ناودارترین وه‌زیره‌كانی خه‌لیفه عه‌بباسیه‌كان
نووسینی:د.علی محمد الصلابی وه‌رگێرٍانی:نهاد جلال حبیب الله
١-فه‌خروده‌وله‌ی كوڕی جه‌هیر:
ناوی موحه‌مه‌دی كوڕی موحه‌مه‌دی كوڕی جه‌هیر ئه‌بوونه‌سر فه‌خروده‌وله‌یه و له ساڵی ٣٩٨ك. له موسڵ له‌دایك بووه و له‌وێش پێگه‌یشتووه، سه‌ره‌تای ژیانی له‌و شاره‌دا به نه‌بوونی و هه‌ژاری و بێ‌ماڵ و سامانی به‌سه‌ر بردووه و به دوای ژیانێكی خۆشدا هه‌وڵیده‌دا بارودۆخه‌كه‌ی به‌و جۆره به‌رده‌وام بوو تا ئه‌وه‌ی گه‌یشته لای ئیمپڕاتۆری ڕۆم كاتێ نامه‌یه‌كی بۆ برد له‌مه‌وه ئیمپڕاتۆر بڕی بیست هه‌زار دیناری پێدا به‌مه‌یش ژیانی له هه‌ژاری و نه‌بوونه‌یه‌وه گۆڕا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی و خاوه‌ن موڵكی( ).
دوای ئه‌وه وه‌زیر فه‌خروده‌وله موحه‌مه‌دی كوڕی جه‌هیر په‌یوه‌ندی به به‌رپرسی میافارقین و دیاربه‌كره‌وه كرد( )، موعیزوده‌وله‌ی كوڕی ساڵحی كوڕی مرداس كردی به وه‌زیری خۆی دواتر گه‌یشته وه‌زاره‌تی ئه‌حمه‌دی كوڕی كه‌روانی كوڕی دۆسته‌كی كوردی( )، فه‌خروده‌وله په‌یوه‌ندی كرد به خه‌لیفه قائیم بیئه‌مریللاوه و له ساڵی ٤٥٤ك.دا خه‌لیفه قائیم بیئه‌مریللا له دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیر ئه‌بولفه‌تح مه‌نسووری كوڕی ئه‌حمه‌دی كوڕی دارستی لابرد، فه‌خروده‌وله كرد به وه‌زیر( )، باری سه‌قامگیری لای فه‌خروده‌وله هێنده‌ی نه‌خایاند، چونكه به‌ره‌و ڕووی ململانێیه‌كی سه‌خت بوویه‌وه، وه‌زیر نیزامولمولك داوای له خه‌لیفه قائیم بیئه‌مریللا كرد تا لایببات، خه‌لیفه چوو به‌ده‌م داواكه‌یه‌وه( )، له ئه‌نجامی ئه‌و ململانێیه دا وه‌زیر فه‌خروده‌وله‌ی كوڕی جه‌هیر بڕیاریدا به‌غداد به‌جێبهێڵێت و به‌ره‌و حلله بچێت و له‌وێ سه‌قامگیر بێت و له خزمه‌تی نوره‌وده‌وله دبیسی كوڕی مه‌زید دا بێت( ).
ماوه‌یه‌كیش له‌وێ مایه‌وه( )، به‌ڵام خه‌لیفه قائیم بیئه‌مریللا پاش ماوه‌یه‌ك داوای فه‌خروده‌وڵه‌ی كوڕی جه‌هیری ده‌كرد و داوای لێ‌كرد بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداد تا بۆ جاری دووه‌م له ساڵی ٤٦١ك.دا وه‌زاره‌تی بداته‌وه ده‌ست( )، كاتێ موقته‌دی بیئه‌مریللا له ساڵی ٤٦٧ك.دا خیلافه‌تی وه‌رگرت، فه‌خروده‌وله‌ی كوڕی جه‌هیری له‌سه‌ر وه‌زیری خۆی هێشته‌وه ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌سیه‌تێكی خه‌لیفه قائیم بیئه‌مریللا( )، له دوای چوار ساڵ بۆ جاری دووه‌م فه‌خروده‌وله‌ی كوڕی جه‌هیر له‌سه‌ر داوای وه‌زیری سه‌لجوقی نیزامولمولك له وه‌زیری لابرا، نیزامولمولك فه‌خروده‌وله‌ی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد كه ئه‌و هه‌ستاوه به ڕێكخستنی ئه‌و ئاژاوه‌یه‌ی له به‌غداد له نێوان حه‌نبه‌لی و شافیعیه‌كاندا ڕوویداو تیایدا كۆمه‌ڵێ له خوێندكارانی خوێندنگه‌ی نیزامیه كوژران( ).
له ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا فه‌خروده‌وله چوویه‌وه ماڵی خۆی و له‌وێ دانیشت و له جیاتیدا كوڕه‌كه‌ی خۆی عه‌مید وده‌وله بوو به وه‌زیری خه‌لیفه( ).
له ساڵی ٤٧٦ك.دا سوڵتان مه‌لیكشاه فه‌خروده‌وله‌ی بانگهێشت كرد و دیاربه‌كری دایه ده‌ست و به سوپایه‌كی گه‌وره‌وه به‌ڕێی كرد تا دیاربه‌كر له به‌نی مه‌ڕوان بسێنێ، سوڵتان ده‌رفه‌تی به فه‌خروده‌وله دا تا له‌وێ وتار بۆ خۆی بخوێنێته‌وه و ناوی خۆی له‌سه‌ر دراو بنه‌خشێنێ فه‌خروده‌وله‌یش چوو بۆ دیاربه‌كر و ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت( )، ده‌گێڕنه‌وه كاتێ فه‌خروده‌وله بینی به‌نی مه‌ڕوان كه‌وتوه‌ته داگیركاری، په‌یوه‌ندی به نیزامولمولكه‌وه كرد و وه‌سفی ئه‌وه‌ی بۆ كرد له دیار به‌كر دا چ خه‌زێنه و ماڵ و سامانێك هه‌یه زامنی ئه‌وه‌یشی كرد كه به ئاسانی و بێ گرفتێكی وا ده‌ست به‌سه‌ر دا بگرێت، نیزامولمولكیش له‌گه‌ڵ سوڵتان مه‌لیكشاهدا له‌و باره‌وه قسه‌ی كرد، ئه‌ویش ڕازی بوو تا فه‌خروده‌وله ئاڕاسته بكات بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ریدا( )، ژیانی فه‌خروده‌وله‌ی كوڕی جه‌هیر به مردنی له ساڵی ٤٨٣ك. له موسڵدا كۆتایی پێهات( ).
٢-عه‌مید و ده‌وله‌ی كوڕی جه‌هیر:
عه‌مید و ده‌وله كه‌سێكی ئه‌دیب و خاوه‌ن فه‌زڵ و ڕه‌وانبێژ و ده‌ستبڵاو و سه‌ركرده‌یه‌كی لێهاتووی سه‌ربازی بوو، بۆ فه‌تحی موسڵ سه‌ركردایه‌تی سوپاكانی ده‌كرد، له گه‌وره‌ترین وه‌زیره‌كان بوو و له هه‌موویان زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێكخستنی ده‌وڵه‌ت هه‌بوو، به زیاد له‌وه‌یش به چاك باڵوێزی و سه‌ركه‌وتوویی به‌جێگه‌یاندنی ئیش و ئه‌ركه‌كانی ناسراوه به جۆرێ متمانه‌ی خه‌لیفه‌كان و سوڵتانه سه‌لجوقیه‌كانی بۆ خۆی ڕ‌اكێشا بوو، ئه‌و سیفه‌ته به یه‌كێ له‌و هۆكارانه داده‌نرێن كه بوونه هۆی گه‌یشتنی عه‌مید و ده‌وله‌ی كوڕی جه‌هیر به پایه‌ی وه‌زاره‌ت، جا له ساڵی ٤٦٢ك.دا خه‌لیفه قائیم بیئه‌مریللا ناردی بۆ (ڕه‌ی)( ).
ئامانجی ئه‌م باڵوێزیه‌ی به‌دیهێنانی ڕێككه‌وتنامه‌ی بۆنه‌ی داواكاری كچی سوڵتان بوو بۆ جێگیری موقته‌دی بیئه‌مریللا( )، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتبوو كه عه‌میدوده‌وله‌ی كوڕی جه‌هیر به چاك باڵوێزی و سه‌ركه‌وتوویی به‌جێگه‌یاندنی ئیش و ئه‌ركه‌كانی ناسراوه.
بۆیه خه‌لیفه زیاتر چاكه‌ی له‌ڕوو ده‌نواند و لێی ڕازی بوو، ئه‌مه پاڵی به خه‌لیفه‌وه نا تا بیكات به وه‌زیری خۆی و پۆشاكی ڕێزی پێبدات( )، هه‌روه‌ك وه‌زیر عه‌مید و ده‌وله‌ی كوڕی جه‌هیر چاكه و ڕه‌زامه‌ندی سوڵتانی سه‌لجوقی به‌ده‌ست خست، ئه‌مه‌یش پاڵی به سوڵتانه‌وه نا تا فرمان به شوێنكه‌وتووه‌كانی بكات تا دیاری گران به‌ها و كاڵا و پۆشاك ببه‌خشنه عه‌میدوده‌وله و دواتریش له كاروانێكی گه‌وره و له كاتی تێپه‌ڕبوونی به شاری ئه‌سفه‌هاندا ڕێزی لێبگرێت و به‌ڕێزه‌وه ماڵئاوایی لێبكرێت( )، هه‌روه‌ك عه‌میدوده‌وله ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیری سه‌لجوقی (نیزامولمولك ئه‌بو عه‌لی حه‌سه‌ن تووسی)شی به‌ده‌ست هێنا و نیزامولمولك له‌و گه‌شته دا كچه‌كه‌ی خۆی (زوبه‌یده)ی به هاوسه‌ری عه‌میدوده‌وله گرت ( ) و ئه‌و هاوسه‌رگیرییه بوویه مایه‌ی خێر بۆ عه‌میدوده‌وله، به‌وه‌ی له دوای ئه‌وه‌ی خه‌لیفه‌ی عه‌بباسی له وه‌زیری لایبردبوو، گێڕایه‌وه بۆ پایه‌كه‌ی خۆی( )، ئیبنولجه‌وزی باس ده‌كات كه خه‌لیفه قائیم بیئه‌مریللا سه‌رسام بوو به به‌نی جه‌هیر، ئه‌و به‌م جۆره موقته‌دی ده‌دواند: كوڕی شیرینم، ئیبنولمه‌سله‌مه و ئیبن دارست و كه‌سانی ترم كردۆته وه‌زیر، به‌ڵام وێنه‌ی به‌نی جه‌هیرم نه‌دیوه( )، عه‌میدوده‌وله تا ساڵی ٤٧٦ك. به وه‌زیری خه‌لیفه موقته‌دی بیئه‌مریللا مایه‌وه و دواتر لابرا و ئه‌بو شوجاعی روزراوردی شوێنی گرته‌وه، عه‌میدوده‌وله له‌گه‌ڵ باوكی و خێزانه‌كه‌یدا له به‌غداد نه‌چوونه ده‌رێ و چوون به‌ره‌و ڕه‌ی، چونكه دیار به‌كر درابوو به فه‌خروده‌وله‌ی باوكی ( )، ئه‌ویش سوڵتان مه‌لیكشاه به سوپایه‌كی گه‌وره‌وه به‌ڕێیخست بۆ گرتنی موسڵ عه‌مید و ده‌وله توانی به بێ جه‌نگ موسڵ بگێڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌لجوقی( ).
له ساڵی ٤٨٤ك.دا عه‌میدوده‌وله‌ی كوڕی جه‌هیر بۆ جاری دووه‌م و به واسیته‌ی وه‌زیر نیزامولموك كرایه‌وه به وه‌زیر، ده‌گێڕنه‌وه كه وه‌زیر نیزامولمولك و گه‌وره سه‌كرده سه‌لجوقیه‌كان چوون بۆ لای عه‌مید و ده‌وله و پیرۆزبایی وه‌زاره‌تیان لێكردووه( ).
