Home / مێژووى جیهان / عێراقی كۆن

عێراقی كۆن

عێراقی كۆن

عراق القديم

عێراقی كۆن و باشخانی جوگرافی و كاریگەری لەسەرهەڵدان وگەشەسەندنی ژیارەكاندا:

 

نووسینی:محمود شاكر
وەرگێڕانی
نهاد جلال حبیب الله

كاریگەری پاشخانی جوگرافی لەسەرهەڵدان‌وگەشەسەندنی ژیارەكاندا:

پاشخانی جوگرافی لەعێراقی كۆن دێرینەو مۆركێكی تایبەتی هەیە بەڵام ئەمە واتای ئەوە نیە پاشخانی جوگرافی هۆكاری یەكەم‌وبنەڕەتی سەرهەڵدانان‌وگەشەسەندنی ئەو ژیارانە بێت، بەڵكو هۆكاری بنەڕەت‌وكارای دروست كردنی ژیارەكان‌وگەشەسەندنی پایەو بنەما جیاجیاكانی تائێستاش مرۆڤە، ڕۆڵی مرۆڤی عێراقی كۆنیش لەدانانی بنەماوبنەڕەتە یەكەمینەكانی ژیارو بنەڕەتی‌و پێگەیشتووەكانیدا لەناوچەكانی دیكە زۆر زیاتر بووە ئەمەش لەبەر سەختی سروشت‌وجیایی شوێنی‌وناڕەحەتی قۆرخكردنی جیا لەبەگەڕخستنی هەوڵ‌و توانای زۆری كاری بەردەوام‌و بیركردنەوەی دانەبڕاو، بەڵكو ژیانی مرۆڤ لەعێراق ململانێیەكی دورودرێژوتوند بووە لەگەڵ سروشتدا، زاڵبوون لەو ململانێیەشدا بۆ مرۆڤە، ژیارو شارستانیەتەكانی ڕیشەیی‌وپێگەیشتوو ‌ودێرینترین شارستانیەتە مرۆییە ناسراوەكانە تائەمڕۆش، دەكرێت هەندێ لەو كاریگەریە ژیاریانە وەربگرین كەپاشخانی عێراق لەسەر ژیاری عێراقی كۆن بەجێی هێشتووە.لەوانە:

*پێكهاتەی دانیشتوان:

خاكی عێراق بەتایبەت بەشی ناوەڕاست‌وباشووری بەپیتی خاكیی‌و فراوانی دەشتی‌وزۆری ئاوی هەیە، هەروەك خاكێكی كراوەیە لەبەردەم ناوچەی شاخاوی بەرەی ڕۆژهەڵات ‌وباكورداو لەبەردەم بیابانی بەرفراواندا كە تا ناونیمچە دوورگەی عەرەبی درێژ دەبێتەوە ‌ودەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی عێراق، بەپێی هەژاری هەردوو ناوچەی شاخاوی‌و بیابانی بەدەشت‌وخاكی بەپیت‌وئاوی زۆر، بۆیە عێراق جێی چاو تێبڕینی ئەو گەڵانە بووە كە لەو ناوچەیەدا نیشتەجێ بوون هەرلەكۆنەوە، گەلانی شاخاوی هندی ئەوروپی دەرفەتیان دەقۆستەوە بۆ دەست گرتن بەسەر عێراقدا هەركات دەسەڵاتی مەركەزی عێراق لاواز بێت، ئەمەش لەكاتی هێرشی گەلەكۆنی بۆ سەر وڵاتی سۆمەرو ئەكەددا ڕویدا.

لەبەرەی ڕۆژئاواو باشووری ڕۆژئاوایشەوە ڕێ بەرەو عێراق لەبەردەم هۆزە عەرەبیە كۆنەكاندا كراوە بوو، ئەو هۆزانەی لەنیمچە دوورگەی عەرەبیەوە دەهاتن، كۆچی ئەو هۆزانە بۆ عێراق لەدێر زەمانەوە هەبووەولەبەچاو بووە، بەڵكو لێكۆڵینەوە نوێیەكان ئاماژە دەدەن بەكۆچی هەندێك هۆزی عەرەبی كۆن بۆ دەشتی بەپیت لەسەردەمی كۆیلایەتی لەهەزارەی پێنجەمی پێش زاییندا لەنێو ئەو هۆزە عەرەبیە كۆنانەی كە لەهەزارەی سێیەمی پێش زایین‌ودواتریشدا بەرەو عێراق هاتن هۆزە ئەكەدیەكان‌و بابلیەكان (ئاموری)‌وئاشوری‌وئارامیەكان بوون ئەوانە بنەڕەتی ژیارەكانی عێراقی كۆنیان دانا، هاتنی هۆزە عەرەبیە كۆنەكان بۆ عێراق نەوەستا كاتێك عێراق كەوتە ژێردەسەڵاتی بیانی لەسەردەمی فارسیدا، بەڵكو لەوماوەودواتریشدا كۆچی هۆزە عەرەبیەكان بەردەوام بوو، كۆتا كۆچیان كۆچی گەورەی عەرەبی بوولەكاتی فتوحاتی ئیسلامیدا لەسەدەی حەوتی زاینیدا.

*ڕێكخستنی ڕامیاری:

عێراق دادەنرێت بەیەكێك لەناوچە زۆر دەوڵەمەندەكان بەسەرچاوەی ئاوی‌وفرەسەرچاوەی داهاتی ئاو، سەرەڕای دووڕوباری گەورەی دجلەو فوڕات چەندین لق هەن كەدەڕژێنە ناوئەو ڕوبارانە‌وزەویەكی فراوان دەبڕن، ڕووبارە گەورەكانی عێراق كەلافاوی سەركەش‌و وێران كەریان هەیە، هەروەك ناوچەی باشووری عێراق بەتەواوەتی پشتی بەستووە بەئاودانی دەستكردلەبەركەمی باران بارین تیایدا كارلێك‌وململانێی ئەوڕاستیانە لەگەڵ هەوڵە زۆروگەورەكانی مرۆڤدا هۆكاری بنەڕەتی‌وسەرەكین بۆ دامەزراندنی یەكەمین كارگێڕیە مەركەزیەكان ‌ویەكەمین شێوەكانی ڕێكخستنە سیاسیەكان.

كەمی بارینی باران لەو ناوچەیەدا وایكردووە مرۆڤ نەتوانێت تیایدا سەقامگیر بێت‌و بژی بەبێ ئەوەی چەند پڕۆژەیەكی ئاو ڕاكێشان بگرێتە بەر بۆ ئاو دانی باخ‌وبێستانەكانی وەك هەڵكەندنی ڕووبارو جۆگاو پاكردنەوەیان، تەنانەت لەكاتی گەیاندنی ئاو بەبێستانەكان لەڕووبارەكانەوە ناوچەكە جێی هەڕەشەی مەترسی لافاوە وێرانكەرەكانە ئەگەر مرۆڤ پێشكاری پێویست نەگرێتە بەر بۆ گەڕاندنەوەی ئاوی لافاو‌ودامەزراندنی دەربەند لەبەردەم ڕووبارو جۆگەكاندا، ئەنجامدانی هەرپڕۆژەیەكی ئاوهێنان یان بەرپەرچدانەوەی مەترسی لافاوەكان پێویستی بەهەوڵگەلێكی زۆر هەیە كەسنوری هەوڵی تاك‌و كۆمەڵە بچوكەكان تێدەپەڕێنێت، دەبوو تاك‌وكۆمەڵە بچوكەكان یەكبگرن‌وتێكەڵ بن ‌وپێكەوە لەو پڕۆژە گشتیانەدا كاربكەن، ئەوكات پێویستی بوونی چەندكارگێڕیەكی مەركەزی دەركەوت تا ڕێكخستنی ئەو هەوڵانەو ئاڕاستە كردنیان بەپێی بەرژەوەندی گشتی بەشێوەیەكی گشتی ئەنجام بدات.

یەكەم كارگێڕی مەركەزی‌وشێوە حكومەتیەكان كەلەسەر ڕێكخستنی خێڵایەتی یان هۆزایەتی نەوەستابن بەڵكو لەسەر بەرژەوەندیە هاوبەشەكانی ژیان وەستابن دامەزرا.

لەبەر بوونی زیاتر لەیەك سەرچاوەی ئاوی دەكرا بۆ ئاو ڕاكێشان پشتیان پێ ببەسترێت، بۆیە زیاتر لەكارگێڕیەكی مەركەزی لەناوچەكەدا دامەزرا، وەك سروشتی وڵاتی جوگرافی‌و بونی هۆڕوزۆنگاوەكان كەوڵاتیان كردووە بەچەند بەشێكەوە كاریگەری خۆی لەسەر هەیە، بەو جۆرە چەند دەوڵەتۆكە شارێك لەسەرەتای هەزارەی سێیەمی پێش زاییندا دەركەوتن ‌وگرنگیەكی زۆریان دا بەپڕۆژەكانی ئاودێری ‌وئاو ڕاكێشانی جۆربەجۆر پاشاكانیان شانازیان دەكرد بەئەنجامدانی ئەو كارانەو ئەوەشیان بە گرنگترین ئەركی ئایینی‌ودنیایی خۆیان دەزانی ‌وبۆ ڕوداوی لەو جۆرە چەندین ساڵیان دەبردە سەر.

*بیروباوەڕە ئاینەیه كان:

بیروباوەڕە ئاینەیە عێراقیە كۆنەكان ڕەنگدانەوەی سروشتی تاكی عێراقی‌و بیروڕاوئاڕاستە هزریەكانیەتی، هەروەك لەهەمان كاتدا ڕەنگدانەوەی كاریگەری سروشتی ڕەقە لەسەر بیركردنەوەی مرۆڤ، ئەفسانە ئاینییە جیاجیاكان بەتایبەت ئەفسانەی دروست بوون وێنەی خوداوەندەكانمان بۆ دەنوێنێت كاتێك لەباری ململانێ‌وشەڕی بەردەوامدان، هەروەك لەسیفەتە دیارەكانی خوداوەندەكان بریتی بووە لە بەهێزی‌وتوندی، چیرۆكی لافاو پێگەیەكی بەرچاوی لەئەدەبی عێراقی كۆندا دیاری كردووە، هەروەك عێراقیە كۆنەكان دەستگرتنیان هەبوو لەهەموو دیمەنە سروشتیەكاندا ئەو دیمەنانەی كاریان دەكردە سەر ژیانی مرۆڤ.

لەلایەكی دیكەوە تێبینی ئەوە دەكەین عێراقیە كۆنەكان ژیان‌وسەختی ژیان سەرقاڵی كردوون‌و تەنها بیریان لای دونیا‌وخواستەكانی ململانێ‌وخەباتی دورودرێژی دنیا بووە ‌وبیرێكی ڕونیان نەبووە لەسەر ژیانی دووەم‌وجیهانی دوای مردن، بەڵام لای میسریە كۆنەكان پێچەوانەیە، میسریەكان گرنگیەكی زۆریان داوە بەژیانی دووەم‌وبەگرنگتریان داناوە لەژیانی یەكەم‌وبنیاتنانی هەڕەمە گەورەكان‌وگۆڕستانە زەبەلاحەكان كە تیایدا جۆرەها كانزاو پێویستیان دادەنا هونەری مۆمیا كردنیش بۆ چەسپاندنی ئەو بیرە بووە

*لایەنی ئابووری:

سەرەڕای بوونی ئاو و بەپیتی خاكی عێراق بەڵام ناوچەكە كەرەستەی خاوی پێویستی ژیارە پێگەیشتووەكان كەم بوو وەك بەردەكان‌وكانزا‌وداری جۆراوجۆر، ئەو شوێنەوارە زۆرانەی كەعێراقیە كۆنەكان بۆیان بەجێهێشتووین بەڵگەی ئەوەن كە عێراقیەكان ئەو كەرەستانەیان لەچوارچێوەیەكی بەرفراوانەوە بەكارهێناوە‌ولەوڵات‌وهەرێمە بیانیەكانەوە هێناویانن،ئەمە هۆكارێكی سەرەكی چالاكی بازرگانی دەرەكی‌ودانانی بنەما بنەڕەتە پتەوەكانی بووە،ئەوەی زیاتر چالاكی بارزگانی دەرەكی بەدرێژایی سەردەمەكانی چالاكتركردووە ئەوە بووە عێراق كەوتۆتە نێوان سێ كیشوەری ئاسیاو ئەفریقا‌وئەوروپا، لەبەیەك گەیشتنی ڕێگە سەرەكیە بازرگانیەكانی نێوان كەنداوی عەرەبی‌و وڵاتانی كەندا‌ووڵاتانی ئەو دیو كەنداونێوان دەریای ناوەڕاستدا بووە هەروەك هەژاری عێراق بۆ كەرەستە خاوە یەكەمینیەكان هۆكارێكی سەرهەڵدانی یەكەمین جەنگ‌وناكۆكیەكان بووە بۆ دەستگرتن بەسەر ئەو ڕێگا بازرگانیانەدا كەدەگەنە سەرچاوەی ئەو كەرەستانە، لەئەنجامی ئەوەدا دەوڵەتۆكە بچوكەكان لەدەوڵەتی یەكگرتوی قەتەردا یەكیان گرت ‌وبوون بەئیمپراتۆریەتێكی فراوان كەدەستی گرت بەسەر هەموو ڕێگەبازرگانیەكانی نێوان كەنداو لەلایەك‌ودەریای ناوەڕاست لەلایەكی دیكەوە، وەك لە سەردەمی دەوڵەتی ئەكەدی‌وسۆمەری‌وئاشوریدا وابوو.

بەڵكو عێراقیە كۆنەكان لەسەردەمی ئەكەدی لەسەدەی بیست‌وچواری پێش زاییندا چەند نشینگەیەكی بازرگانیان لەدەرەوەی ئەو دەوڵەتەدا بۆ بنیادنان، هەروەك چالاكی بازرگانی دەرەكی ‌وناوخۆ خەڵكی هاندا تاڕێنمایی‌ویاسای پێویست دەربكەن بۆ ڕێكخستنی كاروباری تائەوەی ڕێكخستنە بازرگانیە عێراقیە كۆنەكان بوون بەنمونەیەك كەزۆرێك لەژیارە جیهانیەكانی دیكە شتیان لێ وەرگرت.هەروەك عێراقیە كۆنەكانی هاندا تاگرنگی زۆر بدەن بەپێناوە گەیەنەرەكان ‌وپێناوەكانی گواستنەوە، ئایا پێناوی ڕووباروئاوی بن یان پێناوی وشكانی.

About كه‌یفی عمر

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …