1
1
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
Views: 114
یەكەم هەوڵی فڕین موسڵمانێكی ئەندەلوسی بوو
جهاد خاوەری
ناوی (أبو قاسم عباس كوڕی فرناس كوڕی فرداس التكرنی القرطبی) لەسەدەی (9)ز و لە بنەماڵەیەكی ئەندەلوسی و خانەوادەیەكی بەربەری شاری قورتوبە لەدەورانی ئومەویەكاندا هاتە دونیاوە. لەساڵی (274ك/ 887ز) وەفاتی كردووە.
ئیبن فرناس شاعیر و ئەدیب و گەردونناس و ئەندازیار و بیركاریزان و فەلەكناس و كیمیازان و مۆسیقاژەن بووە، بەڵام زیاتر بە یەكەم دۆزەرەوەی بیرۆكەی فڕین دادەنرێت. سعیدی المقری لە كتێبەكەی (نفح الطبیب) دەڵێ: “ئەم زانایە هەوڵی فڕینی داو باڵی بۆ خۆی دروستكرد و پەیوەستی كرد بە ئەندامەكانی خۆیەوە، لەسەر شێوەی باڵندە بۆ ماوەیەك توانی بفڕێت”. ئیبن فرناس توانی دوو جۆری شێوەی فڕین تاقیبكاتەوە لە ماوەی ژیانیدا:
ئەم زانایە زمانی یۆنانی بە باشی زانیوە و كتێبی فەلسەفی و مۆسیقی پێ وەرگێڕاوە. هەروەها لە بواری مۆسیقادا توانیویەتی ئامێری (عود) بژەنێت و چەندین ئاوازی ناوازە دابنێ و لە دانیشتنەكانی (عبدالرحمن الداخل)دا تەواوی ئامادەبوان سەرسام بكات.
ئەم زانایە شارەزاییەكی بێوێنەی لە زمانی عەرەبی و زانستی (العروض)دا هەبووە، وانەی ئەم زانستەی بە مامۆستا و شاعیرەكان ئەوتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا شاعیرێكی لێهاتوو بووە، بەتایبەتی لە شیعری تەعلیمیدا زۆر بە توانابووە.
ئەم زانایە بە داهێنەری قەڵەمی مەرەكەب دائەنرێت لە ئەوروپادا و لەڕێگای ئەوەوە گواسترایەوە بۆ وڵاتانی دی ئەوروپا. جگە لەمەش شارەزاییەكی زۆر باشی لە دروستكردنی سەقفی ئاسمانیدا هەبوو بە شوشەی جۆراو جۆر كە دەیتوانی هەور و بروسكەی دەستكردی تێدا دروست بكات.
سەرچاوەكان