ته‌لمود به زمانى عه‌ره‌بى (تَلمُود) و به زمانى ئينگليزى (Talmud) و به زمانى عيبرى (תַּלְמוּד) و به زمانى يونانى (Ταλμούδ) .
ته‌لمود وشهيهكى عيبرى يه له ره‌گى لومێد هاتوه ( فێربون ) كه ماناى ته‌لمود ده‌بێته (دراسهتكردن) كه مه‌به‌ست پێ دراسهتكردنى ته‌وراته كه گفت‌وگو و رونكردنى ئهحاكمى فيقهى و شه‌ريعه‌تى ته‌ورات تێدايه. و له كومه‌لێك په‌رتوك و به‌ش پێك دێت كه تێدا باس له ئهحامى شه‌ريعه‌ت و چيروك و باس و وته‌ى پيران كراوه .
ته‌لمود له بير و باوه‌رى جوله‌كه دا:
ته‌لمود گرنگى و پيروزى خوى هه‌يه له نێوان زوربهى جوله‌كه‌كان به تايبه‌تى جوله‌كه ئوردودوكسهكان كه به وهحىى زاره‌كى هه‌ژمار ده‌كرێت و هه‌ر ئهحامێك پێچه‌وانه‌ى ته‌لمود بێت قبول ناكرێت
ته‌لمود له دوو به‌ش پێك دێت:
أ- مهشنا: به عيبرى (משנה) واته ( دوبارهكردن ) ، مهشنا يه‌كه‌م نوسينه بو شه‌ريعه‌تى زاره‌كى جوله‌كه.. ئه‌م په‌رتوكه له ده‌ستپێكى روخانى ههيكهل ( په‌رستگاى جوله‌كه ) كوكرا و نوسرا له سالى 70 تا 200 زايينى له‌سه‌ر ده‌ستى يههوذا ههناسى ( يههوزاى مير ) كه ناسراوه به ناوى ( حاخام ) چونكه ژێده‌رى حاخامى يه ،و ئه‌م ده‌قه له سالى 200 زايينى به مهشنا ناسرا، زوربهى مهشنا به عيبرى نوسراوه و كه‌مێكيش به ئارامى ، به حاخام ( زاناى) مهشنا ده‌لێن تهنايم תנאים .
ب- گمارا: به عيبرى (גמרא) واته ( تهواوكاردن ) .. ئه‌و گفت‌وگو و تهفسيرهيه له‌سه‌ر ده‌قى مهشنا ، و به حاخام ( زانانى گمارا ده‌لێن ئهمورايم אמוראים.نوسينه‌كه‌ى له سالى 200 ز ده‌ستى پێكردوه تا 500 ز.
لاپەری تەلمود
هه‌روها دوو گمارا هه‌يه :
-گماراى بابل كه له عيراق نوسراوه و به تهلمودهكهى ده‌لێن تهلمودى بابلى.
– گماراى ئورشهليم كه له فه‌له‌ستين نوسراوه پێى ده‌لێن تهلمودى ئورشهليمى .
جوله‌كه زياتر تهلمودى بابلى به‌كار دێنن چونكه گهوهرتره و شه‌رح و گفتوگوى زياتر تێدايه كه ده‌گاته 5894 فوليو (لاپه‌ر).
جوزء و به‌شى مهشنا ( ته‌لمود ):
مهشنا له شه‌ش סדר – سيدر- ( به‌ش ) پێك دێت و سيدريش دابه‌ش ده‌بێت بو كومه‌لێك مسخيت מסכת و مسخيتيش بو كومه‌لێك فرق פרק (به‌ند).
سيدرى يه‌كه‌م پێى ده‌لێن סדר זרעים سيدر زرعيم ( تۆ-چاندن- ) له 11 مسخيت پێك دێت:ٍ
1- مسخيتى براكوت ברכות ( به‌ره‌كه‌ت ) له 9 فرقيم (به‌ند) پێكدێت.
تێدا باسى نوێژ و عيباده‌تى جوله‌كه كراوه و دوعاى خواردن .
2- مسخيتى پيا פיאה ( سوچ ) له 8 فرقيم (به‌ند) پێكدێت.
تێدا باسى سوچى كێلگه كراوه كه پێويسته بو هه‌ژاران بێت.
3- مسخيتى دماى דמאי ( گومان ) له 7 فرقيم (به‌ند) پێكدێت.
تێدا باسى گومانه‌كانى دانى دهيهكان ده‌كات.
4- مسخيتى كلاييم כלאיים ( تێكه‌لاو ) له 9 فرقيم (به‌ند) پێكدێت.
تێدا باسى قه‌ده‌غه‌كردنى تێكهلكردنى گيانه‌وه‌ر و خوراك كراوه.
5- مسخيتى شڤيئيت שביעית ( حه‌وته‌م ) له 10 فرقيم (به‌ند) پێكدێت.
تێدا باسى حه‌سانه‌وه‌ى زه‌وى و قه‌رزه‌كانى سالى حه‌وته‌م كراوه.
6- مسخيتى تروموت תרומות ( پێشكه‌ش ) له 11 فرقيم (به‌ند) پێكدێت.
تێدا باسى به‌شى كاهن كراوه .
7- مسخيتى معسروت מעשרות ( دهيهكان ) له 11 فرقيم (به‌ند) پێكدێت.
يه‌ك له ده‌ى شته‌كان دهترێته نه‌وه‌ى لاوى به پێى په‌رتوكى لێڤييهكان.
8- مسخيتى معسروت מעשר שני ( دهيهكى دووه‌م ) له 5 فرقيم (به‌ند) پێكدێت.
تێدا باسى دهيهكى سالى يه‌كه‌م و دووه‌م و چواره‌م و شه‌شه‌م كراوه.
9- مسخيتى حالا חלה ( هه‌وير – عهجون ) له 4 فرقيم (به‌ند) پێكدێت.
تێدا باسى ئه‌و هه‌وير كراوه كه ده‌درێته كاهين.
10- مسخيتى ئورلا עורלה (به‌رهه‌مى داره‌كان) له 3 فرقيم (به‌ند) پێكدێت.
تێدا باسى به‌كار نه‌هێنانى به‌رهه‌مى داره‌كان كراوه له سێ سالى يه‌كه‌م دا.
11- مسخيتى ئورلا ביכורים ( به‌رهه‌مى تازه ) له 3 فرقيم (به‌ند) پێكدێت.
تێدا باسى پهخشينى به‌رهه‌مه‌كان كراوه له ساڵى چواره‌م دا.
سيدرى دووه‌م پێى ده‌لێن סדר מועד سيدر موئيد ( كاته‌كان ) له 12 مسخيت پێك دێت:
1- مسخيتى شبات שבת (شەمە) ، له 24 فرقيم (به‌ند) پێكدێت.
تێدا باسی رێکخستن و کاروباری شەمە دەکات.
2- مسخيتى ئيروبين עירובין (تێکەلکردن و پێکهاتن) ، له 10 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی جولانەوە دەکات لە شەمە و جەژنەکاندا.
3- مسخيتى فسحيم פסחים (جەژنی فسح) ، له 10 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی فسح دەکات.
4- مسخيتى شكاليم שקלים (شیکل – دراوی جولەکە-) ، له 8 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی رێسای پەرستگا و قوربان دەکات.
5- مسخيتى يوما יומא (روژ – روژی غوفران – ) ، له 8 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی کەفارەت دەکات.
6- مسخيتى سوكا סוכה (سەیوان ) ، له 5 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی خوانی تابوت کراوە.
7- مسخيتى بيتسا ביצה (هێلکە ) ، له 5 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی خوارناکانی جەژن کراوە.
8- مسخيتى روش هاشنا ראש השנה (سەری ساڵ ) ، له 4 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئاهەنگی سەری ساڵ و فوکردن لە شوفار ( زورنا – شاخی مەر-) کراوە.
9- مسخيتى تعنيم תענית (روژو ) ، له 4 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی روژوگرتن کراوە.
10- مسخيتى مجيلا מגילה (بالولە کاغەز ) ، له 4 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی خوێندنی پەرتوکی ئەستیر کراوە لە جاژنی بوریم، و خوێندنی تەورات لە جەژنی تر دا.
11- مسخيتى موئيد كاتان מועד קטן (وەرزی بچوک ) ، له 3 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی جەژن کراوە.
12- مسخيتى حاگيگا חגיגה (حەج ) ، له 3 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی حەجکردن بو هەیکەل کراوە.
سيدرى سێیەم پێى ده‌لێن סדר נשים سيدر ناشیم ( ژن ) له 7 مسخيت پێك دێت:
1- مسخيتى يەباموت יבמות (برا ژن ) ، له 16 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی زەواجی براژنی بووەژن دەکات کە براکەی مندال نیە .
2- مسخيتى كتوبوت כתובות (عەقدی زەواج ) ، له 13 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی عەقدی زەواج کراوە.
3- مسخيتى نداريم נדרים (نەزرەکان ) ، له 11 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی نەزرەکان کراوە.
4- مسخيتى نزیر נזיר (نەزرکەر ) ، له 9 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی کەسی نەزر دەکات کراوە.
5- مسخيتى سوتا סוטה (گومانی داوێنپیسی ) ، له 9 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی گومانی داوێنپیسی کراوە.
6- مسخيتى گيتين גיטין (تەلاق ) ، له 9 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی تەلاق کراوە.
7- مسخيتى قدوشين קידושין (پیروزکردن) ، له 4 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی پیروزکردن کراوە.
سيدرى چوارەم پێى ده‌لێن סדר נזיקין نزيكين ( زەرەر ) له 10 مسخيت پێك دێت:
1- مسخيتى بابا كاما בבא קמא (دەرگای یەکەم) ، له ١٠ فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی زەرەر بە مولکداری دەکات .
2- مسخيتى بابا متسيا בבא מציעא (دەرگای ناوەند) ، له ١٠ فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی شتی بزر بو و گەرەنتی و گورین وفروشتن کراوە .
3- مسخيتى بابا بترا בבא בתרא (دەرگای کوتای) ، له ١٠ فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی دابەشکردنی مولک و مافی مولکداری .
4- مسخيتى سنهدرين סנהדרין (دادگا) ، له 11 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی دادگا و داد کراوە .
5- مسخيتى مكوت מכות (جەلدەدان) ، له 3 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی سوێند خواردنی در‌و و جەلدەدان کراوە.
6- مسخيتى شفوئوت שבועות (سوێند خواردن) ، له 8 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی سوێند خواردن کراوە.
7- مسخيتى ئديوت עדייות (ٍشايهتى) ، له 8 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی شايهتى کراوە.
8- مسخيتى ئبودا زرا עבודה זרה (بت په‌رستى) ، له 5 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی بت په‌رست و نا جوله‌كه کراوە.
9- مسخيتى ابوت אבות (باپيران) ، له 6 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی وته‌كانى ماموستا كونهكان كرواه کراوە.
10- مسخيتى هوريوت הוריות (برياره‌كان) ، له 3 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی دينى کراوە.
سيدرى پێنجه‌م پێى ده‌لێن סדר קודשים سيدر كوديشيم ( شتى پيروز ) له 11 مسخيت پێك دێت:
1- مسخيتى زبحيم זבחים (سهربرين) ، له 14 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی سهربريني قوربان کراوە.
2- مسخيتى منحوت מנחות (خواردن په‌خشين) ، له 13 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی خواردن په‌خشين كراوه.
3- مسخيتى حولين חולין (نا پيروز) ، له 12 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی سهربرينى ئاژه‌ل بو مال كراوه نه‌ك به مه‌به‌ستى ئايينى.
4- مسخيتى بكوريت בכורות (كورى گه‌وره) ، له 12 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی تايبه‌ت به كورى گه‌وره كراوه.
5- مسخيتى ئركين ערכין (دياركردنى نه‌زر) ، له 9 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی تايبه‌ت دياركردنى نه‌زر كراوه.
6- مسخيتى تمورا תמורה (قه‌ره‌بو) ، له 7 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی تايبه‌ت به قه‌ره‌بو كراوه.
7- مسخيتى كرتوت כרתות (بران) ، له 7 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی تاوانى تايبه‌ت به بران كراوه.
8- مسخيتى مئيلا מעילה (هه‌ڵه) ، له 6 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی هه‌له و تاوان كراوه.
9- مسخيتى تميد תמיד (پهخشينى ڕوژانه) ، له 7 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئەحکامی پهخشينى ڕوژانه كراوه.
10- مسخيتى ميدوت מידות (پێوان) ، له 5 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی وه‌سفى په‌رستگا كراوه.
11- مسخيتى كينيم קינים (باڵنده‌كان) ، له 3 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی قوربانى بالنده كراوه.
سيدرى شه‌شه‌م پێى ده‌لێن סדר טהרות سيدار تهروت ( پاكى ) له 12 مسخيت پێك دێت:
1- مسخيتى كليم כלים (ده‌فره) ، له 30 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی پاككردنى ده‌فره‌كان كراوه.
2- مسخيتى اوهليوت אוהלות (خێڵ) ، له 18 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی خێله‌كان كراوه.
3- مسخيتى نجعيم נגעים (گولى) ، له 14 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئه‌حكامى كه‌سى گول كراوه.
4- مسخيتى فرا פרה (مانگا) ، له 12 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئه‌حكامى تايبه‌ت به مانگا كراوه.
5- مسخيتى تهوروت טהרות (پاكى) ، له 10 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی ئه‌حكامى پاككردن كراوه.
6- مسخيتى ميكووت מקוות (شوێنى پاككردن) ، له 10 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسی بير و كوگاى ئاو كراوه.
7- مسخيتى نيدا נידה (سورى مانگانه) ، له 10 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسى ئىحكامى سورى مانگانه‌ى ژن كراوه.
8- مسخيتى مكشرين מקשדין (خواردن په‌خشين له‌كاتى سورى مانگانه) ، له 6 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسى پهخشينى خواردن كراوه له‌كاتى سورى مانگانه‌ى ژن.
9- مسخيتى زابيم זבים (رشتن) ، له 5 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسى رشتن كراوه.
10- مسخيتى طبول يوم טבול יום (خو نقوم كردن به روژ) ، له 5 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسى ئه‌حكامى خو نقوم كردن به روژ كراوه.
11- مسخيتى ידיים يدييم (ده‌سته‌كان) ، له 4 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
تێدا باسى ئه‌حكامى تايبه‌ت به ده‌سته‌كان كراوه.
12- مسخيتى ئوكتسيم עוקצים (گژو گيا) ، له 3 فرقيم (به‌ند) پێكدێت
بو زانيارى زياتر سه‌باره‌ت به ته‌لمود:
به عه‌ره‌بى:
http://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%AA%D9%84%D9%85%D9%88%D8%AF
http://st-takla.org/Full-Free-Coptic-Books/FreeCopticBooks-002-Holy-Arabic-Bible-Dictionary/03_T/T_080.html
به ئينگليزى:
https://en.wikipedia.org/wiki/Talmud
http://www.myjewishlearning.com/article/talmud/