Views: 2
نوسینی / هەژار مستەفا
بەشی چوارەم
🔹لەسەر ئاڕمی بزوتنەوەکەی (سمکۆی شکاک) ئایەتێکی (قورئان)ی پیرۆزی لێ نوسراوە کە
لە سوورەتی (آل عمران – ئالی عیمران) دایە، ئایەتی ١٠٣.
{وَٱعۡتَصِمُواْ بِحَبۡلِ ٱللَّهِ جَمِيعٗا وَلَا تَفَرَّقُواْۚ}
واتاکەشی بەو شێوەیەی
(ههوڵ بدهن) هەر ههمووتان به توندی دەست بگرن به ئاینی خواوهو پهرت و بڵاو مهبن.
🔷ئەگەر سەرنج بدەیت، هەموو ئەو هێما و نیشانانەی لەم لۆگۆیەدا بەکارهاتوون، گوزارشت لە بیروباوەڕ، شێوازی خەبات و ئامانجەکانی بزووتنەوەکە دەکەن:
🔹ئایەتە پیرۆزەکە (وَٱعۡتَصِمُواْ بِحَبۡلِ ٱللَّهِ جَمِيعٗا وَلَا تَفَرَّقُواْ): کە پێشتر تەفسیرەکەیمان باسکرد، لە سەرەوەی لۆگۆکەدا بە کەوانەیی نووسراوە. سمکۆی شکاک ئەم ئایەتەی وەک دروشمی سەرەکی بۆ داواکردنی یەکڕیزیی عەشیرەت و لایەنە کوردییەکان بەکارهێناوە.
🔹کوردستان سربخوه (کوردستان سەربەخۆ): لە ناوەڕاستی لۆگۆکە و لەسەر وێنەی چیاکە نووسراوە، کە ڕاستەوخۆ ئامانجی سەرەکی بزووتنەوەکە دەردەخات کە ڕاگەیاندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی بوو لەو سەردەمەدا.
🔹دوو تۆپ و چەرخ (عەجەلە): لە ناوەڕاستدا هێمای هێزی سەربازی و ئامادەیی بزووتنەوەکەن بۆ بەرگری چەکداری.
🔹گوڵەگەنمەکان: لە هەردوو لای لۆگۆکە کێشراون کە هێمای پیت و بەرەکەت، کشتوکاڵ و خاکی کوردستانن.
🔹چیاکانی کوردستان: لە ناوەڕاستدا هێمای جوگرافیا و قەڵای قایمی خەباتی کوردن.
🔶بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان، ئەو ئاڵایەی لە سەردەمی بزووتنەوەکەی سمکۆی شکاکدا (بەتایبەت لە ساڵی ١٩٢٢ و لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ورمێ و سەڵماسدا) بەکارهێنراوە، لە سێ ڕەنگی سەرەکی بە شێوەی ئاسۆیی پێکهاتبوو:
سەوز (لە بەشی سەرەوە)
سپی (لە بەشی ناوەڕاست)
سوور (لە بەشی خوارەوە)
ئەم سێ ڕەنگە هاوشێوەی ئەو ڕەنگانەن کە دواتر بوونە بنەمای ئاڵای نەتەوەیی ئێستای کوردستان.
📨ئەم بەڵگە دۆکیۆمێنتکراوە
(کە لە خوارەوەیدا بە لاتینی نووسراوە Simbola Komara Kurdistan, 1922, SIMKO)، یەکێکە لە گرنگترین بەڵگە نامەکانی مێژووی نەتەوەیی نوێی کورد کە نیشانی دەدات شۆڕشی سمکۆ خاوەنی دیدگایەکی ڕێکخراو و دامەزراوەیی بووە