Home / مێژووى جیهان / مێژووى گشتى / گەورەترین قاتی و قڕییەکان

گەورەترین قاتی و قڕییەکان

 

بە درێژایی، ملیۆنان کەس لەسەر گۆی زەوی بە هۆی قاتی و قڕییەوە گیانیان لە دەست داوە. رەنگە لەو سەردەمەدا قاتی و قڕی زۆر نەبێت، بەڵام ئێستەیش هەندێ وڵاتی ئەفریقیایی لەو مەترسییە پارێزراو نین. ئەوانە بەشێک لەو قات و قڕییانە کە کۆنترینیان دوو سەدەی بەسەردا تێنەپەڕیوە.

ئێرلەندا 1853 – 1845
یەکێک لە ناودارترین قاتی و قڕییەکان بە درێژایی مێژوو، لە ئێرلەندا رووی دا و بە هۆیەوە نیوەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە گیانیان لە دەست دا. لەو ساڵانەدا زۆربەی خەڵکی ئێرلەندا پشتیان لە خواردنی پەتاتە دەبەست و کاتێکیش پەتاتەکان خراپ بوون و رزان، برسێتی سەرتاپای ئەو وڵاتەی داگیر کرد. لەو کارەساتەدا نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار کەس گیانیان لە دەست دا و دوو ملیۆنی تریش پەنایان بۆ وڵاتانی تر برد.

 

kandawybantal4
ڤێتنام 1945
فڕەنسا لە سەردەمەی شەڕی دووەمی جیهانیدا، سەرپەرشتی ڤێتنامی دەکرد، بەڵام ژاپۆن هێرشی بۆ ڤێتنام برد و لەگەڵ فڕەنساییەکان تووشی شەڕ بوو. بە هۆی شەڕەوە، بەشێکی زۆری بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ڤێتنام لەناوچوون یان پیس بوون. دوای تەواوبوونی شەڕیش، لافاوی گەورە لەو وڵاتەدا رووی دا و کارەساتەکەی گەورە کردەوە بە جۆرێک باکووری ڤێتنام تووشی قاتی و قڕی بوو و بە هۆیەوە نزیکەی دوو ملیۆن کەس گیانیان لە دەست دا.

932016143418vetnam.b
کۆریای باکوور 1994 – 1998
یەک لە نوێترین قاتی و قڕییەکان، لە کۆریای باکوور رووی دا و بە هۆیەوە خەڵکێکی زۆر بوونە قوربانی. لافاوی گەورە و لەناوچوونی بەشی زۆری بەروبوومی کشتوکاڵ لە وڵاتەدا، قاتی و قڕیی لێ کەوتەوە و بە هۆیەوە نزیکەی سێ ملیۆن کەس لە دانیشتووانی کۆریای باکوور کەم بووەوە. سەرباری ئەوەیش، لەوکاتانەدا چەندین جۆر نەخۆشی بڵاو بوونەوە و کارەساتەکە گەیشتە ئەو رادەیەی تەنانەت دایکانیش نەیاندەتوانی چاودێریی منداڵەکانیان بکەن.

irlanda

یەکێتیی سۆڤییەت 1921
یەکێتیی سۆڤییەت لە سەرەتای سەدەی 20دا، بە ملیۆنان خەڵکی خۆی بە هۆی شەڕی یەکەمی جیهانی و هەروەها شەڕە ناوخۆییەکان لە دەست دا و تووشی کۆمەڵێک کێشەی گەورە بوو. لەگەڵ زۆربوون و بەرفراوانبوونی توندوتیژی لەو وڵاتەدا، جووتیاران وازیان لە کارەکانی خۆیان هێنا و دواجار ئەو وڵاتە رووبەڕووی کەمیی خواردن بووەوە. لە دەرەنجامدا قاتی و قڕییەکی گەورە، یەکێتیی سۆڤییەتی گرتەوە و بە هۆیەوە نزیکەی پێنج ملیۆن کەس گیانیان لە دەست دا.

کەنداوی بەنگال 1943
لە ماوەی شەڕی دووەمی جیهانیدا جیا لە ڤێتنام، چەند وڵاتێکی تریش تووشی قاتی و قڕی بوون و کەنداوی بەنگال یەک لەوانە بوو. کەنداوی بەنگال لە وڵاتی بێرمەوە بەروبوومی کشتوکاڵی هاوردە دەکرد و لەگەڵ هێرشی ژاپۆن بۆ سەر ڤێتنام، ئەو رێگەیە داخرا و چەندین جار لافاوی گەورە لەو وڵاتە هەستا و نزیکەی 90%ی بەروبوومە کشتوکاڵە ناوخۆییەکانی لەناو برد. ئەو وڵاتە بەو هۆیانەوە تووشی قاتی و قڕییەکی گەورە بوو و بە هۆیەوە زیاتر لە حەوت ملیۆن کەس گیانیان لە دەست دا.

 

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …