– 
نامه‌ی سه‌ربازێكی ئیپراتۆریه‌تی رۆما دۆزراوه‌ته‌وه كه 1800 ساڵ لهمهوپێش بۆ دایكی نوسیوه، سه‌ره‌ڕایی هه‌واڵ پرسینی و دڵته‌نگی بۆ دوری له‌ماڵ، بهلاَم گله‌یی ئه‌وه له‌دایكی ده‌كات كه وه‌ڵامی نامه‌كانی ناداته‌وه.
ئوریلیسو، سه‌ربازێكی میسریه‌و له‌ریزی سوپای ئیمپراتۆری رۆما خزمه‌تی سه‌ربازی له‌ئه‌وروپا كردوه، نامه‌یه‌ك بۆ دایكی ده‌نوسێت و باسی لهوهكردوه كه‌ئه‌یه‌وێت سه‌ردانی ماڵه‌وه بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی بده‌ن.
هه‌رچه‌نده نه‌توانراوه نامه‌كه به‌ته‌واوی وه‌رگێڕن، به‌ڵام به‌شێكی بۆ زمانی ئینگلیزی وه‌رگێڕدراوه تیایدا به‌دایكی ده‌ڵێت:” دۆعادهكهم رۆژ و شه‌و ته‌ندروستیه‌كی باشت هه‌بێت و هه‌میشه گوێڕایه‌ڵی خوداوهندهكانتم و پابه‌ندم پێیانه‌وه”.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی تری نامه‌كه‌یدا، سه‌ربازه میسریه‌كه گله‌یی ئه‌وه له‌دایكی ده‌كات نامه‌ی بۆ ده‌نوسێت، به‌ڵام دایكی وه‌ڵامی ناداته‌وه و ده‌ڵێت:” ناوه‌ستم له‌نوسینی نامه بۆ تۆ، به‌ڵام تۆ گوێ بهمنادهیت و بیرله‌من ناكه‌یته‌وه هه‌رچه‌نده نامه‌كانت به‌ده‌ست ده‌گات تۆ وه‌ڵام ناده‌یته‌وه، ئه‌مه منی نیگه‌ران كردوه”.
سه‌ربازه‌كه ئهوهشدهڵێت: “به‌شێك له بیركردنه‌وه‌كانم په‌یوه‌ندی به‌و شه‌ش نامه وه‌ڵام نهدراوهمهوه هه‌یه كهبهردهوام بۆ ماڵه‌وه‌م ناردوه له‌به‌رامبه‌ردا هیچم لێ وه‌رنه‌گرتوون، وادیاره ئه‌وانیش كێشه‌و ته‌نگه‌ژه‌یان هه‌یه، خۆزگا ئه‌متوانی مۆڵه‌ت وه‌رگرم و بگه‌ڕێمه‌وه لاتان، ئێوه‌ش هه‌ستان بهوهكردایه كه براتانم”.
نامه‌ی سه‌ربازه رۆمیهكه سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌و پێش له‌نزیك په‌رستگه‌یه‌كی شاری تیبتونیسی میسری دۆزراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن چه‌ند شوێنهوارناسێكهوه، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه سودی لێ وه‌رگیرێت.
بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
History Of Kurdistan مالپهرێكی تایبه‌ته به مێژووی كورد و جیهان