەرگرت‭ ‬بۆ‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬ئیزگەی‭ ‬شۆڕش،‭ ‬کە‭ ‬یەکەمجار‭ ‬لە‭ ‬ئەشکەوتی‭ (‬ڕەش‭) ‬لە‭ ‬ناوچەی‭ (‬ژاژەڵە‭) ‬ئەو‭ ‬ئیزگەیە‭ ‬دانراو‭ ‬خۆی‭ ‬بەرپرس‭ ‬و‭ ‬سەرپەرشتیاری‭ ‬کاروباری‭ ‬تەکنیکی‭ ‬و‭ ‬ھونەریی‭ ‬ئەو‭ ‬ئیزگەیە‭ ‬بوو‭. ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1967دا،‭ ‬لە‭ ‬کاتی‭ ‬گفتوگۆی‭ ‬نێوان‭ ‬حکومەت‭ ‬و‭ ‬شۆڕشی‭ ‬ئەیلولدا‭ ‬کرا‭ ‬بە‭ ‬بەڕێوەبەری‭ ‬گومرگی‭ ‬قەزای‭ ‬دوکان،‭ ‬لە‭ ‬بە‭ ‬بنبەست‭ ‬گەیشتنی‭ ‬گفتوگۆدا‭ ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬ڕژێمەوە‭ ‬دەستگیرکراو‭ ‬ڕەوانەی‭ ‬بەندیخانەی‭ ‬بەغدا‭ ‬کراو‭ ‬لەوێشەوە‭ ‬گواسترایەوە‭ ‬بۆ‭ ‬موسڵ،‭ ‬دواتر‭ ‬کە‭ ‬ئازادکرا،‭ ‬پەیوەندی‭ ‬کردەوە‭ ‬بە‭ ‬شۆڕشەوە‭.‬

دوای‭ ‬ڕاگەیاندنی‭ ‬ڕێکەوتننامەی‭ ‬ئازاری‭ ‬1970،‭ ‬گەڕایەوە‭ ‬بۆ‭ ‬ھەولێر‭ ‬لە‭ ‬1‭/‬5‭/‬1971‭ ‬دا‭ ‬شۆڕش‭ ‬ناردییە‭ ‬دەرەوە‭ ‬بۆ‭ ‬چیکوسلوفاکیا‭ ‬بە‭ ‬مەبەستی‭ ‬خوێندن‭ ‬لە‭ ‬بواری‭ ‬ئامێرو‭ ‬ئامرازە‭ ‬ئەلکترۆنیەکاندا‭ ‬لە‭ ‬کۆمپانیای‭(‬تیسلا‭)‬نزیکەی‭ ‬ساڵێک‭ ‬لەوێ‭ ‬مایەوەو‭ ‬بڕوانامەی‭ ‬دیبلۆمی‭ ‬لەو‭ ‬بوارەدا‭ ‬وەرگرت‭.‬

دواتر‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1976ـدا‭ ‬لە‭ ‬ھەولێر‭ ‬دوکانێکی‭ ‬بۆ‭ ‬کاروباری‭ ‬تەکنیکی‭ ‬کردەوەو‭ ‬لە‭ ‬لایەک‭ ‬خەریکی‭ ‬کاروباری‭ ‬تەکنیکی‭ ‬و‭ ‬زانستی‭ ‬دەبوو‭ ‬لە‭ ‬دوکانەکەیدا،‭ ‬ئەم‭ ‬دوکانەی‭ ‬کردبووە‭ ‬جێگای‭ ‬کۆبوونەوەی‭ ‬ڕۆشنبیران‭ ‬و‭ ‬نووسەران‭ ‬و‭ ‬بەردەوام‭ ‬دوکانەکەی‭ ‬جێگای‭ ‬گفتوگۆی‭ ‬ڕۆشنبیریی‭ ‬و‭ ‬ئەدەبی‭ ‬و‭ ‬سیاسی‭ ‬بوو،‭ ‬جگە‭ ‬لە‭ ‬زمانی‭ ‬عەرەبی،‭ ‬بە‭ ‬باشی‭ ‬خۆی‭ ‬فێر‭ ‬زمانی‭ ‬ئینگلیزی‭ ‬کردبوو،‭ ‬ئەوەش‭ ‬یارمەتیەکی‭ ‬باشی‭ ‬دابوو‭ ‬لە‭ ‬بواری‭ ‬نووسینی‭ ‬زانستیدا‭.‬لە‭ ‬بواری‭ ‬ئەدەبیشدا‭ ‬شارەزاییەکی‭ ‬باشی‭ ‬ھەبوو‭ ‬بە‭ ‬تایبەتی‭ ‬لە‭ ‬شیعری‭ ‬کلاسیکی‭ ‬کوردیدا،‭ ‬ھەر‭ ‬لەو‭ ‬بوارەدا‭ ‬کتێبێکی‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەو‭ ‬ڕاوبۆچونانە‭ ‬نووسیووە‭ ‬کە‭ ‬پێشتر‭ ‬لەسەر‭ ‬دیوانی‭ ‬نالی‭ ‬نووسراون‭. ‬دواتریش‭ ‬کتێبێکی‭ ‬بەناونیشانی‭(‬ئادەمیزاد‭ ‬لە‭ ‬کۆمەڵی‭ ‬کوردی‭)‬دا‭ ‬بە‭ ‬چاپگەیاند‭. ‬ئەم‭ ‬کتێبە‭ ‬بووە‭ ‬مایەی‭ ‬نیگەرانبوونی‭ ‬زۆرێک‭ ‬بە‭ ‬دەرچوون‭ ‬لە‭ ‬سنووری‭ ‬ئیسلام‭ ‬لێکیان‭ ‬دەدایەوەو‭ ‬نووسەرەکەیشیان‭ ‬بە‭ ‬دژی‭ ‬ئایین‭ ‬ناودەبرد‭. ‬ھەر‭ ‬ئەم‭ ‬کتێبە‭ ‬بووە‭ ‬ھۆی‭ ‬سەرەکی‭ ‬تیرۆرکردنی‭.‬

عەبدولخالق‭ ‬مەعروف‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژی‭ ‬10‭/‬4‭/‬1985‭ ‬دا‭ ‬لە‭ ‬نزیک‭ ‬ماڵەکەی‭ ‬خۆی‭ ‬لە‭ ‬گەڕەکی‭ ‬ئازادی‭ ‬لە‭ ‬شاری‭ ‬ھەولێر‭ ‬تیرۆرکرا‭. ‬

مام‭ ‬جەلال‭ ‬لەبارەی‭ ‬عەبدولخالقەوە،‭ ‬چی‭ ‬دەڵێت؟

لە‭ ‬چلەی‭ ‬ماتەمینییەکەیدا،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬شاخ‭ ‬بۆی‭ ‬سازکرا،‭ ‬بەڕێز‭ ‬مام‭ ‬جەلال‭ ‬وتارێکی‭ ‬خوێندەوە،‭ ‬تێیدا‭ ‬باسی‭ ‬ھەڵوێستی‭ ‬زانستی‭ ‬و‭ ‬نیشتمانی‭ ‬و‭ ‬نەتەوەیی‭ ‬عەبدولخالقی‭ ‬کردو‭ ‬وەکو‭ ‬قەڵەمێکی‭ ‬بوێرو‭ ‬تێکۆشەرێکی‭ ‬کۆڵنەدەرو‭ ‬ئازادیخوازێک‭ ‬دایە‭ ‬قەڵەم‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬پەرەگرافێکی‭ ‬وتارەکەیدا‭ ‬دەڵێت‭: ‬عەبدولخالق‭ ‬مەعروف،‭ ‬پیاوێکی‭ ‬دڵسۆز‭ ‬بوو،‭ ‬خاوەنی‭ ‬ڕاو‭ ‬ھەڵوێستی‭ ‬تایبەتی‭ ‬خۆی‭ ‬بوو،‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬سی‭ ‬ساڵ‭ ‬خەباتی‭ ‬کرد،‭ ‬دوای‭ ‬شۆڕشی‭ ‬ئەیلول‭ ‬چوو‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوروپاو‭ ‬بەشداری‭ ‬پێکھێنانی‭ ‬لیژنەی‭ ‬ڕێکخستنی‭ ‬ئەوروپای‭ ‬یەکێتی‭ ‬کرد‭. ‬پاش‭ ‬گەڕانەوەشی‭ ‬بۆ‭ ‬ھەولێر‭ ‬ھەر‭ ‬بە‭ ‬دڵسۆزی‭ ‬مایەوە‭ ‬بۆ‭ ‬شۆڕش‭. ‬ژیانی‭ ‬عەبدولخالق‭ ‬مەعروف‭ ‬ژیانێکی‭ ‬شۆڕشگێڕانە‭ ‬بوو،‭ ‬ھەمیشە‭ ‬دڵسۆز‭ ‬بوو‭ ‬بۆ‭ ‬کوردو‭ ‬کوردستان،‭ ‬ئەو‭ ‬نووسەرە‭ ‬ئازایە،‭ ‬لە‭ ‬ڕیزی‭ ‬پێشەوەی‭ ‬شەھیدانی‭ ‬قەڵەمی‭ ‬مێژووی‭ ‬ئێمەدا‭ ‬ناوێکی‭ ‬درەوشایەوەو‭ ‬ھەڵوێست‭ ‬و‭ ‬کارو‭ ‬بەرھەمەکانی‭ ‬ناسنامەی‭ ‬نەمرییان‭ ‬پێبەخشیووە،‭ ‬لە‭ ‬مێژووی‭ ‬داھاتووی‭ ‬ئێمەدا‭ ‬ناوی‭ ‬عەبدولخالق‭ ‬و‭ ‬شەھیدەکانی‭ ‬تری‭ ‬قەڵەم‭ ‬ھاوشان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ناوی‭ ‬سەرجەم‭ ‬شەھیدانی‭ ‬ڕێگای‭ ‬ڕزگاری‭ ‬کوردستاندا‭ ‬بە‭ ‬گەشاوەیی‭ ‬دەمێننەوە‭.‬

بەرھەمە‭ ‬چاپکراوەکانی‭ ‬بریتین‭ ‬لە‭:‬

1‭. ‬ئەنتینا،‭ ‬کە‭ ‬کتێبێکی‭ ‬زانستی‭ ‬تەکنیکییە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1977دا‭ ‬بە‭ ‬چاپی‭ ‬گەیاندووە‭.‬

2‭. ‬تەکنیکار،‭ ‬کتێبێکی‭ ‬زانستی‭ ‬تەکنیکییە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1981دا‭ ‬بە‭ ‬چاپی‭ ‬گەیاندووە‭.‬

3‭. ‬دیوانی‭ ‬نالی‭ ‬و‭ ‬کێ‭ ‬ڕاستە،‭ ‬کتێبێکی‭ ‬لێکۆڵینەوەیە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1984دا‭ ‬بە‭ ‬چاپی‭ ‬گەیاندووە‭.‬

4‭. ‬ئادەمیزاد‭ ‬لە‭ ‬کۆمەڵی‭ ‬کوردەواریدا‭. ‬لێکۆڵینەوەیە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1984‭ ‬بە‭ ‬چاپی‭ ‬گەیاندووە‭.‬

5‭. ‬اجهزە‭ ‬الارسال‭ ‬زانستی‭ ‬تەکنیکییە‭ ‬بە‭ ‬زمانی‭ ‬عەرەبی‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1979دا‭ ‬بە‭ ‬چاپی‭ ‬گەیاندووە‭.‬

بەرگی ڕۆمانی ڕێبەری کتێبسازە کوژراوەکان
بەرگی کتێبی ئادەمیزاد لە کۆمەڵی کوردەواری
عەبدولخالق، هێمن، سەید یەحیا
عەبدولخالق
عەبدولخالق
عەتا محەمەد
عەتا محەمەد

About زريان احمد

Check Also

عادیلە خانمی جاف و دیوانی ئەردەڵانی ئێران (بەشی یەکەم)

لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق تێبینیی: ئەم باسە یان ڕاپۆرتە لە بەڵگەنامەکانی ئەرشیفی نیشتمانیی بەریتانیادا …