كاتێ موسته‌زهیر بیللا له ساڵی ٤٨٧ك.دا خیلافه‌تی گرته ده‌ست عه‌میدوده‌وله‌ی له وه‌زاره‌تدا هێشته‌وه و ڕێكخستنی كاروباری ده‌وڵه‌تی پێسپارد( )، ئه‌و به‌رده‌وام تا ساڵی ٤٩٣ك. وه‌زاره‌تی له‌ده‌ست دابوو، دواتر خه‌لیفه گرتی و كردیه به‌ندیخانه و به‌دیلی له به‌ندیخانه‌كه‌یدا مرد( )، لابردنی ئه‌و وه‌زیر به پلانی وه‌زیری سه‌لجوقی موئه‌یدولمولكی كوڕی نیزامولمولك بوو( )، عه‌میدوده‌وله‌ی كوڕی جه‌هیر له لێهاتووترین وه‌زیره‌كانی خیلافه‌تی عه‌بباسی بوو له سه‌رده‌می سه‌لجوقیدا، مێژوونووسان وا وه‌سفی ده‌كه‌ن كه پلاندانه‌رێكی باش بووه، له ئه‌ركه‌كانیدا ڕێك و به توانا بووه، خێری زۆری ده‌كرد و زۆر ناسراوه به‌ناوبانگ و چاك بووه و به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ زانایاندا( ).
ئیبن خه‌له‌كان باس له‌وه ده‌كات كه وه‌زیر نیزامولموك به عه‌مید وده‌وله سه‌رسام بووه و له گرنگترین كاروباره‌كانی ده‌وڵه‌تدا ڕاوێژی پێ ده‌كرد و لێهاتووترین كاربه‌ده‌ستی كارگێڕی سه‌لجوقی له دوای ئه‌وه‌وه داده‌نا( )، هه‌روه‌ك ئه‌و وه‌زیره یه‌كێ بووه له وانه‌ی كه گرنگی داوه به ئه‌ده‌ب و فه‌رمووده و فیقهی ئیسلامی و هه‌موو جۆره زانسته‌كانی خوێندووه( ).
٣-وه‌زیر ئه‌بو شوجاع موحه‌مه‌دی كوڕی حوسه‌ینی ڕوزراوردی:
وه‌زیر زه‌هیره‌دین ئه‌بووشوجاع موحه‌مه‌دی كوڕی حوسه‌ینی كوڕی عه‌بدوڵڵای كوڕی ئیبراهیم خه‌ڵكی روزراوه‌رده، له ساڵی ٤٣٧ك.دا له‌دایك بووه، ئیبنولجه‌وزی ده‌ڵێت: وه‌زیر ئه‌بو شوجاع ڕه‌چه‌ڵه‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاره‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌مه‌دان، له ئه‌حواز له دایكبووه( )، ئه‌بو شوجاع بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی ٤٧١ك ز له دوای وه‌زیر فه‌خروده‌وله‌ی كوڕی جوهه‌یر وه‌زاره‌تی وه‌رگرت و دواتر بۆ ساڵی داهاتوو له دوای ئه‌وه‌ی به‌نوجه‌هیر حاڵی خۆیان له‌گه‌ڵ وه‌زیر نیزامولمولكدا چاككرد ئه‌و له وه‌زیری لابرا.
كاتێ به‌نوجه‌هیر گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌ت، سوڵتان مه‌لیكشاه هه‌واڵی نارد بۆ خه‌لیفه و داوای لێ‌كرد تا ئه‌بو شوجاع له به‌غداد بكاته ده‌رێ و ئه‌ویش ئه‌بو شوجاعی نارد بۆ ئه‌سبه‌هان و نێردراوێكیشی له‌گه‌ڵدا نارد كه نامه‌یه‌كی ده‌ستنوسی خه‌لیفه‌ی بۆ نیزامولمولك پێ‌بوو، تیایدا خه‌لیفه باس له پایه و پێگه‌ی ئه‌بو شوجاع له‌لای خۆی و گه‌وره‌یی و ئاینداری ئه‌بو شوجاعی ده‌كرد و داوای له نیزامولمولك ده‌كرد تا گوێ بۆ دوژمنانی نه‌گرێت كاتێ نیزامولمولك نامه‌كه‌ی خه‌لیفه‌ی خوێنده‌وه ئه‌بو شوجاعی گێڕایه‌وه بۆ به‌غداد( )، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه داوای ده‌ركردنی ئه‌بو شوجاع له به‌غداد به پیلانی به‌نی جه‌هیر و له ترسی شانه خڕێ كردنیان له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت بێت، به تایبه‌ت كه ئه‌بو شوجاع خاوه‌نی ڕێز و گه‌وره‌یی لای خه‌لیفه بوو گومانه‌كه‌ی به‌نی جه‌هیر ڕاست بوو و له ساڵی ٤٧٦ك.دا عه‌میدوده‌وله لابرا و ئه‌بو شوجاع له وه‌زاره‌تدا شوێنی گرته‌وه( ).
وه‌زیر ئه‌بو شوجاع پیاوی ئایین و چاكه خواز و چاكه‌كار و خێركه‌ر بوو( )، له كاتی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا له ڕێكخستنی كاروباری ده‌وڵه‌تدا سه‌ركه‌وتوو بوو و شان و شكۆ و ڕێزی خیلافه‌تی پاراست( )، له جێبه‌جێكردنی یاساكانی شه‌رعدا توند بوو( )، هیچ ده‌رفه‌تێكی بۆ كارمه‌ندان و كاركه‌ران نه‌هێشتبوویه‌وه كه پیشه و ئه‌ركه‌كانیان بقۆزنه‌وه و ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر ماڵ و سامانی خه‌ڵكی( )، ئاسایش هه‌موانی داگرته‌وه و خۆشگوزه‌رانی زیادی كرد و نرخه‌كانیش دابه‌زین( )، خوالێخۆش بوو سامانێكی بێ وێنه‌ی هه‌بوو كه ده‌گه‌یشته نزیكه‌ی شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار كه به‌خشیه‌وه به‌سه‌ر هه‌ژاران و لاوازان و نه‌داراندا( ).
