Home / ناوداران / ناهیدە شێخ سلام یەکەم ژن لە سەرکردایەتی حزبەکان

ناهیدە شێخ سلام یەکەم ژن لە سەرکردایەتی حزبەکان

ناهیدە شێخ سلام یەکەم ژن لە سەرکردایەتی حزبەکان

 

199946Image1

یەكەمین ژن كە گەیشتبێتە ئاستی پلەی سەركردایەتی ناهیدە شێخ سەلام بووە، لە كۆنگرەی پێنجەمی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دەستنیشانكراوە. ناهیدە ناوی تەواوی ناهیدە شێخ سەلام شێخ ئەحمەد عازەبانە كچە گەورەی ماڵ بووە، لە ساڵی 1922 لە بنەماڵەیەكی ناسراوی شاری سلێمانی لە دایكبووە، خوێندنی سەرەتایی ناوەندی لە سلێمانی و هەڵەبجە تەواوكردووە، خانەی مامۆستایانیشی لەشاری بەغدا تەواوكردووە. ناهیدە شێخ سەلام جگە لەوەی لە بنەماڵەیەكی خوێندەوار و ناسراوی سلێمانی گەورە بووە، هاوكات ژیانی هاوسەری لەگەڵ نوری شاوێس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری پارتی پێكهێناوە دایكی د.رۆژ نوری شاوێس ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و بروسك نوری شاوێس ئەندامی سەكردایەتی پارتییە لە سلێمانی. ناهیدە شێخ سەلام لە ئەندامە چالاكەكانی حیزبی هیوا بووە، جگە لەوە یەكەم ژن بووە لە سلێمانی باخچەی ساوایانی كردووەتەوە. لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بووە، لە ساڵی 1952. دوای سەركەوتنی شۆڕشی 14 تەممووزی ساڵی 1958 بە ئەندامی ئەنجوومەنی ئاشتی عێراق دیاریكراوە. ناهیدە شێخ سەلام رۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكەم ژن بووە لە كۆنگرەی پێنجەمی پارتی كە لە مانگی ئایاری ساڵی 1960، لە بارەگای ئەوكاتی پارتی لە شاری بەغدا بەسترا و بە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی ئەو حیزبە دەستنیشانكراوە. ناهیدە شێخ سەلام بەهۆی چالاكی سیاسییەوە چەندینجار بۆ باشوور و ناوەڕاستی عێراق دوورخراوەتەوە یان تووشی ئاوارەیی بووە بۆ ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عێراقی نەبوو. ناهیدە شێخ سەلام لە رۆژی 28-11-2006 لە شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد و لەگردی سەیوان بەخاك سپێردرا.

About زريان احمد

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …