1
1
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
وە یەکەم کەسیش بووە کە دامەزراوە وەک کاھین لە پەرستگای نانا خواوەندی مانگ لەو سەردەمەدا. ھەروەھا یارمەتیەکی زۆری باوکی داوە لە ڕوی سیاسی و بیر و باوەڕی ئایینیەوە بۆ بەڕێوەبردنی و فەرمان ڕەوای کردنی خەڵکی ، وە وای کردووە خەڵکی واز لە خواکانی خۆیان بھێنن و ببنە بەندەی خواوەند نانا. وە سێ سرودی ئاینی بۆ خواوەند نانا نوسیوە. کەسایەتی ئنھێدوانا و پاشماوەکانی لەلایەن زانای شوێنەوار ناس Leonard Woolley ەوە دۆزراوەتەوە ، لە ساڵی 1927 دا لیۆناردۆ لە کاتی ھەڵکۆڵینەکانی لە شاری ئور. دیسکێکی دۆزیوەتەوە کە چەند سرودی ئاینی یاخود پاڕانەوەی لەسەر بووە وە ناوی ئنھێدوانای لەسەر بووە ، کە ناسراوە بە دیسکی ئنھێدوانا .
Tesla