ئه‌بو جه‌عفه‌ری خه‌رقی ده‌ڵێن: من یه‌كێ بووم له‌و یانزه كه‌سه‌ی كه ده‌رهێنانی خێر و به‌خشینه‌كانیمان له ئه‌ستۆ دا بوو، ئه‌ژماردم كرد له‌سه‌ر ده‌ستی خۆم یه‌د هه‌زار دینارم به‌خشی، وه‌زیر وه‌قفی ده‌كرد و مزگه‌وتی بنیاد ده‌ناو به‌خششی زۆری بۆ بێوه‌ژنان هه‌بوو( )، ئه‌و وه‌زیره خۆشه‌ویست و به‌ڕێز بوو و جه‌ماوه‌ر و زۆربه‌ی خه‌ڵك پشتگیریان ده‌كرد( ).
ئیبن خه‌له‌كان وه‌سفی باری خیلافه‌ت له سه‌رده‌می ئه‌ودا ده‌كات و قسه‌ی ئیبن هه‌مه‌دانی دێنێت و ده‌ڵێت: ڕۆژانی ئه‌و (ئه‌بو شوجاع) له‌و ڕۆژانه دا به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌كه بوو( )، خێر و به‌ره‌كه‌ت بوو بۆ سه‌ر هاوڵاتیان و ئاسایش وڵاتی گرته‌وه و زۆرترین هه‌ل و حه‌سانه‌وه و ته‌واو ترین له‌ش ساغی هه‌بوو، خراپه تووشی وڵات نه‌ده‌بوو، به‌ڵكو و هیچ مه‌ترسیه‌كی تێوه‌نه‌ده‌ئاڵا، له دیدیی ئه‌وه شان و شكۆ و ڕێزی خیلافه‌ت به‌زیاد له‌سه‌رده‌مانی پێشتر چه‌سپا( ).
ئه‌بو شوجاع به‌رده‌وام تا ساڵی ٤٨٤ك. وه‌زیری خه‌لیفه موقته‌دی بیئه‌مریللا بوو، دواتر له وه‌زیری لابرا، كاتێ له دیواندا بوو بڕیاری لابردنی هات، ئه‌ویش كشایه‌وه و ووتی:
تولانا و لیس لاه عدو وفارقها ولیس له صدیق( )
كاتێ وه‌زیری گرته ده‌ست دوژمنێكی نه‌بوو، كاتێ به‌جێی هێشت دۆستێكی نه‌ما
هه‌ندێ له مێژوونووسان باسی چه‌ند هۆكارێك له هۆكاره‌كانی لابردنی وه‌زیر ئه‌بو شوجاع ده‌كه‌ن، له‌وانه له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌زیر نه‌یاری دواكاریه‌كانی پیاوانی دیوان و سوپا بوو، ئه‌و داوایانه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌رعدا نه‌ده‌گونجان( )، هه‌روه‌ها ئه‌و له ڕووی ئه‌هلی زیممه‌دا توند بوو، پابه‌ندی كردبوون تا جلی بۆر بپۆشن( )، كاتێ ئه‌بو شوجاع له وه‌زاره‌ت لابرا، به‌پێ چوو بۆ مزگه‌وت و كۆمه‌ڵێ زانا‌و زاهیدی له‌گه‌ڵدا بوو( ).
خه‌ڵك به‌ده‌وریدا كۆبوونه‌وه و ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرد و نزایان بۆ ده‌كرد، به خه‌لیفه وترا: ئه‌بو شوجاع به‌وه ده‌یه‌وێت ئاژاوه و پڕوپاگه‌نده دژ به خه‌لیفه بكات، بۆیی خه‌لیفه بڕیاری ده‌ركرد تا ئه‌بو شوجاع له ماڵی خۆی نه‌چێته ده‌ره‌وه و له‌وێ بمێنێته‌وه ئه‌بو شوجاعیش له داڵانی ماڵه‌كه‌یدا مزگه‌وتێكی بنیادنا و نوێژی تێدا ده‌كرد فرمانی وه‌زیر نیزامولمولك سه‌باره‌ت به ده‌رچوونی ئه‌بو شوجاع له به‌غدادوه بۆ روزراوردی شاری خۆی ده‌رچوو، ئه‌ویش چوو بۆ ئه‌وێ و ماوه‌یه‌ك له‌وێ سه‌قامگیر بوو( )، پاشان له‌وێوه چو بۆ حه‌ج( ).
ئیبن كه‌سیر له باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له چاكترین وه‌زیره‌كان بوو، خێر‌و چاكه‌ی زۆربه‌ی بۆ زانایان و فیقهناسان بوو، فه‌رمووده‌ی له شێخ ئه‌بو ئیسحاقی شیرازی و كه‌سانێكی تر ده‌بیست و چه‌ند كتێبێكی دانا….وه‌قفگه‌لێكی باشیشی ئه‌نجامدا و به‌خششی زۆری بۆ بێوه‌ژن و هه‌تیوان هه‌بوو، پیاوێك پێی ووت: له پاڵماندا بێوه‌ژنێك هه‌یه كه چوار منداڵی هه‌ن، منداڵه‌كانی برسی و ڕووت و ڕه‌جاڵن، ئه‌ویش به پیاوێكی تایبه‌تی خۆیدا پاره و شمه‌ك و جل و خۆراكی بۆ نارد و له سه‌رمای توندا جله‌كانی خۆی لابرد و ووتی: سوێند به خوا نایانپۆشم هه‌تا هه‌واڵی ئه‌وانه‌م بۆ بگێرێته‌وه، پیاوه‌كه‌یش به په‌له چوو و پێویستیه‌كی بۆ دابین كردن و ئه‌و چاكه و خێره‌ی پێدان، پاشان گه‌ڕایه‌وه و ده‌بینێ وه‌زیر له‌تاو سه‌رمادا ڕاكه ڕاكه‌یه‌تی، كاتێ هه‌واڵه‌كه‌ی پێدا ئه‌و كات جل و به‌رگه‌كه‌ی كرده به‌ری، جارێكیان چه‌ند میوه‌یه‌كی شیرینیان بۆ هێنا كاتێ خرایه به‌رده‌ستی چاوی خشاند به‌و كه‌سانه‌ی كه توانای بوونی ئه‌وه‌یان نییه، ئینجا هه‌مووی نارد بۆ مزگه‌وته‌كان ئه‌وه‌یش
زۆر زۆر بوو، له‌وێ هه‌ژاران و كوێران لێیان خوارد، ئه‌و له دیواندا دانه‌ده‌نیشێت مه‌گه‌ر فیقهناسانی له‌گه‌ڵدا بوونایه، جا ئه‌گه‌ر گرفتێكی بهاتایه‌ته‌ڕێ، پرسیاری لێده‌كردن و به فه‌توای ئه‌وان حوكمی ده‌دا، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا زۆر خاكی و نه‌وازشی بوو، له‌گه‌ڵ تاك و كۆی خه‌ڵكدا وا بوو، پاشان له وه‌زیری لابرا و چوو بۆ حه‌ج و له مه‌دینه دا دایكوتا( ).
زه‌هه‌بی له باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: قورئانی زۆری ده‌خوێند و شه‌و بێداریه‌كی زۆری هه‌بوو، قورئانی ده‌نووسیه‌وه و بۆ گوێگرتن له سته‌ملێكراوان داده‌نیشت، چاوی له گه‌وره و ناودرانی دیوان داده‌خست و په‌رده‌داران هاواریان ده‌كرد: كوان ئه‌وانه‌ی پێویستسان هه‌یه؟ له ڕووی سته‌ملێكراودا ئینسافی به‌كار ده‌هێنا و و مافی بێبه‌شانی ده‌دایه‌وه، له باره‌ی دادپه‌روه‌ری ئه‌و چه‌ند چیرۆكێك هه‌ن له‌مه‌ڕ ئینسافی لاوازی ئه‌میر كچی سوڵتان مه‌لیكشاه كاتێ بوویه هاوسه‌ری موقته‌دی جلێكی بۆ كرد ئه‌ویش ئاماده نه‌بوو ئاوریشم بپۆشێ، بۆیه ئه‌مجار مێزه‌رێك و دوبقیه‌یه‌كی ( )، به دوو سه‌د و حه‌فتا دینار بۆ هێنا و كردیه به‌ری له هونه‌ره‌كاندا كامڵ و ته‌واو بوو، له ڕه‌وانبێژی و به‌یان و لێدوان و نووسینه‌وه‌ی چینی باڵا له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ئیبنولموقله ده‌ستی باڵای هه‌بوو( )، حه‌وت ساڵ و حه‌وت مانگ وه‌زیر بوو، دواتر به فرمانی سوڵـان مه‌لیكشاه بۆ خه‌لیفه لابرا( )، زه‌هه‌بی ده‌ڵێت: پاشان له دوای مه‌رگی نیزامولمولك و سولـَتان و خه‌لیفه حه‌جی كرد و له مه‌دینه دانیشت و كه‌وته ژیانی زوهده‌وه و له‌وێ مرد و له ساڵی ٤٨٨ك و له ته‌مه‌نی په‌نجا و یه‌ك ساڵی له به‌قیع به‌خاك سپێردرا( ).
له باس كردنی وه‌زیره‌كاندا تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ئه‌وانه‌ی چاكه كار و دادپه‌روه‌ر بوون ئه‌وانه بوون كه كاریان كردۆته سه‌ر خه‌ڵك و باس و یادیان له بڵندیه‌كان و ستایشی خه‌ڵكیان بۆ ماوه‌ته‌وه، له‌لای خوایش باشتر و زۆرتریان بۆ ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك له‌وانه به‌سووده‌كانی تریش گۆڕانی سه‌رده‌م و هاتنی نه‌بوونه به‌سه‌ر بووندا جا كه‌سی ژیر ده‌بێ تاو نه‌داته دنیا و هه‌موو هیواكانی له‌سه‌ر بنیاد بنێ، ده‌بێ له كاره‌كانیدا چاوه‌ڕێی پاداشتی خوا بێت و چه‌نده ده‌توانێ له خوا بترسێت.
٤-وه‌زیر حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی كوڕی سدقه:
وه‌زیر جه‌لاله‌دین ئه‌بوڕه‌زا موحه‌مه‌دی كوڕی ئه‌حمه‌دی كوڕی سدقه له ساڵی ٥١٣ك. وه‌زاره‌تی خه‌لیفه موسته‌رشید بیللای گرته ده‌ست و له ساڵی ٥١٦ك. له‌و پۆسته لابرا، دیاره ئه‌و وه‌زیره ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه له ڕێگری كردنی ئه‌و شاڵاوانه‌ی كه والی حیلله دبیسی كوڕی سدقه ده‌یكردنه سه‌ر به‌غداد.
كاتێ ئه‌و والیه و خه‌لیفه موسته‌رشید بیللا ڕێككه‌وتن، دیبس مه‌رجی خه‌لیفه بۆ دانا كه ئیبن سدقه‌ی وه‌زیری لاببات، له به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ گوێڕایه‌ڵی خیلافه‌ت، خه‌لیفه‌یش داواكه‌ی قبوڵ كرد و ئه‌و وه‌زیره‌ی لابرد( ).
ئیبن ته‌باته‌با باسی ئه‌وه ده‌كات كه : لابردنی جه‌لاله‌دینی كوڕی سدقه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواستی وه‌زیری سه‌لجوقی عوسمانی كوڕی نیزامولمولك بوو( )، ئه‌و حه‌زی ده‌كرد ئه‌حمه‌دی برای ببێته وه‌زیری خه‌لیفه موسته‌رشید بیللا، بۆیه له‌سه‌ر داوای سوڵـتانی سه‌لجوقی و وه‌زیری سوڵتان ئه‌حمه‌دی كوڕی نیزامولمولك بوو به وه‌زیری خه‌لیفه( )، وه‌زیری سه‌لجوقی به‌وه‌یشه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو داوای له خه‌لیفه كرد تا جه‌لاله‌دینی كوڕی سدقه له به‌غداد ده‌ربكات هه‌تا وه‌زاره‌ت به ته‌نها بۆ براكه‌ی بمێنێـه‌وه خه‌لیفه ناچار بوو وه‌زیره لادراوه‌كه‌ی خۆی له پایته‌ختی خیلافه‌ت ده‌ربكات( ).
كاتێ سوڵـتان مه‌حمود له ساڵی ٥١٧ك.دا وه‌زیری خۆی عوسمانی كوڕی نیزامولمولكی لابرد، خه‌لیفه‌یش به په‌له ئه‌حمه‌دی كوڕی نیزامولمولكی برای عوسمانی لابرد و نامه‌ی بۆ جه‌لاله‌دینی كوڕی سدقه نووسی و داوای لێ‌كرد بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌ت( )، و ووتی: جه‌لاله‌دین وه‌ره به‌ده‌م داوای ئه‌م كه‌سه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هاوده‌من به‌سه‌ر به‌رزی و به‌ڕێزی بگه ڕێڕه‌وه بۆ شوێنی خۆت( ).
ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌لیفه موسته‌رشیدبیللا حه‌زی نه‌كردووه ئیبن سدقه له ساڵی پێشتر له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆیدا لاببات( )، جه‌لالده‌ینی كوڕی سدقه تا ئه‌و كاته‌ی له ساڵی ٥٥٢ك.دا مرد به‌رده‌وام وه‌یری خه‌لیفه موسته‌رشید بیللا بوو، ئه‌و ڕۆڵێكی گه‌وره و گرنگی بینی له ڕاپه‌ڕاندنی قه‌ڵه‌مڕه‌وی سه‌لجوقی له عێراقدا خۆی سه‌ركردایه‌تی كرد تا له ساڵی ٥١٩ك.دا دژ به سوڵتان توغرول بجه‌نگێت، چونكه توغرول ده‌یویست هێرش بكاته سه‌ر به‌غداد ئه‌و توغرولی ناچار كرد تا بگه‌ڕێته‌وه( )، كاتێ سوڵتان مه‌حمود بوو به سوڵتـان، سوڵتان سنجر هۆشیاری له باره‌ی وه‌زیر ئیبن سدقه‌وه پێدا و ئامۆژگاری كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ ده‌سه‌ڵاتت بچه‌سپێ ئه‌و وه‌زیره به دیل بگره( )، كاتێ سوڵتـان سنجر بڕیاری دا بچێت بۆ به‌غداد ، وه‌زیر ئیبن سدقه له ڕوویدا وه‌ستا و نامه‌ی بۆ نووسی و ڕێگری ئه‌وه‌ی لێده‌كرد كه بێت بۆ به‌غداد و هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگی لێ‌كرد ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و كاره بكات( ).
كاتێ ئه‌و وه‌زیره له ساڵی ٥٢٢ك.دا نه‌خۆش كه‌وت، خه‌لیفه موسته‌رشیدبیللا له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا سه‌ردانی كرد، چونكه ئه‌و له‌لای خه‌لیفه پایه و پێگه‌یه‌كی باڵای هه‌بوو، له هه‌مان ساڵیش‌دا كۆچی دوایی كرد( ).
٥-وه‌زیر شه‌ره‌فه‌دین عه‌لی كوڕی ته‌رادی زه‌ینه‌بی:
ئه‌بولقاسم له ڕۆژانی خه‌لیفه موسته‌زهیربللا دا نه‌قیبی نه‌قیبان بوو، ئه‌و یه‌كه‌م هاشمییه كه ببێته وه‌زیری خه‌لیفه‌كانی به‌نی عه‌بباس( )، ئه‌و پایه و پێگه‌یه‌كی گه‌وره و باڵای هه‌بوو، له ڕیشه و وه‌چه‌یه‌كی دیار و به‌ناوبانگ بوو( )، ئه‌و وه‌زیره ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی هه‌بوو كه چه‌ند سیفه‌تێكی جێ سوپاسی وای هه‌بوون وایان كردبوو ئه‌ركه گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌ت دیاری بكات ئه‌و خاوه‌ن پلاندانانی چاك بوو، هه‌ڵكه‌وته و دلێر و به سام بوو( )، به زیاد له‌مه‌یش زانایه‌ك بوو كه ئه‌هلی زانست و زانیاری خۆشده‌ویست و قورئان و فه‌رمووده‌ی ده‌خوێند، كۆڕی شه‌ره‌فه‌دین پڕ بوو له فیقهناسان و به ته‌نها بۆ په‌رستش چۆڵه‌وانی ده‌به‌ست( )، مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی هه‌بوو و له‌و مه‌زهه‌به‌دا هه‌ڵكه‌وته بوو( )، هۆگری خه‌لیفه‌ی عه‌بباسی موسته‌رشید بیللای به‌ده‌ست هێنا بوو و خۆی لێ نزیك كردبوویه‌وه.
له دوای مردنی وه‌زیر عه‌لی كوڕی سدقه له ساڵی ٥٢٢ك.دا عه‌لی كوڕی ته‌راد له دوای ئه‌و وه‌زاره‌تی به‌ڕێوه ده‌برد، دواتر پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م خه‌لیفه موسته‌رشید بیللا وه‌زاره‌تی دایه ده‌ست( )، كاتێ وه‌زیر له (دست)ی وه‌زاره‌تدا دانیشت، خه‌لیفه ئه‌مجار وه‌زاره‌ت به‌تۆ شه‌ره‌فمه‌ند بوو( )، له دوای كوژرانی خه‌لیفه موسته‌رشید ئه‌بوو عه‌بدوڵڵای كوڕی موسسته‌زهیر خیلافه‌تی گرته ده‌ست و له ساڵی ٥٣٠ك.دا به‌یعه‌تی پێدرا و نازناوی موقته‌فی لیئه‌مریللای لێ‌نرا، خه‌لیفه شه‌ره‌فه‌دینی كوڕی ته‌رادی زه‌ینه‌بی كرد به وه‌زیر، شه‌ره‌فه‌دین له وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانی هه‌بوو تا ئه‌و ئاسته‌ی خه‌لیفه نه‌یده‌توانی به بێ ڕاوێژی ئه‌و هیچ كارێكی خیلافه‌ت به‌جێ بگه‌یه‌نێت، قه‌ڵه‌مڕه‌وی گه‌یشته ئه‌وه‌ی كاتێ خه‌لیفه له ساڵی ٥٣٤ك.دا هه‌ندێ كاربه‌ده‌ست و ئیشكه‌ری به بێ ڕای وه‌زیر ده‌ستنیشان كرد، وه‌زیر به‌وه بێزار و دڵگران بوو و ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه هه‌تا خه‌لیفه له‌گه‌ڵی ڕێككه‌وت( )، كاتێ ده‌ستتێوه‌ردانی وه‌زیر له كاروباری خه‌لیفه‌دا زیادی كرد، خه‌لیفه نه‌یتوانی لایببات، به‌ڵكو په‌نای بۆ سوڵتانی سه‌لجوقی مه‌سعود برد و سكاڵای هه‌ڵسوكه‌وتی وه‌زیری له‌لا كرد، سوڵتانیش فرمانی لابردنی وه‌زیر زه‌ینه‌بی له وه‌زاره‌ت ده‌ركرد( ).
ئه‌ره‌فه‌دینی زه‌ینه‌بی له مه‌زهه‌بی پێشه‌وا ئه‌بوو حه‌نیفه‌دا فیقهناسێكی هه‌ڵكه‌وته بوو، له لای خه‌ڵكیش خاوه‌ن پایه و پێگه‌یه‌كی باڵا بوو ( )، ئه‌مه به زیاد له‌و سیفه‌تانه‌ی له‌سه‌ر خۆیی و به‌ڕێزی و دانایی به‌رفراوانییه‌ی كه له‌باره‌ی یاسا و داواكاریه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یبوو( ).
شه‌ره‌فه‌دین له‌دوای ئه‌وه‌ی لابرا له ماڵی خۆیدا مایه‌وه هه‌تا له ساڵی ٥٣٨ك.دا مرد( )، ته‌مه‌نی حه‌فتا و شه‌ش ساڵ بوو( )، ئه‌وه درایه پاڵ ئه‌و وه‌زیره عه‌بباسیه كه له‌گه‌ڵ توركه‌كاندا بۆ لابردنی ڕاشید هاوكاری كردووه، ئه‌مه‌یش هۆكارێك بوو كه له‌گه‌ڵ چه‌ند هۆكارێكی تردا پاڵیان به خه‌لیفه‌ی عه‌بباسی موقته‌فی لیئه‌مریللا وه نا تا لایببات، به‌و بۆنه‌یه‌وه خه‌لیفه موقته‌فی لیئه‌مریللا وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌وانه له‌گه‌ڵ كه‌سی تردا ئه‌وه‌یان كردبێت له‌گه‌ڵ منیش‌دا ده‌یكه‌ن( ).
٦-وه‌زیر عه‌ونه‌دینی كوڕی هوبه‌یره:
عه‌ونه‌دینی كوڕی هوبه‌یره له پایه كارگێڕیه‌كاندا پله پله هه‌نگاوینا، یه‌كه‌مجار پایه‌ی نووسه‌ری دیوانی (زمام)ی له به‌غداد له ساڵی ٥٤٢ك.دا هه‌بوو، له ساڵی ٥٤٤ك.دا بووه به وه‌زیری خه‌لیفه موقته‌فی لیئه‌مریللا( )، له ئه‌نجامی ئه‌و پَێگه باڵایه‌ی كه له‌لای خه‌لیفه‌ی عه‌بباسی موقته‌فی لیئه‌مریللا هه‌یبوو، نازناوی عه‌ونی دینی لێنا( )، هه‌روه‌ك وه‌زیر خه‌لیفه‌ی عه‌بباسی موسته‌نجید بیللایش بووه( )، وه‌زیر یه‌حیای كوڕی هوبه‌یره به‌وه ناسراوه كه شاره‌زایی فراوانی له‌سه‌ر زانسته‌كانی فیقهو فه‌رمووده هه‌بووه و شاره‌زای نه‌حو بووه و له نوسینه‌كانیدا ڕه‌وانبێژ بووه( ).
به به‌شداری كردنی له بنیاتنانی خوێندنگه له بابولبه‌سره له ساڵی ٥٥٧ك.دا زانست و دانایی هانداوه كاتێ وه‌زیر ئیبن هوبه‌یره مرد ته‌رمی له‌و خوێندنگه‌یه‌دا به‌خاك سپێردرا له‌به‌ر زۆر په‌یوه‌ستیوونی به ڕێبازی ئایینی ئسیلامه‌وه ئاماده نه‌بوو پۆشاكی ئاورێشم بپۆشێت ئه‌و دادپه‌روه‌ر بوو، به‌شێك له كاتی خۆی تایبه‌ت كرد بوو بۆ ڕوانینه بواره‌كانی سته‌ملێكراوان و سه‌رخستنی سته‌ملێكراو( ).
زیاد له‌وه‌یش به ڕادروستی و چاكی پلاندانان ناسرا بوو( )، مێژوونووسان كۆمه‌ڵێ هۆكار دێنن كه بوونه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئیبن هوبه‌یره ببێته وه‌زیر له‌وانه: خه‌لیفه فرمانی به ئیبن هوبه‌یره كرد كاتێ دیوانی زیمامی به‌ده‌ستبوو تا نامه‌یه‌ك بۆ سوڵتانی سه‌لجوقی نووسی و تیایدا باسی ئه‌وه‌ی كرد كه سوڵتانه‌كانی سه‌لجوقی به چاكی گوێڕایه‌ڵبوون و ڕێزداری له‌گه‌ڵ خه‌لیفه‌كان و سوور بوون، له‌سه‌ر توانه‌وه بۆیان دژ به‌وانه‌ی كه نیازیان دژ به خه‌لیفه‌كانه ناسراون ئاماژه‌یشی به سكاڵای خه‌لیفه دژ به (شه‌حنه)ی به‌غداد دا نامه‌كه گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ده‌روونی سوڵَتان هه‌بوو و سوڵـان نامه‌ی بۆخه‌لیفه نووسیه‌وه و پۆزشی بۆ كاره‌كه‌ی شه‌حنه هێنایه‌وه و به توندی ئیدانه‌ی كرد، هه‌روه‌ك حه‌دی بۆ شه‌حنه‌ی به‌غداد خسته كار، به‌مه خه‌لیفه دڵی به ئیبن هوبه‌یره شاد و گوشاد بوو وزیاتر ڕێزی لێگرت و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆی دایه ده‌ستی( ).
ڕای دروستتر ئه‌وه‌یه كه هۆكاری كردنی به وه‌زیر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ راوێژكردنی له‌گه‌ڵ خه‌لیفه موقته‌فی لیئه‌مریللا دا هه‌تا هیچ بڕ پاره‌یه‌ك به موحه‌مه‌د شاهی كوڕی سوڵـان مه‌حمود له به‌رامبه‌ر لابردنی گه‌مارۆ له‌سه‌ر به‌غداد نه‌دات، چونكه ئه‌مه وا ده‌كات سه‌لجووقیه‌كان داوای زیاتر بكه‌ن، ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و بڕه داواكراوه كه بڕی هه‌زار دیناره با له ئاماده‌سازی سوپایه‌كی تورك و كورده‌كان و خه‌ڵكی به‌غداد و ناوچه‌كانی عێراقدا بۆ خیلافه‌ت خه‌رج بكرێت تا ڕێگه له هێزه‌كانی موحه‌مه‌د شاه بگرێت، خه‌لیفه‌ش ڕاكه‌ی ئیبن هوبه‌یره‌ی قبوڵ كرد و ئاماده‌سازی ئه‌و سوپایه‌ی دایه ده‌ست، چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می نه‌برد كه سه‌ربازێكی زۆری كۆكرده‌وه و ئیبن هوبه‌یره خۆی له‌گه‌ڵیاندا چوو بۆ جه‌نگان دژ به موحه‌مه‌د شاه و هاوده‌مه‌كانی و تووشی شكستی كردن، كاتێ خه‌لیفه ته‌واو له ڕادروستی ئیبن هوبه‌یره دڵنیا بوو بانگی كرد و له ساڵ‌َی ٥٤٤ك.دا وه‌زاره‌تی دایه ده‌ست( ).
ئیبن هوبه‌یره به‌رده‌وام وه‌زیری خه‌لیفه موقته‌فی لیئه‌مریللا بوو تا ئه‌و كاته‌ی خه‌لیفه له ساڵی ٥٥٥ك.دا مرد و موسته‌نجید بیللا شوێنی گرته‌وه و ئه‌ویش ئیبن هوبه‌یره‌ی به وه‌زیری هێشته‌وه ئیبن كه‌سیر باسی ئه‌وه ده‌كات كه خه‌لیفه موسته‌نجید بیللا به‌ڵێنی به ئیبن هوبه‌یره دا كه هه‌تا مردنی به وه‌زیری بهێڵێته‌وه( )، وه‌زیر له ڕزگاركردنی خیلافه‌تی عه‌بباس له قه‌ڵه‌مڕه‌وی سه‌لجقوی وگێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی خه‌لیفه عه‌بباسیه‌كان له ده‌وڵه‌تدا ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی، به یارمه‌تی ئه‌و سوپایه‌ی كه ئاماده‌ی كرد بوو توانی عێراق و هه‌موو ناوچه‌كانی له ده‌ستڕۆیی سه‌لجووقیه‌كان پوخت بكاته‌وه( )، مێژوو نووسان وا ئیبن هوبه‌یره وه‌سف ده‌كه‌ن كه زانایه‌كی خاوه‌ن فه‌زڵ و ڕادروست بووه، ئه‌هلی زانستی له فیقهناسان و فه‌رمووده ناسان و ئه‌دیبانی له خۆی نزیك ده‌كرده‌وه و زۆر ڕێزی ده‌گرتن( )، چی سامانی ده‌ست بكه‌وتایه ده‌یبه‌خشیه‌وه به‌سه‌ر زانایان و هه‌ژاراندا هه‌تا ده‌وترێت، هه‌رگیز زه‌كاتی له‌سه‌ر واجب نه‌بووه( ).
تێبینی ئه‌وه‌مان كرد كه ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕاندنه‌ی كه نوره‌دین مه‌حمود پێی هه‌ستاو له جه‌نگی خاچپه‌رستاندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، له هۆكاره‌كانی بریتی بوون له : ده‌رچوونی دامه‌زراوه‌ی خیلافه‌ت و وه‌زاره‌ت له‌لاوازیه‌وه بۆ چالاكی و زیندویه‌تی و به‌هێزی و پاڵپشتی ماددی و مه‌عنه‌ویان بۆ چالاكیه جیهادیه‌كانی نوره‌دین و سه‌لاحه‌دینیش وه‌ك پشت به‌خوا دواتر باسی ده‌كه‌ین وه‌زیر ئیبن هوبه‌یره له ساڵی ٥٦٠ك.دا مرد، ڕۆژی مردنی ڕۆژێكی دیار‌و گه‌وره بوو، خه‌ڵكێكی زۆر ئاماده‌ی به خاكسپاردنی بوون و بازاڕه‌كان داخران و له‌و خوێندنگه‌یه‌دا به خاكسپێردرا كه له بابولبه‌سره بنیادی نا بوو( )، ئیبنولجه‌وزی پاڵپشتی ساڵی مردنی ده‌كات و ده‌ڵێت كاتێ وه‌زیر ئیبن هوبه‌یره شۆردرا له كاتی شۆریندا چه‌ند شوێنه‌وارێكم له ده‌موچاو و جه‌سته‌یدا به‌دی كرد كه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه بوون ژه‌هرخوارد كراوه