Home / مێژووى جیهان / یەکەم نوسەرێک کە لە مێژوودا تۆمار کرابێت ، ئافرەتێک بووە

یەکەم نوسەرێک کە لە مێژوودا تۆمار کرابێت ، ئافرەتێک بووە

یەکەم نوسەرێک کە لە مێژوودا تۆمار کرابێت ، ئافرەتێک بووە

خاتون و کاھین و شاعیر و نوسەر ، ئایا دەزانیت یەکەم و کۆنترین نوسەر لە مێژوودا ئافرەتێک بووە بە ناوی ” ئنھێدوانا – Enheduanna ” . لە نێوان ساڵانی 2350-2300 ی پێش زاین لە شاری گەوره‌ی ئوردا ژیاوە. کچی سەرجۆنی ئەکەدی گەورە بووە. خاوەنی چیرۆکێکی بەناوبانگە کە ھاوشێوەی چیرۆکی ” موسی ” ی پەیامبەر ، کە باسی لە دایک بوونی منداڵێک دەکات و لەلایەن دایکیەوە دەخرێتە سندوقێکەوەو پاشان دەخرێت ناو ئاوەوە دواتر دەگاتە دەستی پاشای ئەو شوێنەو بەخێوی دەکات ..ھەتا دوایی چیرۆکەکە.


وە یەکەم کەسیش بووە کە دامەزراوە وەک کاھین لە پەرستگای نانا خواوەندی مانگ لەو سەردەمەدا. ھەروەھا یارمەتیەکی زۆری باوکی داوە لە ڕوی سیاسی و بیر و باوەڕی ئایینیەوە بۆ بەڕێوەبردنی و فەرمان ڕەوای کردنی خەڵکی ، وە وای کردووە خەڵکی واز لە خواکانی خۆیان بھێنن و ببنە بەندەی خواوەند نانا. وە سێ سرودی ئاینی بۆ خواوەند نانا نوسیوە. کەسایەتی ئنھێدوانا و پاشماوەکانی لەلایەن زانای شوێنەوار ناس Leonard Woolley ەوە دۆزراوەتەوە ، لە ساڵی 1927 دا لیۆناردۆ لە کاتی ھەڵکۆڵینەکانی لە شاری ئور. دیسکێکی دۆزیوەتەوە کە چەند سرودی ئاینی یاخود پاڕانەوەی لەسەر بووە وە ناوی ئنھێدوانای لەسەر بووە ، کە ناسراوە بە دیسکی ئنھێدوانا .

Tesla

About كه‌یفی عمر

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …