Home / مێژووى جیهان / نهێنیەکانى مێژوو / ئەو پیاوەی سێ سەدەی بینی، کورد دەرچوو

ئەو پیاوەی سێ سەدەی بینی، کورد دەرچوو

Zaro8

وێستگە- هاورێ فەریق
تەمەندرێژترین پیاوی جیهان بەناوی “زارۆ ئاغا” لەساڵی 1777ی زاینیی لەدایک بووە وەک کوردێکی باکوری کوردستان و لەساڵی 1934ی زاینیی کۆچیدوایی کردووە.

زارۆ ئاغا لەدایکبووی گوندی “مەیدان”ی ناوچەی “موتکی” سەر بە پارێزگای “بەتیلیس”ی باکوری کوردستانە و لەکاتی هاتنە دنیاییدا، سوڵتان عەبدولحەمیدی یەک لەسەر تەختی پاشایەتی ئیمپراتۆری عوسمانی بووە.

یەکەیمن گەشتی زارۆ ئاغا بۆ شاری ئەستەنبوڵ لە تەمەنی لاوێتیدا بووە و لەو کاتەدا بووە کە “سەلیم پاشا”ی سێهەم لەسەر تەختی دەسەڵات بووە، هەروەها “ئاغا” کاری لە بنیاتنانی مزگەوتی ئۆرتا کۆی و نوسرەتییەدا کردووە و یەکێک بووە لەو کرێکارانەی لە بنیاتنانی “کۆشکی دۆڵماباخچە” بەشدار بووە.

تەمەنی درێژی زارۆ ئاغا وایکردووە کە جەنگی “قرم” و جەنگی “روس” و “پلێڤنە” و “قەفقاس” و جەنگی “بالقان” و جەنگی جیهانی یەکەم بەچاوی خۆی ببینێت و ئەمە جگە لە چەندین روداوی گرنگی ئەو سەردەمە و لەنێویاندا دامەزراندنی جمهورییەتی تورکیا لەسەردەمی “کەمال ئەتاتورک”دا.

Zaro5

زارۆ ئاغا تەمەنێکی سادەوساکاری لە شاری ئەستەنبوڵ لە ناوچەی “تۆپخانە” لە خانوویەکەی بچوکدا بەسەربردووە. نانی ئێوارنی زوو خواردووە و سفرەکەی تەنها و تەنها ماست یان نان و ماستاوی لەسەر بووە و بەڵگە مێژوویەکانیش ئەوەدەخەنە روو کە ماوەی 100 ساڵ لەسەر ئەم خووەی بەردەوام بووە و نەیگۆڕییەوە.

هەروەها ئامۆژگارییەکی هەبووە بۆ ئەو کەسانەی کە خوازیاری ژیانێکی دوورودرێژن و پێی وتوون، زوو زوو ماستی زۆر بخۆن.

“ئاغا” لە شاری ئەستەنبوڵ حەماڵیشی کردووە و یەکەمین ڕێکخراوی حەماڵەکانی ئەستەنبوڵ لەلایەن ئەوەوە دامەزراوە. بەڵام ژیانی حەزین و پرلەخەمی زارۆ ئاغا لەدوای ئەوەوە دەستی پێکردووە کاتێک دوو هاوڵاتی جولەکەی ئەمریکی بۆ سەردان دێنە تورکیا و ناوبانگی دەبیستن، دەستبەجێ بەڵێنی ژیانێکی نوێ بە “ئاغا” دەدەن و رازی دەکەن کە بێت لەگەڵیان بۆ ئەمریکا.

کاتێک دەگاتە ئەمریکا لەلایەن خەڵکی ئەو وڵاتەوە بە ئاهەنگێکی قەشەنگ پێشوازییەکی گەرم لە زارۆ ئاغا دەکرێت، بەڵام ئەوەی جێی داخە، دوو جولەکەکە نیازی خراپیان بە زارۆ ئاغا دەبێت، هەربۆیە “قاتێک جل”ی لەبەر دەکەن و لە سێرکەکاندا وەک بەتەمەنترین کەسی جیهان دەیکەنە گاڵتەجاڕ.

گاڵتەجاڕییەکە دەگاتە ئاستێک کە رەسمگرتن لەگەڵی بە 10 دۆلار و ماچکردنی 15 دۆلارە و بەمجۆرە زارۆ ئاغای تەمەن 150 ساڵ ناوچە بەناوچە دەگێڕن و پاش ناوزڕاندنێکی زۆر دوو جولەکەکە قاتە جلەکەی لەبەردادەکەننەوە و وەک ئەوەی پێنج دینار نەهێنێت، ئاغا دەهێننەوە بۆ تورکیا و لەئەستەنبوڵ فڕێی دەدەن.

زارۆ ئاغا بەنارەحەتی ژیانی پیرێتی بەسەر دەبات و دواجار لە 29ی حوزەیرانی 1934 لە نەخۆشخانەی “شیشلی ئەتفاڵ”ی ئەستەنبوڵ لەتەمەنی 157 ساڵیدا گیانی سپارد.

Zaro1 Zaro2

هەرچەندە ئەو تەمەنە زۆرەی بەساغ و تەندروست بەرێکرد بێئەوەی دکتۆرێک ببینێت، بەڵام لەکۆتا ساڵەکانی تەمەنیدا دەرکەوتووە کە زارۆ ئاغا توشی نەخۆشی “سیلی جگەر” هاتووە و دڵیشی توشی کشان هاتووە.

لەکاتی بەخاکسپاردنیشیدا، یەکێک لە نەوەی نەوەکانی هاواری دەکرد و دەیوت “هۆی هۆۆی باوەگیان، بەرلەوەی لە دنیا تێربخۆی مردیت!”.

Zaro12 Zaro13 zaro15

زارۆ ئاغای تەمەن 157 ساڵ لە ژیانیدا ڕێک 20 جار هاوسەرگیری کردووە و ژنەکانیشی کە لەناوچەی “سیرت” و “ئەستەنبوڵ” بوون کەسیانی ئیهمال نەکردووە، بەڵام خۆشی نەیدەزانی کە چەند منداڵ و نەوەی هەیە.

سەرچاوە: میللیەتی تورکی

 

About دیدار عثمان

Check Also

جینۆسایدی ئەمریکی بۆ “هیندییە سوورەکان”،  ڕاستییە مێژووییەکان‌و بەڵگە سەلمێنراوەکان

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی چین، ساڵی٢٠٢٢ لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق زاراوەی “جینۆساید”، کە لە وشەی …