
خێزان
ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نهێنیە لە بارەی ژنانەوە لە ڕابردودا کە زۆر سەیر و سەمەرەیە و دڵنیاین نوێ دەبێت بۆت:
– بوکی یاری

هەرچەندە کچی ڕۆما لە تەمەنی ١٢ ساڵی شووی کردووە و کاتی منداڵیان زۆر نەبووە، بەڵام بوکی تایبەت بەخۆیان هەبووە بۆیاری کردن کە لەتەختە دروستکراوە.
– مافی وەگرتنی شانشین

ژنە میسڕیەکان هەمان مافی هاوسەنگیان هەبووە لەگەڵ پیاواندا بۆئەوەی ببنە شاژن و دەسەڵاتی وڵاتەکە وەربگرن.
– مافی تەڵاق

ژنانی یۆنانی مافی ئەوەیان هەبووە داوای تەڵاق و جیابونەوە لە مێردەکانیان بکەن.
– پلەی ئایینی

ژنانەی میسڕ بە جیاواز لە ژنانی دیکە لەو سەردەمەدا توانیویانە پلەی بەرزی ئایینی وەربگرن.
– خوێندەواری

ژنان لە سەردەمی ڕۆمەکاندا خوێندەوار بوون و فێری خوێندنەوە و نوسین کراون.
– جلی مەلە

هەندێ لە وێنە کۆنەکانی ڕابردوو ئەوەی سەلماندووە کە ژنانی ڕۆما جلی هاوشێوەی جلوبەرگی مەلەی ئێستا (بەکینی)یان لەبەر کردووە.
– وەرزشەوان

ژنانی ڕۆما وەرزشەوان بوون و وەرزشیان کردووە.
– ژنی چینی و قسەکردنی زۆر

ژنانی چینی مافێکی کەمیان هەبووە و وەک کاڵایەکی پیاو تەماشاکراون، هەر بۆیە زۆرجار لەبەر ئەوەی کوڕیان نابێت، یان لە سێکس باشنین، یاخود قسە زۆردەکەن تەڵاق دراون.
– هەڵبژاردنی هاوسەر

لە کلتوری کۆنی هیندیەکاندا ژنانیش مافی تەواویان هەبووە کە مێردی خۆیان هەڵبژێرن.
|
|
History Of Kurdistan مالپهرێكی تایبهته به مێژووی كورد و جیهان