كوردستان و جه‌نگى يه كه مى جيهانى (1914_1918) :
پێش 98 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بؤ یه‌كه‌م جار جه‌نگێكی جیهانی هه‌موو جیهانی گرته‌وه‌و كه سه‌ره‌تاكه‌ی له ئه‌وروپا سه‌ری هه‌ڵدا، له‌راستیدا شهڕوشۆ زۆربه‌ی پانتایی مێژووی داگیركردوه‌و تاوانی مه‌زنی لێ تۆماركراوه بۆیه ناهه‌قی (ڤۆلتێر) نه‌بوو كه وتی: مێژوو بریتیه له تۆمارگای تاوانه‌كانی به‌شه‌ریه‌ت، به‌ڵام به تێكڕاو تێبینی ده‌كرا كه شه‌ڕ و تاوان زیاتر له رۆژئاوا بوو وه‌ك شه‌ری (500) ساڵه‌ی فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا دوای شه‌ڕی (100) ساڵه‌كه، شه‌ڕی (30) ساڵه‌ی تایفی و ره‌گه‌زی له‌و ناوچه‌یه‌ی ئێستای ئه‌ڵمانیا كه له‌دوای بنه‌ماكانی ویستڤالیای 1548 لێ هاته‌دی، ئیتر ناوه ناوه جه‌نگی ترسناك سه‌ری هه‌ڵده‌دا، له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی پێنجه‌میش ئه‌وروپا زیاتر له جیهانی تر گه‌شه‌ی كردبوو پێویستی به بازاڕی ساغكردنه‌وه‌ی كاڵای هه‌بوو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هۆكاری تر بوونه دووبه‌ش، وڵاتانی ته‌وه‌ر كه پێكهاتبوو له ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا و دواییش عوسمانی.. وڵاتانی هاوپه‌یمانانیش پێكهاتبوو له به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و سربیا و روسیا و… تاڕاده‌یه‌ك ئه‌مریكاش، ئیتر هه‌ردولا له هه‌نجه‌ت بوون له یه‌كتر تا له‌رۆژی 28/6/1914 له سه‌ردانه‌كه‌ی ئهرشیدۆك فرانسیس فردیناند و جێنشینی نه‌مسا و هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ سه‌راییڤۆ ته‌قه‌ی لێكرا له‌لایه‌ن قوتابییه‌كی سربی به‌ناوی پرنسیپ كه سه‌ر به رێكخراوی (جل ره‌شه‌كان) بوو، هه‌ردووكیان تیرۆركران، به‌و هۆیه‌وه ئاگری جه‌نگ هه‌ڵگیرسا له 28/7/1914، دوای سێ مانگ له جه‌نگ عوسمانلیش چووه پاڵ ئه‌ڵمانیاو كه‌وته نێو جه‌نگ، ئه‌وكاتی حوكمی ئیتحادیهكان بوو به سه‌رۆكایه‌تی( ئه‌نوه‌ر پاشا) ئیتحادیهكان زیاتر رێكخراوێكی تۆرانی عه‌لمانی بوو له‌ساڵی 1908، 1909 ئینقلابی به‌سه‌ر سوڵتان عبدالحمید كردبوو، سوڵتان محه‌مه‌د ره‌شادیان له‌جێ دانا هه‌ر به‌ناو حوكمی عوسمانی بوو ئه‌گینا ئه‌وانه حوكمیان ده‌كرد..
یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی عوسمانی ئه‌وه‌بوو هێزه‌كانی له كه‌نداوی عه‌ره‌بی هه‌بوو و هاوپه‌یمانی به‌هێزیشی له‌گه‌ڵ ئال سعود و هاوپه‌یمانیه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌هابی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ شه‌ریفی مه‌ككه‌ش هه‌ر هاوپه‌یمان بوو هێزه‌كانی به‌ریتانیا له به‌حره‌ین ئاماده بوو بۆیه هه‌رچه‌نده رۆژێك له‌دوای ئه‌وه ناوچه‌ی فاویان گرت و به‌ره‌و به‌غدا كشان و فتوای جیهادیش له‌لایه‌ن شێخ الاسلام ده‌رچوو، عه‌ره‌بیش دابه‌ش بوون بۆ دوو هێزی جیا به‌شێكیان بوونه لای به‌ریتانیا كه بریتی بوون له عه‌لمانی و ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب، به‌ڵام نه‌یانتوانی جه‌ماوه‌رێكی وای دژ به عوسمانی دروست بكه‌ن هه‌تا له‌دواییدا له‌نێوان ماكماهۆن و شه‌ریفی مه‌ككه رێكه‌وتن رابپهڕێ و جه‌زیره‌و قودس و شامیان له عوسمانی سةندهوهو درا به به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و هه‌ر له‌و سه‌رده میشةدا قودس به یه‌كجاری له ده‌ست ئیسلام نه‌ما، له پاداشی هه‌موو ئه‌وانه سوریا و ئوردون و عێراقی عه‌ره‌بی كه نیشان كرا بریتی بوو له ویلایه‌تی به‌غدا و به‌سره، درا به كوڕه‌كانی شه‌ریفی مه‌ككه مه‌لیك عبدالله و ملك فیسل و زه‌ید، دوای سوپای به‌ریتانیا له‌ساڵی 1918 گه‌یشته موسڵیش،/ به‌ڵام به‌پێی رێنمایی حكومه‌تی به‌ریتانیا بۆ ناوچه‌كانی كوردستان نه‌هات، له‌و ساڵیش‌دا عوسمانی ته‌سلیم بوو و رێكه‌وتنی موَدرس كرا لهنێوانیانداو دوایی ده‌وڵه‌تی عێراقی به‌پێی بوونی سوپای به‌ریتانیا دروست بوو، هه‌رچه‌نده شێخ محمود به‌رگرییه‌كی زۆری كرد، به‌ڵام پلانی پێشینه كه له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 19 ده‌یسه‌لمێنێ رۆژئاوا هه‌ر دژی كورد بوه‌و ئیتر جه‌نگی یه‌كه‌م به‌دۆڕانی وڵاتانی ته‌وه‌ر كۆتایی هات و عوسمانیش پارچه‌پارچه كرا‌و كوردستانیش له‌گه‌ڵی پارچه‌پارچه كرا‌و كورد بووه یه‌كێك له بهلاَگێڕهكانی سه‌ره‌نجامی ئه‌و جه‌نكه بةم شيوةية باشورى كوردستان بةزور لكينرا بة عيراقى عةرةبيةوةو, وة كوردستانى باكوريش كةوتةوة زير دةستى توركة كةمالييةكان …
هةروةك لازاريف دةليت:يةكةم تةقةى جةنكى يةكةمى جيهانى لة ناوجةكانى روزهةلاتى كوردستان كرا,,,بوية ئيمةش دةلين بةهةلكيرسانى جةنكةكة كوردستان راستةوخؤ بوو بة مةيدانى جةنك بةمةش زةرةرو زيانيكى زور بةر ناوجةكوردييةكان كةوت
وجاريكى تريش ناوجةكانى كوردستان بةش كرايةوة لةنيوان داكيركةراندا واتة كوردستان بوو بة 5 بارجةوة (توركيا-عيراق-ئيران-سوريا-ئةرمينيا)…بةم شيوةية جةنكةكة كوتايى بيهينراو جارةنوسى ناوجةكوردييةكانى بيى دياريكرا….
نوسینى: شيركو احمد
ئامادەکردنى : ئیسماعیل ئیبراهیم